تەلەڤیزۆنە OLED ەکانی ئێل جی مۆدێل ٢٠٢٣ ئەزموونێکی بێوێنەی بینین دەهێنێتە عێراقەوە

2023-03-22

نوێترین تەلەڤیزۆنەکانی ئێل جی بە نوێترین تەکنۆلۆژیا و سەکۆی webOS ی نوێکراوەوە کە تایبەتمەندی دەستکاریکردن لەسەرخواستی تێدایە، وادەکەن بینەر ڕۆبچێتە ناو دیمەنەکانی تەلەڤیزۆنەکەوە، هەروەها رووکاری بەکارهێنانیش نوێکراونەتەوە
 
 
بەغداد، عێراق، ٥ ی ئازار ٢٠٢٣- کۆمپانیای ئێل جی بۆ کەلوپەلی ئەلیکترۆنی کە پێشەنگێکی جیهانیە لە بواری ئامێر و کەلوپەلی ئەلیکترۆنی گشتی و تەکنۆلۆژیادا، نوێترین تەلەڤیزۆنەکانی خۆی لە زنجیرەی OLED مۆدێل ٢٠٢٣ بڵاوکردەوە، کە پێشکەوتووترین تەلەڤیزۆنی OLED ی ئێل جین تا ئێستا بڵاو کرابێتنەوە. ئەم مۆدێلانە تایبەتمەندیی خود-ڕووناککارەوەی وێنە و تەکۆنۆلۆژیای پرۆسێسکردنی وێنەی بەهێز و سەکۆی نوێکراوەی webOS لەخۆ دەگرن کە چەندان تایبەتمەندیی زیرەکانەی تێدایە. تایبەتمەندی OLED Care Program (بەرنامەی بایەخدان بە OLED) تایبەتمەندیەکی نوێیە کە یارمەتیدەری بەکارهێنەران دەبێت تا تەلەڤیزۆنە OLED ەکانیان لەوپەڕی ئەدادا بهێڵنەوە و کار بکات. تایبەتمەندی OLED Care Program تایبەتمەندی Memory Optimizer (باشترکردنی یادگە) لەخۆ دەگرێت کە ئەدای ئامێرەکە باشتر دەکات و خود-شیکاری دەکات بۆ روونما و دەنگ. هەروەها وادەکات بەکارهێنەران بتوانن روونما OLED ەکانی تەلەڤیزۆنەکانیان پاک رابگرن بە بەکارهێنانی Pixel Cleaning(پاککردنەوەی پیکسڵ) و Screen Move (جوڵاندنی ڕوونما) و Adjust Logo Brightness (ڕێکخستنی رووناکی لۆگۆ) و Care Recommendation(پێشنیارەکانی بایەخپێدان).
هەروەها تەلەڤیزۆنە OLED ەکانی ئێل جی لە زنجیرەی ئیڤۆ مۆدێلەکانی Z3 و G3 و C3 OLED نوێ کردۆتەوە. بەهۆی تەکنۆلۆژیای وردکار و ئەدابەرزی تەلەڤیزۆنە OLED ەکانی ئێڵ جی و پرۆسێسەری نوێی زیرەکی دەستکردی α9 لە نەوەی ٦ Gen6 رووناکی و وردیی رەنگی باشتر دابین دەکات لەگەڵ روونێتیی زیاتر. ئەم پرۆسێسەرە نوێیانەی زنجیرەی ئەلفا تەکنۆلۆژیای پێشکەوتووی Deep Learning (فێربوونی قوڵ)ی ئێل جی بەکاردێنێت کە پشتیوانیکراوە بە زیرەکی دەستکرد بۆ دڵنیاییدان لە بوونی دەنگ و رەنگێکی ئاست بەرز. سەکۆ webOS ی نوێ کراوە دیزاین کراوە بۆ هەموو تەمەنێك و بە ئاسانی دەتوانن تەلەڤیزۆنەکان بەکاربێنن و چێژ ببینن لەو پێشنیارانەی بنەما لەسەر خواستی بەکارهێنەر دابین کراوە، ئەمەش بنەمایە لەسەر مێژووی بینین و ئەو بابەتانەی پێشتر تەماشا کراون. تەلەڤیزۆنە نوێیە OLED ەکانی ئێڵ جی لەهەمان کاتدا بە ئاسانی دەجوڵێنرێن و دەکرێنە سەر دیوار چونکە پێكهاتەی چێوەی تەلەڤیزۆنەکە لە فایبەرە کە کێشی تەلەڤیزۆنەکەی کەمکردۆتەوە. هەروەها روونماکانی