پێچوپەنا فێڵاوییەکانی ئێران بۆ بازدان بەسەر گەمارۆ ئابورییەکاندا

ئەورپییەکان دەتوانن ببنە چەترێک بۆ پاراستنی ئابوریی ئێران ؟

پێچوپەنا فێڵاوییەکانی ئێران بۆ بازدان بەسەر گەمارۆ ئابورییەکاندا

693 خوێندراوەتەوە

محەمەد زەغلول ـ شارەزای کاروباریی ئێران

وەرگێرانی لوقمان فەتاح

لەم دواییانەدا لە تاران گەڕان و بەدواداچوون خێرا بووە، بە دوای چەند ڕێگایەک بۆ فێڵکردن یان خۆشاردنەوە لە سزاکانی ئەمریکا، هەسێکی بەهێز هەیە کە "یەکێتی ئەوروپا" سەرناکەوێت لە دابینکردنی چەترێکی بۆ پاراستن و هاندەرێکي ئابوریی کە بتوانێت ئێران بهێڵێتەوە لە "ڕێککەوتنە ئۆتۆمییەکە".

 

 هەروەها هەندێک بەرپرس لەتاران دەستیان کردووە بەگەشتی گەڕان بە ناو ئەرشیفەکان بۆ دۆسێکان کە چەندین ساڵە داخراوەن، بۆ ژمارە تەلەفون و ناونیشانی کەسەکان، ئەو لایەنانە کە پاش واژووکردنی "ڕێککەوتنە" گەورەکە ئێران پێویستی پێیاننەما، بەڕێوەبەرایەتییەکانی بەندیخانەکان خۆیان ئامادە دەکەن بۆ دەرکردنی دەڵاڵەکانی نەوتی قاچاخ و سەرەگەورەکانی بازاڕی ڕەش؛ کە پیشەیان فێڵکردنە لە سزاکان.

لە کاتێکدا گەورە سەرکردەکان تاوتوێی هەڵبژاردە و پێشنیار و پلانەکانی فریودان دەکەن لەسەر لیستەکانی سزا نوێکانی ئەمریکا، دۆخێکی ڕەشبینی تارانی داگرتووە سەبارەت بە ئایندەی وڵاتەکە و کرانەوەی ئابوریی بەرەو رۆژئاوا، پاش چوونە دەرەوەی زۆر لە کۆمپانیا ئەورپییەکان لە ئێران، سەرەڕای کەوتنەخۆی "یەکێتی ئەوورپا" بۆ خستنەکاری یاسای پاراستنی کۆمپانیا ئەوروپییەکان لە ئێران.

بەدڵنیاییەوە سزا نوێکانی ئەمریکا دەرگایەکی فراوان لە داهاتە داراییەکان، و ئاڵوگۆرە داراییەکان دادەخات لە بەردەم تاران، کۆسپ دەخاتە بەرامبەر بەدەستهێنانی تەکنەلۆژیا و ئامێر و پێداویستییە نوێکان، بەڵام بێبەشکردنی تاران لە فرۆشتنی نەوت دەبێت بە مەترسیدارترین ئەنجامەکانی هاتنەوەی سزاکان، چونکە هەڕەشە دەکات لە ڕوخانی ئابوری ئێران و دروستکردنی زەمینلەرزەی کۆمەڵایەتی و سیاسیی، ڕەنگە لە ئەنجامدا ڕۆڵ ببینێت لە ڕوخاندنی ڕژێمە سیاسییەکە بە تەواوی لە کۆتاییدا.

تاران پێداگری دەکات لەسەر مانەوەی دەرگاکانی گفتوگۆ بەکراوەیی لەگەڵ "یەکێتی ئەورپا" سەرەڕای ئەو ڕەشبینییە کە دۆخەکەی داگیرکردووە، تاران  بەشێوەیەکی هاوتەریب بەرەو ئەوە- فشار دەکات لەسەر ڕۆژئاوا لە ڕێگەی چەند هەڕەشەیەکی جۆراوجۆر لەنێوان گەڕانەوە بۆ پیتاندنی یۆرانیۆم، و دەرچوون لە بەڵێننامەی  قەدەغەکردنی بڵاوبوونەوەی ئۆتۆم (NPT)، هەروەها هەڕەشەکردن بە داخستنی گەرووی هورمز.

