مه‌سعود بارزانی، سیاسه‌تمه‌داری كورد هیچ كاتێك گرنگی به‌دیموكراسی نه‌داوه و ئه‌وه‌شی كه له‌باره‌ی دیموكراسییه‌وه باسی لێوه‌كردوه ته‌نها سه‌رزاره‌كیی و بۆ به‌ده‌ستهێنانی پاڵپشتی ئه‌مریكا بوه، بارزانی به‌دانانی كوڕ و كوڕه‌زاكانی له‌پێگه‌ی هه‌ستیاردا گره‌وی مانه‌وه‌و به‌هێزبونی خۆی و بنه‌ماڵه‌كه‌ی بردوه‌ته‌وه، له‌رێگا‌ی چه‌ندین گروپ و كۆمپانیای سێبه‌ره‌وه ته‌واوی سه‌رمایه و داهاتی هه‌رێمی كوردستانیان قوتداوه.
هه‌رگیز كوردستانی عێراق نابێته دوبه‌ی
كوردستانی عێراق نابێته دوبه‌ی، چونكه خاوه‌نی دراوسێی زۆر جیاوازتره به به‌راورد به دوبه‌ی، دوبه‌ی هاوسنوره له‌گه‌ڵ عومان و سعودیه، له‌كاتێكدا كوردستان له سێ لاوه له‌لایه‌ن ئێران، توركیا و سوریا قه‌تیسكراوه و به‌هه‌مان شێوه به عێراقیشه، كه له‌لایه‌ن ئه‌و سێ وڵاته‌وه فشارێكی زۆری له‌سه‌ره، هه‌روه‌ها ده‌بێت له‌باره‌ی بابه‌تێكی دیكه‌وه ته‌واو رۆشنفكربین، چونكه هیچ دو فه‌رمانڕه‌وایه وه‌ك یه‌ك فه‌رمانڕه‌وایه‌تی ناكه‌ن، هه‌روه‌ها ئه‌و خێزانه‌ی له ئیمارات فه‌رمانڕه‌وایه‌تی ده‌كات زۆر باش له‌وه گه‌یشتوه كه به‌ده‌ستهێنانی سه‌رمایه و پێگه له دزین و به تاڵانبردندا نییه، به‌ڵكو له دابه‌شكردنی خێروبێره‌كانی نیشتیمانه به‌سه‌ر ته‌واوی هاوڵاتیاندا، ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه هه‌ر نه‌وه‌یه‌كی بارزانی كه دێته‌پێشه‌وه به‌شێوه‌یه‌كی دڕندانه په‌ل بۆ به‌شی خۆی راده‌كێشت و هه‌وڵ بۆ دزین و به‌تاڵانبردن ده‌بات و ده‌یه‌وێت، به‌شێكی زیاتر له‌قاشه كێكه‌كه بۆ خۆی ببات.
هه‌ر ئه‌م سیستمی مانه‌وه‌یه یه‌كێك بو له‌و هۆكارانه‌ی كه وایكرد جه‌لال تاڵه‌بانی، كه جێگری باوكی مه‌سعود بارزانی بو، له ساڵی 1975 به‌ره‌یه‌ك جیابكاته‌وه و یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان دابمه‌زرێنێت، ئه‌م سیستمی خێزاندارییه به‌شێویه‌كی فه‌رمی له‌م هه‌ڵبژاردنه‌ی كوردستاندا به‌دیار ده‌كه‌وێت، كاتێك مه‌سرور بارزانی، كوڕه گه‌وره‌ی مه‌سعود بارزانی شانۆیی ئه‌م هه‌ڵبژاردنه بۆ كۆنتڕۆڵكردنی كوردستان بۆ جارێكی دیكه به‌كارده‌هێنێته‌وه و تیایدا سیناریۆیه‌كی دیكه ده‌بینین، ئه‌ویش بریتییه له‌وه‌ی مه‌سرور، نێچیرڤان-ی ئامۆزا‌ی كه له ئێستادا له پۆستی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستاندایه، وه‌لاده‌نێت له‌پێناو ئه‌وه‌ی برا گه‌نجه‌كانی به‌ناوی بابۆ و وه‌یسی بهێنێته نێو مه‌یدانی داڕوخاوی سیاسییه‌وه.
