گێژەڵوکەی ئابڵوقەکان ئێران دەڕوخێنێت یان بەهێزی دەکات ؟ 

ئیدارەی ترەمپ چۆن ئابوری ئێران دەشێوێنن ؟

گێژەڵوکەی ئابڵوقەکان ئێران دەڕوخێنێت یان بەهێزی دەکات ؟ 

1015 خوێندراوەتەوە

ن : ـ گۆڤاری فۆرن پۆڵسى
و: هەڵۆ ساڵح 

یەکەم شەپۆلی ئابڵوقەکان دژ بە ئێران رۆژی سێشەممەی رابردوو  چونە دۆخی کاریگەریدانان و جێبەجێکردنەوە ، وە ئەم تەوژمە ئابڵوقەیە دەنگی ناڕەزای لە شەقام هەڵدەکشێنێت و ئێران پەلکێشی  زۆنگاوی ڕۆچونی ئابووری دەکات،  سەرباری هەموو ئەو ناڕەزایە ئاشکرایەی کە هەیە و خۆدزینەوە لە هەڵئاوسانی دراو و ئیفلیجبوونی سیستەمی بانکی و ئەو بێکاریەی کە دەستی کێشاوە بەسەر دەوڵەت ، ئایا ئەم ڕەوشەی لەلایەن تاران ئاڕاستە دەکرێت یان واشینگتۆن. 

 
ئەم ئابڵوقانە لە پاش کشانەوەی واشنتۆن لە "ڕێکەوتنە ئەتۆمێکەی" مانگی ئایار لەشێوەی تەوژمێک هێرشیان هێنا بۆ سەر تاران، بەمەش سەودای دۆلار ڕوی لە کزبوون کرد و  کۆتوبەندی بەرهەمی پیشەسازێکانی ئێران دەستیپێکرد ، یەکەمین گەڕی ئابڵوقەکان لە مانگی ئایاری ئەمساڵ دەسپێکرد لە پاش بڕیاری کشانەوەی دۆناڵد تڕەمپ لە ڕێکەوتنە ئەتۆمێکە. 

تەنانەت پێش ئەوەی ئابڵوقەکە کاریگەری دابنێت ، ژمارەیەکی بێشومار لە خۆپیشاندەران بە دیارکەوتن لەنێو تاران دواتر کشانە نێو شارە گەورەکانی دیکەی ئێران، خۆپیشاندەران لەنێو هەڵچونی دەرونێکانەوە ئەو سرودانە دەڵێنەوە کە دژ بە فەرمانڕەوایەتی ئاینکاریەکانن کە نزیکەی چوار دەیەیە جومگەکانی دەوڵەتیان گوشاردوە. 

نەخشاندنێکی گرنگ دەبینین لە نێو تەوژمی ناڕەزایەتێکان، شەپۆلەکان دەستیانکردە جوڵە لە کانونی یەکەم و کاونی دووەمدا، دواتر لە چەند مانگی ڕابردودا "دراو کەوتە بەرامبەر لەدەستدانی بەهای خۆی و نوقمبوون باڵیکێشا بەسەریدا ، سیستەمی بانکی کەوتە دۆخی لەدەستدانی متمانە لە بەرامبەر هاوڵاتیاندا"  ئەمەش بەگوێرەی شرۆڤەکانی نایسات ڕەفاتی ئێرانی کە شارەزای گروپی قەیرانە نێودەوڵەتێکانە.

،،

پێش ئەوەی ئابڵوقەکە کاریگەری دابنێت، خۆپیشاندەران بە دیارکەوتن لەنێو تاران دواتر کشانە نێو شارە گەورەکانی دیکەی ئێران، خۆپیشاندەران لەنێو هەڵچونی دەرونێکانەوە ئەو سرودانە دەڵێنەوە کە دژ بە فەرمانڕەوایەتی ئاینکاریەکانن کە نزیکەی چوار دەیەیە جومگەکانی دەوڵەتیان گوشاردوە. 