تەلەڤیزۆنی ئێل جی OLED ی مۆدێڵ ٢٠٢٣ تیشکی شینیان کەمە ئەمەش ئاسودەیی بۆ چاوەکان دابین دەکات کە لەلایەن  TÜV Rheinland ەوە بڕوانامەی Eyesafe® (سەلامەتی چاوەکان)ی پێدراوە. شێوازی Eye Comfort (ئاسودەیی چاوەکان) لە تەلەڤیزۆنە OLED ەکانی ئێل جی مۆدێڵ ٢٠٢٣ دا ڕێژەی تیشکی شینی دەردراو لە هەر پیکسڵێکەوە ڕێك دەخات بۆ کەمکردنەوەی تێكچوونی ڕەنگ و دروستکردنی رەنگێکی گەرمتر (تێر) کە دەبێتە هۆی رەنگێکی باشتر و سروشتیتر.
بەڕێز کیم تایچەنگ، سەرۆکی لقی ئێڵ جی لە عێراق، وتی " تەلەفیزۆنە مۆدێڵ ٢٠٢٣ کانمان وێنان بۆ نوێترین تەکنۆلۆژیای ئێڵ جی لە تەلەڤیزۆندا، ئێمە خۆشحاڵین ئەم ئامێرە ناوازەیە کە ئەزموونێکی بینینی ناوازە دابین دەکات بهێنین بۆ بەکارهێنەرە عێراقیەکانمان. ئێڵ جی براندی پێشەنگ بووە لە بازاڕی عێراقدا، ئێمە بەردەوام ئامانجمان دابینکردنی باشترین و داهێنەرانەترین ئامێر بووە بۆ بەکارهێنەرەکانمان. ئێمە ئامادەبوونێکی بەهێزمان هەیە لە عێراقدا، پابەندیشین بە خزمەتکردنی بەکارهێنەرەکانمان بەوەی ئامێری کاتبەسەربردنی ئاست بەرزیان بۆ دابین بکەین. لە نوێترین تەلەڤیزۆنە OLED ەکانماندا ئێڵ جی ستانداردێکی نوێی بۆ بازار داناوە، روونما OLED ەکانمان بە وێنەی نایاب و رەنگی تێر و سروشتی و رەشی تۆخ و رێژەیەکی بێ کۆتای دەستکاری سێبەری رەنگەکان ناسراوە تا وێنەکان بکاتە راستەقینە. هەروەها تەلەڤیزۆنە OLED ەکانمان تایبەتمەندی سەکۆی webOS لەخۆ دەگرێت کە چەندان تایبەتمەندی زیرەک لەخۆ دەگرێت، هەروەها پێڕاگەشتن بە چەندان خزمەتگوزاریی شێوازی ژیان." هەروەها بەڕێز کیم وتیشی "ئێمە تێدەگەین لە داواکاری بازاری عێراقی بۆ ئامێری ئاست بەرزی کاتبەسەربردن، ئێمە ئاسودەین لەوەی تەلەڤیزۆنە مۆدێل نوێیەکانمان داواکاریی بەکارهێنەران پڕ دەکەنەوە و تەنانەت زیاتر لەوە دەبەخشن کە لێیان چاوەڕێ دەکرێت. ئێمە پابەندین بە دابینکردنی باشترین ئەزموون بۆ بەکارهێنەرانمان و باوەڕمان وایە ئەم تەلەڤیزۆنە نوێیانەمان ئەم بەڵێنەمان دەهێنێتە دی."
 
کۆمپانیای ئێل جی پابەندە بەوەی تەکنۆلۆژیا گشتگیرتر بێت و نوێترین تەلەڤیزۆنەکانی ئێل جی چەندان تایبەتمەندی لە خۆ دەگرن کە وادەکەن کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت ئاسانتر تەلەڤیزۆنەکان بەکاربێنن. ئەو بەکارهێنەرانەی بە گرانی دەبیستن دەتوانن ئامێرەکانی بیستنیان لەڕێی بلوتوسەوە پەیوەست بکەن بە تەلەڤیزۆنەکانەوە یان لەڕێی پەیوەستکردنیان بە نێردەرێکەوە کە پەیوەست کراوە بە یەکێك لە دەرچەکانی HDMI ی تەلەڤیزۆنەکان و دەتوانن دەستکاری ئاستی دەنگ بکەن لەڕێی دوگمەکانی سەر ئامێرەکانی بیستنیانەوە.
 
بۆ زانیاری زیاتر سەردانی ماڵپەڕی ئێل جی بکە www.lge360.com