کوردی
عربي
English
سیاسی
ئابووری
توێژینەوە
کولتور
فۆتۆستۆری
مەڵتی میدیا
بەرنامەکان
پۆدکاست
بیرووڕا
English
عربي
وتار
زەوی بە کادیری موستەفیدی حیزب مەدەنەوە
عومەر عەلی غەفور
2024-07-28
حکومەت بەهەر پاڵنەرێک بێ بڕیاری داوە دەست بەدابەشکردنی پارچە زەوی بەسەر فەرمانبەراندا بکاتەوە و بۆ ئەو مەبەستە جموجوڵ دەستی پێکردوە، مەرجەکان بڵاو کراونەتەوە و لە فەرمانگەکان فۆرم بەسەر فەرمانبەراندا دابەش کراوە.. کارێکی چاکە..
ئەڵبەت من شمولم ناکا، چونکە موستەفیدم و کاتی خۆی وەک رۆژنامەنووس (٢٠٠م) زەویم وەرگرتوە، خۆشبەختانە فۆرمەکە بەڵێننامەیەکیشی تێدایە کە سزای بەندکردن و دارایی بۆ هەر فەرمانبەرێک داناوە کە پێشتر زەوی یان خانووی وەرگرتبێ و فۆرم پڕ بکاتەوە.. ئەمەیش کارێکی چاکە..
بەڵام لە هەموو شتەکان چاکتر ئەوەیە رێگە نەدرێ کادیرانی حزبی کە ئێستا فەرمانبەرن و پێشتر وەک کادیر -بەبێ هیچ مەرجێ لەو مەرجانەی بۆ فەرمانبەران کاریان پێ دەکرێ- زەوییان وەرگرتوە، جارێکیتر لێرەیش ببنە شەریکە بەش و لە مەرجی موستەفیدبوون هەڵاوێر بکرێن..
ئایا شتی وا دەبێ؟ من دڵنیا نیم ئەوە هەیە یان نا، تەنها بەسەرهاتێ دەگێڕمەوە و ئیدی جەدوای رەخنەکەی بەندە دەردەکەوێ..
هەڵە نەبم ساڵی ٢٠٠٤ بوو، ئەوکاتە ناوبەناو زەوی بەسەر چین وتوێژەکاندا دابەش دەکرا، هەر لەو سەروەختەدا -دیارە پاش دانوستانێکی حزبی- بڕیار درا پارچە زەوی بدرێتە کادیرانی چەند ئاستێکی سەرەوەی حزبێک لەو حزبانە (مەعلوم بەهەموو حزبەکان دراوە، باسی یەکێتی و پارتی خۆیان هەر مەکە!!)، بەم شێوەیە: (ئەندامانی مەکتەبی سیاسی ٦٠٠م + سەرکردایەتی ٦٠٠ یان ٥٠٠م بوو دڵنیا نیم + مەکتەبەکان ٤٥٠م + مەڵبەند ٣٠٠م)، ئەڵبەت لە شوێنی نایابیش.
من پێشتریش نووسیومە کە ئەو کارەی حزب دەیکا زوڵمە و لە بەشی خەڵک دەکرێ و ناکرێ خەڵکی ئاسایی پاش بیست سی ساڵ دووسەد مەتر زەوی نەدرێتێ کەچی کادیرێکی باڵای حزبی لە دەرەوەی یاسا و رێنماییەکان ٣٠٠، ٤٥٠، ٥٠٠، ٦٠٠ زەوی بدرێتێ.. کە بەردەوام حزب و کادیرەکانی موعارەزە ئەم رەخنەیەمان لە یەکێتی و پارتی دەگرت و بەگەندەڵی و ناعەدالەتیمان دادەنا، بەڵام کارەسات لەوەدایە تۆ کاتێ دەسەڵات خۆیشتی لەو تەخشان و پەخشانە پشکدار کرد، ئیتر بەقودرەتی قادر نقەت لێ ببڕێ و زۆر بەویژدانی ئاسوودەوە وەریبگری و هەزار و یەک پاساو بۆ رەوایی پێدانی دابتاشی!
تا ئێرەیش قەینا و وەرتگرت پیرۆزت بێ، کارەسات ئەوەیە بەوە تێر نەخۆیت و چاوت لەوە بێ لە دایرەکەیشت وەک فەرمانبەر، بەدەر لە رێنماییەکان بۆ دووەم جار زەوی وەربگریتەوە..
