کوردی
عربي
English
سیاسی
ئابووری
توێژینەوە
کولتور
فۆتۆستۆری
مەڵتی میدیا
بەرنامەکان
پۆدکاست
بیرووڕا
English
عربي
وتار
ئەی کوردستان بگەڕێوە بۆمان !!
محمد خۆشناو
2024-08-31
ئەی کوردستان ! من دەزانم ئەوە سەد ساڵ زیاترە هیچ نەما لەگەڵ تۆی نەکەن….ئەم خاکە هی کێیە ؟! پاڵەوانی سپی پێست دەپرسێت ، هیندیە سوورەکەی گەلی «ئۆسیدج » لە ئۆکلاهۆمای ئەمەریکا وەڵامدەداتەوە ، خاکی منە !! بەڵام سپیی پێست لەگەل دەرکەوتنی نەوت لەناوچەکەدا هەوەس و چڵێسی و ڕەگەزپەرستی ورووژاندویەتی و مەسەلەکە یەکلابۆتەوە کە ئەوە خاکی «ئەو » دەبێت ، هەندێک لە کوڕانی ئۆسیدج گوولەباران کران و ، هیندیە سوورەکان قڕکران….کوردستان ! من دەزانم چ دۆزەخێک وەک هیندیە سوورەکان دایانبەزاندە سەرت کە وێنەی نەبووە و هاوارەکان بۆشایی ئاسمانی دەتەقاندەوە و دووچاری سزای بەکۆمەڵ-یان کردی سزای بەکۆمەڵ یەکێکە لە دڕندترین سزا کە مێژوو بەدرێژایی سەردەمەکان ناسیویەتی ، بەڵام نەیاتونی قڕت بکەن ، ئەی دەرختە بەڕووە خەمناکە ڕەگداکوتاوەکە ، کێ دەتوانێت روحە مەزنەکەت بۆ بگەڕێنێتەوە !! ئەی کوردستان من دەزانم ڕێگاکە بە تەقەمەنی بۆمبڕێژ کراوە ، دەزانم بەچاوی سیخوڕەکانی سنووربڕ چاودێری دەکرێیت ، کوردستان ! ناونیشانەکەت وەک خۆی نەماوە ، هەروەکچۆن چاوە جوانەکانت لە ڕەنگی سەوزی چیا و کێلگە و میهرەبانیەکەت کردیانە ڕەنگی بیابان ، کوردستان لە هەموو شوێنێک بەدوای تۆدا دەگەڕێن ، ماوەیەکە وایانلێکردی خۆت حەشاردەی و ئێمە ئێستا لەحالەتێکی خەمناکدا دەژین ، وڵاتە زلهێز و دەوروبەرمان پێیانڕاگەیاندین کە ئێوە بێ«دایک»ن و ، داوای لێبوردنیان کرد بۆ یارمەتیدانمان و ، پێیانگوتین ئەوە ئێوە بوون ئەو دایکە جوانەتان ناچارکرد لەبەرچاوان وونبێت و ، ئێوە قوربانی دەستی یەکترین و ئێمە خەتابار نین ، ئەو دابەشبونەتان گەورەترین پاڵپشتیە بۆ پڕۆژەی دوژمنەکانتان ، ئەوەتا ئێستا نرخەکەی دەدەن ، کوردستان من دەزانم ئەو لەبەرچاوکەوتنەی تۆ بە ویسیی تۆ نیە بەڵکە ناچاریان کردی ، پەنجە مۆرەکانت لێرە و لەوێ پەرشوبڵاون و شوێن پێ و پێڵاوەکانی بەرپرسانت لەگەڵ تایبەتمەندی شەهید و قوربانی و بەرپرسانی ئەوان ڕۆژان ناگونجێن ! وایانلێکردی بەڕۆژی ڕوناک لەبەردەم خزم و کەسوکار و دۆستان لە لایەن دوژمنانی چاڵدێران و کۆڵۆنیالیزمی بەریتانی تۆیان ڕفاند و لەتیان کردی و ، هەر لەوکاتەوە تا ئێستا پلانەکان نوێدەکرێنەوە و