مام جەلال‌و شێركۆ بێكەس لەسەر 17ی شوبات چییان بە یەكدی وتووە؟

مام جەلال‌و شێركۆ بێكەس لەسەر 17ی شوبات چییان بە یەكدی وتووە؟

3350 خوێندراوەتەوە

" هەستام بڕۆم مام جەلال وتی جارێ دانیشتبووی كاك شێركۆ، منیش وتم مام جەلال دەبێت بڕۆم بۆ بەردەركی سەرا، سەیرێكی كردم‌و پێكەنی".
وەكو خۆی بۆ( هەڵۆ)ی كوڕی گێڕاوەتەوە، ئەمە كۆتا دیمەنی ئەو دانیشتنەی نێوان مام جەلال‌و شێركۆ بێكەسە كە تیایدا سەبارەت بە خۆپیشاندانەكانی 17ی شوبات گفتوگۆیان كردووە.

 
ئەم دانیشتنەی نێوان مام جەلال‌و شێركۆ بێكەس دوای نووسینی ئەو نامەیە سازدراوە، كە بێكەس سەبارەت بە 17ی شوبات بۆ مام جەلالی ناردووەو هەڵۆی كوڕی دەقی نامەكەی لە كتێبی ( سەدو یەك ڕۆژ تەنیایی)دا بڵاوی كردووەتەوە.

 

كتێبی سەدو یەك ڕۆژ تەنیایی، نوسینی: هەڵۆ شێرکۆ بێکەس

 
كتێبی " سەدو یەك ڕۆژ تەنیایی)، كۆمەڵێك یادەوەری كوڕەكەی شێركۆ بێكەسە لەگەڵ باوكیدا، گێڕانەوەی سەدو یەك ڕۆژی كۆتایی ژیانی باوكییەتی، لە ساتی نەخۆشكەوتنیەوە تا ئەو ڕۆژەی لەپاركی ئازادی بەخاك سپێردرا.

 

،،

كتێبی " سەدو یەك ڕۆژ تەنیایی)، كۆمەڵێك یادەوەری كوڕەكەی شێركۆ بێكەسە لەگەڵ باوكیدا، گێڕانەوەی سەدو یەك ڕۆژی كۆتایی ژیانی باوكییەتی، لە ساتی نەخۆشكەوتنیەوە تا ئەو ڕۆژەی لەپاركی ئازادی بەخاك سپێردرا.

 
هەڵۆی كوڕی شێركۆ بێكەس، لە یەكێك لە دیمەنەكانی كتێبی " سەدو یەك ڕۆژ تەنیایی) دا، باسلەوە دەكات كە ئێوارەی 27- 5، بەهۆی ئەوەی كە باوكی ( تا)ی لێهاتووە، بردویانەتە نەخۆشخانەو ڕۆژی دواتر كاتژمێر هەشتی بەیانی كەچووەتەوە بۆ لای‌و دیتوویەتی باری تەندروستی باشترە، كاتێك چاوەڕوانی هاتنی پزیشكەكەیان كردووە بۆ ئەوەی ڕێگەی چوونە دەرەوە لە نەخۆشخانە بە باوكی بدات، لەو ماوەیەدا سەبارەت بە دیدارەكەی نێوانی مام جەلال‌و باوكی لەسەر خۆپیشاندانەكانی 17ی شوبات، هەڵۆ پرسیاری لەباوكی كردووە،" پرسیاری خۆپیشاندانەكانی 17ی شوبات هات بەخەیاڵمدا‌و لێم پرسی ئەو دیدارەی تۆو مام جەلال كە باسدەكرێ لەسەر خۆپیشاندانەكانی 17ی شوبات چۆن بوو؟


سەیرێكی كردم‌و پێكەنی‌و وتی: ئەم پرسیارە چی بوو لەم كاتەدا ..... ها كوڕم؟


منیش بە ئاماژەی سەر لەقاندن‌و زەردەخەنەیەك پێم وت، كە حەز ئەكەم بیزانم.


وتی:" كاغەزێكم لەسەر خۆپیشاندانە خوێناوییەكەو سوتاندنی تەلەفزیۆنی نالیا بۆ مام جەلال نووسی‌و ئەویش وەڵامی دایەوەو ئەو دیدارە دروست بوو".
وتم: لەنامەكەدا چیت بۆ نووسی؟


وتی:" حەزدەكەیت نامەكە ببینیت؟


وتم: بەڵێ...


وتی: لە جانتا ڕەشەكەمدا لە ماڵەوە كۆپییەكی تێدایە، دوایی بیخوێنەوە".


كەوتە ئاماژە پێدانی كە چی لە نامەكەدا نووسیوەو وتی:" بە مام جەلالم وت، من وەك شاعیرێك، بەرژەوەندی میللەتەكەم لەسەر هەموو شتێكەوەیە، من ناتوانم بێدەنگ بم لە ئاست دەستڕێژو خوێنڕشتنی گەنجانی شارەكەم، لە ئاست ئەم هەموو پێشێلكاری‌و گەندەڵییەی كە هەیە".

 

 وتی:" مام جەلال لە وەڵامدا پێیووتم، بەڵێ تۆ شاعیری بەرەی گەلیت‌و ئەگەر تۆ نەچی بۆ بەردەركی سەرا ئەی كێ بچێ؟ هەستام بڕۆم، مام جەلال وتی: جارێ دانیشتبووی كاك شێركۆ؟ منیش وتم: مام جەلال ئەبێ بڕۆم بۆ بەردەركی سەرا، وتی سەیرێكی كردم‌و پێكەنی".

