کوردی
عربي
English
سیاسی
ئابووری
توێژینەوە
کولتور
فۆتۆستۆری
مەڵتی میدیا
بەرنامەکان
پۆدکاست
بیرووڕا
English
عربي
وتار
سیاسەتمەدار و خەیاڵ و واقیع
محمد خۆشناو
2024-11-02
« سیاسەت لە دەرەوەی واقع نیە » ئەمە قسەی فەرماندەی سەربازی و سەرکردەی مەزنی فەڕەنسا «شارل دیگۆل , 1890-1970»ە کە لە ووتارە بەناوبانگەکەی 29ی ینایری 1960 ئاراستەی گەلی فەڕەنسای کرد ، کە مەبەست لێی دانانی ڕادەیەک بوو بۆ مێژووی کۆڵۆنیالیستی فەڕەنسا و تەجاوزکردنی حالەتی نۆستالیجیای زەمەنی ئیمپڕاتۆریەت و مامڵەکردن لەگەڵ واقیعی نوێیە ، کە بریتیە لە دەستپێکی هاتنی جیهانێکی نوێ و ڕازیبوون بە کيشانەوەی فەڕەنسا لە جەزائیر ، ئەم دیدەی دیگۆڵ زادەی خەیاڵێکی مەزنی سەرکردەیەکی بوێر و نیشتیمانپەوەرە و واقعبینە کە دەبێت بە واقیعیانە مامڵە لەگەڵ ڕووداو و پێشهاتەکان بکەین ، من ئەمەم لەو پانێڵەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بینی کە لە ئینستیتیوی «میری»دا بەشداربوو ، کە لە بەشێکی قسەکانیدا گووتی « دەبێت دان بە واقعی سیاسیدا بێنین» پێم وایە ئەم دیدگایە لەنێوان سیاسەت و واقع و ، قەناعەتکردن بەوەی کە ئێمە مومارەسەی سیاسەت لەسەر بنەمای میسالیات ناکەین ، بەڵکە لە واقع و زەروراتەکانی دەکەین ، ئەمە مانای ئەوەش نیە کە هەمیشە سیاسەتمەداری واقعی ببێتە بەندکراوی واقع ، بەڵکو دەبێت لەژێر ڕۆشنایی واقع و ئەگەر و قۆناغی مێژوویی بێت ، بێ ئەو جیاکاریەی باسمانکرد کاری سیاسی فەشەل دێنێت ، ئەم دیدە بەرهەمی خەیاڵە ، ژیانی هەموو گەلان بەدرێژایی مێژووەکانیان بێ تەحدی و قەیران و هێدمە نەبووە ، بەڵام دوای دانپێدانان بەوەی کە بەسەریان هات سەرکەوتن و توانیان تەجاوزی بکەن و بەشێوەیەکی ئیجابی و واقعی مامڵەی لەگەڵ بکەن ، ئەم پەڕینەوەیە زادەی خیاڵێکی دروستە ، هەمیشە ئەوانەی کە ئەولەویت بۆ واقع دادەنێن و دان بە هاتنی قۆناغێکی نوێ دادەنێن ، خاوەن ئەندێشەی ئیجابین کە دەبێتە دەسکەوتێکی ڕاستەقینە بۆخۆیان و گەل و نیشتیمانیان ، بەرهەمی شاعیر و هونەرمەند ڕۆمانووس و و زانا…تاد زادەی خەیاڵن ، زانای بەناوبانگی فیزیا « ئەنیشتاین» دەڵێت : (خەیاڵ گرنگترە لە مەعریفە )، خەیاڵ ئامرازێکە بۆ بیرکرنەوە و بۆچوون و داهێنان ، سیاسەتمەداری سەرکەوتوو ئەو کەسەیە خەیاڵ دەکات بۆ یارمەتیدانی ئەوانەی بەرپرسیارێتی هەڵدەگرن ، بەخەیاڵ دەرفەتەکان زۆرتر دەبن ، دەستپێشخەریەکان بەرهەمی خەیاڵن ، بەڵام کاتێک خەیاڵ تەنها بۆ خەیاڵ بێت ئەوە لە وەهم زیاتر