کوردی
عربي
English
سیاسی
ئابووری
توێژینەوە
کولتور
فۆتۆستۆری
مەڵتی میدیا
بەرنامەکان
پۆدکاست
بیرووڕا
English
عربي
وتار
سـنوری نێوان حەز و عەقڵ..!
ئاری قەرەداخی
2023-11-11
زۆرێکی کوردستانیان، لەڕوانگەی حەزەوە، هێرشەکەی حەماس بەدەستکیسەی ئێران دەبینن ولێکدەدەنەوە، لەو هیوایەوە، کە بەڵکو بەوبۆنەیەوە، ئێران بەتەواوەتی لەشەڕکەدا بگلێت و لەو حاڵەتەیشدا ئیتر رژێمی مەلاکان دەڕوخێت و تەفروتونا دەبێت... بەڵام، بەداخەوە، لەوەدەچێت، ئەمە خەونێکی شاعیرانە بێت...
لۆجیک ولێکدانەوەکەی شتێکی ترمان پێدەڵێن، جوداواز لەحەز وهیوا..! لۆجیک ولێکدانەوەکەی، تا ئێستا، تێوەگلانی ئێرانی لەو هێڕشە دوورخستۆتەوە..! ئەمە:
وێرای ئەوەی: ئێران، ڕاستەخۆ دوای هەواڵەکان بەزوڵاڵی ڕایگەیاند؛ ئێمە پشتگیری خەباتی گەلی غەززە و پشتیوانی لە بزوتنەوەی حەماس دەکەین..!
وێرای ئەوەی: ئەو جۆرە چەکەی لە هێڕشەکەدا بەکارهاتوە، چەکی ئەمریکیە، لەو جۆرانەیە کە میلیشیای عیراقی سەر بەئێران (حشـد الشعبی) بەکاریدەهێنێت..!
وێرای ئەوەی: (حزب اللە)ی لوبنانی، میلیشیاکانی سوریا وعێراق وحوسێکان، کەسەر بەئێرانن؛ جاروبار و لێرەو لەوێ موشەکێکی چروک یان بێنیشانە بەشوێنە ناهەستیارەکانی ئیسرائیلەوە دەنێن..!
وێرای ئەوەی: چاودێر و پسپۆرانی شارەزا، کۆکن لەسەر ئەوەی؛ ئەو جۆرە هێڕشە؛ مەشق وڕاهێنانی ماوەدرێژ ومەیدانی دەوێت، کەئەمە لە غەززەدا.! لەژێر چاودێری چڕی ئیسرائیلدا، پیادەکردنی محاڵە...
بێگومان ئەو 4وێرایانە ئاماژەی حاشاهەڵنەگرن لەتێوەگلانی لاێەنێک.! لێرەدا؛ بەبێ دوودڵی گومانەکان بەسەر (جمهوری ئیسلامی ئێران)دا ساخدەبنەوە...
بەڵام، ئیسرائیل وئەمریکا، لەیەکەم ڕۆژی هێڕشەکەی (حەماس)داگورج ڕایانگەیاند، کە:
تائێستا، هیچ بەڵگەێک لەبەردەستدا نییە بیسەلمێنێت ئێران لە پشتی هێرشەکەی حەماسەوە بێت... ئەو لێدوانانە بەشێوەێکی ناراستەخۆ مەبەستی گومانەکانی ئەمریکا و ئیسرائیلیان (ئەگەر بۆ تاکتیک وکاتییش بێت) لە ئێرانەوە، بەرەو (روسیا) گواستەوە...
شـایانی باسـە:- لەم رۆژانەدا؛ ڕۆژنامەی (ئۆرشەلیمپۆست)ی ئیسرائیلی لەوتارێکیدا بەناونیشانی (ئەمریکا لەروبەروبونەوەی ئێران دەترسێت.!)، ڕاشکاوانە نوسییوێتی؛ لەم بارودۆخەدا لەبەر شەڕی ئۆکرانیا، تەنانەت، ئەمریکا حەزی لێ نییە بەڵگەی دەستکەوێت سەبارەت تێوەگلاوی ئێران..!!
