کوردی
عربي
English
سیاسی
ئابووری
توێژینەوە
کولتور
فۆتۆستۆری
مەڵتی میدیا
بەرنامەکان
پۆدکاست
بیرووڕا
English
عربي
وتار
لە هەڵبژاردندا ئەو کەسە نایباتەوە کە باشترین پرۆژە و پلانی هەیە. ئەوەیان دەیباتەوە کە بە باشترین شێوە باسی دەکات.
حەكیم داود
2024-10-05
واتە ئەوەیان کە باشترین چیرۆک دەگێڕێتەوە، چیرۆکێک ئاسان و سادە و نائاڵۆز.
ئەم هەڵبژاردنە زۆرینەی حزبەکان لەم دێڕەی سەرەوە تێگەیشتوون بۆیە زۆرینەیان دروشمەکانیان کورت و قەبە و سادەیە و ئەیانەوێ یەک وشە بێت و لە مێشکی خەڵکدا بمێنێتەوە.
ئەگەر سەیری دروشمی هەموو حزبەکانیش بکەیت دابەش دەبێتە سەر دووبەرە ؛ بەرەی پارتی بەرامبەر بەرەی ئەوانی دیکە بە یەکێتی و یەکگرتوو، کۆمەڵ و نەوەی نوێ و بەرەی گەل و هەڵوێستەوە.
قسەی هەموویان یەک پەیامە کە راوەستاندن، راگرتن، رووخاندن، کۆتاییهێنان بەم حکومەی ئێستایە، هەمووشیان بەڕوونی مەبەستیان دەسەڵاتی تاکلایەنەی پارتی دیموکراتی کوردستانە.
بۆ وەڵامی ئەوان ، پارتی دروشمێکی چوار خاڵی هەیە کە ئاماژەیە بە بەردەوامی ئەو حکومەتەی ئێستا هەیە و بە حساب بەردەوام دەبن لە ئاوەدانی و خۆڕاگر دەبن لەبەردەم ئەم هەموو حزبەدا.
ئەگەر بەخێرایی سەیری ئەم ١٠ رۆژەی بانگەشە بکەیت دەبینی:
پارتی:
لە بانگەشەدا پەیامی پارتی لاوازە و تائێستاش دیارنییە دەیەوێ چی بڵێت. نێچیرڤان بارزانی غیابە و میدیاکەی رێگەی پێنادرێت گوتاری مەسروور بارزانی بگوازێتەوە، ئەمە وایکردووە شەقبونێکی گەورە رووبدات لەناو ماڵی بارزانی. لەڕاستیدا هەموو هێزی پارتی لەم هەڵبژاردنەدا لەلایەن باڵی مەسروور بارزانی بەرێوەدەبرێت کە ئەویش خەریکی وەڵامدانەوەی بافڵ تاڵەبانییە و عوقدەی کابینەی ١٠ـی هەر لە ئێستاوە بۆ دروستبووە.
یەکێتی:
بەپێچەوانەوەی پارتی، یەکێتی کە هەمیشە کێشەی میدیا و بانگەشە و یەکگوتاری هەبوو، ئەمجارە بافڵ تاڵەبانی بەقسەی عەشوائی و دروشمی سادە و ختوکەدانی سیاسیی پارتی و بەکارهێنانی ئایین توانیویەتی لەروی سیاسی کێشە بۆ حزبە ئۆپۆزسییۆنەکان و لەرووی ئایینی گرفت بۆ حزب ئیسلامیەکان دروستبکات. بافڵ تاڵەبانی زۆر کەس بە ناژیر ناوی دەبەن بەڵام بەپێچەوانەوە عاقڵانە بۆ یەکەمجارە هەموو پارتی سەرقاڵکردوە بە وەڵامدانەوە، بۆ حزبە موعارەزەکانیش قسەی نەهێشتۆتەوە چونکە ئەم دەڵێ پارتی دەڕوخێنم و خەڵکی دژە پارتیش دەزانن ئەگەر بڕیار بێت پارتی بڕوخێت تەنیا بە یەکێتی دەبێت. هەرچەندە ئەمە تەنیا بانگەشەیە و دوای هەڵبژاردن چیرۆکەکە دەگۆڕێت. یەکێتییەکانی هەولێریش هەر زۆر پێش بانگەشەی هەڵبژاردن دەستیان بە بانگەشە کرد و بە قسەی وەرگرتنەوەی هەولێر پارتیان مشەوەش کرد و کوڕەکانی کۆسرەت رەسوڵیش بانگەشەیەکی زۆر کاریگەر لە پایتەخت دەکەن، ئەنجامی دەبێ یان نا ئەوەیان ئەنجامەکان دەریدەخەن.
