گۆڕان، هەنگاونان بەرەو هەڵبژاردن بە جەستەیەكی بریندارەوە

ئەو پەیوەندیە تەلەفۆنییە چی بوو چارەنووسی بزوتنەوەکەی گۆری ؟

گۆڕان، هەنگاونان بەرەو هەڵبژاردن بە جەستەیەكی بریندارەوە

2056 خوێندراوەتەوە

له‌م ڕۆژانه‌دا كردنه‌وه‌ى ده‌رگایه‌كى گفتوگۆ له‌ نێوان پارتى دیموكراتی كوردستان و بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان به‌ گه‌رمى باس ده‌كرێت، گۆڕان به‌فه‌رمى ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ ره‌تده‌كاته‌وه‌ و پارتیش بێده‌نگه‌.

هه‌رچه‌نده‌ به‌رپرسانى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان ناچنه‌ ژێربارى هیچ په‌یوه‌ندییه‌كى راسته‌وخۆوه‌ كه‌ له‌گه‌ڵ پارتى هه‌یانبێت، به‌ڵام به‌پێى زانیارییه‌كانى دیپلۆماتیك مه‌گه‌زین هێڵێكى گه‌رمى په‌یوه‌ندى له‌ نێوان فراكسیۆنه‌كانى گۆڕان و پارتى له‌ په‌رله‌مانى كوردستان بوونى هه‌یه‌ و له‌و ڕێگه‌یه‌شه‌وه‌ جۆرێك له‌ لێكگه‌یشتن و نزیكبوونه‌وه‌ له‌ هه‌ندێك بابه‌ت هاتووه‌ته‌ ئاراوه‌.


له‌ماوه‌ى رابردوودا پارتى و گۆڕان دوو پڕۆژه‌ى نزیك له‌یه‌كیان برده‌ په‌رله‌مان كه‌ یاسای هه‌ڵپه‌ساردنى دامه‌زراوه‌ی سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێمی كوردستان و جیاكردنه‌وه‌ى هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆكایه‌ هه‌رێم بوو له‌ هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مان و دواخستنى هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆكى هه‌رێم بۆ خولى داهاتووی په‌رله‌مانی په‌رله‌مان.


یاساكه‌ ته‌نها په‌رله‌مانتارانى فراكسیۆنه‌كانی پارتى و گۆڕان ده‌نگیان پێدا و فراكسیۆنه‌كانى یه‌كێتى و كۆمه‌ڵ و یه‌كگرتوو ده‌نگیان پێنه‌دا.


یاساكه‌ هه‌ڵاى زۆرى به‌دواى خۆیدا هێنا و فراكسیۆنى یه‌كێتى كه‌ دژى یاساكه‌ بوون، ئه‌وان پێیانوابوو گۆڕان وه‌ك جۆرێك له‌ لێدان له‌ یه‌كێتى له‌و بابه‌ته‌دا ده‌ستى تێكه‌ڵكردووه‌.

،،

گۆڕان توانى زیانی گه‌وره‌ له‌ پلانه‌كانى یه‌كێتى بدات، به‌ڵام گرفته‌ گه‌وره‌كه‌ له‌وێدایه‌، كه‌ له‌ دژى یه‌كێتى، چووه‌ ناو هاوكێشه‌ و هاوپه‌یمانێتیه‌كى لێڵ و ئاڵۆزه‌وه‌ كه‌ ئه‌وسه‌رى دیار نییه‌.


بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان راست ده‌كه‌ن له‌وه‌دا كه‌ ڕێگرییان كرد له‌وه‌ى یه‌كێتى به‌ یاساى سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێمه‌وه‌ مامه‌ڵه‌ بكات و دانوستانى پێ بكات بۆ دووباره‌ وه‌رگرتنه‌وه‌ى پۆستى سه‌رۆك كۆمارى عێراق، له‌كاتێكدا پارتى ده‌یه‌وێت پۆستى سه‌رۆك كۆمار له‌ به‌رامبه‌ر پۆستى پارێزگارى كه‌ركوك دابنێت و یه‌كێتى سه‌رپشك بكات له‌ هه‌ڵبژاردنى یه‌كێكیاندا.


گۆڕان به‌م كاره‌ى توانى زیانی گه‌وره‌ له‌ پلانه‌كانى یه‌كێتى بدات، به‌ڵام گرفته‌ گه‌وره‌كه‌ له‌وێدایه‌، كه‌ له‌ دژى یه‌كێتى، چووه‌ ناو هاوكێشه‌ و هاوپه‌یمانێتیه‌كى لێڵ و ئاڵۆزه‌وه‌ كه‌ ئه‌وسه‌رى دیار نییه‌.

بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان به‌و هه‌نگاوه‌ى كێشه‌یه‌كى گه‌وره‌ى له‌ كۆڵى پارتى كرده‌وه‌ و یارمه‌تیدان له‌ كردنه‌وه‌ى گرێكوێره‌یه‌كى ئاڵۆزدا.

