وردەكاری كۆبوونەوەی چوار لایەنە نارازییەكە

چوار لایەنە نارازییەكە گفتوگۆی پرۆژەیەكی دیپلۆماتیك مەگەزین دەكەن

وردەكاری كۆبوونەوەی چوار لایەنە نارازییەكە

742 خوێندراوەتەوە

دوای كۆبوونەوەی چوار لایەنە نارازییەكە لە گردی زەرگەتەی شاری سلێمانی بۆ تاوتوێكردنی هەندێ پرسی تایبەت بە هەڵبژاردن، پرۆژەیەكی دیپلۆماتیك مەگەزین سەبارەت بە پێشنیاری ئەنجامدانی دیالۆگێكی نیشتمانی بۆ سفكردنەوەی كێشەكان دەبێتە تەوەری سەرەكی كۆبوونەوەكە.

 
بەپێی زانیاریەكانی دیبلۆماتیك مەگەزین یەكێك لە تەوەرە گرنگەكانی كۆبونەوەی لوتكە لەنێوان چوار لایەنە ناڕازیەكە بریتی بوە لە كردنەوەی دەرگا لەسەر دیالۆگێكی نیشتیمانی لە هەرێمی كوردستاندا و بڕیاردراوە لەماوەی داهاتودا ئەو پرسە بخرێتە بەردەم پارتی و یەكێتی و زەمینەسازی بكرێت بؤ دیالۆگێكی نیشتیمانی كە لەتوانایدا پرسە هەڵواسراوەكان چارەسەر بكات و دۆخی سیاسی سەقامگیر بكات.
لە كۆبونەوەكەدا ئاماژە بە پێشنیارێكی دیبلۆماتیك مەگەزین كراوە كە پێشتر لەبارەی گەڵاڵەكردنی دیالۆگێكی نیشتیمانی بۆ سفركردنەوەی كێشەكان خستبویە بەردەم پارتە سیاسیەكان.

هەر لە كۆبونەوەكەی دوێنێدا لایەنە نارازییەكان جگە لە داواكاری بۆ دیالۆگی نیشتیمانی، چەند تەوەرێكی گرنگیان خستبوە ڕوو لەوانە: بۆچی و چۆن دەگەرێنەوە بۆ بەغدا.؟ئایا بایكۆتی هەڵبژاردن دەكەن لە هەرێمی كوردستان؟

،،

لە كۆبونەوەكەی دوێنێدا لایەنە نارازییەكان جگە لە دواكاری بۆ دیالۆگی نیشتیمانی، چەند تەوەرێكی گرنگیان خستبوە ڕوو لەوانە: بۆچی و چۆن دەگەرێنەوە بۆ بەغدا.؟ئایا بایكۆتی هەڵبژاردن دەكەن لە هەرێمی كوردستان؟

 
رۆژی 11ی ئاب هەر چوار لایەنی نارازی (گۆران و یەكگرتوو و كۆمەڵ و هاوپەیمانی) دوای چەند هەفتە لە چاوەروانی و جۆرێك لە بێ هیوای لە دەرەنجامەكانی هەڵبژاردنی 12ی ئایار، سەرنجام بریاریاندا لە مەكۆی سەرەكی بزووتنەوەی گۆران لە گردی زەرگەتە كۆببنەوە بۆ چەند پرسێكی گرنگ تایبەت بە دەرەنجامەكانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق و هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی كوردستان.


پێ دەچێت كۆبوونەوەكەی دوێنێ لایەنە نارازییەكان بەدرێژترین كۆبوونەوەی ئەم وەرزە دابنرێت كە وا باس دەكرێت چوار تا پێنج كاتژمێری خایاندبێت، كە تیایدا زیاد لە كۆبوونەیەك ئەنجامدراوە، لەنێوان كەسی یەكەمی حزبەكان بەجیاو دواتر لەسەر ئاستی فراوانتری حزبەكان.


لە دوای كۆبونەوەكەش چوارلایەنەكە بەیاننامەیەكیان بڵاوكردەوە، بەڵام دەنگدەرو هەوادارانی ئەو لایەنانە رەخنەی توندیان گرت لەو بەیاننامەیە، چونكە چاوەروانی كۆبونەوەیەك بون كە بریاری راشكاوانەتری تیادا بێت لەمەڕ هەڵبژاردنەكان و دۆخی سیاسی كوردستان.