دوورخستنەوەی گومان لەسەر ئێران وئاماژەدان بە(ڕوسـیا) لۆجیکی تێدایە، لەبەرئەوەی:
1 ڕوسیا دەگەڕێت بەدوای بەرپاکردنی کارەساتێکدا بۆئەوەی ئەمریکاو ئەوروپا بە بەزمێکەوە بئاڵێنێت، تا کەمێک بارگرانی جەنگی ئۆکرانیا لەسەری سوکبێتەوە و ڕۆژئاوا ناچاربێت تەرکیز بکاتەوە سەر ڕۆژهەڵاتی ناوەراست، کە لەروی ستراتیجییەوە زۆر گرنگە بۆی..!
2 ئێران، لەلاێکەوە؛ لەم بارودۆخەی ئێستایدا، لەبەرژەوەندیدا نییە بەزمێکی لەوجۆرە بۆ ئەمریکا، بۆ ئەوروپا وبۆخۆی بنێتەوە، دەزانێت دژوار وکوشندە بەسەریدا دەشکێتەوە.! ئێران زۆرتر لەمەیلی هێورکردەنەوەدایە، بەئازادکردنی بارمتە ئەمریکێکان لەبری ئازادکردنی بڕێک پارەی بڵۆککراو وکرانەوە لەئاستیدا بەلابردنی گەمارۆی ئابوری، یان بەشێکی...
لەلاێکی دیکەوە؛ ئەمەی ئێستا لەناوچەکەدا دەگوزەرێت زۆرتر لەبەرژەوەندی ئێراندایە وەک لەوەی راستەخۆ بەشەڕکەوە بگلێت..!
با پرسیار لەخۆمان و لەگشتلاێک بکەین؛
لەبەرچی ئێران بەشەری ڕووبەروونەوەی دژ بەئیسرائیڵ بگلێت..؟! ئایا ئیسرائیل، زەوی ئێرانی داگیرکردوە تا بیگەڕێنێتەوە.؟ ئایا جۆرە گرفتێکی ئەوتۆ لەنێویاندایە تەنها بەجەنگ چارەسەر بکرێت..!؟ ئایا لەسەرەتای مێژوەوە تا ئەمڕۆ هیچ ناکۆکیێکی دوژمنکارەیان هەبووە، شایانی ئەوەبێت ئەمڕۆ لەجەنگی رووبەروونەوەدا یەکلابکرێتەوە..!؟
لەوانەیە، لێرەدا، هەندێک بڵێن؛ ناکۆکی ئایینی لەنێوان (ئێران و ئیسرائیل)دا هەیە، ئێران ئیسلامیستە و ئیسرائیلیش جولەکە وزایۆنیستە...!
لەمێژودا نەهاتووە، ئێران، تاکە شەڕێکی جددی کردبێت لەپێناو پاراستنی (ئایین)ێکدا، ئێران، هەمیشە، ئایین و ئایینزای وەکو؛ مەقاش، گاڵۆک ودەستکێش بەکارهێناوە لەپێناو پاراستنی قەوارە و بەرژەوەندێکانی، بۆ نمونە؛
لەسەردەمی حوکمڕانی (سـاسـان)ێکاندا، (زەردەشت)ی تاکە ئایینی فەرمی سەرجەم ئیمپراتۆریەت و سەراپای فارس بوو..! پاش جەنگێکی ساڵانی (644-633ز)و پاش بەرگریکردنێکی بێهودە لەدەرەوەی سنورەوە بەرامبەر شاڵاوی ئیسلامی عەرەب، بەڵام، ئەنجامەکەی؛ شکستی هێنا..! کاتێک سیاسەتمەدارنی فارس هەستیان بە مەترسی ڕاستەقینە لەسەر سـنوری ئێران کرد .!
