ئهكزل هێڵمان
و: به‌همه‌ن كه‌ریم
له دواى بڕیارى دۆناڵد تره‌مپ له 8ى مانگى ئایار به كشانه‌وه‌ى له رێكه‌وتنى ئه‌تۆمیی به‌رجام (JCPOA)، ئه‌مریكا هه‌ڵمه‌تى (فشارى توند)ى له دژى ئێران ده‌ستپێكرد و ئه‌م هه‌ڵمه‌ته دووباره چاوخشاندنه‌وه‌یه به گه‌مارۆى سه‌ر به‌رنامه ئه‌تۆمیه‌كه‌ى ئێران و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى هه‌موو ئه‌و رێگه‌پێدانه كه‌مانه‌ى كه چاوپۆشى له‌و سزایانه ده‌كرد و جێبه‌جێكردنى سزاى ئابورى زیاتر به‌سه‌ریدا،له نێویشیاندا ناچاركردنى وڵاتانى جیهان به وازهێنان له هاورده‌كردنى نه‌وتى ئێران.
ئه‌م رێكاره تونده‌ى ئه‌مریكا له دژى ئێران توشى پێكدادان ده‌بێته‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاتانه‌ى كه واژۆى رێكه‌وتنه ئه‌تۆمیه‌كه‌یان كردووه كه سه‌رجه‌میان پاڵپشتى له جێبه‌جێكردنى ته‌واوى رێكه‌وتنه‌كه ده‌كه‌نه‌وه، دژى ئه‌م سیناریۆیه به‌ریتانیا و فه‌ره‌نسا و ئه‌ڵمانیا ره‌خنه له سیاسه‌ته‌كانى ئه‌مریكا ده‌گرن و هه‌وڵده‌ده‌ن كه كاربكه‌ن بۆ رزگاركردنى رێكه‌وتنامه ئه‌تۆمیه‌كه.
به‌رپرسانى ئه‌وروپا هه‌وڵ ده‌ده‌ن كه پاكێجێكى ئابوریی هانده‌ر دروستبكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى بڕوا به ئێران بهێنن كه مانه‌وه‌ى له نێو رێكه‌وتنه‌كه باشتره تا ئه‌وه‌ى خۆى دوورهپهرێزبخات، له‌به‌ر رۆشنایى ئه‌م رێكاره كۆمسێونى ئه‌وروپا یاساى سیستمى رێگرى كه بۆ یه‌كه‌مجار له ساڵى 1996 دانرا نوێكرده‌وه، كه رێگرى له‌و دامه‌زراوانه ده‌كرد كه ده‌كه‌ونه چوارچێوه‌ى یه‌كێتى ئه‌وروپا بچنه ژێر ركێفى سزا نوێیه‌كانى ئه‌مریكا بۆ سه‌ر ئێران.
هه‌روه‌ها دیپلۆماتكارانى ئه‌وروپى به‌رده‌وامن له كاركردن به پلانى ئابوورى كه له 9 خاڵ پێكهاتووه له‌گه‌ڵ هاوبه‌شه ئێرانیه‌كانیان بۆ پارێزگاریكردن له په‌یوه‌ندیه ئابورییه‌كانى نێوان یه‌كێتى ئه‌وروپا و ئێران.
،،
دیپلۆماتكارانى ئه‌وروپى به‌رده‌وامن له كاركردن به پلانى ئابوورى كه له 9 خاڵ پێكهاتووه له‌گه‌ڵ هاوبه‌شه ئێرانیه‌كانیان بۆ پارێزگاریكردن له په‌یوه‌ندیه ئابورییه‌كانى نێوان یه‌كێتى ئه‌وروپا و ئێران.
له‌گه‌ڵ ئه‌م هه‌وڵانه‌شدا هێشتا زۆربه‌ى كۆمپانیا و وه‌به‌رهێنه‌ره گه‌وره‌كانى ئه‌وروپا له نێوان سه‌ركه‌شى له سزاكانى وه‌زاره‌تى خهزانهى ئه‌مریكا و راگرتنی چالاكیه‌كانیان له ناو ئێران، وازهینان و كه‌مكردنه‌وه‌ى كاره‌كانیان له ناو ئێران هه‌ڵده‌بژیرن،له نێویاندا كۆمپانیاى گه‌وره‌ى گواستنه‌وه دانیماركى و هاوتا فهرهنسیهكهى (CMA CGM) و كۆمپانیاى گه‌وره‌ى نه‌وتى TOTALو چه‌ند كۆمپانیایه‌كى تر كه رایانگه‌یاندووه له چه‌ند هه‌فته‌ى داهاتوو ئێران به جێده‌هێڵن،له رێكاره‌كانى یه‌كێتى ئه‌وروپا كه‌م ده‌كه‌نه‌وه.