  

،،

وەكو لە لاپەڕە (75) كتێبەكەدا بڵاو كراوەتەوە، شێركۆ بێكەس لە نامەكەیدا بۆ مام جەلالی نووسیوە كە ئەو لەو ڕۆژەدا تابڵێی پەست‌و نیگەرانە، بەتایبەت لە دوای 17- 2- 2011 خوێناوییەوە " من ناتوانم ئەو تێكەڵكردنەی حیزب‌و حكومەت قبوڵ بكەم، چاو لەو هەموو گەندەڵییە بپۆشم كە هەیەو نكولیان لێبكەم، من لەگەڵ چارەسەری بنەڕەتی هەموو كێشەو قەیرانەكاندام،

  
وەكو لە لاپەڕە (75) كتێبەكەدا بڵاو كراوەتەوە، شێركۆ بێكەس لە نامەكەیدا بۆ مام جەلالی نووسیوە كە ئەو لەو ڕۆژەدا تابڵێی پەست‌و نیگەرانە، بەتایبەت لە دوای 17- 2- 2011 خوێناوییەوە " من ناتوانم ئەو تێكەڵكردنەی حیزب‌و حكومەت قبوڵ بكەم، چاو لەو هەموو گەندەڵییە بپۆشم كە هەیەو نكولیان لێبكەم، من لەگەڵ چارەسەری بنەڕەتی هەموو كێشەو قەیرانەكاندام، بەڕاستی من وام چاوەڕوان دەكرد دوای گەڕانەوەت، خۆت بێیت‌و قسە بۆ ئەو گەنجانەی بەر دەركی سەرا بكەیت‌و ئیدانەی سوتاندنی تەلەفزیۆنی نالیا بكەیت، كاك مەسعود وەك سەرۆكی هەرێم قسە ناكات، وەك سەرۆكی پارتی ئەدوێت، وڵات بەمجۆرە نابرێ بەڕێوە".


" هەڵۆ"ی شێركۆ بێكەس، لە كتێبی ( سەدو یەك ڕۆژ تەنیایی)دا باسلەوە دەكات بڕیاربووە سەركردەیەكی دیارو گرنگی یەكێتی لە دوای مردنی باوكی ماڵەكەی بكات بە مۆزەخانە، بەڵام وەكو هەڵۆ نووسیوویەتی لەسەر دێڕێك كە شێركۆ بێكەس لە یاداشتەكانیدا ( نوسین بە ئاوی خۆڵەمێش) نووسیوویەتی، ئەو بەرپرسەی یەكێتی لەو بەڵێنەی پەشیمان بووەتەوە.

 


 هەڵۆ نوسیوویەتی:" باوكم لە یاداشتەكانی خۆیدا " نوسین بە ئاوی خۆڵەمێش"، دەڵێ:" دەبوو، بە گوێی بێگەردم بكردایەو لە سرودی مەشخەڵاندا لە جێی " ی. ن. ك" دەبوو بمنووسیایە " پێشمەرگە" بۆ ئەوەی گشتگیرتر بووایە، هەموو جارێكیش عەقڵ میوان نییە، تەنها ئەم دێڕە بووە هۆی ئەوەی سەركردەیەكی هەرە دیارو گرنگی یەكێتی، لە دوای مەرگی باوكم، كە دەیوویست ماڵەكەی شێركۆ بێكەس بكات بە مۆزەخانە، لەسەر نووسینەی ناو یاداشتەكان پەشیمان بووەوەو نەیكرد، ماڵكە وەختە مۆرانە بیخوات، هەموو شتەكانی شێركۆ بێناز لەوێدا، لە ژێر ڕەەحمی شێدا كەوتوون‌و گیان دەدەن".

،،

هەڵۆ نوسیوویەتی:" باوكم لە یاداشتەكانی خۆیدا " نوسین بە ئاوی خۆڵەمێش"، دەڵێ:" دەبوو، بە گوێی بێگەردم بكردایەو لە سرودی مەشخەڵاندا لە جێی " ی. ن. ك" دەبوو بمنووسیایە " پێشمەرگە" بۆ ئەوەی گشتگیرتر بووایە

 
هەڵۆی شێركۆ بێكەس، باسلەڕۆژی ناشتنەكەی باوكی دەكات‌و ئاماژەی بەوە كردووە كە حیزبەكان لەناو خۆیاندا ڕێك نەكەوتوون كێ یەكەم كەس وتارەكەی لە پاركی ئازادیی‌و لەكاتی ناشتنی تەرمی شێركۆ بێكەسدا بخوێنێتەوە، هەڵۆ دەڵێت:" لە نا ئامادەیی ڕەوانشاد مام جەلال دا، وا دانرابوو لە وتەیەكی كورتدا ڕەوانشاد نەوشیروان مستەفا، وتارێك بخوێنێتەوەو وەك هاوڕێیەكی دێرین‌و ئەمەكدار دوا ماڵئاوایی بكات، بەڵام دیار بوو بەڕێزانی " ی . ن . ك" و ئەندامانی مەكتەبی سیاسی وایان بە باش زانیبوو كاك عومەر فەتاح بەناوی مەكتەبی سیاسییەوە وتارێك بدات، ئیتر لەسەر ئەم بیرۆكەیە ڕێك نەكەوتبوون كامیان یەكەمجار وتارەكە بخوێنێتەوە، بۆیە وتاری سیاسیان لە مەراسیمەكەدا دەرهێنا".

 

author photo

ڕۆژنامەنوسی سیاسی و دیكۆمێنتەری سیاسی و مێژویی