،،

سزا نوێکانی ئەمریکا دەرگایەکی فراوان لە داهاتە داراییەکان، و ئاڵوگۆرە داراییەکان دادەخات لە بەردەم تاران، کۆسپ دەخاتە بەرامبەر بەدەستهێنانی تەکنەلۆژیا و ئامێر و پێداویستییە نوێکان، بەڵام بێبەشکردنی تاران لە فرۆشتنی نەوت دەبێت بە مەترسیدارترین ئەنجامەکانی هاتنەوەی سزاکان.

 

رێوشوێنەکانی نیزامەکە گرتویەتیەبەر بۆ مەمەڵەکردن لەگەڵ دۆخەکە پاش هاتنەوەی سزاکان، شەو و ڕۆژ کاردەکەن بۆ بەکارخستنی چەند ڕێگەیەک و چەند فێڵێک، تا بەپێی توانا زیاترین دەروازەکان بە کراوەیی بمێننەوە لە بەردەم ئابووری ئێران، یەکەم بۆ فرؤشتنی نەوت، دووەم بۆ ئاڵوگۆڕە دراوییەکان لەگەڵ جیهاندا.

ئەوەی زیاتر پێشبینی دەکرێت ئێران سەرەتا بڕوات بە ئاراستەی ئەو وڵاتانە کە بێزاری یان یاخیبوونی خۆیان دەردەخەن بەرامبەر بڕیاری ئەمریکا تایبەت بە قەدەغەکردنی نەوتی ئێران، لە نێوان ئەو وڵاتانە دەتوانرێت ئاماژە بدرێت بە پاکستان و چین و هیندستان و ترکیا.

لە داهاتوودا ئێران چەەندین بابەت جۆراوجۆر دەخاتەڕوو بۆ فریودان ئە وڵاتانە، لەبەرامبەردا داوایان لێ دەکات فشاربخەنە سەر ئیدارەی ئەمریکا، بۆ بەدەستهێنانی رەزامەندیی سەبارەت بە کڕینی نەوتی ئێران.

 

rfg
شاری تاران ـ پایتەختی ئێران

دامەزراوەکانی ئێران لە داهاتوودا هەڵدەستن بە دابینکردنی ئەو ئاسانکارییانە کە پێویستن لەبەردەم پرۆسەکانی فریودان، هەروەها لابردنی کۆسپە یاساییەکان، چونکە چەندین ئەزمون و ڕێگا و کەناڵی فەرمی و نافەرمی زۆر، ئامادەیە بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ هاوشێوەی ئەو دۆخانە، ئەمجارە تاران تیکەڵێک لە چەندین ڕەفتاری کۆن (کە پێشتر تاقیکردووەتەوە لە شەپۆلی ڕابردووی سزاکان کە درێژەی خایاند لە نێوان، ساڵانی 2007 و 2013).

نەوت سەرچاوەی بنەڕەتییە یۆ داهاتی ئابوری ئێران، لەبەر ئەوە زۆربەی سزاکانی ئەمریکا ئەو کەرتە دەکەنە بە ئامانج.

واشنتۆن داوای کردووە لە وڵاتان وازبهێنن لە کڕینی نەوتی ئێران تا سەرەتای مانگی (تشرینی دووەم) ٢٠١٨؛ لەبەرئەوە ئێران دەگەڕێت بۆ چەندین رێگەی تر؛ بۆ ئەوەی ئەو دەروازە بەکراوەیی بمێنێتەوە، وەکو پێشکەشکردنی چەندین ڕێکەوتن بۆ هاندانی کڕیارەکانی تا بمێننەوە لەناو بازنەی مامەڵەکردن لەگەڵ ئێران.

پێشتر تاران چوو بە ئاراستەی هاوشێوەی ئەو ڕیککەوتنانە کە بەواتای ئەوەیە نەوت لە نرخی جیهانی کەمتر بفرۆشرێت، بێگومان چەندین کۆمپانیا و پاڵاوگەی ئاسیایی و ئەفریقی، لەداهاتویەکی نزیکدا ئارەزووی دەبێت لەسەر بەدەستهێنانی چەندین بار لە نەوتی هەرزانتر، لە پاڵ ئەمەشدا ئێران چەندین گرێبستی واژووکرد لەگەڵ چەندین لایەنی نێودەوڵەتی، بۆ فرۆشتنی نەوت بە پارەی خۆماڵی، چەندین گرێبەستیش ئەنجامداوە بۆ فرۆشتنی نەوت بەرامبەر کەلوپەل و کاڵاکان، سەبارەت بە شێوازی رێکەوتنی "ئاڵوگوڕی کاڵاکان" کە گرنگترینیانە لە پرۆسەکانی فێلکردن لە سزاکان؛ بەواتای ئەوەیە نەوتەکە بە نرخێکی هەرزان بفرۆشرێت بە وڵاتانی تر تا دووبارە باربکرێتەوە و بفرۆشرێت بەناوی ئەو وڵاتانەوە، کە زۆرجار ئەو وڵاتە دراوسێی ئێرانە، یان هەناردەی نەوت دەکات، ئەوە جگە لە پرۆسەکانی دەریایی،

