جەنگیز چاندار چی لەبارەی ئاشتی هەورامییەوە نوسیووە

جەنگیز چاندار چی لەبارەی ئاشتی هەورامییەوە نوسیووە

1030 خوێندراوەتەوە

جەنگیز چاندار، لە كتێبەكەیدا باسلەوە دەكات كە "مەحمەت سەپیل" شەریكی كۆمپانیای " جەنراڵ ئۆیل" لە ناوچەی "تەقتەق"ی نزیك شاری كۆیە لە دوو بیری نەوتیدا، رۆژانە بە ئەندازەی هەموو ئەو نەوتەی كە لە توركیا بەرهەم دەهێنرێت، نەوتی دەرهێناوە.

 

 جەنگیز چاندار، نووسەرو ڕۆژنامەنووسی بەناوبانگی توركی، لە كتێبی " شەمەندۆفەری میزۆپۆتامیا"دا، باسلەوە دەكات كە جارێك لە گەڕانەوەیدا لە هەولێرەوە بۆ ئەنقەرە، ئاشتی هەورامی وەزیری سامانە سروشتییەكانی حكومەتی هەرێم هاوسەفەری بووەو لەو سەفەرەشدا سەبارەت بە یەدەگی نەوت‌و غازی سروشتی لە هەرێمی كوردستان زانیاری گرنگی بەو داوەو پێیشیووتووە:" ئێمە گەلێكی چوار بۆ پێنج میلیۆن كەسین، لەسەر دەریایەكی نەوت‌و غازی گەورەدا مەلە دەكەین، ئەمە بۆ ئێمە زۆر زۆرەو ناتوانین نەوت بخۆینەوە، وەرن با پێكەوە دەریبهێنین‌و پێكەوە بیفۆرشین".

 

،،

كتێبی" شەمەندۆفەری میزۆپۆتامیا"، گەشتێكی مێژوویی، نووسەرو رۆژنامەنووسی بەناوبانگی توركیا، "جەنگیز چاندار"ە، ئەو لەم كتێبەدا بیرەوەری‌و دەیدەنی خۆی لەگەڵ زۆرێك لەسەركردەو كەسایەتییە سیاسی‌و حكومییەكانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست‌و توركیاو كورد دەگێڕێتەوە

 

كتێبی" شەمەندۆفەری میزۆپۆتامیا"، گەشتێكی مێژوویی، نووسەرو رۆژنامەنووسی بەناوبانگی توركیا، "جەنگیز چاندار"ە، ئەو لەم كتێبەدا بیرەوەری‌و دەیدەنی خۆی لەگەڵ زۆرێك لەسەركردەو كەسایەتییە سیاسی‌و حكومییەكانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست‌و توركیاو كورد دەگێڕێتەوەو لەم میانەیەشدا بیرەوری‌و خۆی لەگەڵ هەریەكە لە " عەبدولحەمید دەروێش، عەبدوڵا گول، توركت ئۆزال، رەجەب تەیب ئەردۆگان، جەلال تاڵەبانی، مەسعود بارزانی، داود ئۆغلۆ، نێچیرڤان بارزانی‌و ئاشتی هەورامی"‌و چەندیتریش دەگێڕێتەوە.

" شەمەندۆفەری میزۆپۆتامیا"، گەشتی چل ساڵی جەنگیز چاندارەو وەكو خۆی وتوویەتی لەساڵی 1991وە كەڵكەڵەی نووسینی ئەم كتێبەی لە مێشكدا بووە، بەڵام لەبەر ئەوەی دەرفەتی بۆ نەرەخساوە، نووسینی دواكەوتووە بۆ ساڵی 2004، بەڵام كاتێك سەرگەرمی نووسینی كتێبەكە بووەو 140 لاپەرەی لێنووسیووە، دز چووەتە سەرماڵەكەی‌و بەهۆی دزینی كۆمپیوتەرەكەیە، دیسان نووسینی " شەمەندۆفەری میزۆپۆتامیا"، دواكەوتووە بۆ ساڵی 2012.

چاندار كە بەدۆستی نزیكی كوردو هاوڕێی دێرینی جەلال تاڵەبانی ناسراوە، لە چارەكی یەكەمی ساڵی 1973دا، یەكەم دیداری لەگەڵ تاڵەبانیدا ئەنجامداوەو ئیدی لەو رۆژەوە، تا ساتی كۆچی دواییەكەی دۆستایەتی‌و هاوڕێیەتییان بەردەوام بووە.

چاندار دەڵێت:" تاڵەبانی لە بەغداد لەساڵی 2003 منی فێری "چروت" كێشان كرد، هەرجارێك لەبەغداد میوانی ئەو دەبووم، لەنێو جۆرە جیاوازەكانیدا، چووتی دەردەهێناو دەیووت وەرە با چرووتی دوای قاوەتییەكەمان بكێشین".