راسته‌ نه‌یهێشت یه‌كێتى مامه‌ڵه‌ى پێوه‌ بكات، به‌ڵام لۆژیك قبوڵى ناكات بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان له‌به‌رامبه‌ر هیچدا ئه‌و كاره‌ى كردبێت، له‌كاتێكدا ملنه‌دانى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان بۆ بابه‌تى سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێم له‌ ساڵی 2015 بنه‌ره‌تى هه‌موو كێشه‌كان بوو له‌ نێوان پارتى و گۆڕاندا.

 

DFC
ئاڵای عێراق و کوردستان و گۆران ـ بارەگای سەرەکی بزوتنەوەی گۆران ـ گردی زەرگەتە / سلێمانی


بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان كارێكى عاقڵانه‌ ده‌كات ئه‌گه‌ر ده‌رگاى گفتوگۆ له‌گه‌ڵ پارتى بكاته‌وه‌ یان پێشوازى له‌ ده‌سپێشخه‌رى پارتى بكات بۆ گفتوگۆ، به‌ڵام ده‌بێت هه‌ر گفتوگۆ و ده‌سپێشخه‌ریه‌ك له‌چوارچێوه‌ى پڕۆژه‌یه‌كى نیشتیمانى فراواندا بێت نه‌ك به‌ قازانجى ده‌سكه‌وتى ته‌سكى حزبى و دروستكردنى كه‌ناڵى نهێنى له‌ نێوان پارتى و گۆڕاندا.

،،

به‌بڕواى گروپى ناڕازییه‌كانى ناو گۆڕان، گۆران دوو فاوڵى سیاسى گه‌وره‌ى كردووه‌ كه‌ له‌ لایه‌كه‌وه‌ كوده‌تابوو به‌سه‌ر دامه‌زراوه‌ ده‌ستورییه‌كانى بزوتنه‌وه‌كه‌ و له‌ لایه‌كى دیكه‌وه‌ پێچه‌وانه‌ى سه‌د له‌ سه‌دى بنه‌ما سه‌ره‌كییه‌كانى بزوتنه‌وه‌كه‌ بوو.

 

به‌بڕواى گروپى ناڕازییه‌كانى ناو گۆڕان، گۆران دوو فاوڵى سیاسى گه‌وره‌ى كردووه‌ كه‌ له‌ لایه‌كه‌وه‌ كوده‌تابوو به‌سه‌ر دامه‌زراوه‌ ده‌ستورییه‌كانى بزوتنه‌وه‌كه‌ و له‌ لایه‌كى دیكه‌وه‌ پێچه‌وانه‌ى سه‌د له‌ سه‌دى بنه‌ما سه‌ره‌كییه‌كانى بزوتنه‌وه‌كه‌ بوو.

ده‌نگدانى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان به‌ درێژكردنه‌وه‌ى یاساى تیرۆر و هه‌ڵپه‌ساردنى دامه‌زراوه‌ی سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێم، دووان له‌و یاسایانه‌ن كه‌ زیاتر له‌ جێگایه‌كدا به‌ر پره‌نسیپه‌ بنه‌ڕه‌تییه‌كانى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان ده‌كه‌ون.


تێپه‌ڕاندنى ئه‌و دوو یاسایه‌ كێشه‌و ناكۆكییه‌كانى ناو بزوتنه‌وه‌كه‌ى زیاتر قوڵكرده‌وه‌ و به‌هانه‌ى گرنگیشى دایه‌ ده‌ست گروپى ناڕازییه‌كان كه‌ بیسه‌لمێنن له‌ دواى نه‌وشیروان مسته‌فاوه‌ بڕیارى سیاسى بزوتنه‌وه‌كه‌ به‌ فلته‌ره‌ یاسایى و ده‌ستوریه‌كانى خۆیدا تێناپه‌ڕێت، چونكه‌ جڤاتى نیشتیمانى گۆڕان له‌ هیچ كام له‌و دوو پڕۆژه‌ یاسایه‌ پرسى پێنه‌كراوه‌ و ئاگادارى نییه‌، ته‌نانه‌ت باس له‌وه‌ ده‌كرێت كه‌ له‌ تێپه‌ڕاندنى ئه‌و یاسایانه‌دا ته‌نها 4-5 كه‌س ئاگاداربوون و به‌شێكى زۆرى خانه‌ى ڕاپه‌ڕاندنیش رایان له‌سه‌ر نه‌داوه‌.

ته‌نانه‌ت ناڕازییه‌كانى ناو بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان ده‌ڵێن ئه‌م دوو پڕۆژه‌ یاسایه‌ هه‌ردووكیان به‌ر بنه‌ما فكرییه‌كانى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان ده‌كه‌ون و چیتر سه‌ركرده‌كانى گۆڕان ناتوانن بڵێن هه‌ڵه‌ى گه‌وره‌مان نه‌كردووه‌ كه‌ دژى بنه‌ما سه‌ره‌كیه‌كانى نه‌وشیروان موسته‌فا بێت.


