‎LG زنجیرە ئامێری کاتبەسەربردنی ناوماڵی نایاب و پڕ لە داهێنان دەهێنێتە ناوچەكە

2023-03-18

كۆمپانیای ئێڵ جی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەفریقا زنجیرە ئامێری کاتبەسەربردنی ناوماڵی نایاب و پڕ لە داهێنان دەهێنێتە هەرێمەکەوە

 
دوبەی، ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی، ١٩ ئازار ٢٠٢٣- کۆمپانیای ئێل جی لەم دواییانەدا پێشوازی کرد لە بەڕێوەبەرانی جێبەجێکار و موانان و هاوبەشانی بۆ کردنەوەی بۆنەی نمایشی ئێل جی لە MEA ٢٠٢٣. ئەم بۆنە گەورەیە سەکۆیەک بوو بۆ ئێل جی بۆ نمایشکردنی نوێترین داهێنان و بەرهەمەکانی، لە هەمان کاتدا هەلێکی دابینکرد بۆ میوانان تا ئەزموونی راستەوخۆی هەر یەک لە بەرهەمەکان بکەن.
لەماوەی بۆنەکەدا، کە لە شاری حەبتور لە دوبەی کرا، زیاتر لە ٤٠٠ میوان توانییان لە نزیکەوە نوێترین داهێنانە تەکنۆلۆژیەکان ببینن کە ماوەیەکی تر دەگەنە هەرێمی میا. ئەم بۆنەیە مەودایەکی تایبەتی تەرخان کرد بۆ نمایشکردنی نوێترین بەرهەم و ئامێرەکان کە ڕێبازی کۆمپانیاکە دەخاتە بەرچاو لە دروستکردنی ئەو داهێنانانەی رەچاوی بەکارهێنەران دەکەن بۆ ژیانێکی باشتر.
پێشانگایەکی سەرەکیی لە ماوەی بۆنەکەدا زنجیرە بەرهەمی کاتبەسەربردنی ناوماڵی ئێل جی بوو کە تەلەڤیزۆن و ئامێری دەنگی و بەرهەمی یاریکردنی ئەلیکترۆنی دەگرێتەوە. بەرهەمەکانی ٢٠٢٣ زنجیرە بەرهەمە هەرە تایبەتەکانی ئێل جی LG SIGNATURE یشی لەخۆ گرتبوو.
بەڕێز یەنگ هاک جونگ، بەڕێوەبەری گشتیی ئێل جی لە شام، وتی "بەرهەمەکانمان وا دیزاینکراون کە ژیانی بەکارهێنەرەکانمان باشتر بکەن و ئەمەش کرۆکی نمایشی ئێل جی لە MEA ٢٠٢٣ دایە. هەر بەرهەمێکی کاتبەسەربردنی ناوماڵ داهێنانی کردارەکی دەخاتە بەردەست لەسەر ژیانی بەکارهێنەرەکانمان. ئەمە بەشێکە لە ئامانجی ئێمە بۆ دروستکردنی ژیانێکی باشتر لە ڕێی بەرزکردنەوەی ئەزموونی کاتبەسەربردنی هەموولایەك لەگەڵ جوانترکردنی ناوەوەی ماڵەکانیان."
لەماوەی بۆنەکەدا، ئێل جی نوێترین داهێنانەکانی لە تەکنۆلۆژیای OLED دا هێنایە هەرێمەکەوە، کە ١٠ ساڵ پێشەنگبوون لە روونمای OLED دا بەرجەستە دەکات. لە لوتکەی ئەم زنجیرە بەرهەمەدا یەکەمین تەلەڤیزۆنە لە جیهاندا بە قەبارەی ٩٧ ئینچ LG SIGNATURE OLED M (model M3) کە تەکنۆلۆژیای Zero Connect ی تێدایە و گواستنەوەی پەخشی راستەوخۆی دەنگ و رەنگ بە روونی 4K 120Hz دەکات. ئەم تەلەڤیزۆنە OLED ە وەرگری خەڵاتی بۆنەی CES ٢٠٢٣ یە و لە لوتکەی داهێنانی تەلەڤیزۆنییدایە، نایابترین دەنگ  و رەنگ پەخش دەکات و لە دانان و هەلواسیندا نەرمێتی هەیە.