نەوەی نوێ:
پەیامی نەوەی نوێ زۆر جیاواز نییە لە جاری رابردوو، بەڵام ئەوەی کە نەبووەتە بەشێک لە حکومەت و دەسەڵات وایکردووە خەڵک هێشتا تامەزرۆ بێت کە شاسوار عەبدولواحید دەتوانێ چی بکات. ئەتوانین بڵێین نەوەی نوێ لە قۆناغی ٢٠١٣ـی بزوتنەوەی گۆڕاندایە، ئەم هەڵبژاردنە کۆتا هەڵبژاردن دەبێت کە نەوەی نوێ وەک هێزێکی کاریگەر بمێنیێتەوە، چونکە دوای هەڵبژاردن بە مانەوەی وەک ئۆپۆزسیۆن شتێکی زیاتر نەماوە بیکات و ببێتە بەشێکیش لەحکومەت ئیمزای مەرگی خۆی دەکات.
یەکگرتووی ئیسلامی:
رەنگە یەکگرتوو لەروانگەی خۆیەوە وای ببینێ کە بانگەشەی ئەمجارەی جیاوازە، بەڵام لەراستیدا هەر بانگەشە ترادیشن و کلاسیکی و موحتەرەمانەکەی جارانە کە تێیدا قسەی جدی و حسابی دەکات بەڵام خەڵک ئەوەی ناوێت، خەڵک عەزێتدانی دەسەڵات و قسەی زل و بانگەشەی گەورەی دەوێ کە لەگەڵ مەنهەجیەتی یەکگرتوودا یەکناگرێتەوە. بەس قسەکانی مامۆستا سەلاحەدین زۆر عەزێتی پارتی دەدات و بە قسەی هیچ کەس هێندە ئاڵۆز نابن. ئەوەش نابێ لە بیربچێت لە دهۆک تاکە رکابەری پارتیە کە ئەوەش کێشەیەکی ٢٠ ساڵە لە کۆڵی پارتی نابێتەوە
کۆمەڵی دادگەری:
یان من زۆر چاودێری بانگەشەی ناکەم یان لەراستیدا هەستەکەم بانگەشەی کۆمەڵ زۆر کز و لاوازە. رەنگە بەرنامەی خۆشیان بێت کە لە رۆژەکانی کۆتاییدا زیاتر دەستپێبکەن بەڵام تائێستا پەیامی کۆمەڵ روون نییە، بێگومان کۆمەڵ لە ناوچەکانی رانیە و دەڤەری گەرمیان دەنگی جێگریی زۆرە و لە حزبانەیە کە بەبێ بانگەشەی گەورەش دەتوانێ دەنگی خۆی ببات.
بەرەی گەل:
بەرەی گەل نە خۆیان دەزانن چیان دەوێت و نە خەڵکیش دەزانێت چیان دەوێت. نازانی هێشتا یەکێتین یان بوونەتە پارتی. بێگومان لاهوور دەنگی هەیە بەڵام گومانم هەیە لە ئاستی بانگەشەی یەکێتیدا بتوانن دەنگێکی زۆر بهێنن.
