خواستی خۆپیشاندەرە ئێرانیەكان لەسایەی رژێمی مەلاكان و سوپای پاسداراندا

خواستی خۆپیشاندەرە ئێرانیەكان لەسایەی رژێمی مەلاكان و سوپای پاسداراندا

1187 خوێندراوەتەوە

40 ساڵ لەمەوبەر لەساڵی 1979 خومەینی لە رۆژنامەی کەیهانی توند ڕەوەکاندا وتی، ئێمە پارەی نەوت دەهێنینەوە سەر مێزی ماڵەکانتان وە کەس پێویست ناکات خانوو بکڕێت ئێمە خانوو بە هەموو ئێرانیەک دەدەین، ئەو قسانە هیوای زۆری دا بە ئیرانیەکان بەڵام دوای 40ساڵ گەنجە ئێرانیەکان خوێندن تەواو دەکەن هەست دەکەن هیواکانیان لێسەندراوەتەوە، ناتوانن بەدەستی بهێنن، تەنانەت بڕوانامەی خوێندنەکانیان ناتوانێت کارێكیان دەست بخات، وە ئێساتا دوای 40 ساڵ تێدەگەن ڕژێمی مەلاکان و سوپای پاسداران گوێ نادەنە ژیانی خەڵک .


خۆپیشاندانی چینی کارکەرەکانی ئێران تەنها دەیانەوێت ئەو ژیانەیان بۆ دابین بکرێت کە پەیمانیان پێدراوە، ڕەنگە خۆپیشاندانەکانی ئێران لەئێستادا بەتەواوی سەرکوت و پانکرابێتەوە، بەڵام بە زیندویی دەمێنێتەوە و سەرهەڵدەداتەوە.
خۆپیشاندانەکانی شۆڕشی سەوزو خۆپیشاندانەکانی پێشوترو وە ئەوانەی لەداهاتوو روو دەدەن، بە شێوەیەکی ناڕێکخراو بۆ ساڵانی داهاتوو بەردەوام دەبێت .
خۆپیشاندەرانی ئەم دوایەی ئێران خەڵکانی کارکەرو جوتیاران و خەڵكە توندڕەو پارێزگارەکان بوون. هەرچەندە ئەمانە یەکگرتوو نەبوون یان ڕێکخراو نەبوون لە ڕیکخراوێکدا تەنها توڕەیی و بێزاری خۆیان ئاگرەکەی خۆشکرد لەبەر سەختی ژیان لەڕووی ئابورییەوە.

،،

دوای 40ساڵ گەنجە ئێرانیەکان خوێندن تەواو دەکەن هەست دەکەن هیواکانیان لێسەندراوەتەوە، ناتوانن بەدەستی بهێنن، تەنانەت بڕوانامەی خوێندنەکانیان ناتوانێت کارێكیان دەست بخات، ئێساتا دوای 40 ساڵ تێدەگەن ڕژێمی مەلاکان و سوپای پاسداران گوێ نادەنە ژیانی خەڵک .


لە راستیدا داواكارییەكانی خۆپیشاندەران داواكاری راستەقینە و بەپەلە و پێویستن بۆ كۆمەڵگای ئێرانی، نەك داواكارییەكانی بزوتنەوەی سەوز کەزیاتر گرنگی دەدا بە شەفافی لەهەڵبژاردن و هەڵبژاردنێكی ئازاد .


ژمارەی بەتاڵە لەتارانی پایتەختدا کە لە کۆنەوە شوێنی مانگرتنی سیاسی و ململانێیە لە ئیستادا لە 13% یە، بەپێی داتاکانی وەزارەتی ناوخۆی ئێران، بەڵام لە لادێکاندا بۆ نمونە ناوچەی باشگاردو هورمزگان ژمارەی بەتاڵە لە سەروو 45% وەیە، لە هەندێك شاردا ژمارەی بەتاڵە گەێشتۆتە 60% هەرچەندە حکومەت دەڵێت هەتا ئێستا 650 هەزار کاری ڕەخساندوە بەڵام پێویستە یەك ملیۆن و 50 هەزار کاری تر بڕەخسێنیت تە نها بۆ ئەوەی ژمارەی بەتاڵە کەم بێتەوە.


شارەکان و لادێکان بەشداربوونیان وایکرد ئەم جوڵانەوەیەی دوایی جیاواز بێت لە جوڵانەوەکانی پێشوو.


