نوسینی رەجەب تەیب ئەردۆغان ـ سەرۆک کۆماری تورکیا _ ٢٠١٨.٨.١٠
وەرگێرانی دانا ساڵح
به درێژایی شه‌ش ده‌یه‌ی رابردوو، توركیا و ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا دوو شه‌ریكی ستراتیژیی و هاوپه‌یمانی ناو ناتۆ بوون، وڵاته‌كه‌مان شانبه‌شانی ته‌حه‌دیاته‌كانی به‌رامبه‌ر هه‌ردوولا وه‌ستاوه‌یه‌وه له ماوه‌ی جه‌نگی سارددا.
به درێژای ئه‌و ساڵانه، توركیا به‌ده‌م یارمه‌تیدانی ئه‌مریكاوه رۆیشتووه له كاتی پێویستدا، خوێنی سه‌ربازه‌كانمان پێكه‌وه له كۆریا رژان و تێكه‌ڵ بوون، له كاتی قه‌یرانی موشه‌كه كوبییه‌كان توركیا ئاسانكاریی و هه‌ماهه‌نگیی كرد بۆ هه‌وڵه‌كانی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان بۆ دامركاندنه‌وه‌ی قه‌یرانه‌كه، ساڵی 1962 ئیداره‌ی جۆن كه‌نه‌دی توانی ره‌زامه‌ندی سۆڤیه‌ت به‌ده‌ستبهێنی بۆ لابردنی موشه‌كانیان له كوبا له رێگه‌ی لابردنی موشه‌كه‌كانی جوپیتهری ئه‌مریكا له‌سه‌ر خاكی ئیتاڵیا و توركیا، له‌سه‌روبه‌ندی رووداوه تیرۆریستیه‌كانی 11ی سێپته‌مبه‌ر، كاتێك واشنتۆن پشتیبه‌ست به دۆست و هاوپه‌یمانه‌كانی بۆ به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی هێزه شهرخوازهكان، هێزمان نارد بۆ ئه‌فغانستان بۆ یارمه‌تیدانی ناتۆ له به‌دیهێنانی ئه‌ركه‌كانیدا له‌وێ.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا چه‌ندین جار شكستیهێنا له تێگه‌یشتن و رێزگرتنی ئه‌وه‌ی به‌لای گه‌لی توركیاوه جێگه‌ی بایه‌خ و گرنگییه، له‌م ساڵانه‌ی دواییدا شهریكایهتیمان دووچاری تاقیكردنه‌وه بوو له‌ژێر ناكۆكییه تونده‌كانی نێوانمان، به داخه‌وه، هه‌وڵه‌كانمان بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌م ئاراسته ترسناكه بێ به‌رهه‌م بوون، ئه‌گه‌ر ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان دهستنهكات به رێزگرتن له سه‌روه‌ریی توركیا و نه‌یسه‌لمێنێ كه تێده‌گات له‌و مه‌ترسیانه‌ی روبه‌رووی وڵاته‌كه‌مان ده‌بێته‌وه، ئه‌وا ره‌نگه شه‌راكه‌تمان بكه‌وێته مه‌ترسییه‌وه.
،،
ئه‌گه‌ر ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان دهستنهكات به رێزگرتن له سه‌روه‌ریی توركیا و نه‌یسه‌لمێنێ كه تێده‌گات له‌و مه‌ترسیانه‌ی روبه‌رووی وڵاته‌كه‌مان ده‌بێته‌وه، ئه‌وا ره‌نگه شه‌راكه‌تمان بكه‌وێته مه‌ترسییه‌وه.
له 15ی ته‌موزی 2016، توركیا دووچاری په‌لامارێك بوه‌وه له لایه‌ن گروپێكه‌وه به سه‌ركردایه‌تی فه‌تحوڵا گوله‌ن، كه رێكخراوێك به‌رێوه‌ده‌بات به فه‌رمی له لایه‌ن حكومهتهكهمهوه به رێكخراوی فه‌تحوڵا گوله‌نی تیرۆریست وه‌سف ده‌كرێت، گوله‌ن له گۆمهڵگهیهكی نیشته‌جێبوون له ویلایه‌تی پنسلڤانیا ده‌ژی، گولهنیهكان هه‌وڵیاندا بۆ رێكخستنی كوده‌تایه‌كی خوێناویی دژی حكومه‌ته‌كه‌م، له‌و شه‌وه‌دا ملیۆنان هاوڵاتیی رژانه سه‌ر شه‌قامه‌كان به هه‌ستی خۆشه‌ویستی و وه‌لا بۆ وڵاته‌كه‌یان، رێك هاوشێوه‌ی ئه‌وه‌ی گه‌لی ئه‌مریكی كردی دوای رووداوی كه‌شتی پێرل هاربۆر و هێرشه‌كانی 11ی سێپته‌مبه‌ر.
