خالید عه‌بدولكه‌ریم
هه‌میشه سوڵتان و میر و خه‌لیفه‌كان, ئه‌وانه‌ى ته‌نها مانه‌وه‌یان له‌سه‌ر كورسیه‌كه‌یان وه‌ك له‌بیروباوه‌ڕ خزمەتی خەڵكیان به‌لاوه گرنگ بووه, پێویستیان به‌كۆمه‌ڵیك ڕاوێژكار و واعیز و وته‌بێژ هه‌بوه, بۆ ئه‌وه‌ى پردێك له‌نێوان خه‌ڵكى و خه‌لیفه و میرهكانیاندا دروستبكه‌ن, به‌جۆرێك كه‌ى خه‌لیفه‌ى ویستى خه‌ڵكیان پێبترسێنیت گومان له‌سه‌ر ته‌خت و تاراجیان دروستنه‌كه‌ن و ئه‌وانیش بۆ ئه‌و مه‌به‌سته غه‌زه‌بى خوا بیرى ئه‌وانه ده‌كه‌نه‌وه كهحاكمهكهیان بهمهزڵوم و خۆىان به‌زاڵم بزانن, له‌گه‌ڵ گۆڕانكارى ده‌سه‌ڵاته‌كاندا شكڵ و شێوه‌و كارى واعیزى سوڵتانه‌كانیش گۆڕانكاریان به‌سه‌ردا هاتوه, به‌ڵام له‌ناوه‌ڕۆكدا واعیزى سوڵتانه‌كان جیاوازن لهواعیزانى هه‌ق و خه‌ڵكى, ئه‌وان له‌ژێر هه‌ر ناوێك‌دا بن, ئه‌وانه‌ن ده‌ستى خه‌لیفه و میر و پیر و ده‌ربه‌گ و ده‌سه‌ڵاتداره‌كانیان بۆ سه‌ر قوڕگى خه‌ڵك درێژ ده‌كه‌ن له‌پێناو مانه‌وه‌یاندا.