چیتر نیە ، مرۆڤ تا زیاتر مەمڵە لەگەڵ واقیع بکات و بەرهەم بێنێت مەترسی زیادەڕەوی لە خەیال و دوەرکەوتنەوەی لە واقیع کەمتر دەبێت ، خەیاڵ سوودی گەڵێک زۆرە ، بەڵام هەروەها زیانیشی هەیە ، ئەوە خەیاڵی نەخۆشی هتلەر بوو کە زۆر تێکدەرانە بوو بۆ جیهان کە لەگەڵیدا عەقلێکی جەمعی شێتانە بەدیارکەوت ، کە ملیۆنەها زانا و مامۆستای ئایینی و دەستبژێری سیاسی لەگەڵ دابوو ئەو عەقلەیان پێکهێنا بە ئامانجی ڕزگارکردنی جیهان لە قەیرانەکان ، کەچی ملیۆنەها کەس بوونە قوربانی ئەو خەیاڵە کە بێئاگا بوو لە واقیع !! خەیاڵی ڕاستەقینە نیعمەتێکی گەورەیە و دەبێتە دەستکەوتێکی ڕاستەقینە بۆ کەسەکە و نیشتیمان ، خەیاڵی سەرشێتانەش دەبێتە کارەسات ، کەس ناتوانێت واز لە خەیاڵ بێنێت و سەدا سەد بە واقیعیان بژیت .
زیاتر بخوێنەرەوە
پێشڕەو محەمەد
لە سوریا چی دەگوزەرێت؟
د. شێرکۆ کرمانج
ڕۆڵ و کاریگەریی و ئامانجی تورکیا، ئێران، سووریا، ئیسرائیل، ئەمریکا و کورد لەسەر ڕووداوەکانی سووریا
سەردەشت عەلی
هەڵوێستەکەی عەلی حەمە ساڵح و هێرۆ عەتار بە پێوانەی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمان
محمد خۆشناو
دوا وێستگە ، چیتر مریشکەکە هێلکەی زێڕ ناکات !
ڕەوا موسا
کورد و شەڕ بۆ حەلەب! هۆکار و کاریگەری هەڵمەتە نوێیەکەی یاخیبووان بەرەو حەلەب
فارس نەورۆڵی
لە چاوەڕوانی خەڵاتی نۆبڵدا
تەنیا کوردی
داهاتووی کوردستان لە جیهانی نوێدا
محمد خۆشناو
پەیوەندی نێوان سەرکردە و ڕاگەیاندن ، بەدەم جوێنم پێدەدات و بەچاو پێم دەڵێت وەرە .
د. شێرکۆ کرمانج
ترسە گەورەکەی سەر کورد و سوننە بۆچی لە سەرژمێریی عێراق، نەتەوە و مەزهەب نەنووسران
محمد خۆشناو
مەترسیی بەفیڕۆدانی خۆراک !
ئەمانەش ببینە
خۆرێکی گەشی ئیمان و ئەدەب لە کوردستان ئاوابوو
لە زانکۆی پۆلەتەکنیک شەر رویداو بریندار هەیە بە چەکوش شەکرشکێن داویانە لەیەک
مامۆستایانی نارازی سەبارەت بە بایکۆت و نەدانی مووچە هاتنەدەنگ پەیامیان هەیە
دەرگای دۆزەخ بەسەر خاوەنی ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاکاندا دەکرێتەوە.
خاوەنی ئۆتۆمبیێلە بێسەرەتکان هاتنەدەنگ لە شەقامی سالم گردبونەوە
بازاری کرینو فرۆشتنی ئۆتۆمبێلی مەلیکە وەستاوە
×
زمانەکان
کوردی
العربیة
English
بابەتەکان
سیاسی
ئابووری
توێژینەوە
کولتور
فۆتۆستۆری
مەڵتی میدیا
بەرنامەکان
پۆدکاست
بیروڕا
ئەرشیف
ئێمە کێێن
دەربارە
پەیوەندی
تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان
© 2024 Diplomatic Magazine