251 هاوڵاتی بێتاوانی وڵاته‌كه‌م بوونه قوربانی بۆ به‌رگریكردن له ئازادی و سه‌ربه‌ستی گه‌له‌كه‌یان، له‌وانه‌ش ئه‌رۆڵ ئۆلچهك هاورێی خۆشه‌ویستم كه بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ وه‌ك به‌رێوه‌به‌ری ههڵمهتهكانم بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كان كاریكرد، له‌گه‌ڵ كوره‌كه‌ی عه‌بدوڵا ته‌یب ئۆلچهك، ئه‌گه‌ر ئه‌و گروپه بكوژه سه‌ركه‌وتوو بوونایه كه به دوای من و خێزانه‌كه‌مه‌وه بوون، ئێستا منیش له ریزی ئه‌و قوربانیانه‌دا بووم.
به‌راستی گه‌لی توركیا پێشبینی ئه‌وه‌ی كرد ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ئیدانه‌ی ئه‌و كوده‌تایه بكات به‌شێوه‌یه‌كی روون و ره‌وان، هاوسۆزی و پشتیوانی خۆی ده‌ربرێت بۆ سه‌ركردایه‌تی هه‌ڵبژێردراوی توركیا، به‌ڵام ئه‌وه رووینه‌دا، كاردانه‌وه‌ی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان جێی ره‌زامه‌ندی ئێمه نه‌بوو، له‌بری ئه‌وه‌ی پشتگیریی له دیموكراتیه‌ت بكات، به‌رپرسه ئه‌مریكییه‌كان به حه‌زه‌ره‌وه داوای سه‌قامگیریی و ئاشتییان كرد له توركیا، هه‌روه‌ها هیچ پیشكه‌وتنێك رووینه‌دا په‌یوه‌ست به راده‌ستكردنه‌وه‌ی فه‌تحوڵا گوله‌ن به‌پێی په‌یماننامه‌ی دوولایه‌نی نێوانمان.
،،
به‌راستی گه‌لی توركیا پێشبینی ئه‌وه‌ی كرد ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ئیدانه‌ی ئه‌و كوده‌تایه بكات به‌شێوه‌یه‌كی روون و ره‌وان، هاوسۆزی و پشتیوانی خۆی ده‌ربرێت بۆ سه‌ركردایه‌تی هه‌ڵبژێردراوی توركیا، به‌ڵام ئه‌وه رووینه‌دا، كاردانه‌وه‌ی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان جێی ره‌زامه‌ندی ئێمه نه‌بوو
یه‌كێكی تر له‌و شتانه‌ی ئێمه‌ی له په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا بێهیوا كردووه، شه‌راكه‌تی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانه له‌گه‌ڵ یه‌په‌گه و په‌یه‌ده، كه گروپێكی چهكداریین و به‌رپرسن له كوشتنی هه‌زاران هاوڵاتی توركیا له ساڵی 1984 وه، كه له لایه‌ن ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكاشه‌وه وه‌ك رێكخراوی تیرۆریستی دانراون، به‌پێی خه‌مڵاندنی ده‌سه‌ڵاتدارانی وڵاته‌كه‌م، واشنتۆن له‌م چه‌ند ساڵه‌ی دواییدا 5 هه‌زار لۆری بارهه‌ڵگر و 2 هه‌زار فرۆكه‌ی به‌كارهێناوه بۆ گواستنه‌وه‌ی چه‌ك بۆ یه‌په‌گه و په‌یه‌ده.
چه‌ندین جار حكومه‌ته‌كه‌م نیگه‌رانی و مه‌ترسییه‌كانی ئێمه‌ی گه‌یاندووه به به‌رپرسه ئه‌مریكییه‌كان ده‌رباره‌ی بریاره‌كانیان بۆ راهێنان و مه‌شق و پرچه‌ككردنی حزبه هاوپه‌یمانه‌كانی پارتی كرێكارانی كوردستان له سوریا، به‌ڵام به داخه‌وه، قسه‌كانمان به‌ر گوێی كه‌ڕولاڵ كه‌وت، گوێیان به‌وه نه‌دا كه چه‌كه ئه‌مریكییه‌كان مه‌ده‌نییه‌كان و هێزه ئه‌منییه‌كانمان ده‌كه‌نه ئامانج له سوریا و عێراق و توركیا.
له‌م چه‌ند هه‌فته‌ی دواییدا، ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان زنجیره‌یه‌ك هه‌نگاوی گرته‌به‌ر بۆ ئاڵوزكردنی په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ توركیا، به بیانوی ئه‌وه‌ی پۆلیستی توركی هاوڵاتیه‌كی ئه‌مریكی ـ قه‌شه ئه‌ندرۆ برۆنسۆن ـ ی به تۆمه‌تی یارمه‌تیدانی رێكخراوی تیرۆریستی ده‌ستگیركردووه، له‌بری رێزگرتن له رێوشوێنه دادوه‌ریی و یاساییه‌كان كه له چه‌ندین كۆبوونه‌وه و گفتوگۆماندا ئه‌وه‌م به سه‌رۆك تره‌مپ وتووه، كه‌چی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان ده‌ستیكرد به هه‌ره‌شه‌ی توند دژی ده‌وڵه‌تێكی دۆست و سه‌پاندنی سزا به‌سه‌ر چه‌ندین كه‌س له ئه‌ندامانی حكومه‌ته‌كه‌م، ئه‌و بریارانه جێگه‌ی قبوڵكردن نییه و نا عه‌قڵانییه، له كۆتاییدا زه‌ره‌ر به دۆستایه‌تیه درێژخایهنهكهمان ده‌گه‌یه‌نێت.