پاڕانه‌وه‌ی كورد بۆ به‌ده‌ستهێنانی پۆستی سه‌رۆك كۆماری عێراق
پاڕانه‌وه بۆ ئه‌و پۆسته‌ی كه ده‌سه‌ڵاتێكی سنورداری به‌راورد به سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق هه‌یه، هه‌ر له‌سه‌رده‌می به‌زاندن و روخاندنی سه‌رۆكایه‌تی سه‌دام حسێن له‌لایه‌ن بارزانییه‌وه كاری بۆكراوه، به شێوازێك پاش ئه‌وه‌ی ده‌نگدان بۆ ده‌ستوری عێراق و هه‌مواركردنه‌وه‌ی كرا، مه‌سعود بارزانی له رێگه‌ی پۆست، پێگه و ناوی سه‌رۆك كۆماری عێراق-ه‌وه، جه‌لال تاڵه‌بانی بۆ ماوه‌یه‌كی دورودرێژ له سیاسه‌تی هه‌رێمی كوردستان دوربخاته‌وه و ئه‌مه‌ش وایكرد كه له و رێگه‌یه‌وه ره‌گی مانه‌وه‌ی خۆی و خێزانه‌كه‌ی قایمتر بكات، ئه‌م هه‌لومه‌رجه‌ی كه بارزانی بیری لێكردبوه‌وه به شێوه‌یه‌كی گشتی كارئاسانی بۆ كرد كه به‌ئامانجه‌كه‌ی بگات.
وه‌وستانه‌وه دژ به به‌رهه‌م ساڵح
كاتێك له هه‌ڵبژاردنه‌كانی ساڵی 2018ی عێراق، پارتی دیموكراتی كوردستان به به‌ده‌ستهێنانی 25 كورسی و یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستانیش به به‌ده‌ستهێنانی 18 كورسی كێبڕكێیانكرد بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆمار، بارزانی له جیاتی ئه‌وه‌ی كه بژارده‌ی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان رازی ببێت كه به‌رهه‌م ساڵح بو، بژاره‌ی فوئاد حسێنی خسته به‌رده‌م یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان كه به‌هه‌مو پێوه‌ره‌كان بۆ ئه‌و پێگه‌یه نه‌ده‌بو، ئه‌مه‌ش وای له برێت مه‌كگۆرك، به‌رپرسی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له عێراق كرد كه به دكتۆر به‌رهه‌م رابگه‌یه‌نێت له كاندیدبون بكشێته‌وه له پێناو ئه‌وه‌ی ئه‌و هه‌نگاوه نه‌بێته هۆی توڕه‌بونی بارزانی و له‌و رێیه‌شه‌وه ئارامی عێراق و هه‌رێم به ئاقارێكی دیكه‌دا به‌رێت، هه‌رچه‌نده ئه‌م پێشنیاره له‌لایه‌ن به‌رهه‌م ساڵحه‌وه ره‌تكرایه‌وه، به‌ڵام ئه‌مه بۆ مه‌سعود بارزانی بوه بارودۆخێكی شۆكهێنه‌ر، چونكه ئه‌و پارته كه‌مینانه‌ی كه به‌شێوه‌یه‌كی گشتی پاڵپشتیان له ئه‌جێنداكانی پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌كرد، وه‌ك كه‌سێكی یاخی له‌لایه‌ن پارته‌كه‌ی مه‌سعود بارزانییه‌وه مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كرا، به‌هۆی ئه‌وه‌ی ده‌نگیان خسته‌پاڵ هه‌ڵبژاردنی به‌رهه‌م ساڵح وه‌ك سه‌رۆك كۆماری عێراق، سه‌ره‌ڕای ئه‌و رێڕه‌وه سیاسییه‌ی كه له ده‌ره‌وه یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان گرتییه‌به‌ر، هه‌موان ده‌یانزانی كه به‌رهه‌م ساڵح خاوه‌ن كه‌سایه‌تییه‌كی به‌هێز و سه‌ركردایه‌تیكردنی راسته‌قینه‌یه، چونكه له 2019 توانی گرنگی و پێگه‌ی عێراق له‌نێو وڵاتانی بگێڕێته‌وه و وڵاتانی جیهان وه‌ك وڵاتێكی خاوه‌ن پێگه له عێراق بڕوانن.
سه‌ركه‌وتنی به‌رهه‌م ساڵح وه‌ك سه‌رۆك كۆمار به‌سه‌ر هۆشیاری زێباری، خاڵی مه‌سعود بارزانی و كاندیدی پارته‌كه‌ی ئه‌وه‌نده‌ی تر شكستی به رابه‌رایه‌تی مه‌سعود بارزانی هێنا و نه‌یتوانی ئه‌و راستییه قبوڵبكات كه ته‌واوی جیهان رێزێكی بێپایان بۆ به‌رهه‌م ساڵح ده‌نوێنن، له‌كاتێكدا ته‌واوی جیهان و هاوڵاتیانی هه‌رێمی كوردستانیش وه‌ك سه‌رۆكێكی شكستخواردو، به‌د و گه‌نده‌ڵكار له مه‌سعود بارزانی‌یان ده‌ڕوانی، هه‌روه‌ها وه‌ك باوكێكی هه‌ژاریش كه نه‌یتوانیوه په‌روه‌رده‌یه‌كی دروستی منداڵه‌كانی بكات كه به‌هۆی نه‌خۆشی دژبون به به‌ها كۆمه‌ڵایه‌تی و تێكه‌ڵبونه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه ده‌ناڵێنن.