باڵی "هەڵۆکان" ئێرانێکان لە ڕۆژئاوادا داکۆکیەکی درێژیان لە  گۆڕانی ڕێژێمی ئێران دەکرد، پشێوی و نائارامێکان دەرخەری ئەو ڕاستیەن کە پشتیوانی بۆ دەسەڵات و فەرمانڕەوای پیاوەنی ئاینکاری دوچاری داخورانێکی گەورەبووەتەوە. ئەنجومەنی بەرگری نەتەوەی ئێران و بنکە ئاوارەکانی پاریس ئەوە بۆ نزیکەی چەندین دەیە دەبێت جۆرێک لە ڕێوشوێنی بەرهەڵستکاریان گرتۆتە بەر دژ بە فەرمانڕەوایەتی دەسەڵاتکارە ئاینێکان لە تاراندا وە دروشمی دژە "مەرگ بۆ پیاوانی ئاینی" دەڵێنەوە، ڕەنگادەنەوەیک دەبینرێت  لە نێو جەرگەی گەشەی بەرهەڵستکاری ڕای گشتی و سیاسەتی ڕامیاری و بە هەڵە-ئیدارەدانی سێکتەری ئابووری دەوڵەت. 

ناڕەزایەتێکان کشاوەتە ئەودیوی سنوورەکانەوە، گەر بەراوردبکەین بەرامبەر ساڵانی ڕابردوو، جیا لەوەش بینیمان لە ساڵی ۲۰۰۹ تەوژمێکی ناڕەزایەتی شۆک ئامێزی لەلایەن چینی ناوەندی سەوزەوە درا لە ئێران، وە شەپۆلە هەڵکشاوە هەنوکەیەکان  لەلاین "کرێکارە شین پۆشەکانەوە" کە ڕاماڵین دژە میری بەرپادەکەن،  ژنان لەنێو چەوسناوەی ئاین و نەریتێکانەوە هەڵسانەوە دەکەین ، "حیجابەکانیان دادەماڵن کە چەندین ساڵە لەشیانی لەنێو زیندانی چێژی ئازادیدا بەندکردوە" .

dfc
Caption

 



مارک دوبۆتز ،دامەزرێنەر و سەروەکی جێبەجێکاری بەرگری دیموکراسی، دەڵێ " ئەمە چی  دەسپێکێکە! ناڕەزایەتێ ئابووریەکان هەڵدەکشێن و پرۆسەکان لە ئاشتیەوە دەگۆڕێن بۆ پەڕگیرێتی، بەرهەڵستیە سیاسی و کۆمەڵاتێکان دەنگی زەنگی گۆڕ بە گوێ ڕژێمی ئێراندا دەدەنەوە، " سینک-تانکی" واشینگتۆن یارمەتیدەری سەرجەم ئەو هێڵانەی ئەمریکایە کە دژ بە ئێران گرتویەتیەبەر.

تۆ گوێبیستی ئەم دروشمانە دەبیت "مەرگ بۆ خامنەی"  ، "مەرگ بۆ ڕۆحانی" ، "مەرگ بۆ ڕژێم"  ، لە کاتێکدا لە شۆڕشی ساڵی ۱۹۷۹ دروشمی شێوەئاسا بەر هەستی بیستنی ئێرانێکان نەکەوتووە. 

ئاڕاستەیەکی شیکاری دیکە هەیە پێیوایە کە نوێکردنەوەی ئەم ئابڵوقە و هێرشە ئابووریانە لەلایەن ئەمریکاوە دەبێتە هۆی بنکەنکردنی شەپۆلی ناڕەزایەتێکان و خۆپیشاندەران و دواجار شوێنەواری خراپ بەجهێدێڵت لەسەر ڕفتاری واشنیگتۆن و سیاسەتەکانی و هەستی دژە واشینگتۆن لەنێو ڕای گشتی ئێران بەرزدەکاتەوە. 

چەندین جار خوێندنەوە بۆ چالاکیە نایاسایەکانی ڕژێم کراوە لە ڕابردودا کە ئەنجامی داوە ، ئابڵوقەکان مەیلی چونە سەنگەر دەکەن ، لەکاتێکدا ئامانجی سەرەکی داڕمانی ڕژێمە و ،حوکمەت و پارێزەرانی فەیلەقی شۆڕشی ئیسلامی ، چی ڕودەدات لە ئێراندا ؟ " لەڕاستیدا ، گەرای چالاکی بەدکارانە دەتروکێنێت زیاتر تاوانکارێکان هەڵدەکشنێت"  ،ئەمە وتەکانی ستیڤن هەنکی ئابووریناسی زانکۆی جۆنهس هۆپکاینس بۆ بەرکەنارکردنی قەیران و ئابڵوقەکان.

