سیاسی
هەنوکە جیهان لەبەردەم بەرجەستبوون و ئەزمونکردنی بەڕێوەچونی جەنگێکی بێ ئامان و دۆخێکی ئاڵۆزی و مەتریسداردایە.. ئەویش بەرمەبنایی ڕاگەیاندن و دەستپێکی جەنگی ڕووسیا لەدژی ئۆکراین، ترسناکی جەنگەکە تەنها لەوەدا نییە کە لەنێوان دوو دەوڵەتی هاوسنوردا بێت.. بەڵکو جەنگی ڕوسیایە لەگەڵ هەژمونخوازی ئەمریکا و ناتۆ و ئەوورپادایە ، بۆیە جیهانی دابەشکردوە بەسەر چەند بەرەو و ڕیزبەندیدا ، کەئەمەش هێمایە بۆ ترسناکی جەنگەکە..