چەواشەکردنی ئامێرەکانی چاودێری ئەمریکی لەڕێگەی کۆکردنەوەی نەوت لە بەندەرەکان پێش ئەوەی دووبارە هەناردەی بکەن.

دیارە تاران لە شەپۆلی سزا نوێکانی ئێستا جەخت دەکاتەوە لە سەر فراوانبوون لە فرۆشتنی نەوتدا لە ڕێگەی کەرتی تایبەتەوە، زیادکردنی ژمارەی مامەڵەکاران لەم کەرتەدا بۆ سەدان یاخود ڕەنگە هەزاران،  بەشێوەیەک ڕاونانیان یان خستنە ژێر چاودێریان ئەستەمبێت.

کەرتی دارایی گرنگترین ئامانج و دیارترینیانە بۆ سزاکانی ئەمریکا پاش کەرتی نەوت؛ چونکە سزا ئەمریکییەکان ئامانجی وایە کە ئاڵوگۆڕی دراوی و ئاڵوگۆڕی بازرگانی ئێران لەگەڵ جیهاندا بگەیەنێت بە نزمترین ئاست کە لە توانادابێت، تێچووەکەی بەرزبکاتەوە تا دەگاتە بەرزترین تێچویەک لەتوانادابێت، ودواخستنی تا زۆرترین کاتی بخایەنێت، بەدڵنیاییەوە تاران کاردەکات لەسەر تێپەڕاندنی ئەم کۆسپانە.

،،

کەرتی دارایی گرنگترین ئامانج و دیارترینیانە بۆ سزاکانی ئەمریکا پاش کەرتی نەوت، چونکە سزا ئەمریکییەکان ئامانجی وایە کە ئاڵوگۆڕی دراوی و ئاڵوگۆڕی بازرگانی ئێران لەگەڵ جیهاندا بگەیەنێت بە نزمترین ئاست کە لە توانادابێت، تێچووەکەی بەرزبکاتەوە تا دەگاتە بەرزترین تێچویەک لەتوانادابێت.

 

ئەزمونەکانی پێشوو ئەوە دەردەخات کە ئێران بە ئاراستەی چەندین فێل دەروات تا خۆی بپارێزێت لە یاساغکردنی بانکی و بازرگانی کە بەسەریدا سەپێنراوە، وەکو چوون بەرەو ئاڵوگۆڕی دراوی لەگەڵ وڵاتە هەژارەکان و بچوکەکان، لەوانە وڵاتانی ئەفریقیا، یان ئەمریکای باشور و ئاسیا.

لە سەردەمی ویلایەتی دووەمی ئەحمەدی نەژادی دووەم، چەندین کارگەی زەبەلاحی دروستکرد لەو وڵاتدا، ئەمە واتای ئەوە ناگەیەنێت کە ئێران هاوبەشی جۆراوجۆری ئابوریی هەیە، ئەوەندە بەواتای ئەوەیە کە چەند ڕێگەیەکی نوێ بکاتەوە تا فێڵ ئەنجام بدات بەسەر سزاکاندا.

لە ڕێگەی سزاکانی پێشوو، دامەزراوکانی ئێران هەستا بە بەکارهێنانی دەیان ئێرانی کە ڕەگەزنامە دیکەیان بەدەستهێناوە، لەنێوانیاندا ڕەگەزنامەی ئەورپی وئەمریکی، بۆ کردنەوەی دەروازەکان بەسەر ئابوری ئێراندا، بەتایبەتی لەو بوارانەدا کە یاسای قەدەغەکردنی بەسەردا دەسەپێنرێت.

ئەمانە چەندین کۆمپانیایان دامەزراند لە چەندین وڵاتدا، کە کاریان دەکرد لەسەر چەواشەکاری بەرامبەر سزاکان.