ئەوە بوو لەو سەروەختەدا دەوامم لە سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر بوو، بەیانییەک چوومە دەوام و لە هۆڵەکەدا لەگەڵ چەند کەسێ وەستابووین، بینیم برادەرێک هات کە ئەندام مەڵبەند بوو و لەوانە بوو ٣٠٠ مەتری وەرگرتبوو، هات چاک و چۆنیمان کرد، وتم کاک فڵان خێرە هاتووی بۆ ئێرە؟ وتی: "وەڵا بیستوومە ئەڵێن ئەوانەی وەک کادیری حزبی زەوییان وەرگرتوە بە موستەفید حسێب نین و بۆیان هەیە وەک فەرمانبەریش وەریبگرن، هاتووم لێرە بپرسم بزانم راستە"..
بەقسەکەی زۆۆر پەست بووم، وەرە پیاوی خودا تۆ بەیداخی دینداری و چاکسازیت هەڵگرتبێ و سەری زمان و بنی زمانت باسی گەندەڵیی هەردوو حزب بێ و لە خۆت زیاتر دنیات پێ دز و گەندەڵ بێ، کەچی دوێنێ ٣٠٠ مەتر زەویت بەناهەق وەرگرتبێ، بەحەرامی نەزانی چاوت لەوە بێ ببیتە بەشخۆری فەرمانبەرێکی داماویش..
وتم: جا پێت وایە شتی وا ئەگەر هەبێ شتێکی باشە؟ وتی: ئەی بۆ؟! (خەڵکیتریش حازر بوون) وتم: "وەڵاهی ئەوە گەورەترین ناهەقییە جا هەر حزبێ بیکا، جا پارتی بیکا یەکێتی بیکا، یەکگرتوو بیکا!!".. قسەکانمی پێ ناخۆش بوو.
لەڕاستییدا بەدووایدا نەچووم بزانم چی ئەنجامێکی دەست کەوت و ئایا ئەو ئیستیسنا کردنەی کادیری حزب لە مەرجی موستەفیدبوون هەیە یان نا، بەڵام لەو گەندەڵستانەی هەردوو حزبی حاکم سازیان کردوە و حزبەکانیترش زۆر تا کەم و بەناوی جۆراوجۆر تێوەی گلاون؛ هیچ بەدووری نازانم هەبێ!!
شتی وا ئەگەر هەبێ (هیوادارم نەبێ) هەر بەڕاستی شەرم و عەیبە و دزییەکی گەورەیە حزبەکان لە خەڵکی دەکەن و نابێ فەرمانبەران رێگەی پێ بدەن، چونکە دزینی بەشی ئەوانە..
زیاتر بخوێنەرەوە
د. ڕێبین ئەحمەد ڕەشید
ئوسوڵی دزان و فروعاتی پاسەوانان
محمد خۆشناو
مووچە ، شمشێرەکەی دیموکلیس لەسەر ملی هاوڵاتی !!
سەردار قادر
بەهاکان گۆراون
سەرهەنگ فەرەج
لە یادی یەكێتیدا، بە كورتیی
محمد خۆشناو
دووفاقی لەناو کۆمەڵگەی کوردستانیدا !!
لەتیف فاتیح فەرەج
كاك مەسرور فەرموو كاتیەتی
سەردار عەزیز
وەنەوشەی سفر
ڕەوا موسا
گرێبەستە خەیاڵییەکەی حکومەتی هەرێم لە ئەمریکا ... گاریگەری و گرفت و ڕەهەندە جیاوازەکانی
محمد خۆشناو
لەبەرچی هەرێمی کوردستان دواکەوتووە ؟!
د. جەبار قادر
لێکدانەوەیەک بۆ بڕیارەکانی پارتی کرێکارانی کوردستان
ئەمانەش ببینە
چی ڕوو دەدات؟ ئەمریكا لە ئێران دەدات یان بۆ ترساندنە؟
بەپەلە.. نرخی دۆلار فڕی و هۆکارەکەی ئاشکرا دەکرێت
گەشتیارێک: چاڤیلاند تاکە و لە هەموو عێراق شتی وا نییە
راستەوخۆ….کۆمەلێک دوکانی زۆر لەناو پرۆژەیەکی نیشتەجێبون سوتان
راستەوخۆ.. پزیشکان گردبوونەوە و داوای دامەزراندن دەکەن
راستەوخۆ.. جوتیاران لەبارەی وەرگرتنی گەنمەکانیان قسە دەکەن
×
زمانەکان
کوردی
العربیة
English
بابەتەکان
سیاسی
ئابووری
توێژینەوە
کولتور
فۆتۆستۆری
مەڵتی میدیا
بەرنامەکان
پۆدکاست
بیروڕا
ئەرشیف
ئێمە کێێن
دەربارە
پەیوەندی
تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان
© 2025 Diplomatic Magazine