وەڵامی یەكێتی و پارتی بۆ لایەنە نارازییەكان سەبارەت بە دیالۆگی نیشتمانی

"پارتی دوودڵە، یەكێتیش پێشوازیان لێ دەكات"

وەڵامی یەكێتی و پارتی بۆ لایەنە نارازییەكان سەبارەت بە دیالۆگی نیشتمانی

1999 خوێندراوەتەوە

 هەرچەندە پارتی دوودڵەو بە قورسی دەزانێت، بەڵام لەگەڵ یەكێـتی بە مەبەستی سفركردنەوەی كێشەكان لەنێوان لایەنەكاندا پێش هەڵبژاردنی پەرلەمان، دەرگا بۆ لایەنە نارازییەكان دەكەنەوەو ئەندامێكی باڵای پارتیش دەڵێت: "لایەنە نارازییەكان میزاجین و هەرجارەو بریارێك ئەدەن و خۆشیان نازانن چیان دەوێت."

 

هەرچەندە سەرەتای ئەم هەفتەیە لە گردی زەرگەتەی شاری سلێمانی لایەنە نارازییەكان كۆبوونەوەو دیالۆگێكی نیشتمانی لەنێوان هەموو پارتە سیاسییەكانی هەرێم بەمەبەستی سفكردنەوەی كێشەكان یەكێك بوو لە تەوەری كۆبوونەوەكەیان، بەڵام یەكێتی و پارتی ئاماژە بەوە دەكەن، هەرچەندە تا ئێستا هیچ شتێكیان بە رەسمی بەدەست نەگەشتووە  ئامادەن بۆ رەوینەوەی كێشەكان و نەهێشتنی ساردوسری لەنێوان دەسەڵات و ئۆپۆزسیۆن لە میانەی ئەنجامدانی دیالۆگێكی نیشتمانیدا.

 

،،

لایەنە نارازییەكان میزاجین و هەرجارەو شتێك دەڵێن بۆیە هیوادارین كە دێن بۆ لامان بۆ نەهێشتنی كێشەكان بێت نەك بۆ زیادكردنی ئاڵۆزییەكان.

 

 
عارف تەیفور، بەرپرسی ئەنجوومەنی سەركردایەتی پارێزگای سلێمانی ـ هەڵەبجەی پارتی دیموكراتی كوردستان سەبارەت بەم بابەتە بۆ دیپلۆماتیك مەگەزین دەدوێت، هەرچەندە ئەو دوو دڵە لە لایەنە نارازییەكان و پێی وایە كە خۆشیان نازانن چیان دەوێت و هەرجارەو بریارێك ئەدەن بەڵام لەگەڵ ئەنجامدانی دیالۆگی نیشتمانیدایە.

 

عارف تەیفور، بەرپرسی ئەنجومەنی سەركردایەتی پارێزگای سلٍێمانی ـ هەڵەبجەی پارتی:

 

 

 
دەشڵێت:" لایەنە نارازییەكان میزاجین و هەرجارەو شتێك دەڵێن بۆیە هیوادارین كە دێن بۆ لامان بۆ نەهێشتنی كێشەكان بێت نەك بۆ زیادكردنی ئاڵۆزییەكان"

 
سەبارەت بەو پرسیارەی كە ئایا یەكێتی و پارتی ئامادەن پێشوازی لە لایەنە نارازییەكان بكەن بۆ كۆبوونەوەیەكی فراوان بەمەبەستی سفركردنەوەى كێشەكان؟


حاكم قادر ئەندامی دەستەی كارگێری مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانی كوردستان، لەرێگەی دیپلۆماتیك مەگەزینەوە پەیام دەنێرێت بۆ لایە نارازییەكان كە یەكێتی دەرگای كراوەیە بۆ هەر لایەنێك كە بیەوێت لەبەر بەرژەوەندی گشتی چارەسەری كێشەكان بكات.

 

قادر حەمەجان، ئەندامی دەستەی كارگێری مەكتەبی سیاسی یەكێـتی

 

،،

ئەگەر لەگەڵ لایەنە نارازییەكان كۆببنەوە تەنها بۆ یەك پرس و بابەت كۆ نابنەوە، بەڵكو كۆی كێشە و بابەتە گرنگەكان باس دەكەن بە دواخستنی هەڵبژاردنیشەوە.