بۆ جه‌ختكردنه‌وه له‌وه‌ی توركیا ملكه‌چی هه‌ره‌شه‌كان نابێت، هه‌ستاین به وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌مریكا له رێگه‌ی سه‌پاندنی سزا به‌سه‌ر چه‌ندین به‌رپرسی ئه‌مریكیدا، ئێمه پایهندنی هه‌مان بنه‌ما ده‌بین، ئه‌وه‌ی كه هه‌وڵدان بۆ ناچاركردنی حكومه‌ته‌كه‌م بۆ ده‌ستێوه‌ردان له رێوشوێنه یاساییه‌كان له‌گه‌ڵ ده‌ستور و به‌ها دیموكراسییه هاوبه‌شه‌كانمان یه‌كناگرێته‌وه.
چه‌ندین جار ئه‌وه‌م روون كردووه‌ته‌وه، توركیا بایه‌خ به خۆی ده‌دات و ئه‌وه ده‌كات كه خزمه‌تی به‌رژه‌وه‌ندییه تایبه‌ته‌كانی ده‌كات و ئه‌گه‌ر ئه‌مریكا گوێی لێ نه‌گرێت.
،،
بۆ جه‌ختكردنه‌وه له‌وه‌ی توركیا ملكه‌چی هه‌ره‌شه‌كان نابێت، هه‌ستاین به وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌مریكا له رێگه‌ی سه‌پاندنی سزا به‌سه‌ر چه‌ندین به‌رپرسی ئه‌مریكیدا، ئێمه پایهندنی هه‌مان بنه‌ما ده‌بین، هه‌وڵدان بۆ ناچاركردنی حكومه‌ته‌كه‌م بۆ ده‌ستێوه‌ردان له رێوشوێنه یاساییه‌كان له‌گه‌ڵ ده‌ستور و به‌ها دیموكراسییه هاوبه‌شه‌كانمان یه‌كناگرێته‌وه.
له ساڵانی حه‌فتاكانی سه‌ده‌ی رابردوو، حكومه‌تی توركیا سه‌رباری ناره‌زایی واشنتۆن هه‌ستا به گرتنه‌به‌ری رێوشوێن بۆ رێگرتن له روودانی كۆمه‌ڵكوژی دانیشتوانه ره‌گه‌ز توركه‌كان له لایه‌ن قوبرسه یۆنانییه‌كانه‌وه و چووه دوورگه‌كه.
به‌مدواییانه‌ش، دوای ئه‌وه‌ی واشنتۆن هیچ ئه‌و مه‌ترسیانه‌ی ئێمه‌ی به جدی وه‌رنه‌گرت په‌یوه‌ست به‌و هه‌ره‌شانه‌ی دووچاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ییمان بوه‌وه له باكوری سوریاوه، توركیا دوو پرۆسه‌ی سه‌ربازیی ئه‌نجامدا و ده‌رئه‌نجامه‌كه‌شی رێگه‌گرتن بوو له‌وه‌ی به ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ناوده‌برێت بۆ گه‌یشتن به سنوره‌كانی ناتۆ، هه‌روه‌ها ده‌ركردنی یه‌په‌گه له عه‌فرین، وه‌ك له‌م دوو پرسه‌یه‌دا كردمان، بۆ داهاتووش به‌رده‌وام ده‌بین به گرتنه‌به‌ری رێوشوێنی پێویست بۆ پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه نیشتیمانییه‌كانمان.
له كاتێكدا هێزه شهرخوازهكان به‌رده‌وامن له بڵاوكردنه‌وه‌ی خراپه‌كاریی له جیهاندا، ره‌فتاره تاكلایه‌نه‌كانی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان ـ هاوپه‌یمانی چه‌ند ساڵه‌مان ـ دژی توركیا، هیچی لێناكه‌وێته‌وه ته‌نها زیانگه‌یاندن نه‌بێت به به‌رژه‌وه‌ندیی و ئاسایشی ئه‌مریكا، له‌به‌رئه‌وه پێش ئه‌وه‌ی كات دره‌نگ بكات، ده‌بێت واشنتۆن ده‌ستبه‌رداری ئه‌و بیركردنه‌وه چه‌واشه‌كارانه بێت به‌رامبه‌ر توركیا و ئه‌وه راستیه قبوڵ بكات كه توركیا هه‌میشه به‌دیلی تری هه‌یه، ده‌ستبه‌ردار نه‌بوون له‌و ره‌فتاره تاكلایه‌نه و بێرێزییانه به‌رامبه‌ر توركیا، پاڵمان پێوه ده‌نێ به دوای دۆست و هاوپه‌یمانی نوێ‌دا بگه‌رێین.