یه‌كێك له‌ ستراتیژه‌كانى ڕووخانى سایكۆلۆژیاى به‌رامبه‌ر له‌ دامه‌زراوه‌ ئه‌منییه‌كاندا بریتیه‌ له‌ ئازارگه‌یاندن به‌ شوێنى برین، تا به‌رامبه‌ر به‌زوویى خۆى بدات به‌ده‌سته‌وه‌، به‌ باوه‌ڕى ئێمه‌ شاسوار عه‌بدولواحید كه‌ وه‌ك ئه‌لته‌رناتیڤى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان خۆى ده‌خاته‌ ڕوو، بۆ هه‌ڵبژاردنى داهاتوو خاڵى لاوازى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕانى دۆزیوه‌ته‌وه‌ و هه‌ر له‌ئێستاوه‌ زۆر به‌ توندى چه‌قۆى ره‌خنه‌ى له‌و دوو برینه‌ گیركردووه‌.

 

DFC
کۆبوونەوەی جڤاتی نیشتیمانی گۆران بەسەرپەرشتی عومەر سەید عەلی ـ سلێمانی ـ تەموزی ٢٠١٨

واده‌رده‌كه‌وێت كێشه‌ى گۆڕینى سه‌رۆكى لیست و لابردنى عه‌بدوڵاى مه‌لا نورى و دانانى عه‌لى حه‌مه‌ ساڵح درێژكراوه‌ى ئه‌و بارودۆخه‌بێت، چونكه‌ لیژنه‌ى هه‌ڵبژاردن كه‌ له‌دواكۆبونه‌وه‌ى جڤاتى نیشتیمانى له‌ 16/7/2018 بڕیارى لێدرا لیژنه‌یه‌كى هونه‌رى بوون بۆ دیاریكردنى پاڵیوراوه‌كان و بڕیاربووه‌ ته‌واوى لیسته‌كه‌ و دیاریكردنى سه‌رۆكى لیست ببرێته‌وه‌ ناو خانه‌ى ڕاپه‌ڕاندن و بڕیارى كۆتایى له‌وێ له‌سه‌ر بدرێت، به‌ڵام لیژنه‌كه‌ ئه‌وه‌ى نه‌كرد و بۆ خۆى سه‌رۆكى لیسته‌كه‌ى به‌ده‌نگدانى ناوخۆیى ناو لیژنه‌كه‌ یه‌كلاكرده‌وه‌ و پرۆسه‌كه‌ى له‌به‌رژه‌وه‌ندى خۆى كۆتایى پێهێنا.

،،

 شاسوار عه‌بدولواحید كه‌ وه‌ك ئه‌لته‌رناتیڤى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان خۆى ده‌خاته‌ ڕوو، بۆ هه‌ڵبژاردنى داهاتوو خاڵى لاوازى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕانى دۆزیوه‌ته‌وه‌ و هه‌ر له‌ئێستاوه‌ زۆر به‌ توندى چه‌قۆى ره‌خنه‌ى له‌و دوو برینه‌ گیركردووه‌.

 

عه‌بدوڵا مه‌لا نورى سه‌رۆكى لیستى دوورخراوه‌ى بزوتنه‌وه‌كه‌ له‌ ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كدا كه‌ له‌ فه‌یسبووكی تایبه‌تى خۆى بڵاویكرده‌وه‌ ئاماژه‌ى به‌" ته‌له‌فۆنێك" ده‌كات له‌ ده‌ره‌وه‌ هات و چاره‌نووسى پرسه‌كه‌ى یه‌كلایى كردووه‌ته‌وه‌.

به‌پێى زانیاریه‌كانى دییلۆماتیك مه‌به‌ستى ئه‌و ته‌له‌فۆنه‌ چیا نه‌وشیروان مسته‌فایه‌ كه‌ له‌ده‌ره‌وه‌ى وڵاته‌وه‌ په‌یوه‌ندى كردووه‌ و جه‌ختى له‌سه‌ر ئه‌وه‌ كردووه‌ كه‌ ده‌بێت عه‌لى حه‌مه‌ ساڵح بكرێته‌ سه‌رۆكى لیسته‌كه‌.

هه‌ر به‌پێى زانیاریه‌كانى دیپلۆماتیك دوورخستنه‌وه‌ى عه‌بدوڵاى مه‌لا نورى له‌ ده‌ره‌وه‌ى خواستى ڕێكخه‌رى گشتى و زۆرێك له‌ ئه‌ندامانى خانه‌ى ڕاپه‌ڕاندن بووه‌، تا كار گه‌یشته‌ ئه‌وه‌ى وه‌ك ناڕه‌زاییه‌ك بۆ ماوه‌ى ڕۆژێك هه‌ریه‌كه‌ له‌ عومه‌رى سه‌ید عه‌لى و جه‌مالى حاجى محه‌مه‌د نه‌چنه‌وه‌ بۆ گرده‌كه‌.

 

author photo

ڕۆژنامەنوس و مامۆستای زانكۆ

سەرنوسەری دیپلۆماتیك مەگەزین

ڕۆژنامەنوسی تایبەتمەند لە ڕۆژنامەوانی بنكۆڵكاری