کوردی
عربي
English
سیاسی
ئابووری
توێژینەوە
کولتور
فۆتۆستۆری
مەڵتی میدیا
بەرنامەکان
پۆدکاست
بیرووڕا
English
عربي
وتار
پێكهاته‌كان دره‌وشاوه‌تر ده‌بن
هیوا ئه‌حمه‌د
2024-07-29
به هه‌ند وه‌رگرتنی پرسی ئه‌تنیكه‌كان تیگه‌یشتنی واقیعییه له ئۆرده‌ری سیاسه‌تی ئه‌خلاقی جیهانیی، چونكه ڕه‌وتی سیاسه‌تی جیهانی ئه‌گه‌ر به‌شێكی كه‌می ته‌وژمێكی دۆگما و پۆپۆلیزمی بێت و پابه‌ندی به‌ها ئه‌خلاقییه‌كان نه‌بێت، به‌شی هه‌ره‌گه‌وره‌ی سیاسه‌تی جیهانیی هه‌ڵگری پره‌نسیپی پۆتانسێڵی ئاكارییە، په‌یامێكی ڕوونی هه‌یه له مه‌ڕ پاراستنی كه‌مایه‌تیه‌كان و دانان به مافه ئاینی و كه‌لتوری و فه‌رهه‌نگی و سیاسیه‌كانیاندا، له‌و نێوه‌نده‌دا نه‌ته‌وه یه‌گرتووه‌كان و ئه‌نجومه‌نی ئاسایش و چه‌نده‌ها پارت و ڕێخراوی كۆمه‌ڵگه مه‌ده‌نی و حزبی سیاسی گه‌وره له ناوه‌نده‌كانی بڕیاردا خاوه‌نی مانفێستی پاراستنی گروپه ئهتنیكهكانن.
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له ئه‌و پرسه‌دا به‌رپرسیارانه چه‌ندین هه‌نگاوی گه‌وره‌ی ناوه و بووه به داكۆكیكار و به‌پارێزه‌ری پێكهاته و كه‌مایه‌تییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، هه‌ر له سه‌ره‌تای جه‌نگی داعش و هه‌وڵدان بۆ سڕینه‌وه‌ی ئێزدیان، سه‌رۆكی هه‌رێم بڕیاریدا به كردنەوەی نوسینگهیەكی تایبەت بە ڕزگاربووانی ده‌ستی داعش، مانۆڕێكی سیاسی گه‌وره‌ی ئه‌نجام دا هه‌تا قه‌زیه‌ی ئێزدیه‌كان شه‌رعیه‌تی جیهانی وه‌ربگرێت، هەروەها مكووڕە بۆ جێبه‌جێ كردنی ڕێكه‌وتنی شه‌نگال له نێوان هه‌ولێر و به‌غداد، له پێناوی گه‌ڕانه‌وه‌ی ئێزیدیه‌كان بۆ سه‌ر زێدی خۆیان، میری ئێزدیان چه‌ندجار سوپاسی نێچیرڤان بارزانی كردووه بۆ ئه‌و ڕۆڵه‌ی هه‌یبووه، له پاراستنی ئه‌و پێكهاته ڕه‌سه‌نه‌ی كوردا. هه‌روه‌ها فه‌راهه‌مكردنی ژینگه‌یه‌كی ئارام و لەبار بۆ مومارەسەكردنی مافە ئاینی و كەلتووری و فەرهەنگی و سیاسیەكانیان بۆ پێكهاتەكان، له ئه‌وله‌ویه‌تی كاره‌كانی سەرۆكی هەرێم بووە. پۆنترێنتی ئه‌م سیاسه‌ته لۆژیكییە ڕەهەندی ناو خۆیی و نێودەوڵەتی هەیە.
*له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆ، به‌هۆی مامەڵەی دروست لەگەڵ پێكهاتەكاندا و داننان بەمافە كانیاندا، نه‌ك نه‌بوون به گرفت بۆ هه‌رێمی كوردستان، به‌پێچه‌وانه‌وه ئه‌و تێگه‌یشتنه‌یان لا گه‌ڵاڵه‌بووه كه به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌وان له كوردستانێكی به‌هێزدایه و لهساییهیدا سه‌رجه‌م مافه‌كانیان پارێزراوه و دەدروشێنەوە، ئه‌مه‌ش بووه به‌هانده‌ر بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو پێكهاته‌كان هاوشانی یه‌كتری ببن به پارێزه‌ری كوردستان و داكۆكیكی كردن له مافه ڕه‌واكانی گەلانی كوردستان.