هەندێکیان دامودەزگای داراییان دامەزراند، یان بانک لە چەند وڵاتێکدا، ئەمەش ڕێگایەکی ترە ئێرانییەکان دەیگرنەبەر لەم بوارەدا، یاخود چەندین پشکی کاریگەریان کڕیووە  لە بانکە بچوکەکاندا لەو وڵاتانە کە نەبوون بە ژێردەستەی سزاکان، وەک تاجیکستان، هیندستان، پاکستان،  بۆ ئەوەی بەکاربهێنرێت لە گواستنەوەی پارە بۆ ئێران.

لە هاوشێوەی ئەم دۆخەدا ئێران پەنادەبات بۆ پێشکەشکردنی هاندان و ئاسانکاری بۆ ئەو بانکانە کە بەردەوام کاری لەگەڵ دەکەن، ئەزمونی سزاکانی پێشوو سەلماندی کە پەیوەندی ئێران لەگەڵ بانکە نێودەوڵەتییەکاندا، بە تەواوی نابچرێت لە سایەی سزاکاندا؛ چونکە هەندێک بانک هەیە هاوکارییەکەی دەهێڵێتەوە لەگەڵ ئێراندا، تەنانەت لەو بارودۆخانەشدا، هەندێ بانکی جیهانی هەیە ڕازی دەبێت بە بەردەوامبوونی هاوکاری لەگەڵ ئێراندا بە مەرجی بەرزکردنەوەی پشکی ئەم بانکانە لە مامەڵەکاندا لەلایەن ئێرانەوە، بەشێوەیەکی کرداری هەندێک بانکی جیهانی وەکو "ستاندارد تشارترد"ی بەریتانی، "ئەنتیسا سان باولو"ی ئیتالى، بانكی "خەلق"ی توركی بەردەوامبوو لە هاوکاریدا لەگەڵ ئێران سەرەڕای سزا نێودەوڵەتی و ئەمریکییەکانی پێشوو.

 

dfc
بارهەڵگرێک نەوتی ئێرانی هەڵگرتووە

ئێران هەوڵیداوە لە قۆناغەکانی سزاکانی پێشوو جەخت بکات لەسەر فراوانکردنی هێڵەکانی پارەگۆڕینەوە لە هەندێک لە وڵاتاندا، بۆ ئەوەی جێی سیستمی بانکی بگرێتەوە کە لەژێر چاودێریدایە، لەپرۆسەکانی گواستنەوەی دراوەکان.

لە لێکؤڵینەوە دەربارەی جموجوڵە ئابورییەکانی ئێران لە چەند مانگێکی ڕابردوو دەردەکەوێت کە ئێران خەریکی چاککردن فراوانکردنی هاوشێوەی ئەو هێڵانەیە لە ولاتانی تردا.

هەروەها لێکۆلینەوە لە جموجوڵەکانی ئێران ئەوە دەردەخات کە ئێران پێش گەڕاندنەوەی سزاکان، هەوڵدەدات، بە ئاراستەی پرۆسەکانی "ئاڵوگۆڕی دراوی"(SWAP) بڕوات، کە بەپێی ئەمانە ئاڵوگۆڕی بازرگانی دەبێت لە نێوان ئێران و وڵاتانی دیکە، لە ڕێگەی دراوە ناوخۆییەکان، نەک دراوە جهانییەکان.

ئێران هەوڵێکی زۆریدا لەم دواییەدا، بۆ واژووکردنی گرێبەستی ئاڵوگۆڕ لەگەڵ وڵاتانی جیاواز، لەوانە چین، تورکیا، هیندستان،  ڕوسیا،  پاکستان.

هەروەها دامەزراوەکان لە ئێراندا هەوڵی گەورە دەدەن بۆ بەکارهێنانی تەکنیکی نوێ، لە بواری ئاڵوگۆڕی دارایی، بۆ ئەوەی فێڵ بکەن لە سزاکان، لێرەدا دەتوانرێت ئاماژە بدرێت بە هەوڵەکانی ئێران لە دوو تەوەردا: یەکەمیان، "زنجیرەی بارستەکان"  (Block chain)؛ کە ڕێگە دەدات بە تاکەکان و دەزگاکان کە هەستن بە پرۆسەکانی ئاڵوگۆڕی دراوی کە سەرچاوەکەی ئاشکرانییە و ڕۆشتنەکەی نەناسراوە، بەکارهێنانی لە گواستنەوەی داراییەکان بۆ ئەو لایەنانە کە پەیوەستە بە ئێرانەوە.