ئیتر فارس شێوازی شەڕی لەجەنگەوە بۆ دیالۆگ گۆڕی، لەگەڵ هێڕشهێێنەرانی عەرەبی ئیسلامدا پێکهات وئێرانی لەئەتک وێرانەیی پاراسـت... ئەوەی روویدا لەسەر ئەم پرنسیپە بوو:
دوای شکستی شەڕی قادسـیە ساڵی 644ز، وەفدی فارس بەڕاشکاوی هێڕشهێنەرانی ئیسلامی عەرەبیان لەمە تێگەیاند:
ئێوە براوەن، ئێوە لەپێناو (اللە) وئیسلامدا جیهاد دەکەن..! ئێمە، زۆرمان دەربارەی ئێوە بیستووە؛ ئێمە، بەوویست وبەئارەزوی خۆمان بڕیارمانداوە وەرچەرخێین بۆ ئایینی ئیسلامی پیرۆز وئیسلامەتی، نەفرەت لەئایینی زەردەشت و زەردەشتایەتی..! ئێوە، چەند مەلا و چەند زانای ئایینیمان بۆ بنێرن بۆ ئەوەی فێری ڕێڕەوی ئیسلامەتی بین وئیسلامەتی ڕاپەڕێنین..!
بەوچەشنە، لەو ڕۆژەوە، فارس (ئیمپراتۆریەتی ساسانی) دێرین وئاینی (زەردەشتی) پیرۆزی کرد بەساقەی مانەوەی کوڵتوری فارسی..! بەڵام، هەر لەو ڕۆژەیشەو فارس تائەمڕۆ بێوچان لەتۆڵەکردنەوەدایە لەعەرەب.! هێشتا، تەسکینی نەهاتووە... هەرگیز تەسکینی ناێت...
هیچکات، ئێران نەیویستووە بگلێتە شەڕێکەوە پەیوەندی ڕاستەخۆی پێوە نەبێت..! ئێران ئاشکرا تەماحی فراوانبوونی لەناوچەکەدا هەیە..! ئاشکرا چاوی بڕیوەتە خاکی هەندێک وڵاتانی عەرەب وکاری لەسەردەکات. بەڵام، چاوی نەبڕیوەتە خاکی ئیسرائیل..!
ئێران پشتیوانی هێرشی کوشندە دژ بەئیسرائیل و وڵاتانی ڕۆژئاوا ناکات.! بە پێچەوانەوە، وڵاتانی رۆژئاوا گێچەڵ بەئێران دەکەن، ناهێڵن ببێت بە وڵاتێکی ئەوتۆ لەرووی ئابورییەوە مەترسیبێت لەناوچەکەدا..! لەکاتێکدا، ڕۆژئاوا، دڵنیایە رژێمێکی وەکو مەلاکان هەرگیز نابینێتەوە بۆ گەیشتن بەمەرامی ستراتیجی لەناوچەکەدا، مەلاکان بەباشترینیان دەبینن..!
(ئێرانی مەلاکان)یش گێل نیە، بەباشی لەگەمەکە تێگەیشتووە..! وەستایانە یاری دەکات. ئێران لەم ئاستە بەدەر، هەنگاوی دژوارتر نانێت دەرهەق بە ئیسرائیل و ئەمریکا، ئەمەی ئێستا دەیکات چالاکی تەکتیکین.! هەموو لێی تێدەگەن.! بۆ خۆڵکردنە چاوی سەرجادە وخەپاندنی عەرەبی شیعە وسوننەیە، کە گوایە ئێران پشتیوانی لەگەلی فەلەستین دەکات وتاکە خەمخۆرێتی.! ئەوەی دەیکات لەڕێگای مەقاشەکانی؛ وەک: (حەماس)، (حزب اللە)ی لوبنانی، هەندێک لە میلیشاکانی سوریا، (حشد الشعبی) عیراق وحوسێکانی یەمەنەوەیە، بۆ بەردەوامیدانە بەگەیشتن بەدەستکەوتی زێدەتر...