* له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی، ده‌بینین ئه‌نجومه‌نی ئاسایش نێوده‌وڵه‌تی له ڕاپۆرتی فه‌رمیدا ئاماژه به ڕۆڵی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان كراوه، كه توانیویه‌تی گرنگی زۆر به پێكهاته نه‌ته‌وه‌ی و ئاینییه‌كان بدات، له‌سه‌ر هه‌مان سیاسه‌ت پاپای ڤاتیكان سوپاسی تایبه‌تی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات به هۆی ڕۆڵیان له پاراستنی كریستیانه‌كان، جگه له‌وه‌ی ئه‌م سیاسه‌ته پیشاندانی وێنه‌ی جوانی كۆمەڵگەی كوردستانە بە دونیای ده‌ره‌وه، له كه‌لتووری یه‌كتر قبوڵ كردن و پێكەوەژیاندا، ده‌رخه‌ری ئه‌و ڕاستییه، كه كوردستان و گه‌له‌كه‌ی ئاشتیخوازن و هەڵگری خەسڵەتەكانی بنه‌مای دیموكراسی مافەكانی مرۆڤن.
میتا سیاسه‌تی پاراستنی پێكهاته‌كان له به‌رده‌م تهحهدییهی سڕینه‌وه‌دا و دانانیان وه‌ك به‌شێك له سیاده‌ی هه‌رێمی كوردستان، بەرهەمهێنانێكی عه‌قڵ مه‌ندانه‌یه، چونكه ئینكاری بوونی هه‌رێم یه‌كسانه به سڕینه‌وه‌ی چه‌ندین پێكهاته‌وه ئاین و ئاینزا، ئه‌مه‌ش ده‌رهاویشته‌ی خوێندنەوەی وەرد و واقیعانەیە بۆ سیاسەتی ناوچەكە و جیهان، دبلۆماسیه‌تی میانڕه‌وانه‌ی سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانی هێزی نه‌رمی هه‌رێمی كوردستانه له‌سه‌ر ئاستی نیوده‌وڵه‌تی.
زیاتر بخوێنەرەوە
عوسمان عەبدوڵا
بۆچی ئەمەریکاو ئیسرائیل نایانەوێت ئێران بڕووخێت؟
د. بەهرۆز عەلی
لەبەریەکهەڵوەشاندنەوەی سیاسەتە گشتییەکانی حکومڕانی نیزامی ئێران.
یەحیا کامیل
گەرووی هورمز بۆ ئێران وەک کارتی فشار یاخود کارتێکی خۆکوژی
محمد خۆشناو
کۆماری ئیسلامی ئێران لەو شەڕەی ناوخۆی دۆڕاوە !
د. ڕێبین ئەحمەد ڕەشید
ئوسوڵی دزان و فروعاتی پاسەوانان
محمد خۆشناو
مووچە ، شمشێرەکەی دیموکلیس لەسەر ملی هاوڵاتی !!
سەردار قادر
بەهاکان گۆراون
سەرهەنگ فەرەج
لە یادی یەكێتیدا، بە كورتیی
محمد خۆشناو
دووفاقی لەناو کۆمەڵگەی کوردستانی‌دا !!
لەتیف فاتیح فەرەج
كاك مەسرور فەرموو كاتیەتی
ئەمانەش ببینە
ئەو سیخوڕە ئیسرائیلییەی هاوسەرگیری لەگەڵ ١٠٠ بەرپرسی باڵای ئێران‌دا کرد
ژووری نوستنی بەرپرسە باڵاکانی ئێران دەبێتە شوێنی مردنیان
وەزیری بەرگری ئیسرائیل: خامنەیی هەمان چارەنوسی سەدامی دەبێت
جاسوسەكانی موساد چۆن دڵی دەزگا هەستیارەكانی ئیرانیان بڕی؟
بەرپرسێكی سەربازی پێشوی توركیا: یەكێك لە ئامانجەكانی ئەم شەڕە دامەزراندنی دەوڵەتی كوردییە
چی ڕوو دەدات ؟! ترەمپ بەپەلە گەیشتەوە واشنتن كۆتایی ڕژێمی ئێران؟ یان تەسلیمبون؟
×
زمانەکان
کوردی
العربیة
English
بابەتەکان
سیاسی
ئابووری
توێژینەوە
کولتور
فۆتۆستۆری
مەڵتی میدیا
بەرنامەکان
پۆدکاست
بیروڕا
ئەرشیف
ئێمە کێێن
دەربارە
پەیوەندی
تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان
© 2025 Diplomatic Magazine