ڕێکەوتننامەی مێژوویی نێوان وڵاتانی دەریای قەزوین دوای ٢٢ ساڵ ناکۆکیی

ڕێکەوتنی پێنج وڵاتەکەی دەریای قەزوین لەسەر نەوت و گاز و كاڤيار

ڕێکەوتننامەی مێژوویی نێوان وڵاتانی دەریای قەزوین دوای ٢٢ ساڵ ناکۆکیی

1139 خوێندراوەتەوە

و: لوقمان فەتاح

س: رصیف ٢٢

پاش ٢٢ ساڵ لە گفتوگۆی دژوار، وڵاتانی کە ناراوی دەریای قەزوین کۆتاییانهێنا بە ململانێی نێوانیان دەربارەی سامانەکانی ئەو دەریا لە نەوت و گاز و هەروەها ماسی "كاڤيار" پاش ئەوەی ڕایانگەیاند کە گەیشتوون بە ڕێکەوتننامەیەک بۆ دابەشکردنی داهاتە هاوبەشەکانی ناو دەریاری قەزوین.

سامانەکانی دەریای قەزوین دەخەمڵێنرێت بە نزیکەی 50 مليار بەرميلی نەوت، ونزیکەی 300 هەزار مليار مەتر سێجا لە گازی سروشتی، بەپێی ئامارەکانی تۆڕی یۆرۆ نیوز. 

گفتوگۆکان، بە ئاڵۆزیی مایەوە دەربارەی دەریای قەزوین هەر لە سەردەمی ڕوخانی یەکێتی سۆڤیەتەوە لە سەرەتای ساڵانی نەوەدەکانی سەدەی ڕابردوو، چونکە پێش ئەو کاتە دەریاری قەزوین تەنها  بە موڵکی نێوان نێوان دوو وڵات هەژماردەکرا کە ئێران و یەکێتی سۆڤیەت بوون، بەڵام دواتر سۆڤیەت هەڵوەشایەوە و ٤ وڵاتی نوێ دەرکەوتن (ڕوسيا، كازاخستان، ئازەربێجان، توركمانستان).

 

زاڵبوونی زیاتری سەربازیی و ئابوریی ڕوسيا

ڕوسیا لەم ساڵانەیی دوایدا و دوای دەستێوەردانی لە سوریا لە ئەیلولی ٢٠١٥، دەریای قەزوینی وەک بنکەیەکی یەدەگ بەکارهێنا بۆ ئەنجامدانی هێرشەکانی دژی ڕێکخراوی داعش لە سوریا،  لە ڕابردووشدا مۆسکۆ چەند دیمەنێکی ڤیدیۆیی چرکەساتی هەڵدانی موشەکەکانی بڵاوکردەوە کە لە دەریای قەزوینەوە بەرەو سوریا هەڵدەدران، سەرەڕای ئەوەی دەریای قەزوین بەکاردەهێنی وەک بنکەیەک لێوەی بۆ پێدانی سوتەمەنی بە فڕۆکە جەنگیەکانی.

،،

 ڕێککەوتن لەسەر ئەم دەریایە کە دەوڵەمەندە بە زۆرێک لە داهاتەکان،  کرین و فرۆشتنێکی زۆر دەڕەخسێنێت بۆ مامەڵەکردن بە داهاتەکانی ووزە کە بە ملیارەها دۆلار دادەنرێت، ئەوەش لە بەرژەوەندیی زاڵبوونی جیۆپۆلەتیکی ناوچەییە بۆ سوپای ڕوسیا.

 

پێش واژوکردنی ڕێککەوتننامە نوێکە لە شاری ڕۆژی یەکشەممە (١٢ی ئابی ٢٠١٨) لە شاری کەناراویی ئۆکاتاوی کازاخستان، رۆژنامەی (ئیندیپێندت) ی بەریتانی  بڵاویکردەوە، کە ڕێککەوتن لەسەر ئەم دەریایە کە دەوڵەمەندە بە زۆرێک لە داهاتەکان،  کرین و فرۆشتنێکی زۆر دەڕەخسێنێت بۆ مامەڵەکردن بە داهاتەکانی ووزە کە بە ملیارەها دۆلار دادەنرێت، ئەوەش لە بەرژەوەندیی زاڵبوونی جیۆپۆلەتیکی ناوچەییە بۆ سوپای ڕوسیا.