ئەو توڕەی و هەڵچوونەی کە بەدیدەکرێت لە نێو حوکمەتی ئێرانیدا زیاتر لە دەوری تەوەرەی کارە ئابووریەکاندا دەخولێتەوە، لەوانەش گەندەڵی ، بێکاری و دانەمەزراندنی فەرمانگەی ، بەربڵاوی هەڵئاوسانی دراو، لەڕاستیدا ئەمانە دیاردە گەلێکی نوێ نین ، لە ڕاپرسیەکدا کە وەرگیراوە لە ناڕەزایەتێکانی مانگی کانوونی دووەم ،ئەوە بەدیارکەوت کە بە ڕێژەی ۲\۳ سەرجەم لۆمە و ڕەخنەکان دەگەڕێنەوە بۆ هەڵە-ئیدارەدانی ئابووری دەوڵەت بە بەراورد بە ئابڵوقە دەرەکێکان،و دەوڵەت لە ڕوی ناوخۆیەوە دەگاتەوە بە دەرەنجامی نیگەتیڤی ئابووری. بەڵام لە ڕاپرسیەکی  وەرگیراوتردا داتا و زانیارێکان نمایشی ئەوە دەکەن ، ۱\۳ "تاڕادەیک دژ دەوەستێت" ، یان "بەتوندی دژ دەوەستن" ، لەگەڵ ئەوەبن کە ئێران پێویستی بە گۆڕانێکی سیستەماتیکە سیاسیە. بەڵام ۲\۳ بەشداربوان ڕایان وایە ، دژایەتی ئەو ڕەوایەتی پێدانەی ئەمریکا بکەن. 

ڕەفعەتی ، شارەزای گروپی قەیرانی نێودەوڵەتی دەڵێت، ڕایەڵەیەکی بەهێز هەیە لەنێوان ئابووری و سیاسەت لە دەوڵەتدا، و دەوڵەت ڕۆڵێکی سەرەکی دەبینێت لە سێکتەری ئابووریدا، بەڵام ناتوانیت بڵێ "هەموو ناڕەزایەتکی ئابووری مۆرکێکی شۆڕشی ئابووری لەپشتەوەیە"
جیا لە بزاوتی سەووز، کە خاوەنی داواکاریەکی زنجیرەی پێکەوە بەستراوی سیاسی بوون بە بەراورد بەم شەپۆلەی ئێستا، لەڕاستیدا ئەمە هێشتا دەمجبوونێکی بە سیستەماتیک نیە، لەکاتێکدا بزوتنەوەی سەوز  بەشێوەیەکی ئاشکرا بزاوتێکی سیاسی دژ بە حوکمەتبوون.
هێشتا چاودێرەکان پێیان وایە ئەم ناڕەزایەتیانە بە جیاوازی دەبینرێت بە بەراورد بە پێشوتر، خەڵکی دەگەڕێن بۆ دەسکەوتنی ناونیشانی سکاڵانامە ئابووریەکانی دەوڵەت، لەکاتێکدا بەشداربوان وا دەردەکەوێت جۆرێک لەوەڕەزی باڵیکێشاوە بەسریاندا لە بەرامبەر سیستەمەکەیان.

ماسیو ڕید، جێگیری سەروەکی ڕاوێژکاری وزە بۆ پرسە ڕاپۆرتێکان،  دەڵێت، ئەم ساڵ لە سنووری هەرێمی ئێراندا چەندین وردە-قەیران بەدەوری پەراوێزی چەندین گەورە-قەیراندا شۆڕبوەوە، کەتێدا ڕژێم لە دۆخی دەستەوەستاندا بوون لە وەڵامدانەوەی ئەم پرسیارانەدا، هەموو ئەم زەمینەسازی بۆ دروستکردنی قەیرانێکی بە شەرعیکراوی پەڕگردەکەن، بەڵام ناکرێت لەئستدا وجودێتی ئەم قەیرانە زەبەلاحە بە دیارکەوتوە.

ڕەوشی ئابووری ئێستای ئێران ڕوەو مەنگی و پاشکەشیە "مەلەیز ئیکۆنۆمی" ئەمەش تێکەڵەیەکە لەوەی بەشێوەیەکی درێژخایەن دووچاری لاوازی ناوخۆی بکەنەوە ڕوەو هەرەسی ڕژێم، لەپڕ-گەزینی تاران لەلایەن ئابڵوقەکانی ئەمریکا، هەڕەشەکانی دورخستنەوەی ئێران لە سیستەمی دارای جیهانی، و تاساندنی گەردنی هەناردەی نەوتی ئێران، لە شۆڕشی ئیسلامی ۱۹۷۹ بەهای دراوی ئێرانی داکشانێکی پەڕگیری زۆری بەخۆیەوە بینیوە بە ڕێژە ۹۹% ، و دیاردەی هەڵئاوسان دوو هێندە هەڵکشاوە، هەنکی دەڵێت "دیاردەی هەڵئاوسان دراو دووبارە مەیلی ژوانی ئابووری ئێران دەکات ، بۆ ماوەیکی درێژ لە ئامێزیدا دەمێنێتەوە " .