هەروەها ئێل جی زنجیرە تەلەڤیزۆنەکانی OLED evo ی نمایشکرد کە دەرچەی ئاست بەرزی دەنگ و رەنگی هەیە بەهۆی پرۆسێسەری نوێی α9 AI Processor Gen6 کە زیرەکی دەستکردی ئاست بەرزی تێدایە بە هاریکاریی Deep Learning (فێربوونی قوڵ) بۆ روونێتی و سێبەری رەنگی جوڵاوی روونماکان بە ئاستێکی باڵاتر. زنجیرە تەلەڤیزۆنەکانی Lifestyle ئێل جی OLED Object Collection Easel و LG OLED Object Collection Poséبەهەمان شێوە نمایشکران. ئەم تەلەڤیزۆنە هەرە تایبەتیانە لە رووی تەکنۆلۆژیەوە زۆر پێشکەوتوون بەڵام ئەوەی تایبەتتری کردوون شێوەکەیانە کە دیزاینێکی هونەریی هەیە بۆ جوانترکردنی ستایل و شێوەی ژووری دانیشتنی بەکارهێنەر و وابکات بە خواستی بەکارهێنەر بن.
زنجیرە بەرهەمەکانی کاتبەسەربردنی ناوماڵی ئێل جی چەندان بەرهەمی دەنگیشی لەخۆ گرتبوو، وەک TONE Free ® کە بیستۆکی ناوگوێی بێ تەلە و لە بۆنەکەدا نمایشکران. ئێل جی TONE Free ® و TONE Free ® fit ی نمایشکرد لە ماوەی بۆنەکەدا کە پابەندبوونی کۆمپانیاکە پیشان دەدات بۆ ئامێری دەنگیی خێرا-کار. ئەم بیستۆکی ناوگوێیانە ئەزموونێکی نایابی دەنگیی پێشکەش دەکەن بەهۆی تەکنۆلۆژیە دەنگیە پێشکەوتووەکانیەوە لەگەڵ خودی ئامێرەکەدا کە ئاسودەیی گوێیەکان دابین دەکات. لە راستیدا T90 یەکەمین بیستۆکی ناوگوێی بێ تەلە بە تایبەتمەندی Dolby Atmosکە تایبەتمەندی Dolby Head Tracking لە خۆ دەگرێت لە هەموو ئامێرەکانیدا. بیستۆکەکانی TONE Free ناوگوێ تایبەتمەندیی بڕینی ژاوەژاویان هەیە و لەگەڵ کەیسی بارگاویکردنەوەی UVnano™ دا دەفرۆشرێن کە تیشکی سەرووبنەوشەیی هەیە بۆ ئەوەی بیستۆکە ناوگوێیەکان پاکژ بکاتەوە لەکاتی بارگاویکردنەوەدا. ئێل جی زنجیرە بڵندگۆی XBOOM ی نمایشکرد بە XBOOM Go و XBOOM 360یشەوە کە دەنگێکی ئاست بەرز و روون دابین دەکەن لە ماڵدا یاخود بۆنەکاندا.
هەروەها زنجیرە بەرهەمەکانی ئێل جی داتاشۆی لێزەریی Cinebeam 4K یشی لەخۆ گرتبوو کە ئامێرێکی نایابی کاتبەسەربردنی ناوماڵە و وێنەی هەرە ڕوون و ناوازە بە قەبارەی ٩٠ ئینچ پەخش دەکات کاتێك تەنها ٥.٦ سانتیمەتر لە دیوارەکەوە دوور بیت، یان وێنەی قەبارە ١٢٠ ئینچی هەرە گەورە کاتێك ١٨.٣ سانتیمەتر لە دیوارەکەوە دوور بێت. ئەم داتاشۆیە سەکۆی زیرەکی webOS ی ئێڵ جیش لەخۆ دەگرێت تا بەکارهێنەران بتوانن تەماشای بابەتە دڵخوازەکانیان بکەن لە Netflix و Amazon Prime Video و Disney+ و YouTube و  Apple TV ەوە بەبێ پێویستبوون بە دانانی ئامێرێکی تر. هەروەها دەشتوانێت بە شێوەی بێ تەل بابەتەکان پەخش بکات لەڕێی Screen Mirroring و Apple AirPlay 2 و بلوتوسەوە. لایەنی دەنگی ئەم ئامیرە کەناڵێکی ٢.٢ و سیستەمێکی بڵندگۆی ٤٠ واتییە کە توانای هەیە پەیوەست بکرێت بە دوو بڵندگۆی بلوتوسی ئێل جییەوە لە هەمان کاتدا.