،،

چاندار دەیگێڕێتەوەو دەڵێت:" جارێك فیدڵ كاسترۆ چەندین كارتۆن جگەرەی چروتی بۆ تاڵەبانی ناردبوو من بەدەستم گەیاند

  

9_2_2016 ، مام جەلال و جەنگیزجاندار لە دەباشان

 

وەك لە كتێبی " شەمەندۆفەری میزۆپۆتامیا"دا گێڕاویەتییەوە، هەركاتێك جەنگیز چاندار چووبێت بۆ بەغداد بەدەستبەتاڵی نەچووە بۆلای تاڵەبانی‌و جگەرەی چرووتی بۆ بردووە، چاندار دەیگێڕێتەوەو دەڵێت:" جارێك فیدڵ كاسترۆ چەندین كارتۆن جگەرەی چروتی بۆ تاڵەبانی ناردبوو من بەدەستم گەیاند، یەكێك لە هاوپیشەكانمان كە سەردانی "هاڤانا"ی كردبوو، لەوێ بە فیدڵ كاسترۆی وتبوو كە دەتوانێت چروت بگەیەنێتە تاڵەبانی‌و لەسەر ئەو قسەیەش فیدڵ كاسترۆ چەند كارتۆن چرووتی دابوو بەو هاوڕێیەمان كە بیگەیەنێتە دەستی تاڵەبانی، ئەویش چروتەكانی دا بە ئێمە تا بیبەین بۆ تاڵەبانی".


جەنگیز چاندار، لە كتێبەكەیدا باسلەوە دەكات كە "مەحمەت سەپیل" شەریكی كۆمپانیای " جەنراڵ ئۆیل" كە لەو كاتەدا لە ناوچەی "تەقتەق"ی نزیك شاری كۆیە لە دوو بیری نەوتیدا رۆژانە بە ئەندازەی هەموو ئەو نەوتەی كە لە توركیا بەرهەم دەهێنرێت، نەوتی بەرهەم دەهێنا، ئەوی بە ئاشتی هەورامی ناساندووەو لەكاتی گەڕانەوەشی لە هەولێرەوە بۆ ئەنقەرە ئاشتی هەورامی هاوسەفەری بووەو وەكو خۆی دەڵێت پرسیار بارانی كردووە.


چانداردەڵێت، ئاشتی هەورامی لە ڕێگای هەولێر- ئەنقەرە، سەبارەت بە یەدەگی نەوت‌و غازی سروشتی كوردستانی عێراق زانیاری وردی پێدام، باسیلەوەكرد كە سەرچاوەكانی نەوتی كوردستان هێندە زۆرن كە پێوویستیان بە بەیەدەگی نەوتی كەركووك نابێت، بەوتەی ئاشتی هەورامی لەو سەفەرەدا بە چاندار، نووسەری " شەمەندۆفەری میزۆپۆتامیا"ی وتووە كە ئەوكەسانەی زوتر لە كوردستان سەرمایە گوزاری دەكەن دەتوانن بۆ داهاتوو دەرفەتێكی ستراتیژی بخەنە دەستی خۆیان‌و سوودی لێوەرگرن.

  

،،

چانداردەڵێت، ئاشتی هەورامی لە ڕێگای هەولێر- ئەنقەرە، سەبارەت بە یەدەگی نەوت‌و غازی سروشتی كوردستانی عێراق زانیاری وردی پێدام، باسیلەوەكرد كە سەرچاوەكانی نەوتی كوردستان هێندە زۆرن كە پێوویستیان بە بەیەدەگی نەوتی كەركووك نابێت

 

  ئاشتی هەورامی، وەزیری سامانە سروشتییەكان لەبەرانبەر جەنگیز چانداردا، هیوای خواستووە كە توركیا هاوبەشی هەرێمی كوردستان بكات لە دەرهێنان‌و پاڵاوتن‌و فرۆشتنی نەوتداو پێیشیوتووە توركیا دراوسێ‌و گەلێكی برای ئێمەیەو ئێوە شایانی ئەوەن كە پێكەوە لەگەڵماندا نەوتی كوردستان بفرۆشین،:"

پەندێكی پێشینانی ئینگلیز هەیە دەڵێت كێ زوو هات، زووتر دادەنیشێ، ئەم ئیشانەش وەها بەڕێوە دەچن، ئێمە گەلێكی چوار بۆ پێنج میلیۆن كەسین‌و لەسەر دەریایەكی نەوت‌و غازی گەورەدا مەلە دەكەین، ئەمە بۆ ئێمە زۆرەو ناتوانین نەوت بخۆینەوە، ئەو نەوت‌و غازەش كە لە ژێر زەویدا دەمێنێتەوە هیچ بەهایەكی نییە، ئێوە وڵاتێكی گەورەو دراوسێ‌و گەلێكی بران، دیارە ئەولەویەت بە ئێوە دەدرێت، با پێكەوە دەریبهێنین‌و بەرهەمی بهێنین‌و بیپاڵێووین‌و پێكەو بیفرۆشین".