 

چوار لایەنەكە چۆن دەگەڕێنەوە بۆ بەغدا؟


دوای ئەوەی هەر چوار لایەنە نارازییەكە تەواو بێ هیوا بوون لەوەی هیچ گۆرانكارییەك لە دەرەنجامەكانی هەڵبژاردن روو بدات و كۆمسیۆنی باڵای عێراقیش هەفتەی پێشوو دەرەنجامەكانی خستەروو كە لەبەرژەوەندی ئەماندا نەبوو و دەنگەكانیان وەك خۆی مایەوە، بۆیە هەر چوار لایەنە نارازییەكەی هەرێمی كوردستان لە كۆبوونەكەی گردی زەرگەتە بریاریانداوە سەرەرای ڕەخنەكانیان لە پاكوبێگەردی پرۆسەكە بگەرێنەوە بۆ بەغدا و بەشداری پرۆسەی سیاسی بكەن.


لەسەرەتادا كە دەرەنجامەكانی هەڵبژاردن نارازییەكانی توشی شۆك كرد، باسوخواسی بایكۆتی پرۆسەی سیاسی لە عێراق لەلایەن ئەم لایەنانەوە گەرموگوڕ بوو، بەڵام لە ئێستادا دەیانەوێ بەو 11 كورسییەی كە بەدەستیان هێناوە بچنە بەغداد و لەوێ وەك یەك تیم بەشداری دانوستانەكان بكەن و هەر بەو 11 كورسییە دوای پۆستێكی سیادی گەورە بكەن.دوریش نیە ئەو پۆستەی داوایدەكەن سەرۆكایەتی كۆماری عێراق بێت.

 
لە هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان چی دەكەن؟


هەر لە كۆبوونەوەكەی گردی زەرگەتەدا باسكردن لە ئەنجامدانی هەڵبژاردن و بەشداریكردنیان تەوەرێكی دیكەی سەرەكی كۆبوونەوەكەیان بووە.
لە كۆبونەوەكەدا، هاوپەیمانی بۆ دیموكراسی و دادپەروەی، ئاماژەی بە یاداشتێك كردوە كە ئاراستەی كۆمسیۆنی كردوە و كۆمەڵێك پێشنیاری تێدا خستوەتەڕوو بە ئامانجی پاككردنەوەی تۆماری دەنگدەران و پاكوبێگەردی پرۆسەكە،لە كۆبوونەوەكەدا هاوپەیمانی داوای كردووە لە سێ لایەنەكەی دیكە ئەوانیش هەمان یاداشت ئاراستەی كۆمسیۆن بكەن و مەرجیان هەبێت بۆ بەشداریكردن لە هەڵبژاردن.

،،

چوار لایەنەکە باسیان لەوەش کردوە کە لە هەڵبژاردندا بەهیچ شێوەیەك لەرێگەی كەناڵەكانیانەوە هێرش نەكەنە سەر یەكدی و سەرقاڵ نەبن بەیەكدییەوە.


لە كۆبوونەوەكەدا بریاری كۆتایی نەدراوە لەبارەی بایكۆتی هەڵبژاردنەوە ، بەڵكو زۆرتر قسە لەسەر ئەوە كراوە ئەگەر هەڵبژاردن بكرێت چی بكەن، كە دوو خاڵی سەرەكیان باس كردووە ئەوانیش:

یەكەم: لە هەڵبژاردندا بەهیچ شێوەیەك لەرێگەی كەناڵەكانیانەوە هێرش نەكەنە سەر یەكدی و سەرقاڵ نەبن بەیەكدییەوە.


دووەم: دوای هەڵبژاردن لە پەرلەمان فراكسیۆنێكی بەهێز درووست بكەن و لەبەرامبەر دەسەڵات بوەستنەوە.
لەگەڵ ئەوەشدا باس لە سێ بژاردە كراوە سەبارەت بە هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان ئەوانیش:


بژاردەی یەكەم: بەشداریكردنی هەڵبژاردن.


بژاردەی دووەم: بایكۆتی هەڵبژاردن.


بژاردەی سێیەم: دواكەتنی هەڵبژاردن بۆ كاتێكی تر


سەبارەت بە بژاردەی سێیەم حەزێكی زۆریی لایەنە سیاسییەكانی هەرێمە بە دەسەڵات و نارازییەوە، چونكە هەرچەندە كۆمسیۆنی هەرێم وادەی بانگەشەی هەڵبژاردنی دیاریكردوە، بەڵام هێشتا كۆمەڵێك بیانوو باس دەكرێت بۆ دواخستنی هەڵبژاردنی پەرلەمان وەك: ناسەقامگیری باروودۆخی هەرێم و پێكهێنانی حكومەتی ناوەندی لە مانگی ئەیلول و هاوكات بونی لەگەڵ بانگەشەی هەڵبژاردن و ئەگەری ئەنجامدانەوەی تەزویر و زۆر و نزیكی هەڵبژاردنەكان لەیەكەوە.