 

 

 
هەروەها عارف تەیفور سەبارەت بە پرۆژەكەی دیپلۆماتیك مەگەزین قسە دەكات، كە مانگی پێشوو خستیە روو، تیایدا داوا لە لایەنەكان دەكات لەرێگەی پێشنیارێكەوە هەموان پێش هەڵبژاردن كۆ ببنەوە بۆ سفركردنەوەی كێشەكانیان.

 
ئەو بەرپرسەی پارتی دەڵێت: پرۆژەی لەو شێوەیە شایەنی دەست خۆشییە و بەباشی دەزانین، و ئەگەر لایەنە نارازییەكانیش نیەتیان چارەسەكردنی كێشەكانە پارتی ئامادەیە بەڵام ئەگەر بۆ دواخستنی هەڵبژاردن دێن ئەوا پارتی پێی وایە هیچ بیانوویەك نەماوە بۆ ئەنجام نەدانی هەڵبژاردن لەم كاتەدا بۆیە باشترە هەڵبژاردن دوا نەكەوێـت.

 
بەرپرسەكەی یەكێتیش ئەوە ناشارێتەوە كە ئەگەر لەگەڵ لایەنە نارازییەكان كۆببنەوە تەنها بۆ یەك پرس و بابەت كۆ نابنەوە، بەڵكو كۆی كێشە و بابەتە گرنگەكان باس دەكەن بە دواخستنی هەڵبژاردنیشەوە. 

،،

دەبێت نارازییەكان ئەوە بزانن ئەمرۆ شەقام لای یەكێتی و پارتییە نەك گۆران و كۆمەڵ و یەكگرتوو بۆیە دەبێت بزانن داوای چی دەكەن.! و سفكركردنەوەی كێشەكان پێش هەڵبژاردن ئاسان نییە و قورسە.

 

 

هەربۆیە بەرپرسەكەی پارتیش دان بەوەدا دەنێت ئەگەر هەموو لایەنەكان، نارازییەكان و یەكێتی نیشتمانیش لەسەر ئەوە رێك كەوتن كە هەڵبژاردن دوا بكەوێت لەبەر بارودۆخ و بەرژەوەندی گشتی ئەوا پارتیش پێداچوونەوەیەك بە بریارەكەیاندا دەكات، به‌ڵام پارتى هه‌ر سووره‌ له‌سه‌ر ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردن و نايه‌وێت به‌هيچ بيانوويه‌ك دوا بكه‌وێت.


بەرپرسەكەی پارتی ئەوەش دەڵێت: كە دەبێت نارازییەكان ئەوە بزانن ئەمرۆ شەقام لای یەكێتی و پارتییە نەك گۆران و كۆمەڵ و یەكگرتوو بۆیە دەبێت بزانن داوای چی دەكەن.! و دەشڵێت" سفكركردنەوەی كێشەكان پێش هەڵبژاردن ئاسان نییە و قورسە"


لەكۆتایدا بەرپرسەكەی یەكێتیش هەمان شێوەی بەرپرسەكەی پارتی پێی وایە تەنها كۆبوونەوە گرنگ نییە بەڵكو دەبێت ئامانج لێی چارەسەركردنی جدی كێشەكان بێـت.

 
سفركردنەوەی كێشەكان لەنێوان دەسەڵات و نارازییەكان بووەتە بابەتێكی گەرم و گور كە پێویست دەكات پێش هەڵبژاردن لەرێگەی كۆبوونەوەیەكی فراوانەوە لایەنە سیاسییەكانی هەرێمی كوردستان كێشەكان چارەسەر بكەن، بەڵام بەپێی زانیارییەكانی دیپلۆماتیك تا ئەمرۆ بەرەسمی هیچ داوایەك لەنێوان لایەنەكاندا بۆ ئەم پرسە لە ئارادا نییە.

 

author photo

ماسته‌ر له‌ زانسته‌ رامیارییه‌كان

ئه‌ندامى كاراى سه‌ندیكاى ڕۆژنامەنووسانی کوردستان