بۆ کۆتاییهێنانێکی نایاب بە بۆنەکە، ئێل جی بە سەربەرزانە نوێترین ئامێری خۆی لە جیهانی کۆمپیوتەردا نمایشکرد، مۆدێلە نوێیەکانی ئێل جی بە ناوی Gram و gram Style کە بەهێزی و توانست و تایبەتمەندی پێشکەوتوو و تایبەت و شێوەی سەرنجراکێش و کێش کەمیان هەیە و بە ئاسانی دەگوازرێنەوە بۆ هەر شوێنێك بێت و ئەزموونێکی نایاب بۆ بەکارهێنەر پێشکەش دەکەن. باریکترین مۆدێلەکانی زنجیرەی لاپتۆپەکانی ئێل جیە و کێشی تەنها ٩٩٨ گرامە و ١٠،٩٩ ملم ئەستوورە بە داخراوی. هەروەها پرۆسێسەری بەهێز و وێنەی نایابی هەیە و روونمایەکی ١٥.٦ ی OLED ی هەیە بە تایبەتمەندی Anti-glare Low Reflection (AGLR) کە بەواتای دژە تیشکدانەوە و وێنەدانەوە دێت، هەروەها پرۆسێسەری جۆری 13th Gen Intel® Core™ ی لەسەرە. لاپتۆپی gram Style شێوەیەکی هونەری نایابی هەیە بە هەردوو قەبارەی ١٦ ئینچ و ١٤ ئینچ، و پرۆسێسەری 13th Gen Intel® Core™ و بیرگەی   Gen4 NVMe™ (SSD)ی( (SSD) پارچە نەجوڵاو) ی تێدایە
هەروەها ڕێچکەی ئێل جی بەرەو جیهانی یاری ئەلیکترۆنیش نمایش کرا بە زنجیرە ڕوونمای یاریکردنی هەرە تایبەتی UltraGear™ OLED بە پەناڵی 240Hz OLED, کە بە تایبەتی لەلایەن ئێل جیەوە دروست کراون، مۆدێلە نوێیە ٢٧ ئینچ و ٤٥ ئینچەکە خێراییان ٠.٠٣ ی چرکەیەکە لە Gray-to-Gray (GTG) دا. روونما OLED ە ٢٧ ئینچیەکە روونێتی QHD هەیە و بڕی ٪٩٨.٥ ی ڕیزبەندی رەنگەکانی DCI-P3 دادەپۆشێت، بۆ دڵنیابوون لە پەخشکردنی رەنگ و وێنەی هەرە ڕوون و سروشتی. ڕوونما گەورەکەی ئێل جی یەکەمین روونمای قەبارە ٤٥ ئینچی چەماوەی OLED ی یاریکردن لەخۆدەگرێت بە ڕێژەی پانی-بەرزی بە ٢١:٩ و و روونمای WQHD (٣٤٤٠ * ١٤٤٠) و چەمانەوەی   800R کە ڕێژەی سێبەر بە ١٥٠٠٠٠٠:١ و بڕی ٪٩٨.٥ ی ڕیزبەندی رەنگەکانی DCI-P3 دادەپۆشێت، ئەمەش رەنگی ڕووناك و رەشی تۆخ و وێنەی روون پەخش دەکات، وادەکات چێژێکی تر ببەخشێتە روونمای یاریکردن.
 
بۆ وردەکاری زیاتر دەربارەی زنجیرە بەرهەمەکانی ئێل جی تکایە سەردانی ماڵپەڕی ئێل جی بکە: www.Lge360.com