بیرمەندی گەورەی ئێرانی، عەلی شەریعەتی لە بیردۆزی ئازادی ئیسلامیدا کە زۆر کاریگەر بوو، وایکرد خەڵک شۆڕش بکا دژی شای ئێران، چونکە نایەکسانی و نادادپەروەری کۆمەڵایەتی لە سەردەمی شا گەیشتبوە ئاستێكی زۆر بەرز.


بۆیە جوڵانەوەی ئەم دوایە لەسەر هەمان هۆ بوو، هەرچەندە چینی ناوەڕاست لە شارەکاندا بێدەنگ بوون و بەشداریان تێدا نەکرد، لەوە دەچوو زۆر بەتەسکی و بچوکی ڕێکخرابێت.

،،

لەئێستادا دەنگۆیەکی زۆر هەیە کە زۆرێک لەو کەسانەی کە بەهۆی خۆپیشاندانەکانی ئەم دوایەوە گیراون لە زیندانەکاندا خۆیان کوشتوە.

لەووڵاتانی دیموکراسیدا کێشەکان لەدادگا یان لەپەڕلەمانێكی ئازاد و هەڵبژێردراودا چارەسەر دەکرێن، بەڵام لە بەرئەوەی لە ئێراندا دادگاکان فشاریان لەسەرە لەلایەن دەسەڵاتەوە و پەڕلەمانتارەکان وەفادارن بۆ نوخبەی دەسەڵاتداران، بۆیە حکومەت هیچ دوودڵ نیە لە سەرکوتکردنی هەر جوڵانەوە یەک.


کاتێك خەڵک توڕەییەکانی دەباتە شەقام، دەسەڵاتداران خۆپیشاندان بەنایاسیی ناو دەبەن بۆیە بەریەکەوتن دروست دەبێت، لە کۆتایی دا بەهێز خۆپیشاندانەکە سەرکوت دەکرێت.


لەئێستادا دەنگۆیەکی زۆر هەیە کە زۆرێک لەو کەسانەی کە بەهۆی خۆپیشاندانەکانی ئەم دوایەوە گیراون لە زیندانەکاندا خۆیان کوشتوە.


لەدوای شۆڕشی ساڵی 1979 ی ئێرانەوە تائێستا سێ‌ جوڵانەوەی سەرەکی ڕوویداوە. جوڵانەوەی قوتابیانی زانکۆی تاران لەساڵی 1999دا کە حکومەتی ئێران ڕۆژنامەی ڕیفۆرمیستەکانی داخست، کەسەرەتا بوو بۆ دەرکەوتن و دەستپێکردنی ئازادی رۆژنامەگەری، ئەم جووڵانەوەیە چەند شارێکی گرتەوە کە قوتابیان سەرپەرشتیان دەکرد، بەڵام دوای 6 ڕۆژ سەرکوتکرا، یەکێک لەنووسەرانی ئەم ڕاپۆرتە کە ناوی جێنیڤیە لەوکاتە دا قوتابی بوە و هاتۆتە سەر شەقام، دەڵێت کەمتەرخەم بووین کەنەمانتوانی ڕۆحیەتەکە بگەیەنینە هەموو کەسێک بەتایبەتی خەڵكی گەورەتر لەتەمەندا، جگە لەوەش نەمانتوانی وا لە چینی کرێکارانی ئیرانی بكەین پەیوەندیامان پێوە بکەن.


جوڵانەوەی دووەم جوڵانەوەی سەوزبوو، کە لەساڵێ 2009-2010 دەستیپێكرد و توانی ملێۆنەها کەس لە تاران و شارەکانی تری ئێران بۆ نزیکەی ساڵێک بهێنێتە سەر شەقامەكان، هۆی مانگرتنەکان ئەوە بوو کە ئەحمەدی نە‌ژاد تەزویری کرد بوو لە هەڵبژاردنەکاندا، بۆیە خەڵکەکە ڕژانەسەر شەقام و داوای شەفافیەت و هەڵبژاردنێكی هەڵبژاردنێكی ئازادیان دەكرد، ئەنجام خۆپیشاندانەكان كپكرانەوە و كۆتاییان پێهێنرا.


بەڵام خۆپیشاندەرانی ئەم دواییە داواکانیان بەرزکردەوە بۆ ئاستێکی بەرزتر، بەڵام نەیانتوانی خەڵكی چینی ناوەراستی ئێران ڕاکێشنە ناو خۆپێشاندانەکانەوە.
ڕاستە هۆكارە ئابورییەكان و بژێوی خەڵك هۆی سەرەكی خۆپیشاندانەکانی ئەم دواییە بوون بەڵام ئەم جارە هاواریان دەکرد، بمرێت دیکتاتۆر و مردن بۆ حیزب للە، ئەمەش ناڕەزایی خۆپیشاندەران بوو بەرامبەر هەڵوێستی فراوانخوازی ئێران لە ناوچەكە.