 

dfc
عەلی خامنەیی رابەری باڵای شۆرشی ئیسلامیی ئێران

 



جومگە گرنگەکانی سێکتەری ئابووری ئێران لەلاین حوکمەت و پاسەوانانی شۆڕشی ئیسلامیەوە بەڕێوەدەبرێت، "گەندەڵی تایبەتە بە ناوچەیەک" ئەمە ئەو کۆتەیشنە بوو کە حەسەن ڕۆحانی لە  هەڵبژاردنەکانی ۲۰۱۳ و ۲۰۱۷ کەلەڕەقی لە دووبارەکردنەوەی کرد. 

لە ئێستدا، دوای ئەوەی لە ماوەی ئەم دوو ساڵەی دوایدا "ڕێکەوتنە ئەتۆمێکە" لەکاریگەرداناندا بوو بە هۆی بونی کەلەێنێک لە ئیدارەی پێشوودا بەڵام، هەر زوو فشارە دەرەکێکان بەرزبوونەوە، بەهۆی کشانەوەی لە ڕێکەوتنەکە لەم بەهارەدا ، ئیدارەی ترەمپ هەرزوو بڕیاریاندا کە "سەخترین" ئابڵوقەی ئابووری بەسەر تاراندا دەسەپێنن.

ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ کار لەسەر "ژانێک کوشندە" ئەکەن کە لەنێو جەرگی ئابووری ئێراندا ڕەگ داکوتێت و بۆیە دیزاینی ئەو کارە بەم شێوەیە بەڕێوە دەچێت.  "بیردەکەنەوە چۆن فشارەکان گەورەبکرێت لەسەر لاوازترین خاڵەکانی ڕژێم و پەساتان لە ڕێژێم بکرێت بۆ ناچارکدنی بۆ هاتنە سەر مێزی "دانوسانێکی نوێ مەرج بۆ دانراو" ، بەشێوەیەکی فراوانتر جڵەوی هەردوو پرۆگرام ئەتۆمێکە و پرۆگرامە موشەکەێکانی بکەن، و هەروەها لەمپەر بۆ ئەو فراوانخوازیانەی ئێران دابنرێت کە لە خۆرهەڵاتی ناویندا دەستی تێداوە.

،،

" ئیدارەی ترەمپ  ئابووری ئیدارەی حەسەن ڕۆحانی و سیستەمی ئێران دەشوپێنن بە "ئەکیلس هیڵ"  کەچۆن نەمری داستانی تەڕوادە و ئۆدیسا پاڵەوانکەی لەدواجارد بەهۆی بەرنەکەوتنی ئاوی پیرۆزە لە "قولە پێ "  تیر هاوێژاراو، قولەی پێی پێکا کۆتای بە ئەفسانەی نەمری تەڕوادە هات چونکە خاڵی لاوازی تەڕوادە خاڵێکی بچوک بوو لە قولە پێ دەبوو تەنها ئەو خاڵە بپێکرێت.



ڕەفاتی، ئای سی جەی ، ئەم دۆخە لەشێوەی تاپلۆیەک دەکێشێت وانیشانیدەدا " ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ  ئابووری ئیدارەی حەسەن ڕۆحانی و سیستەمی ئێران دەشوپێنن بە "ئەکیلس هیڵ"  کەچۆن نەمری داستانی تەڕوادە و ئۆدیسا پاڵەوەنکەی لەدواجارد بەهۆی بەرنەکەوتنی ئاوی پیرۆزە لە "قولە پێ "  تیر هاوێژاراو، قولەی پێی پێکا کۆتای بە ئەفسانەی نەمری تەڕوادە هات چونکە خاڵی لاوازی تەڕوادە خاڵێکی بچوک بوو لە قولە پێ دەبوو تەنها ئەو خاڵە بپێکرێت بۆ کۆتایپێنانی بۆیە دواتر چەمکی "ئەکیلس هیڵ"  هەڵگۆزارایەوە لەنێو ئەدبیاتی سیاسی بۆ شرۆڤکردنی گەڕان بەدوای خاڵی لاواز ، بۆیە ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ شارەزاترین کەسایەتی ئاسنگەرن و شمشێرباز لەخۆ دەگرێت بۆ تیژکردنی نوکی تیر و مێخ و چەقاندنی بە " خاڵی ڕوی داوەی قولەپێ ئێران" .

ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ لە ڕۆژی دووشەمە ڕایانگەیاند ئایا حوکمەتی ئێران بەرگەی بەرپرسیارێتی ئەو ناڕەزایەتیانە دەگرێت کەتەواوی دەوڵەت هەژاندوە، "ئێران سەرچاوەیەکی زەبەلاحی ئابووری بەگەڕ خستوە بۆ پێکانی بەرژەوەندیە نەتوەیەکانی لە دەرەوەی سنووری نیشتمانی، بۆیە ئەمەش هاوڵاتی ئێران لەنێو گۆشەی نائومێدیدا بەندەکات، بۆیە دەربڕنی ئەم ناڕەزایەتیانە لە فۆڕمی خۆپیشاندانێکدا دەبینن کە تەواوی ئێرانی تەنیوە. و ئابڵوقەکانی ئەمریکا بۆسەر ئێران دەکرێت کەناڵی ناڕەزایەتێکانیش بەرزبکاتەوە ڕوەو ئەمریکا.

نوێکردنەوەی ئابڵوقەکان تارماییەکە لە شێوە ترسناکترین ماسکدا خۆی نیشانی ئابووری ئێراندەدا و تارمایەکی ڕەشی سارد هەڕەشە لە هەناردەی نەوتی ئێران دەکات، لە مانگی تشرینی دووەمی ئەم ساڵ، و" دراوی ئێران دادەکوتێتەوە بە قورسترین کێش" ، زۆرینەی کڕیارانی نەوتی ئێران ئەوەیان نیشاندا لە مەودای کڕینی نەوتی ئێران دەکشێنەوە چونکە نایەنوێت بەر تۆڵەسەندنەوەی واشینگتۆن بکەون، (بەڵام "چین" کڕیارێکی گەورەی نەوتی ئێرانە !) ، دواتر نیگەرانێکانی سوتەمەنی دەپرژێن بەسەر حوکمەتی ئێرانیدا و دەسکەوت و داهاتەکان قەبارەیان دەچێتەوە یەک و ئەمەش کورتێنانی بوجە بەدوای خۆیدادێنێت.

ئێران دەرگای بازاڕی سەرمای جیهانی لەسەر کلیل دەدرێت ، لە کاتێکدا ئاوڕدەتەوە دەبینێت تەوژمێکی بێهێزی و سستبوون ڕوی لە بانکە ناوخۆیەکان کردوە، دەیەوێت کورتهێنانی بوجە چارەسەر بکات و دراوێکی چاپکراوی زۆر دەخاتە بازاڕاوە بەمەش هەڵئاوسان بێشومار بە دەستی خۆی دەسازێنێت. داتا فەرمێکانی ناوخۆ باس لەوە دەکەن ڕێژەی دیاردەی هەڵئاوسانی ساڵانە تەنها لە ۱۰% ، بەڵام داتا دەرەکێکان باس لەوە دەکەن ئەوە تەنها هەوڵێکە بۆ پەردەپۆشکردنی ئەو کارەساتە ئابووریە و دەڵێن ڕێژەکە دوو هێندەیە، ئەمەش هاوتای تاریکترین ڕۆژەکان کە سەروەکایەتی ئیدارەی مەحمود ئەحمەدی نەژاد دەیگوزەراند.
ئێران بەخواستی خۆی میدیای چابکراوەکان دەخەنە گەڕ و جڵەوێکی خەیاڵی دیاردەی هەڵئاوسان دەکان لەڕێگەی داتا و زانیارێکانی نیویەوە، بەگوێرەی وتەکانی "هێنکی" ڕێژەی هەڵئاوسانی ڕاستی دراوی ئێرانی گەشتۆتە ۱٨٦% ساڵ لە دوای ساڵ. 