بۆ ئه‌م بارودۆخه‌ى ئێستا دوو هۆكار دیارن، یه‌كه‌میان روونه كه باڵاده‌ستى ئابوریی و دارایى ئه‌مریكا واده‌كات كه كۆمپانیا و بانكه‌كان له سزاكانى ئه‌مریكا سڵ بكه‌نه‌وه.
دووه‌میان كه كه‌متر باسى لێ وه‌ده‌كرێت لاوازى رێكاره‌كانى وڵاتانى ئه‌وروپایه كه ناتوانن به پێى پێویست كاربكه‌ن هه‌م سه‌باره‌ت به وه‌به‌رهێنه‌ران و هه‌میش سه‌باره‌ت به واشنتۆن.
محەمەد جەواد زەریف و فیدریکا موگرینی
بۆ نمونه كۆمه‌ڵه‌ى په‌یوه‌ندییه داراییه‌كان له نێوان بانكه‌كانى جیهانSWIFT كه ئاسانكارى بۆ مامه‌ڵه‌ى دارایى له سه‌رانسه‌رى جیهاندا ده‌كات و له ساڵى 2012 وه بانكه سه‌ره‌كیه‌كانى ئێران له‌م تۆڕه بانكیه بێبه‌رى كراوه و تواناكانى ئێران به په‌یوه‌ندیكردن به سیسته‌مى داراییه‌وه قورسكردووه، له ئێستادا ئیداره‌ى تره‌مپ سه‌رله‌نوێ ده‌یه‌وێت له رێگه‌ى SWIFT دیسانه‌وه ئێران له رووى داراییه‌وه كه‌نارگیر بكات.
له 4ى نیسانى 2018 وه‌زاره‌تى خهزانهى ئه‌مریكا دووباره داواى له تۆڕه بانكییه كرده‌وه كه مامه‌ڵه‌ى بانكه‌كانى ئێران بوه‌ستێنن ،كه ئه‌مه لێدانێكى تونده له هه‌وڵه‌كانى یه‌كێتى ئه‌وروپا بۆ ده‌ربازكردنى رێكه‌وتنه ئه‌تۆمیه‌كه‌ى ئێران.
دیپلۆماتكارانى ئه‌وروپى له ناو وه‌زاره‌ته‌كانى ده‌ره‌وه‌ى فه‌ره‌نسا و به‌ریتانیا و ئه‌ڵمانیاوه وای ده‌بینن كه ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌ى رووبه‌رووى SWIF ده‌بنه‌وه روون و جدین، وه‌ك ئه‌وه‌ى یه‌كێك له‌و دیپلۆماتكارانه كه نه‌ویست ناوى ئاشكرا بكرێت ئاماژه‌ى پێكرد، سزاى تاكلایه‌نه‌ى ئه‌مریكا له‌سه‌ر SWIFT وا ده‌كات كه یارییه‌كه كۆتایى بێت و شكست به هه‌موو ئه‌و كۆششانه بهێنرێت كه هه‌وڵ ده‌ده‌ن ئێران له ناو رێكه‌وتنامه ئه‌تۆمیه‌كه بمێنێته‌وه، ترسى ئه‌وه‌یان هه‌یه كه رێگرى له كۆى هه‌موو ئه‌و هه‌وڵانه بكرێت كه ده‌یانه‌وێت په‌یوه‌ندییه بازرگانیه‌كانى نێوان ئه‌وروپاو ئێران بپارێزن.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا وڵاتانى ئه‌وروپا تواناى ئه‌وه‌یان هه‌یه كه پارێزگارى لهSWIFT بكه‌ن وه‌ك ئه‌وه‌ى كه باره‌گاى ئه‌م رێكخراوه له بهلجیكایهوه له چوارچێوه‌ى ده‌سه‌ڵاتى یه‌كێتى ئه‌وروپادایه و به‌پێى یاساكانى ئه‌وروپا مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت، ئه‌گه‌ر واشنتۆن له به‌ده‌ستهێنانى ره‌زامه‌ندى برۆكسل شكستبهێنێت سه‌باره‌ت به SWIFT هیشتا تواناى ئه‌وه‌ى هه‌یه كه دژى ئه‌و وڵات و دامه‌زراوانه جوڵه بكات كه هاوكارى ئه‌و رێكخراوه ده‌كه‌ن.