DFC
ئاشتی هەورامی، وەزیری سامانە سروشتیەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان


وەك لە كتێبەكەیدا باسیدەكات‌و دەیگێڕێتەوە، لەو سەفەرەدا ئاشتی هەورامی دەربارەی بەرهەمهێنانی نەوت‌و غازی سروشتی لە هەرێمی كوردستان زانیاری زۆری بە جەنگیز چاندار داوە، بەڵام ژمارەو داتاكانی لە بیر چووەتەوە، بۆیە كاتێك لە ساڵی 2007 ئاشتی هەورامی لە ئەستەنبووڵ بینیووە دووبارە زانیارییەكانی پێداوەتەوەو زانیارییەكانیش بەمجۆرە بووە:" بەكارهێنانی ساڵانەی غازی سرووشتی 36 ملیلر مەتر سێجایە، یەدەگی نەوتی هەرێمی كوردستان 45 ملیار بەرمیلە، یەدەگی غازی سرووشتی شەش هەزار ملیار مەتر سێجایە".


بەوتەی چاندار، هەر ئەم زانیاری‌و داتایانەی ئاشتی هەورامی بووە كە سەرنجی توركیاو عەبدوڵا گویلی سەرۆككۆماری ئەوكاتەی توركیای بۆ هەرێمی كوردستان راكێشاوەو لەسەر ئەو بنەمایە نەخشی سیاسەتی حكومەتی توركیا بەرانبەر هەرێمی كوردستان نەخشەی بۆ كێشراوە.

داود ئۆغلۆی سەرۆكوەزیرانی پێشووی توركیاو وەزیری پێشووتری دەرەوەی ئەو وڵاتە، یەكێك لە هاوڕێ نزیكەكانی جەنگیز چاندارەو لەگەڵ ئەوەشدا سیاسەتەكانی ئەحمەد داود ئۆغلۆی لا پەسەند نەبووە، بەوتەی ئەو، توركیاو داود ئۆغلۆ ئەوەیان پێهەزم نەكراوە كە كوردێك پۆستی سەرۆككۆماری عێراق بگرێتە دەست.


چاندار دەڵێت، لە دوای هەڵبژاردنەكانی ساڵی 2010ی عێراق، داود ئۆغلۆ جەلال تاڵەبانی‌و نوری مالیكی بە كەسانی نزیك لە ئێران لە قەڵەم داوە، بۆیە ئەو تەقەلای ئەوەی داوە كە ئەیاد عەلاوی كەسایەتی شیعەی عەلمانی بكرێتە سەرۆكوەزیران‌و عەرەبێكی سوونە كە باشتروابووە تاریق هاشمی بێت پۆستی سەرۆككۆمار وەربگرێت.

چاندار باسلەوە دەكات كە لیستی عێراقییە كە كە ئەیاد عەلاوی سەرۆكایەتی دەكردو بەجیاوازییەكی كەمەوە هەڵبژاردنەكانی ساڵی 2010ی عێراقیان بردەوە، توركیاو تەنانەت خودی ئەحمەد داود ئۆغلۆ دروستیان كردووەو داود ئۆغلۆش ئەم راستییەی پێووتووە.


داود ئۆغلۆ بەمجۆرە چیرۆكی درووستكردنی لیستی عێراقیییەی بۆ جەنگیز چاندار گێڕاوەتەوە.

 

،،

داود ئۆغلۆ وتی، لیستی عێراقییە لەماڵی مندا دامەزرا، ئێرانییەكان پابەندی ئەو بەڵێنانە نەبوون كە بەئێمەیان دابوو، لەبەر ئەوە منیش ئەیاد عەلاویم بانگكردو هەر ئەو شەوە لەگەڵ مقاوەمەی سوننەشدا لەڕێگەی تەلەفۆنەوە پەیوەندیم گرت‌و عەلاوی‌و ئوسامە نوجێفی‌و تاریق هاشمیم لە لیستێكدا كۆكردەوە".

  
"لە گەشتێكماندا لە لە توركیاوە بۆ زانكۆی ئۆكسفۆرد بۆ بەشداریكردن لە كۆنفرانسێكدا لەسەر سیاسەتی دەرەوەی توركیا، لەناو فرۆكەكەدا تا كاتی نیشتنەوە، داود ئۆغلۆ باسی لەو سیاسەتانە كرد كە وەكو وەزیری دەرەوەی توركیا جێبەجێی دەكات، كاتێك باس هاتە سەر هەڵبژاردنەكانی عێراق، داود ئۆغلۆ وتی، لیستی عێراقییە لەماڵی مندا دامەزرا، ئێرانییەكان پابەندی ئەو بەڵێنانە نەبوون كە بەئێمەیان دابوو، لەبەر ئەوە منیش ئەیاد عەلاویم بانگكردو هەر ئەو شەوە لەگەڵ مقاوەمەی سوننەشدا لەڕێگەی تەلەفۆنەوە پەیوەندیم گرت‌و عەلاوی‌و ئوسامە نوجێفی‌و تاریق هاشمیم لە لیستێكدا كۆكردەوە".

 

author photo

ڕۆژنامەنوسی سیاسی و دیكۆمێنتەری سیاسی و مێژویی