تویتی شێوە موشەک، تڕەمپ بە نموونە

ترەمپ، فریشەی مەرگی ئابوریی ئێران و تورکیا

تویتی شێوە موشەک، تڕەمپ بە نموونە

1854 خوێندراوەتەوە

عەلی فەتحی

سیاسەتی ئێستای ئەمریکا و سەرۆکەکەیان، دۆناڵد تڕەمپ، تاڕادەیەک نەرمینواندنە بەرانبەر بە ڕوسیا و کۆریایی باکور، کۆبونەوەکانی دۆناڵد تڕمپ، لەگەڵ هەریەکە لە سەرۆکانی ئەو دوو وڵاتەش دەرخەری ئەو ڕاستیەن، بەپێچەوانەشەوە توندکردنەوەی هەڵوێست و سیاسەتەکانیانە بەرانبەر تورکیا و ئێران.

  

ئێستا دۆناڵد تڕەمپ خەریکە دەبێتە فریشتەی مەرگی ئابووری ئەو دوو وڵاتە، تەنها تویتێکی بەسە بۆ ئەوەی بە ئەندازەی موشەکێک بارودۆخی ئەو دوو وڵاتە بشێوێنێت، تڕەمپ بە بێ جوڵاندنی هێز و بەکارهێنانی موشەک، هەر تویتێکی موشەکێکە کاتێک ئاڕاستەی وڵاتێکی دەکات.

،،

تڕەمپ هەوڵدەدات، ئەوەی لە کۆبونەوەکانی پێنج کۆ یەکدا چاودێران بە سەرکەوتنی ئێرانییان دەزانی، شکست پێبهێنێت و بە سەپاندنی سزای ئابووری بەسەر ئێراندا و ڕاکێشانی بۆ مێزی دانوستاندێک کە ئەمریکا دەیەوێت لەبەرژوەندی خۆییدا یەکلایی ببێتەوە، شکست بەئێران بهێنێت و تڕەمپیش وەک سەرکەوتنێک بۆ خۆیی پیشانی جیهانی بدات

 

پەیجی تایبەتی ترەمپ لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر

 

ئەمریکا دەیەوت هەژموون و کاریگەری ئێران بەسەر ڕۆژ هەڵاتی ناوەڕاستەوە نە هێڵێت، کە ئێستا ئامادەگیەکی بەرچاوی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا هەیە و ڕۆڵی بەرچاوی لە وڵاتانی وەک، عێراق و سوریا و یەمەن و لوبناندا هەیە. بۆ ئەم بەستەش ئەمریکا بەردەوام لەهەوڵی لاوازکردنی ئابووری ئێران دایە و هەوڵدەدات ئێران ناچار بە دانوستاند بکات لەگەڵیدا.

تڕەمپ هەوڵدەدات، ئەوەی لە کۆبونەوەکانی پێنج کۆ یەکدا چاودێران بە سەرکەوتنی ئێرانییان دەزانی، شکست پێبهێنێت و بە سەپاندنی سزای ئابووری بەسەر ئێراندا و ڕاکێشانی بۆ مێزی دانوستاندێک کە ئەمریکا دەیەوێت لەبەرژوەندی خۆییدا یەکلایی ببێتەوە، شکست بەئێران بهێنێت و تڕەمپیش وەک سەرکەوتنێک بۆ خۆیی پیشانی جیهانی بدات. تڕەمپ ئامادەیی خۆشی بۆ کۆبوونەوەی بێ مەرجی لەگەڵ حەسەن ڕۆحانی دا دەربڕیەوە.

 

 

ئەمریکا هەوڵدەدات سعودیە ڕۆڵێکی بەرچاوتر و بەهێزتر لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا ببینێت، هەتا ئەمریکا لەڕێگەی سعودیەوە بەر بە فراوانخوازیەکانی ئێران بگرێت و دەستەڵاتی ئێران سنور داربکات، هەر بۆیە سعودیە بۆردوومانی حوسیەکان دەکات لەیەمەن، چونکە فراوانبوونی دەستەڵات و هێزی حوسیەکان بە فراوانبوونی دەستەڵاتی ئێران دەزانێت لەو وڵاتەدا.

ئەمریکا هەوڵدەدات لەڕێگەی نەرمی نواندنەوە بەرانبەر بە ڕوسیا و کۆریایی باکور، خۆیی لەو دوونەیارەی نزیک بکاتەوە کە بە دۆستی ئێرانیان دەزانێت، هەوڵدەدات دەستەڵاتی ئێران لەسوریادا بڕوخێنێت، بۆ ئەمەش ئەمریکا دەبێت ڕوسیا لە ئێران دووربخاتەوە لەمەسەلەی سوریادا و بۆ لاوازکردنی ئێران لە رۆژ هەڵاتی ناوەراستدا هەوڵی لاوازکردنی ئابووری ئێران دەدات، هەتا بتوانێت پایەیەکی گرنی مانەوەی بەشار ئەسەد بڕوخێنێت و فراوانخوازی دەستەڵاتی ئێران لە ناو چەکەدا ڕابگرێت .

،،

ئەمریکا هەوڵدەدات لەڕێگەی نەرمی نواندنەوە بەرانبەر بە ڕوسیا و کۆریایی باکور، خۆیی لەو دوونەیارەی نزیک بکاتەوە کە بە دۆستی ئێرانیان دەزانێت

 

 

هەڵوێستەکانی ئەمریکا بەرانبەر ئێران و تورکیا، ئەگەری نزیکردنەوەی ئەم دوو وڵاتەی زیادتر لێ دەبیندرێت. ئەوەی لێرەدا جێگەی پرسیارە ئەوەیە کە، ئایا سزا ئابووریەکانی ئەمریکا بۆ سەر ئەم دوو وڵاتە، ئێران ناچار دەکات بە دانوستاند لەگەل ئەمریکادا و تورکیاش بە ملکەچبوون بۆ ئەمریکا ؟

 

author photo

تایبه‌ت به‌ دیپلۆماتیك