کوردی
عربي
English
سیاسی
ئابووری
توێژینەوە
کولتور
فۆتۆستۆری
مەڵتی میدیا
بەرنامەکان
پۆدکاست
بیرووڕا
English
عربي
وتار
حزب و خۆ بینین لە دوای هەڵبژاردن
فارس نەورۆڵی
2024-09-14
فرە حزبی فاکتەرێکی گرنگی ناو پرۆسەی دیموکراتیە بۆ ئەوەی لە ڕێگای هەڵبژاردنەوە دوور لە توندوتیژی هێزەکان پێشبڕکێ بکەن بۆ ئەوەی دەستاو دەستکردنی دەسەڵات ئەنجام بدرێت، بەڵام وەک دەڵێن خوێش بەمانا ئەو جۆرە لە فرە حزبی لە عيراق و کوردستان حاڵەتێکی سروشتی نیە! هەر گەڕەکێک و حزبێکی بەردەکەوێت. هەڵتۆقینی ئەو هەموو حزبە لە عێراق و لە کوردستان، کە لەدوای ڕووخانی بەعس دروستبوو، تا ئێستاش حزبی نوێ دروست دەبێت. دۆخێکی سروشتی دوای ڕوخانی دەسەڵاتە ستەمکارەکانە، بەڵام بۆ ماوەیەک نەک بەردەوام حزبی نوێ دروستببێت، چونکە بۆ ئاشتی کۆمەڵایەتی و داهاتی گشتی و …… زیانی هەیە، ئەمە هەر لە عێراق و کوردستان نەبووە لە جێگای دیکەش بە ڕێژەیەکی زۆر حزب دروستبووە، بۆ نمونە دوای ڕووخان و کەوتنی ژەنەراڵ فرانکۆ لە ئیسپانیا نزیکی پێنج هەزار گروپ و دەستەو حزبی سیاسی دروستبوون، بەڵام بە تێپەڕبوونی کات و دوای چوونە هەڵبژاردنێک ئەم ژمارەیە تەواو کەم بویەوەو هەندێکی هەڵوەشەیایەوەو هەندێکی چونە ناو حزبی دیکە، بەڵام لە عێراق و کوردستان دوای چەند هەڵبژاردن لەبری کەم بوونەوە حزبی نوێ دروست دەبێت.
لە ڕاستیدا ئێستاش بەپێی ڕێژەی دانیشتوان بێت ئەو هەموو حزب و لیستە لە کوردستان حاڵەتێکی ناسروشتیە، چونکە چارەکە سەدەیەکە ئێمە مومارەسەی دیموکراتی و فرە حیزبی دەکەین هەڵەیە، کە تا ئێستا بە شێوەیەکی زانستی لە مانای فرە حزبی تێنەگەشتبین، پێشم وایە زۆربەی زۆریان بەشی یەک کورسی تا دوو کورسی دەنگ ناهێنن بۆ خۆشیان دەزانن، بەڵام ئیتر بەجۆرێک لە دوکانی سیاسی و دروستکردنی ناوبانگی باڵۆنی ئەم حزبانە دروستدەبن، بۆیە بەدڵنیاییەوە ئەگەر یاسای ئەحزاب بە تەواوی ڕێکخرێت ئەم حزبانە توانای بەردەوامیان نیە، ئەگەر حزبێک ئێستا دڵنیا بێت لەوەی کە دەنگی پێویست ناهێنێ ئەقڵانیەت ئەوەیە بەشدار نەبێت لە هەڵبژاردن و ئەگەر خاوەنی مەنهەجێکی دروستە کاربکات بۆ هەڵبژاردنێکی دیکە، ئەگەر حزبێک توانای بردنەوەی یەک کورسی نەبێت لە ئاستی کوردستان، باشتر وایە یان خۆی هەڵوەشێنێتەوە یاخود بڕواتە ناو حزبێکەوە کە بیرکردنەوەی لەوەوە نزیک بێت.
هەرئەمەش لە قازانجی پرۆسەی سیاسی هەرێمە، ئاخر چوار پارێزگا پێنج حزبی چەپی بۆ چیە، شەش حزبی ئیسلامی بۆ چیە، نۆ حزبی نەتەوەیی بۆ چیە. وا باشە پێش ئەوەی هەل و مەرج بڕیار لە چارەنوسیان بدات خۆیان بڕیار لە چارەنوسی خۆیان بدەن هەر ئەمەش ڕێگا دروستەکەیە ئەگینا دوای هەڵبژاردن خۆیان دەبیننەوە چۆن خۆبینینەوەیەک، کە کورسیەک نەهێنن ئەوکات لای خەڵک چۆن دەبینرێن !
زیاتر بخوێنەرەوە
محمد خۆشناو
«ئۆبامایزم…ترەمپیزم»
نیاز عەبدوڵڵا
هەشت خاڵ لەبارەی دیدارەكەی بارزانی و جەنەڕاڵ مەزڵوم
کازم جەباری
پرسی ئاگربەست و لێکەوتەکانی جەنگی نێوان ئیسرائیل و حەماس
فارس نەورۆڵی
هیچکات درەنگ نیە
بەکر حەمەسدیق
ئاگرەکەی ئەمریکا ناو بنێیت تۆڵەی خوا، قسەیەکی هەڵەو خەتەرناکە
محمد خۆشناو
بۆنی گۆڕانێکی گەورە دەکەم !
خالید رەزا
ئۆلیگارەکانی کوردستان و ڕوسیا دوو ڕوی دراوێکن !
د. سەلام عەبدولکەریم
نەفەسی لوتبەرزی و کیبریائی وەزیرەکەی فەرەنسا
عەتا شەمێرانی
نامەیەك بۆ سەرۆك ئیمانۆئێل ماكرۆن
پێشڕەو محەمەد
ئایا ئیسرائیل و تورکیا پێکدادەدەن؟
ئەمانەش ببینە
گرام لاپتۆپی "زیرەکی دەستکردی هایبرید"ی ئێڵ جی باشترینی هەردوو جیهانی زیرەکی دەستکردی سیستەمی لاپتۆپەکە و زیرەکی دەستکردی ئینتەرنێت پێشکەش دەکات
بەڕێوەبەری جێبەجێکاری باڵای ئێڵ جی پوختەی ستراتیژیەتی ٢٠٢٥ بۆ ڕکابەرایەتی پەیکەربەندی و گەشەی جۆرایەتی دەخاتە ڕوو
کۆمپانیای ئێڵ جی بەرهەمی هەستەوەری ناو ئۆتۆمبیلی پاڵپشتکراو بە زیرەکی دەستکرد لە پێشانگەی CES 2025 نمایش دەکات
کۆمپانیای ئێڵ جی خزمەتگوزاری پەخشی دەنگی خۆڕایی بەگەڕ دەخات لەگەڵ دەستپێگەشتنی ئاسان و ساکار و ئەزموونی چالاکانەی بەکارهێنەر
فەرهادی کوردان لە کۆبانێوە بۆ شانازی جیهان
محمدی حاجی محمود : کەمتر لە مانگو نیوێکی تر حکومەتی نوێی هەرێم پێک دەهێنرێ
×
زمانەکان
کوردی
العربیة
English
بابەتەکان
سیاسی
ئابووری
توێژینەوە
کولتور
فۆتۆستۆری
مەڵتی میدیا
بەرنامەکان
پۆدکاست
بیروڕا
ئەرشیف
ئێمە کێێن
دەربارە
پەیوەندی
تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان
© 2025 Diplomatic Magazine