ڕه‌نگه ئه‌مه‌ی ڕووده‌دات له‌نێوان ڕه‌وتی سه‌درو هاوپه‌یمانی هه‌ماهه‌نگی بكه‌وێته ده‌ره‌وه‌ی سنوور‌و جوگرافیای ده‌وڵه‌تی عێراقی ، واته به‌پله‌ی یه‌كه‌م گه‌یشتنی ململانێی نێوماڵی شیعەکان به‌م ئاسته شه‌ڕو گه‌مه‌ی نێوان زلهێزان و وه‌ڵاتانی ئیقلیمی بێ هه‌تا ئه‌وه‌ی له‌نێوان سه‌درو مالیكی‌دا بخولێته‌وه ، هه‌ر بۆیه له‌تواناو ده‌سه‌ڵاتی ئێستای مه‌رجه‌عی باڵای شیعه‌كاندا نیه به‌تایبه‌تی گه‌وره مه‌رجه‌عی عێراقیه‌كان عه‌لی سیستانی ڕای تایبه‌تی و هه‌ڵوێستی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی له‌سه‌ر هه‌بێ ! به‌مانایه‌كی تر زیاتر له‌ده‌ستێكی ده‌ره‌كی و ئه‌جیندایه‌كی ناڕوونی ده‌ره‌وه له‌دوورو نزیكه‌وه كۆنترۆڵ وسه‌ره‌وكاری ململانێكان ده‌كەن ، بۆ ئەمەش سه‌درو مالیكی بەتەنها كراونه‌ته ئه‌كته‌رو ڕۆڵی تیادەگێڕن ! به‌پێچه‌وانه‌ی خاڵی یه‌كه‌م ڕه‌نگه هه‌ر به‌ڕاست كێشه‌و گرفته‌كانی ناوماڵی شیعەکان ئه‌وه‌نده قووڵ و ڕیشه‌دار بووبێته‌وه ، ئیدی وەکـ چۆن له‌ده‌ستی دام و ده‌زگا شه‌رعی و یاساییەکانی عێراقدا نەماوە ، هەر بەمجۆرەش لەدەستی مه‌رجه‌عه‌كان چووبێتەدەرەوە بتوانن قسه‌ی كۆتایی تیابكه‌ن ، هه‌ر بۆیه بێده‌نگی و بێ هه‌ڵوێستی ئێستای مه‌رجه‌عه‌كانی عێراق به‌گشتی و گه‌وره مه‌رجه‌عی باڵای شیعه‌كان عه‌لی سیستانی بگه‌ڕێته‌وه بۆ نائومێدی له‌ده‌رچه‌و چاره‌سه‌ره ناوخۆییه‌كانی خودی شیعه‌كان ، چونكه سه‌رباری زیاتر له‌هه‌وڵێكی ئاشته‌وایی و ده‌ستپێشخه‌ری لایه‌نه عێراقیه‌كان له‌ناوخۆدا بۆ گه‌یشتن به‌چاره‌سه‌رێكـ وه‌لێ هیچیان نه‌یانتوانی سه‌ركه‌وتووبن ، واته ئه‌م بێده‌نگیه‌ی مه‌رجه‌عه‌كان له‌چاوه‌ڕوانی هێزو فشارێكی نێوده‌وڵه‌تی و ئیقلیمیدا مابێتەوە ، ڕاسته‌وخۆ له‌ئاستی باڵادا بێنه‌سه‌رهێڵی گفتوگۆ‌و هه‌ردوولا كۆبكه‌نه‌وه بۆ گه‌یشتن به‌چاره‌سه‌رێكی مامناوه‌ند تیایدا عێراق له‌م چه‌قبه‌ستوویه‌ی ئێستا ڕزگار بكه‌ن ! به‌حوكمی ئه‌وه‌ی موقته‌دا سه‌در وه‌كـ چۆن له‌یه‌كـ كاتدا چاوی له‌ده‌سه‌ڵاتی سیاسیه وه‌كـ براوه‌ی یه‌كه‌می كۆتا هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق ، به‌هه‌مان شێوه خۆی به به‌دیل وجێگره‌وه‌ی عه‌لی سیستانی بزانێ ، هه‌ر بۆیه ڕه‌نگه گه‌وره مه‌رجه‌عی باڵای عێراقیه‌كان عه‌لی سیستانی له‌و په‌یامه‌ی موقته‌دا سه‌در گه‌یشتبێ ، چیدی ئه‌وان وه‌كـ مه‌رجه‌عێكی عوروبه‌ی عێراقی پابه‌ندی مه‌رجه‌عێكـ نابنه‌وه بۆ خۆیان به‌شێكن له‌ئه‌جیندای ئیقلیمی و پاڵپشتی گروپه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی نزیكـ له‌ئێران ، واته به‌لای موقته‌دا سه‌در مه‌رجه‌عی باڵای شیعه‌كان له‌عێراقدا له‌هاوكێشه سیاسیه‌كانی ئێستادا بێلایه‌ن و بێ ڕۆڵ نین ، هه‌ر بۆیه به‌هیچ ده‌رچه‌و چاره‌سه‌رێكی مه‌رجه‌عه‌كانی عێراق ڕازی نابن ! لێره‌وه وەکـ ئەگەرێ بێده‌نگی و بێ هه‌ڵوێستی ئاشكرای عه‌لی سیستانی ده‌رده‌كه‌وێت !