 

erd
سەرکردەکانی ٥ وڵاتەکەی دەریای قەزوین ـ کازاخستان ـ ٢٠١٨.٨.١٢

ئاماژەشی بەوە کردووە، پێشبینی دەکرێت کە ڕەنگە ڕێککەوتننامەکە چەند خاڵێک لەخۆبگرێت کە جەخت بکاتەوە لەوەی کە تەنها وڵاتانی دەریای قەزوین مافی ئەوەیان هەبێت بۆ بەکارهێنانی ناوچە دەریاییەکە بۆ کاروبار و جموجوڵە سەربازییەکان، هەروەها دابەشکردنی سنوری ئاسمانی لە نێوان ئەو ٥ وڵاتەدا کە واژوی رێکەوتننامەکەیان کردووە بۆ گەرەنتی گەیشتنی کەشتیگەلی دەریایی روسیا بۆ سەرجەم  سنورەکانی دەریای قەزوین بەگشتیی.

 

ڕۆژنامەی ئیندیپێندت جەختیشی کردەوە کە مۆسکۆ نیگەران بووە دەربارەی هەوڵەکانی پەیمانی ناتۆ بۆ دروستکردی پەیوەندییە داهاتووەکانی لەگەڵ وڵاتانی ناوچەی قەزوین، لەگەڵ ئەوەشدا شێوازی هەوڵەکانی ناتۆ بۆ قایمکردنی پێگەیەکی زۆر روون نییە ئایا لەسەر دەریاکەیە یان سنوری وشکانی دەوروبەری قەزەوین.

 

ڕۆژنامەکە سەرنجیشیدا بۆ ئەوە کە ڕککەوتنەکە کە ٢٢ ساڵی خایاند گفتوگۆیەکی دژواری تێدابووە و ٥١  لیژنە کاری تێدابووە و زیاتر لە ٢١ کۆبوونەوەی وزیرانی دەرەوەی و چوار کۆبوونەوەی لوتکەی سەرۆکایەتی نێوان ئەو ٥ وڵاتەی بۆ ئەنجامدراوە.

 

erv
نەخشەیەک دەریای قەزوین وڵاتانی دەوروبەری پیشان دەدات

 

دەریا یان دەریاچە؟

یەکێک لەو خاڵە سەرەکیانەی ناکۆکی لە نێوان وڵاتانی دەوروبەری دەریای قەزوین دروستکردووە، شێوازی وەسفکردنی خودی دەریاکە بوو، کە ئایا خۆی بەڕاستی دەریایە یان دەریاچەیە ؟

 

ڕەنگە دەربارەی پۆلێنکردنەکان بابەتەکە ئاسان دەربکەوێت بەڵام لێرەدا جیاوازە بە هۆی مافی وڵاتەکان و دەستکەوتە داراییەکان کە دەوربەری گەورەترین ناوچەی ئاوی داخراو لە جیهاندا، چونکە ئەگەر بە "دەریاچە" ئەژماربکرێت مافەکان بە یەکسانیی دابەش دەکرێن لە نێوانیاندا، لە ئەنجامیشدا هەموو وڵاتێک لە 20% داهاتەکان بەدەست دەهێنێت.

،،

ئەگەر بە "دەریا" ئەژماربکرێت ئەمە بەو واتا دەبێت کە داهاتەکان لە نێوان ئەو وڵاتانەدا بەپێی ئەو سنورە دەبێت کە هەر وڵاتێک بەدرێژایی دەریاکە هەیەتی، لەم حاڵەتەدا ئێران گەورەترین دۆڕاو دەبوو، لەبەرئەوە بەرەنگاری ئەم پۆلێنەبوویەوە.

 

لەبەرمبەردا، ئەگەر قەزوین بە "دەریا" ئەژماربکرێت ئەمە بەو واتا دەبێت کە داهاتەکان لە نێوان ئەو وڵاتانەدا بەپێی ئەو سنورە دەبێت کە هەر وڵاتێک بەدرێژایی دەریاکە هەیەتی، لەم حاڵەتەدا ئێران گەورەترین دۆڕاو دەبوو، لەبەرئەوە بەرەنگاری ئەم پۆلێنەبوویەوە.

 

لە ڕایردوو، پرۆژەیەکی پێشوەخت بۆ ڕێککەوتنەکە پێشنیازکرا، بۆ ماوەیەکی کەم لە ماڵپەڕی دیمیتری میدڤیدیڤ سەرۆک وەزیرانی ڕوسیا بڵاوکرایەوە، کە وڵاتە هاوبەشەکان ڕازیبن لەسەر پۆلێنکردنی وەک "دەریایەک".