dfr
خۆپیشاندان دژی گرانی بازار و قەیرانی ئابوریی ـ کەرەج ـ ئێران



شارەزایان بڕوایان وایە گەڕاندنەوەی ئابڵوقەکان بۆ سەر ئێران لەلایەن ئەمریکا پشێویەکی ناوخۆی گەورە بەدوای خۆیدا دێنێت. بەگوێرەی وتەکانی عەلی نادر ، کە شرۆڤەکارێکی سەربەخۆیە، هەروەک دەڵێ، ددانەکانی ئابڵوقەکە بەتوندی لاشەی ئابووری ئێرانی گەست ، من پێموایە کە تۆ بینەری گەورەترین ناڕەزایەتی جەماوەری و خۆپشاندان دەبیت لە نێوخۆی ئێراندا لە داهاتوو، و بەتەنهاش سێکتەری ئابووری ناگرێتەوە بەڵکو زۆرینەی هاوڵاتیانی ئێران ڕق و توڕەی زۆر نیشانی ڕژێمی دەسەڵاتی ئاینی ئێران دەدات، نادری دەڵێت " شۆڕشی ئیسلامی ۱۹۷۹ بە زنجیرەیک ناڕەزایەتی و پشێوی دەستپێکرد و ئەوا ئەمڕۆ هەمان داینامیکی هاوشێوە لەنێوخۆی ئێراندا دەبینرێت"

ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ دەڵێت ئەم ئامانجی ئەم ئابڵوقانە بۆ گۆڕینی سیستەمی سیاسی ئێران نیە بەڵکو بۆ "گۆڕینی ڕفتاری دەرەوەی سنووری نیشتمانی ئێرانە" ،  و مایک پۆمپیۆش ئەوەی دوپاتکردەوە "ئێمە چاوەڕوانی گۆڕانێکی گەورەنین لە تارانەوە بەڵکو ئامانجی دۆناڵد ترەمپ ئاسایکردنەوەی ڕفتاری تارانە لە نەوچەکەدا وەک دەوڵەتێکی ئاسایی" .

گوشینی دەستی ئێران ڕەنگە سەختربێت لەوەی لەسەر و بەندی ساڵانی ۲۰۱۲ بۆ ۲۰۱٥ ڕویاندا ، کاتێک ئیدارەی باراک ئۆباما زیمینەسازی کرد بۆ هەڵساندنەوەی "ڕێکەوتنێکی ئەتۆمی" ، ڕەنگە ئازادی سیاسی ڕۆحانی بۆ دووبارە پێشکەشکردنی دەسلێهەڵگرتنی بۆ ئەمریکا و زۆرینەی هێزەکانی دیکە سنوورداربێت،لە پاش هەموو ئەو سەختیانەی کە بەسەریدا زاڵ بوو بۆ ئەنجامدانی ڕێکەوتنەکەی ۲۰۱٥.

هەروەها ڕەفعەتی، باسی لێوە دەکات کە ڕۆحانی سەردانی چەندین پایتەختی سیاسی گرنگی جیهانی کردوە بۆ بەستنی ڕێکەوتنێکی نوێ، بەڵام هەستە بێهێزەکان زاڵبوون بەسەریدا گەڕاوەتەوە بەبێ دەسکەوت، ڕەنگە ئەمە تەنها قومارێکی سیاسی سەرەکی نەبێت، بەڵام زۆر لەوە زیاترە.  و دەشڵێت ڕەنگە ئەم ناڕەزایەیانە پاڵ بە ڕژێمەوە بنێن بۆ "چارەسەرکدنی ئەم نەخۆشیە کوشندەی "تاعونی ئابووری" کە بەسەر ئابووری ئێراندا هاتووە" .وەک گەندەڵی و دانەمەزراندن و بێکاری ، وە گیانکێشانی سێکتەری باکی ئێران.

بەڵام دووبۆتز، گاڵتەجاڕی دەکات بەو بیرۆکەیەی کە پێیوایە مەترسێکان لەنێو ژیانی ئێرانێکاندا ڕەگی داکوتاوە لەم چەند ڕۆژەی دوایدا ،و تەحدای ڕێژێم دەکەن ! چونکە هەرزوو پشتیوانێکانیان بەگەڕدەخەنەوە بۆ پیاوانی ئاینی دەسەڵات بەهۆی ئەو فشارە ئابووریەی کە لەسەریانە. "چونکە تێگەشتن لە ئێران ئاڵۆزە" .

و دووبۆتز لە کۆتایشدا دەڵێت، ئەو گردبونەوەی کە بەدەوری ئاڵادا دەبینرێت بەتەواوەتی بۆنی ڕۆژانی بەر لە "دەسپێکردنی-شۆڕشی" لێدێت.

 

author photo

تایبه‌ت به‌ دیپلۆماتیك