عربي
کوردی
English
سياسة
اقتصاد
بحث
ثقافة
بالصور
البرامج
مقالات
الكرد فی الصحافة العالمیة
English
کوردی
مقالات
پارچەیەکى دیکەى وێنە گەورەکە ...بەغداد چی لە ژێرخانى ئابوریی هەرێم دەوێت؟
پشتیوان جەلال
2024-08-06
دوایین کێشە کە بۆ کەرتى پیشەسازی لە هەرێمى کوردستان دروست کراوە، بڕیارێکى ئەنجومەنى وەزیرانى عێراقە بەوەى دەبێت سەرجەم ئەو کارگانەى کە پشت بە بازاڕەکانى ناوەڕاست و خواروى عێراق دەبەستن، مۆڵەت لە وەزارەتى پیشەسازیی عێراق دەربکەن، ئەوەش وا دەکات ساڵانە مۆڵەتەکە لەوێ نوێ بکەنەوە و باجیش بەوێ بدەن.
ئەمە هەروا بڕیارێکى ئیداریی ئاسایی نییە، ئەمە کێشەى گەورەى بۆ کارگەکانى هەرێمى کوردستان دروست کردووە، چونکە ئەوان مۆڵەتیان لەلایەن وەزارەتى بازرگانی و پیشەسازیی هەرێمى کوردستانەوە پێدراوە و باجەکانیشیان بەوێ دەدەن.
ژمارەى ئەو کارگانەى بە بچوک و مامناوەند و گەورەوە لە وەزارەتى بازرگانى و پیشەسازیی هەرێمى کوردستان تۆمار کراون و مۆڵەتیان پێدراوە بەمجۆرەیە:
- #هەولێر (هەزار و 897 کارگە)
- #سلێمانى (هەزار و 844 کارگە)
- #دهۆک (94 کارگە)
کۆى گشتیی کارگەکان (3 هەزار و 835 کارگە) ژمارەى فەرمی.
“هەموو کارگە گەورە و مامناوەندەکانى هەرێمى کوردستان، بە ڕێژەى 80% پشت بە ناوەڕاست و خواروى عێراق دەبەستن”، قسەم لەگەڵ چەند کارگەیەک کردووە و وایان پێ وتووم.
ئێستا ئەگەر کاڵا و بەرهەمێک لە کارگەیەکى ناوخۆى هەرێمى کوردستان بەرهەم هێندرابێت، ناتواندرێت هەناردەى سنوورى دەسەڵاتى حکومەتى عێراق بکرێت، تەنها دوو ڕێگا لە بەردەستە:
ڕێگاى یەکەم- دەرکردنى مۆڵەتى وەزارەتى پیشەسازیی عێراق، ئەمەش کاتى زۆرى دەوێت و ڕۆژانە هەزاران دۆلار زیان بە کارگەکانى ناوخۆى هەرێم دەکەوێت تا ئەو مۆڵەتە دەردەکەن، ئەگەر دەریشی بکەن، ئەوا دەبێت باج بدەن بە بەغداد ئایا وەزارەتى بازرگانی و پیشەسازیی هەرێم بەمە ڕازییە؟، وەڵامەکە لاى خۆیانە.
ڕێگاى دووەم- لە بازگەکانى نێوان هەرێمى کوردستان و عێراق، وەک بەروبوومێکى بیانى حسابى بۆ بکرێت و گومرگ بدرێت، ئەوەش نرخى بەرهەمەکە بەرز دەکاتەوە و لە بازاڕەکانى عێراق کێبڕکێی پێناکرێت و کەس نایکڕێت.
هەر ئەمانە نین، تەنها دوو بازگەش دیارى کراون کە لە هەرێمى کوردستانەوە شمەک و کاڵا و بەرهەم هەناردەى عێراق بکرێت ناوخۆ بێت یان هاوردەکراو، ئەوەش کێشەى گەورەى بۆ بازرگانانى هەرێمى کوردستان دروست کردووە.
ئەم بڕیارانە لە کاتێکدان، هەرێمى کوردستان، لەڕووى کارگەکانى پێشەسازییەوە ڕووى لە گەشە کردووە و خەریکە ژێرخانى پیشەسازییەکەى بەهێز دەبێت، بەڵام ئەم هەنگاوەى #بەغداد دۆخەکە پێچەوانە دەکاتەوە.
بڕیارەکە بۆ کارگەکان و دۆخى ئابوریی هەرێمیش ئاسان نییە، چونکە بە پەککەوتنى کارگەکان هەزاران کەس بێکار دەبن و زیانى گەورەش بەر #ژێرخانى_ئابوریی_هەرێم دەکەوێت.
اقرأ أيضاً
د. ڕێبین ئەحمەد ڕەشید
ئایا زمانی کوردی پیرۆزە؟
محمد خۆشناو
دووڕوویی شێوازی ژیان و زمانی سەردەم و هونەرە !!
فارس نەورۆڵی
حزب و خۆ بینین لە دوای هەڵبژاردن
عەبدولڕەزاق مەهدی
هەرێمی کوردستان و ژیانکردن لەناو تیۆری جەنگی داڕوخاندنی یوری بێزمینوڤ
محمد خۆشناو
وریای مێشە ئەلکترۆنیەکان بن !!
فارس نەورۆڵی
پەیام لەسەردەمی قەیراندا..!
ڕامان مەجید
کام دزی و کامە حکومەتی هەولێر؟
بەرهەم گوندی
٣١ی ئاب و وانەیەک
بەهمەن جەبار
ناتەبایی لە میتۆدەکانی پەروەردە لە کوردستان: بونیادگەرایی بەرامبەر ڕەفتارگەرایی
محمد خۆشناو
ئەی کوردستان بگەڕێوە بۆمان !!
اكتشف المزيد
إقليم كردستان يتعهد لبزشكيان بعدم استخدام أراضيه لتهديد إيران
الأنواء الجوية تكشف عن أول موجة مطرية في العراق
المغرب يعلن تسجيل أول إصابة بجدري القردة
القصف التركي المتواصل للسليمانية يثير جدلا سياسيا
بالصور.. جهات مسؤولة تحقق في نفوق جماعي للحمام في بابل
واشنطن تكشف عن تفاصيل جديدة في مفاوضات وقف إطلاق النار بغزة
×
اللغات
کوردی
العربیة
English
أخبار
سياسة
اقتصاد
بحث
ثقافة
الكرد فی الصحافة العالمیة
بالصور
البرامج
مقالات
أرشيف
حول دبلوماتیک
من نحن
اتصل بنا
شبكات التواصل الاجتماعي
© 2024 Diplomatic Magazine