سیاسەتی فراوانخوازی ئێران
ئیران بە ملیارەها دۆلار سەرف دەکات لە ڕۆژهەڵاتی ناوەراستدا، لە پێناو فراوان بوونی دەسەڵاتخوازی سەربازی دا. هەندێ ڕاپۆرت وای دەخەمڵێنن کە مانگانە 20 ملێۆن دۆلار لە گەنجینەی ووڵات دەدرێت بە حیزب للە.


ڕابەڕی ئیران لە ساڵی 1979 دا و لە وتارەکانیدا بانگەوازی پان ئیسلامیزمی دەکرد کە شیعەو سوننە یەکبگرن لە ژێر ڕابەرایەتی ئیسلامی ئێراندا، بەڵام لە ڕاستیدا ئێران هێزێکی پڕۆ شیعەی دروست کردوە كە لە سوریا پارێزگاری لە بەشار ئەسەد دەکات بۆ ئەوەی لە دەسەڵاتدا بمێنێتەوە وە ولە لوبنیان و عێراق و ئێستاش لە یەمەن دا هەوڵەكانی بۆ فراوانكردنی دەیەڵاتی شیعەیە لە ناوچەكە.


خامنەیی خۆی چەندین ملیار دۆلاری لەژێر دەستدایە کە وەبەرهێنانی پێدەکات بە بەپێی سەرچاوەکانی ڕۆیتەرز، کەئەم پارانە لە وە پەیدا کراوە کە موڵك لەسەردەمی شاو وە هەروەها دوای شۆڕشی ئیسلامی دەستی بەسەر دا گیراوە.


کەواتە هەنگاوی داهاتوو چیە؟
گرنگە تێبگەین کە ئەم جوڵانەوەیەی دوایی دەست پێدەكاتەوە و خاو دەبێتەوە، بەڵام زۆر دەگمەنە کە بمرێت یان نەمێنێت . ئەم توڕەبوون و بێزارییە لە ژێر پلانی ئێراندا کە داڕێژراوە بۆ ساڵێ 2017-2022 پلانی گەشە پێکردنەکەی ساڵانە 200 ملیار دۆلاری پێویستە بۆ وە بەر‌هێنان، تاوەكو سالانە بتوانێت 1.5 ملێۆن هەلی کار بڕەخسێنێتت بۆ ئەوەی ژمارەی بەتاڵە زیاد نەکات.


ئێران زۆربەی پارەكانی لە ڕۆژ هەڵاتی ناوەڕاستدا خەرج دەکات، هەرگیز ئەو وەبەر‌هێنانەی کە بڕیارە بکرێت، بۆ گەشەی ناوخۆ جێبەجێناکرێت.


ئەوەی کە ئێمە دەیبینین ئێران دەوڵەتێکی دابڕا و هاوارهاوار کەرنیە، کارەکان تاڕادەیەک پێشدەکەون، چرکە دووگیانەکە کە لەساڵی 1999 دەستیپێكرد وقوتابیان سەرکردایەتیان دەکرد، دواتر لەدایك بونی جوڵانەوەی سەوز كە قۆناغێكی تری نائارامی بوو لە ئێران و بوە هۆی گەشەکردنی چینێکی تری کۆمەڵایەتی، کە کاڕل ماركس ناوی ناوە چینی پڕۆلیتاریا کەئەم چینە یاریەکە دەگۆڕن .


خۆپیشاندەرە ئیرانیەکان داوای خواردن ویارمەتی حکومەت و کارو هەرزانی دەکەن ئەم داوایانە دەتوانرێت جێبەجی بکرێت، ئەگەر ڕژێم ئەو پارانەی لە سەربازیدا خەرجیدەكات بیخاتە خزمەتی ئابوری ئێرانەوە ، بەڵام رژیم لەوە ناچێت واز لەو سیاسەتە بهێنێت، بۆیە لەوە دەچیت خۆپیشاندانەکان لە نزیکدا دەست پێبکاتەوە، ببێتە هۆی دروست بوونی هاوپەیمانی فراوان لە نێوان هەموو چینەکانی کۆمەڵگای ئێراندا، بەلام ئەم جارە پێویست ناکات دەیەیەکی تر چاوەڕێبین.

سەرچاوە: کەناڵی بلومبێرگ

https://www.bloomberg.com

 

author photo

ئەندامی ژووری توێژینەوەی سیاسی بزوتنەوەی گۆڕان