مه‌سعود بارزانی، سیاسه‌تمه‌داری كورد هیچ كاتێك گرنگی به‌دیموكراسی نه‌داوه و ئه‌وه‌شی كه له‌باره‌ی دیموكراسییه‌وه باسی لێوه‌كردوه ته‌نها سه‌رزاره‌كیی و بۆ به‌ده‌ستهێنانی پاڵپشتی ئه‌مریكا بوه، بارزانی به‌دانانی كوڕ و كوڕه‌زاكانی له‌پێگه‌ی هه‌ستیاردا گره‌وی مانه‌وه‌و به‌هێزبونی خۆی و بنه‌ماڵه‌كه‌ی بردوه‌ته‌وه، له‌رێگا‌ی چه‌ندین گروپ و كۆمپانیای سێبه‌ره‌وه ته‌واوی سه‌رمایه و داهاتی هه‌رێمی كوردستانیان قوتداوه.
وه‌لانان و دورخستنه‌وه‌ی به‌رهه‌م وه‌ك شیرینی سه‌ركه‌وتن وایه
كاتێك عێراق كه‌وته نێو گێژاوی خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تییه‌كانه‌وه، مه‌سعود بارزانی گه‌یشته ئه‌و ئاسته‌ی كه به یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان رابگه‌یه‌نێت، جگه له به‌رهه‌م كێ ده‌بێت با ببێت، ته‌نانه‌ت له‌تیف ره‌شید كه ئاوه‌ڵزاوای تاڵه‌بانییه، وه‌ك كه‌سێك بۆ بون به سه‌رۆك كۆمار له‌لایه‌ن پارتییه‌وه قبوڵكراوبو، له‌وانه‌یه لابردن و دورخسته‌نه‌وه‌ی به‌رهه‌م ساڵح وه‌ك شه‌كرێكی شیرین و تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌یه‌ك له به‌رهه‌م له‌لایه‌ن مه‌سعود بارزانییه‌وه وابێت، به‌ڵام خه‌ڵكی كوردستان و عێراقیش تینوی گوڕانكاری و ریفۆڕمن و به‌رهه‌م ساڵحیش یه‌كێكه له‌و كه‌سانه‌ی كه له‌گه‌ڵ ریفۆڕمدا هاوڕێڕه‌وه و ده‌توانێت له رێگه‌ی ئاڕاسته‌كردنی گه‌نجانی هه‌رێمه‌وه به‌شێوه‌یه‌كی گشتی رابه‌رایه‌تی چینێك بكات كه ئازایانه ده‌یانه‌وێت گۆڕانكاری بكه‌ن و شه‌یدا و تینوی ریفۆڕم و گۆڕانكاری ریشه‌یی و بنه‌ڕه‌تین.
له‌به‌رامبه‌ریشدا، هاوڵاتیانی كوردستان روبه‌ڕوی دو هه‌ڵبژارده بونه‌ته‌وه، (ونبون و هه‌ڵهاتن، یان مانه‌وه و به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی ته‌حه‌دیاته‌كان)، ئه‌وانه‌ی كه له دارستانه‌كانی بیلاڕوسیا له سه‌رما ره‌قبونه‌وه و ئه‌وانه‌شی له نۆكه‌ندی ئینگلیزی‌دا خنكان به‌هیچ شێوه‌یه‌ك له توندوتیژی هه‌ڵنه‌هاتنبون، به‌ڵكو له‌گه‌نده‌ڵی و تاڵانكارییه‌كانی بارزانی هه‌ڵهاتبون، هه‌روه‌ها له ئێستادا كوردستان پێویستی به كه‌سایه‌تیه‌كی وه‌ك به‌رهه‌م ساڵح هه‌یه تابتوانێت له‌رێڕه‌وێكه‌وه كه‌سه شایسته‌كان به‌ره‌و گۆڕانكاری راسته‌قینه ئاڕاسته بكات، به‌ڵام له پاش تێپه‌ڕبونی دو ده‌یه له به‌فیڕۆچونی ده‌رفه‌ته‌كان، گۆڕانێكی له‌و شێوه‌یه پێویستی به‌كات هه‌یه.