،،

لێکۆلینەوە لە جموجوڵەکانی ئێران ئەوە دەردەخات کە ئێران پێش گەڕاندنەوەی سزاکان، هەوڵدەدات، بە ئاراستەی پرۆسەکانی "ئاڵوگۆڕی دراوی"(SWAP) بڕوات، کە بەپێی ئەمانە ئاڵوگۆڕی بازرگانی دەبێت لە نێوان ئێران و وڵاتانی دیکە، لە ڕێگەی دراوە ناوخۆییەکان، نەک دراوە جهانییەکان.

 

سەبارەت بە تەوەری دووەم، ئەویش دراوەکانە کە کۆد هەڵگرن، دراوە ژمارەییەکانە، وەکو "بيتكوين" و"إيثريوم"، ئەوانی دیکە لە دراوە کۆد هەڵگرەکان کە پەناگەیەکی دابین دەکات دوور لە چاودێری دامەزراوە نێودەوڵەتییەکان تا ڕادەیەکی زۆر، دەتوانرێت بەکاربهێنرێت بۆ گواستنەوە داراییەکان دوور لە چەتری سزاکان.

ڕەنگە خوێنەر بگاتە ئەنجامی ئەوەی کە ڕژێمی ئێران  گەشەیدا بەو هەموو ئەزمون و شارەزاییە لە بە پێچ و پەنابردنی سزاکان، کە دەتوانێت ئەم جەنگە لەگەڵ ویلایەتە یکگرتووەکانی ئەمریکا یەکلایی بکاتەوە بۆ بەرژەوەندی خۆی، بەڵام کارەکە ئەوەندە ئاسان نییە، چونکە ئەم ڕێگانە بە چەندین ئەنجامی خراپ بەسەر ئابوری ئێراندا دەشکێتەوە، بەشداریش دەکات لە روخانی ناوبانگی ئێران لەسەر ئاستی ئابوری نێودەوڵەتی.

لەو ئەنجامانە کە دەربازبوونی لە دەست نییە لە هەوڵەکانی فێڵکردن، دەتوانرێت ئاماژە بدرێت بە نائاسودەیی بازاڕەکان لە ئەنجامی ئاشکرابوونیان، و روبەڕوبونەویان بۆ سزاکان، کە ئێران ناچاردەکات هەمیشە بەدوای بازاڕی نوێدا بگەڕێت بۆ نەوت و کاڵاکانی، ئەمەش تێچووی گواستنەوەی دارایی، و ئاڵوگۆڕە بازرگانییەکان  بەرزدەکاتەوە، و وادەکات لە پەراوێزی قازانج جێگیر و ئاسودەنەبێت و لەێر هەڕەشەی بڕینبێت.

لەژێر کاریگەری هەموو ئەمانەدا توانای ئێران پاشەکشێ دەکات لە بەدەستهێنانی تەکنەلۆژیای نوێ؛ چونکە تواناکانی کەم دەبێتەوە بۆ کڕین یان هاوردەی بەرهەمە تەکنەلۆژییەکان خاوەن کوالتی بەرز لە ڕۆژئاواوە، بەتایبەتی لە دۆخی بەگەڕخستنی سیستمی "ئاڵوگۆڕی دراوی" کە بەزۆری لەگەڵ ئەو وڵاتانە ئەنجام دەدرێت کە ئاستێکی بەرزی نییە لە لێهاتنی تەکنەلۆژی (وەک چین وتوركيا وڕوسيا وهێندستان)، ئەوەش کاریگەری نەرێنی تێبینیکراو جێدەهێڵێت بەتایبەتی لەسەر کاری کەرتی پیشەسازی، و نەوتی، لەبەر بەدەست نەهێنانی تەکنیکی نوێی پێویست بۆ بەردەوامبوونی.

سەبارەت بە مەترسیدارترین ئەنجامەکانی پرۆسە فێڵاوییەکان، لە بڵاوبونەوەی گەندەڵیدا خۆی دەبینێتەوە، پێکهێاتنی "مافیا" ئابورییەکان لە چەندین کەرتدا و بڵاوبونەوەی ڕەچاوکردن، سودپێگەیاندن، لە پرۆسەکانی ئاڵوگۆڕ،  حەواڵەی دراوی،  بازرگانی و نەوتی، لە ئەنجامی دۆخی تەمومژاوی،  ناڕونی،  زۆری هۆکارەکان،  هەموو ئەمانە، ئاسی توڕەبونی کۆمەڵگا دوو ئەوەندەی ترزیاتر دەکات، باری خراپی دارایی قوڵتر دەکات.

 

author photo

تایبه‌ت به‌ دیپلۆماتیك