تەکتیکەکان دەگۆڕێن و ڕەنگی دەمامکەکان دەگۆڕێن ، هەر لایەک وەک غەنیمە بەلای خۆیدا ڕادەکێشێت ، ئەی کوردستان ! ئەوە سەد ساڵ زیاترە دووچاری گەورەترین دزیی لە مێژووی مرۆڤایەتیی بویتەوە «خاکەکە و ناوەکەیان» دزی «ڕوخسار»یان دزی ، «کلتوور و گۆرانیەکانیان» دزی ، «ئاو و سەرچاوەکانیان» دزی «خۆشیی لە چاوی منداڵەکانیان» دزی ، ئێستا تۆ «کوردستانەکەمان» نیت کە پێشتر دەمانناسی و ، ئەو کوردەی جارانیش نیت کە ژینی سووکایەتی و زەلیلیی پێ قبوڵ نەدەکرا ، وەرە بڕوانە کاربەدەستانت چۆن لەبەردەم تڕۆلەیەکی شروگی نەدیتکە چۆک دادەدات و شکستخواردوانە بە ملشۆڕی دەستپاندەکەیتەوە و شکۆی بۆ هیچ شتێک نەهێشتۆتەوە ، کە دەبا ئەوان دەیان جار داوای لێبوردنیان لێکردباین و قەربووی ئەو هەموو قوربانی و دزیی و ماڵوێرانیانەیان کردباوە وەک ئەوەی ئێستا بۆ چەندین وڵاتیان کردووە ، ئەی کوردستان بە شکۆ و یەکڕیزیەوە بگەڕێوە بۆمان لەو چرکەساتە گرنگەدا بەجێمان مەهێڵە ، هیچ نیشتیمانێکمان نیە جگە لەتۆ نەبێت .
زیاتر بخوێنەرەوە
فارس نەورۆڵی
چیرۆکی پشت وێنە ی جوتیارەکەی کەرکوک
مەلا بەختیار
سەردانی وەفدی ئیمراڵی بۆ ھەرێمی کوردستان چی دەگەیەنێت؟
محمد خۆشناو
کوردستان و میونشن بۆ ئاسایشی 2025
فارس نەورۆڵی
خۆشگوزەرانی یان سەقامگیری
هەندرێن شێخ راغب
ئەگەر لە جێگای پارتی بام؟
محمد خۆشناو
دووڕوو و هەڵپەرستەکان و دەسەڵات
فارس نەورۆڵی
ئەوان چیان لە ئێمە دەوێ؟
محمد خۆشناو
کە جاهیلێک خۆی دەکاتە پسپۆر و شرۆڤەکار !!
فارس نەورۆڵی
مرۆڤە دەمامک چیەکان
کەیوان نوری
کابوسی خانەنشینی و ترسێکی واقیعی لە پەراوێزخران
ئەمانەش ببینە
راستەوخۆ.. لە زانکۆی سلێمانی فێستیڤاڵێک بۆ زمانی دایک بەڕێوەدەچێت
راستەوخۆ….زیاتر لە پێنج هەزار دەفتەر دۆلاری بازاری دۆلارەکە براوە
تارمایی شەڕێكی ڕانەگەیاندراو بەسەر دیمەشقەوە سیبەری شەڕێكی ڕانەگەیەندراو بەرامبەر كورد لە سوریا
راستەوخۆ.. لەسەر گۆڕی وتەبێژی سەرای ئازادی یادی ١٧ی شوبات دەکرێتەوە
راستەوخۆ.. گۆیژە و ئەزمەڕ سپیپۆش بوون و جمەیان دێت لە هاوڵاتیان
خۆشترین گۆرانییە ناخۆشەکانباو باوی گۆرانی ناخۆشە
×
زمانەکان
کوردی
العربیة
English
بابەتەکان
سیاسی
ئابووری
توێژینەوە
کولتور
فۆتۆستۆری
مەڵتی میدیا
بەرنامەکان
پۆدکاست
بیروڕا
ئەرشیف
ئێمە کێێن
دەربارە
پەیوەندی
تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان
© 2025 Diplomatic Magazine