ئەمڕۆ، لەناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا ئێران و تورکیا لەژێر پەردەی ئیسلامەتیدا، بەڕەی کێشەی فەلەستینیان لەژێرپێی سەرجەم وڵاتانی عەرەب دەرهێناوە، هێندەی ئەو دوو وڵاتە خودانی کێشەی فەلەستینن، عەرەب هێندە خودانی نییە.! ئەمە یەکێکە لەمەبەستە هەرە سەرەکێکانی ئیسرائیل و ڕۆژئاوا..!
بەکورتی: هاوسەنگی لۆژیک دەڵێت؛ ئێران و ئیسرائیل دوورن لەیەکەوە، هیچ گرفتێکیان نییە سەبارەت بە سنورەکانی؛ ئاو، زەوی و ئاسمانی..! بەڵام ئێران و وڵاتە عەرەبێکان بەردەوام هەیانە، هەروەها ئیسرائیل و وڵاتە عەرەبێکانیش هەیانە...!
کەواتا، (ئێران - ئیسرائیل) پێکەوە بەرژەوەندیی هاوبەش وپێکەوە دوژمنی هاوبەشیان هەیە، ئەویش (عەرەب)ـە.! بۆیە، لۆژیک لەحساباتیدا قبوڵ ناکات؛ هاوبەرژەوەندان شەڕی یەکتری بکەن..!!
سودی ستراتیجی ئێران لەمجۆرە هەڵویستەدایە کە هەنوکە هەیەتی، لە ڕێگای ئایینی ئیسلام ومیلیشیاوە دەستکەوتی مەیدانی لەسەر حسابی هەندێک لەوڵاتە عەرەبێکان بۆ خۆی دابین دەکات کە(ئەسڵەن لەرووی مێژوییەوە بەخاکی ئێران)یان دەبینێت... ئەم گەمە تاکتیکییەی دژ بەئیسرائیلیش بۆی ڕەخساوە، جوانیش یاری پێدەکات، بەبێ ئەوەی زیانی ئەوتۆ بە ئیسرائیل بگەێنێت...
زیاتر بخوێنەرەوە
د. ڕێبین ئەحمەد ڕەشید
ئایا زمانی کوردی پیرۆزە؟
محمد خۆشناو
دووڕوویی شێوازی ژیان و زمانی سەردەم و هونەرە !!
فارس نەورۆڵی
حزب و خۆ بینین لە دوای هەڵبژاردن
عەبدولڕەزاق مەهدی
هەرێمی کوردستان و ژیانکردن لەناو تیۆری جەنگی داڕوخاندنی یوری بێزمینوڤ
محمد خۆشناو
وریای مێشە ئەلکترۆنیەکان بن !!
فارس نەورۆڵی
پەیام لەسەردەمی قەیراندا..!
ڕامان مەجید
کام دزی و کامە حکومەتی هەولێر؟
بەرهەم گوندی
٣١ی ئاب و وانەیەک
بەهمەن جەبار
ناتەبایی لە میتۆدەکانی پەروەردە لە کوردستان: بونیادگەرایی بەرامبەر ڕەفتارگەرایی
محمد خۆشناو
ئەی کوردستان بگەڕێوە بۆمان !!
ئەمانەش ببینە
لە بەردەرکی سەرای سلێمانی یادی مەولود دەکرێتەوە
بەبۆنەی یادی مەولودەوە لە مزگەوتی خانەقا خوانێکی زۆر بۆ رێبواران و هاوڵاتیان ئامادەکراوە
یادی مەولود لە سلێمانی بەرێوەدەچێت
هاوڵاتییەک: چەند مافیایەک لە سۆران ٢٢ دەفتەر دۆلاریان لێ سەندووم
شۆفێران نیگەرانن لەو بریارەی کە تەکسی دەبێت بە کیلۆمەتر
نهێنی سەردانی مسعود پزیشکیان بۆ بەغداد و هەولێر
×
زمانەکان
کوردی
العربیة
English
بابەتەکان
سیاسی
ئابووری
توێژینەوە
کولتور
فۆتۆستۆری
مەڵتی میدیا
بەرنامەکان
پۆدکاست
بیروڕا
ئەرشیف
ئێمە کێێن
دەربارە
پەیوەندی
تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان
© 2024 Diplomatic Magazine