،،
لوڵاتانى ئه‌وروپا تواناى ئه‌وه‌یان هه‌یه كه پارێزگارى لهSWIFT بكه‌ن وه‌ك ئه‌وه‌ى كه باره‌گاى ئه‌م رێكخراوه له بهلجیكایهوه له چوارچێوه‌ى ده‌سه‌ڵاتى یه‌كێتى ئه‌وروپادایه و به‌پێى یاساكانى ئه‌وروپا مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت، ئه‌گه‌ر واشنتۆن له به‌ده‌ستهێنانى ره‌زامه‌ندى برۆكسل شكستبهێنێت سه‌باره‌ت به SWIFT هیشتا تواناى ئه‌وه‌ى هه‌یه كه دژى ئه‌و وڵات و دامه‌زراوانه جوڵه بكات كه هاوكارى ئه‌و رێكخراوه ده‌كه‌ن.
له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌مانه‌شدا چاوه‌ڕوان ناكرێت كه ئه‌مریكا سزاى SWIFT بدات چونكه جوڵه‌یه‌كى له‌م چه‌شنه زیان به به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانى ئه‌مریكا ده‌گه‌یه‌نێت له رێگه‌ى زیان گه‌یاندن به سیستمى دارایى نێوده‌وڵه‌تى كه ئه‌مریكا بۆخۆى باڵاده‌سته تێیدا، به‌وپێیه‌ى كه سزاى له‌م شێوه‌یه ئه‌و ده‌نگانه زوڵاڵتر ده‌كات كه داواى ئه‌ڵته‌رناتیڤێك ده‌كه‌ن بۆ سیستمى گواستنه‌وه‌ى دارایى و دابه‌شبوونى ئه‌م سیستمى گواستنه‌وه‌ى دارایى، شه‌فافیه‌ت و گواستنه‌وه‌ى دارایى له جیهاندا كه‌مده‌كاته‌وه كه ئه‌مه‌ش هه‌وڵه‌كانى ئه‌مریكا بۆ رێگرتن له سپیكردنه‌وه‌ى پاره‌وه هاوكاریكردنى دارایى تیرۆر لاواز ده‌كات، ئه‌م هۆكارانه هه‌ڵوێستى وڵاتانى ئه‌ورورپا به‌هێزتر ده‌كات و به‌رپرسانى ئه‌وروپى به‌سه‌ر هاوتا ئه‌مریكیه‌كانیان باڵاده‌ست ده‌كات.
ناو بازاری شاری تاران
وا ده‌رده‌كه‌وێت تێكشانى چاوه‌ڕوانكراوى دینامیكى سزا تاكلایهنهكانى ئه‌مریكا له واشنتۆن باشتر لێی تێبگه‌ن تا برۆكسل، به‌پێى گفتوگۆى نوسهرى ئه‌م بابه‌ته له‌گه‌ڵ راوێژكار و كۆنگرێشمانهكانى ئیداره‌كانى پێشووترى ئه‌مریكا و وه‌زاره‌تى خه‌زانه، تێچوى سه‌پاندنى سزاى زیاتر به‌سه‌ر سیستمى دارایى نێوده‌وڵه‌تى واده‌كات كه گه‌مارۆكانى ئه‌مریكا بۆ سه‌ر ئێران كه‌متر سه‌ركه‌وتوو بێت.
بهلهبهرچاوگرتنى مامه‌ڵه‌ى ئیداره‌ى دۆناڵد تره‌مپ له به‌كارهێنانى سزا له دژى هاوپه‌یمانه‌كانى له ئه‌وروپا، چاوه‌ڕوانده‌كرێت ئه‌وروپا وه‌ڵامى توندى هه‌بێت ئه‌ویش به زیندووكردنه‌وه‌ى یاساى رێگرى یه‌كێتى ئه‌وروپا ئاماژه‌یه‌كى روون ده‌نێرێت به‌وه‌ى كه رازیی نابێت به سزا زیادكراوه‌كانى ئه‌مریكا له دژى ئێران، به‌ڵام بۆ تێپه‌ڕاندنى ئه‌و كه‌موكورتیانه‌ى كه دێنه رێگه‌ى ئابوریی یه‌كێتى ئه‌وروپا و سه‌روه‌رییه‌كه‌ى پێویسته یاساى رێگرى تیشك بخاته سه‌ر ئه‌و زیانانه‌ى كه به‌هۆى سزاكانى ئه‌مریكا بۆ سه‌ر ئێران دروست ده‌بێت و به‌مشێوه‌یه ئه‌وروپا ده‌توانێت پێگه‌ى خۆى له مامه‌ڵه‌كردنى له‌گه‌ڵ واشنتۆن باڵا ده‌ست و به هێز بكات.
وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئێران محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف له مانگى پێشوو دوپاتیكرده‌وه كه ئه‌وروپا تواناكانى خۆى به‌كه‌م ده‌زانێت و له نێویشیاندا له به‌كارهێنانى تواناكانى بۆ سه‌قامگیریی له خۆرهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و بهریگریكردنى به‌هێزى یه‌كێتى ئه‌وروپاى له SWIFT به ههنگاویكى باش ده‌زانێت.