هەڵوێست:
کاک عەلی حەمە ساڵح یەکێکە لەو کەسانەی بەڕاستی شایەنیەتی هەمیشە پەرلەمانتار بێت. هەمیشە وەک جێرمی کۆربن دێتە پێشچاوم. هەرچەندە هدنێک دەیانگوت لە پارتی نزیکە بەڵام ئەگەر بێلایەنانە سەیر بکەیت یەکێکە لەو کەسە دەگمەنانەی کە لەوەتەی ناسراوە دژی پارتی و یەکێتی بە یەک تۆن قسە دەکات. رەنگە دوو - سێ کورسی بهێنێت و ئەگەریشی هەیە تەنیا خۆی دەربچێت چونکە بەڕاستی قورسە بەبێ میدیای گەورە و تەنیا لە سۆشیاڵ میدیاوە خەڵک بتناسن.
وەک وتمان لە دۆخی دیموکراسی ئاساییدا خاوەنی باشترین پرۆژە نایباتەوە، ئەوەیان دەیباتەوە کە چیرۆکەکە بە باشترین شێوە دەگێڕێتەوە.
چیرۆک زۆر گرنگە، بابەتێکم لەبارەیەوە نوسیوە کە دوای ئەم بابەتە بڵاوی دەکەمەوە و باسی ئەوە دەکات چۆن غیابی چیرۆک لە ژیانی ئێمەی کورددا وایکردوە زۆر کێشەمان هەبێت.
زیاتر بخوێنەرەوە
پێشڕەو محەمەد
شاگەشکەبوون بە خێڵ پاڵنەرە خێڵگەرییەکانی شادیی خەڵک بۆ جەنگی خێڵ
رێبوار حەمەلاو ئەحمەد
قوربانیانی بەپاڵەوانکردنی مەسرور بارزانی!
هیوا ئهحمهد
ڕۆڵی دیپلۆماسییەتی نێچرڤان بارزانی لە پاراستنی كوردستان دا
د. ڕێبین ئەحمەد ڕەشید
کوردستان: ڕابردوو، ئێستا و داهاتوو!
محمد خۆشناو
پێکهاتن و یەکلاکردنەوە بۆ چارەسەری جەنگ و ناکۆکیەکان !
بەهروز حاجی
حیساباتی ئەمریکا، لەشەڕی نێوان ئیسرائیل و ئێراندا؟
د. ڕێبین ئەحمەد ڕەشید
ئێرانی جاران، ئێرانی ئێستا و داهاتوو
عوسمان عەبدوڵا
بۆچی ئەمەریکاو ئیسرائیل نایانەوێت ئێران بڕووخێت؟
د. بەهرۆز عەلی
لەبەریەکهەڵوەشاندنەوەی سیاسەتە گشتییەکانی حکومڕانی نیزامی ئێران.
یەحیا کامیل
گەرووی هورمز بۆ ئێران وەک کارتی فشار یاخود کارتێکی خۆکوژی
ئەمانەش ببینە
بۆچی پڕۆسەی چەکدانان؟
بۆچی ئەشکەوتی جاسەنە؟
راستەوخۆ….پرۆسەی چەکدانانی پە.کە.کە کۆتای هات
راستەوخۆ…..ئامادەکاری دەکرێ بۆ مەراسیمی دانانی چەک لەلایەن پە.کە.کە
راوێژكارێكی پێشووی وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی،وەزیرەكەی و وەزارەتەكە بەگەندەڵی ترسناك تۆمەتبار دەكات
راستەوخۆ.. ژیلیا لە شوێنی کارەساتەکەی سلێمانییە و زانیاریی نوێ لەبارەی دۆخی کرێکارەکان ئاشکرا دەکات
×
زمانەکان
کوردی
العربیة
English
بابەتەکان
سیاسی
ئابووری
توێژینەوە
کولتور
فۆتۆستۆری
مەڵتی میدیا
بەرنامەکان
پۆدکاست
بیروڕا
ئەرشیف
ئێمە کێێن
دەربارە
پەیوەندی
تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان
© 2025 Diplomatic Magazine