 

بەپێی ئەم بەڵگەیەش، بنی دەریاکە دابەش دەکرێت بۆ چەند کەرتێک، سەر رووی ئاوەکانیش لە نێوان وڵاتەکان، ڕاوەماسی و ئەو ڕوپێوانە کە هاوبەشن دابەش دەکرێن، بەڵام ڕەنگە لێرەدا شتێکی لەناکاو هەبێت هێشتا ڕانەگەیەنرابێت وەک رۆژنامە بەریتانیەکە دەیڵێت.

 

ڕۆژنامەکە ئاماژەی داوە بە لێدوانەکانی جێگری وەزیری دەرەوەی ڕوسیا، گريگۆری كاراسين، بۆ ڕۆژنامەی "كۆميرسانت" لە داهاتوودا دەسەڵاتێکی "نوێ" دروست دەبێت بۆ کۆنترۆڵکردنی "دەریای قەزوین".

 

دەشڵێت:" دەریای قەزوین شێوازیکی یاسایی تایبەت بەخۆی دەبێت...هەر پێنج وڵاتە کەناراویەکە ی دەسەڵاتی دادوەریی تەواویان دەبێت لەسەر داهاتە هەمەجۆراکانی بن و سەر رووی دەریاکە ".

 

drt
سەرکردەکانی ٥ وڵاتەکەی قەزوین لە کاتی ئیمزاکردنی رێکەوتننامەکە ـ کازاخستان ـ ٢٠١٨.٨.١٢

 

لەکاتێکدا تۆری "سپۆتینگ"ی ڕوسی ئەوەی بڵاوکردەوە لەسەر زاری بەهرام قاسمیی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێرانەوە کە دەڵێت: سەرکردەکانی وڵاتانی دەریای قەزوین لە داهاتوودا ڕێکەوتننامەی سیستمی یاسایی دەریاکە واژوو دەکەن، بەهرام قاسمیی ڕەتیشیکردەوە کە کۆبوونەوەکە بۆ دیاریکردنی بەشەکانی وڵاتەکان بێت لە دەریاکەدا.

 

ئاماژەشی بەوە کرد کە: "واژوکردنی ڕێککەوتننامەکە دەبێت بە بەڵگەیەکی ستراتیژیی بۆ هاوکاری لە نێوان وڵاتانی دەریای قەزوین وادەکات لە ناوچەکە کە ببێت بە پێگەیەکی دیکە بۆ هاوکاری هەرێمایەتیی، لە پێناوی ئاشتیخوازیی و ئاسودەیی و پێشکەوتنی وڵاتانی ئەندام".

،،

دەریای قەزوین بە گەورەترین کۆگا هەژماردەکرێت بۆ ماسی کاڤیار کە گەراکانی (هێلکەی کاڤیار) بە گرانترین  و بە بەهاترین خواردن  دادەنرێت، یەک کیلۆ لە گەراکانی "کاڤیار"  بەهاکەی دەگاتە ٢٥ هەزار دۆلاری ئەمریکی.

 

قاسمی وتیشی: پرسی دابەشکردنی بەشەکانی دەریاکە لە نێوان وڵاتە هاوبەشەکان لە کۆبوونەوەکەدا باسنەکراوە لەسەر مێزی گفتوگۆ، چونکە کەنارەکانی دەریاکە شێوازێکی ئاڵۆزی هەیە و پێویستی بە کۆبوونەوەی زۆر دەکات، ئومێدەوارین لە ئایندەدا ئەنجامەکان بەپێی خواستی نێوان هەر پێنج وڵاتەکە بێت

 

ململانێ لەسەر ماسی "کاڤیار"

تۆڕی "يۆرۆنيوز" ڕایگەیاند کە سەرەڕای زۆری یەدەگەکانی نەوت و گاز، دەریای قەزوین بە گەورەترین کۆگا هەژماردەکرێت بۆ ماسی کاڤیار کە گەراکانی (هێلکەی کاڤیار) بە گرانترین  و بە بەهاترین خواردن  دادەنرێت، یەک کیلۆ لە گەراکانی "کاڤیار"  بەهاکەی دەگاتە ٢٥ هەزار دۆلاری ئەمریکی.

لە لایەکی دیکەوە، "يۆرۆنيوز" باس لەوە دەکات کە، چەند رۆژێک پێش کۆبوونەوەکە کازاخستان بەندەرێکی نوێی لەسەر کەناری دەریاکە کردووەتەوە، بە ئومێدی ئەوە ببێت بە خاڵێکی گرنگ لەسەر پرۆژەی ڕێگەی ئاوریشمی چینی، بۆ بەستنەوەی ئەو رێگەیە لە نێوان چین و ئەوروپادا.

 

author photo

تایبه‌ت به‌ دیپلۆماتیك