 
پێشنیارێكی دیپلۆماتیك مەگەزین لەسەر مێزی سەركردە ناڕازیەكان؟


مانگی رابردوو دیپلۆماتیك مەگەزین پێشنیاری سەرپێخستنی پرۆژەیەكی بڵاو كردەوە كە تیایدا داوای "دەستپێشخەرییەكی سیاسی بۆ سفركردنەوەی كێشەكان"ی كردبوو


بەپێی زانیاریەكان پڕۆژەكە پێشوازیەكی باشی لێكرا لەلایەن نوخبەی سیاسی لایەنە ناڕازیەكانەوە.
هەر بۆیە لەكۆتا كۆبوونەوەی لایەنە نارازییەكان لە گردی زەرگەتە تەوەرێكی سەرەكی كۆبوونەوەكەیان قسەوباس بووە لەبارەی ئەنجامدانی دیالۆگێكی نیشتمانی بۆ سفركردنەوەی كێشەكان.لە كۆبوونەوەكەدا باس لەوە كراوە ئەگەر ئەم دەستپێشخەرییە سیاسییە ئەنجام نەدرێت لەنێوان هەموو لایەنەكان ئەوا هەڵبژاردن هیچ لە بابەتەكە ناگۆرێت و پێ دەچێت دۆخەكەش خراپتر بكات.

 

وێنەی پرۆژەكەی دیپلۆماتیك مەگەزین كە مانگی پێشوو خستییە بەردەم پارتە سیاسییەكان

 

 

ناوەرۆكی پێشنیارەكە چییە و بۆچی قبوڵكرا.؟


ناوەركی پێشنیارەكە ئەوەیە هەموو لایەنەكان بەتایبەت لەدوای كێشەكانی ناوەڕاستی ساڵی 2015 لەنێوان پارتی و گۆران ڕێگری لە سەرۆكی پەرلەمان،كۆمەڵێك كێشەی دیكەی یەك لەدوای یەكی بەدوای خۆیدا هێنا كە هەمویان لەسەر یەكتری كەڵەبوون و هەتا ئەمرۆشی لەسەر بێت كێشەكان زۆرتر بوون و هەرێمی كوردستانیان ڕوبەڕوی قەیرانی سیاسی و ئابوری و خزمەتگوزاری كردۆتەوە

 

،،

 پێویست دەكات پێش چوونە نێو هەڵبژاردن كۆبوونەوەیەكی فراوان بە ئامادەبوونی كەسی یەكەمی حزبەكان ئەنجام بدرێت تاكو لانی كەم رووبەروو ئەوە بەیەكدی بڵێن كە هەرێمی كوردستان بەرگەی ئەم هەموو جەنگە ساردە ناگرێت و هەڵبژاردنیش بێ سفركردنەوەی ئەم كێشانە شتێكی ئەوتۆ ناكات بگرە كێشەكان قوڵتر دەكاتەوە.


لەبەر ئەوە پێویست دەكات پێش چوونە نێو هەڵبژاردن كۆبوونەوەیەكی فراوان بە ئامادەبوونی كەسی یەكەمی حزبەكان ئەنجام بدرێت تاكو لانی كەم رووبەروو ئەوە بەیەكدی بڵێن كە هەرێمی كوردستان بەرگەی ئەم هەموو جەنگە ساردە ناگرێت و هەڵبژاردنیش بێ سفركردنەوەی ئەم كێشانە شتێكی ئەوتۆ ناكات بگرە كێشەكان قوڵتر دەكاتەوە.

لەئێستادا چوار لایەن ناڕازیەكە تۆپەكەیان خستۆتە گۆرەپانی یەكێتی و پارتیەوە و چاوەڕوانی ئەوەن كە جدیەتی ئەو حیزبانە بۆ دیالۆگێكی نیشتیمانی فراوان بزانن كە لەڕێگەیەوە كێشە سیاسیە كەڵەكەبوەكانی چەندساڵی رابردوو چارەسەر بكرێت

 

author photo

ماسته‌ر له‌ زانسته‌ رامیارییه‌كان

ئه‌ندامى كاراى سه‌ندیكاى ڕۆژنامەنووسانی کوردستان