کوردی
عربي
English
سیاسی
ئابووری
توێژینەوە
کولتور
فۆتۆستۆری
مەڵتی میدیا
بەرنامەکان
پۆدکاست
بیرووڕا
English
عربي
وتار
پەیوەندی نێوان سەرکردە و ڕاگەیاندن ، بەدەم جوێنم پێدەدات و بەچاو پێم دەڵێت وەرە .
محمد خۆشناو
2024-11-23
ئەگەر بگەڕێمەوە یەڵدز ، هەموو سەرنووسەری ڕۆژنامەکان دەخەمەناو کورەی کبریت .
سوڵتان عبدالحمید لە مەنفا .
پەیوەندی نێوان هەندێک لە سیاسەتمەدار و ڕاگەیاندن پەیوەندیەکی ئاڵۆز و تێکقژقژاوە وەک ئەو پەندە میللیەیە کە دەڵێت «خۆشم ناوێیت و ، ناشتوانم لێت دووربم» جا جاری واهەیە پەیوەندیەکە ڕەهەندی دوژمنکارانەی بەدوادادێت و ، هەندێک جاریش هاوبەشی و هاوکاری ، لەزۆربەی جاردا سەرکردەکان حەزیان لەوەیە لە شاشەکان دەرکەون و ، زۆر حەزدەکەن شەو و ڕۆژ لە میدیا قسە بۆ خەڵک بکەن ، بەڵام حەزناکەن عەیب و کەموکوڕی کارەکانیان دەربخەن ، کەرتێک لە سەرکردەکان لەوبڕوایەدان کە ئامرازەکانی ڕاگەیەندن ڕۆلێکی گەورەی هەیە لە پتەوکردنی بەرژەوەندیەکانیان یان بەرژەوەندی نیشتیمانەکەیان ، لەلایەکی ترەوە ژمارەیەکی زۆریشیان لەوبڕوایەدان کە هەندێک لەو مومارەسانەی کە لەمیانی دەزگاکانی ڕاگەیاندن دەخرێنەڕوو لەوانەیە زەرەریان پێبگەیەنێت یان هەوڵەکانیان تێکبدات ، بەڵام هەندێک لە سەرکردەکان لەوانە «خرۆتشوف»ی سەرکردەی سۆڤیەتی ڕۆژنامە بە «چەکێک» لە جەنگدا دادەنێت و ، «گۆبڵز»ی وەزیری بەناوبانگی پڕوپاگەندی هیتلەر ڕۆژنامەی بە «تۆپهاوێژ» دادەنا کە توانای بەرگری ئیفلیج دەکات .
نکوڵی لەوەناکرێت کە ڕاگەیاندن ڕۆلی کاریگەری هەیە بۆ هۆشیارکردنەوە و پێشخستنی کۆمەڵگاو و هەڵبژاردنەکان و ، بۆنموونە لە هەڵبژاردنەکانی وڵاتەیەکگرتووەکاندا ، «ترەمپ» سوودێکی زۆری لە هەندێک ئامرازەکانی ڕاگەیاندن بەتایبەتی سەکۆی « X »ی ئیلیون ماکس وەرگرت و سەرۆکایەتی بردەوە ، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا ترمپ دوژمنی زۆرە کە دوژمنی ژمارە یەکی ئەو پیاوە ڕۆژنامەیە ، هەروەک پێشتر وەسفی بە دوژمنی گەل دەکرد ، ترمپ لەو هەڵبژاردنەو و ئەوەی پێشووتریش چوبووە ناو جەنگێکی بێکۆتایی لەگەڵ ڕۆژنامەنووسان و دامەزراوەکانیان و پێگەی هەواڵەکانیان و تۆڕی تەلەفزیۆنەکانیان ، ئێستا ترەمپ وەک کاوبۆیەک کە سواری ئەسپێکی سووری ئەفسانەیی بووە و بەسەرکەتوو هاتەمەیدان و ، سوورەلەسەر بەرەوپێش بردنی جەنگەکەی و تۆڵەکردنەوە لەوانە رەخنەیان لێدەگرت یان هزر و سیاسەتەکەیان ڕەتدەکردەوە و ، هەر لەئێستاوە داوادەکات کە مۆڵەتی پەخشکردن لە هەندێک تۆڕە تەلەفزیۆنە بەناوبانگەکان بسێنرێتەوە ، بەبیانۆی ئەوەی کە هەڕەشەن بۆ سەر دیموکراسیەت و ئینحیازکردن بۆ کاملا هاریس ، هەروەها ترەمپ باسی بەندکردنی ئەو ڕۆژنامەنووسانەش دەکات کە سەرچاوەی زانیاریەکانیان ئاشکرا ناکەن و ، لە ساڵی «2020» هەڕەشەی ئەوەیکرد کە ئەگەر ڕۆژنامەنووسێک بەهۆی ڕەتکردنەوەی ئاشکراکردنی سەرچاوەکەی بچێتە بەندینخانەوە لەوانەیە لەلایەن زیندانیەکانەوە دەستدرێژی بکرێتە سەر ، لەڕاستیدا و لە واقیعدا زۆر قورسە ئەو هەڕەشانەی لە ڕاگەیاندن بۆی بچێتەسەر ، چونکە لە دەستووری ئەمەریکیدا هاتووە کە حکومەتی فیدراڵ قەدەخەی ئەوەیکردووە کە نابێت ڕۆژنامەنووس ناچاربکرێت بۆ ئاشکراکردنی زانیاریەکان تەنها لە کاتی تیرۆر و توندووتیژی لەناکاو نەبێیت .
شەڕی سەرۆک ترەمپ و پەیوەندیەکانی بە دەزگاکانی ڕاگەیاندن لە وڵاتەکەیدا بابەتی زۆر بەخۆیەوە دەبینێت و لەمیانیدا موفاجەئاتی سەمەرە دەتەقێتەوە و پێکدادان لەگەڵ ژمارەیەک دامەزراوەی گرنگ و بەناوبانگ ڕوودەدەن ، کە ئەمەش مەترسیەکی گەورە دەبێت بۆسەر ئازادی ڕاگەیاندن و وێنەی وڵاتەیەکگرتووەکان .
زیاتر بخوێنەرەوە
بەکر حەمەسدیق
ئاگرەکەی ئەمریکا ناو بنێیت تۆڵەی خوا، قسەیەکی هەڵەو خەتەرناکە
محمد خۆشناو
بۆنی گۆڕانێکی گەورە دەکەم !
خالید رەزا
ئۆلیگارەکانی کوردستان و ڕوسیا دوو ڕوی دراوێکن !
د. سەلام عەبدولکەریم
نەفەسی لوتبەرزی و کیبریائی وەزیرەکەی فەرەنسا
عەتا شەمێرانی
نامەیەك بۆ سەرۆك ئیمانۆئێل ماكرۆن
پێشڕەو محەمەد
ئایا ئیسرائیل و تورکیا پێکدادەدەن؟
بارام سوبحی
تەوقەکەى شەرع و چەمانەوەکەى عێراقچى!
د. ڕێبین ئەحمەد ڕەشید
لەبارەی باش و جاشەوە لەنێوان قازی محەمەد و حەسەن خەیریدا
سەردەشت عەلی
هێشتا عومەری سەید عەلی ڕێکخەرە
محمد خۆشناو
ئیسلامی سیاسی خۆی نوێ دەکاتەوە !!
ئەمانەش ببینە
ئەو هاوڵاتیەی لە گوندی گەڵاڵە درۆن لە ئۆتۆمبێلەکەیدا قسە بۆ دیبلۆماتیک دەکات
خوشکەكەی هونەرمەند عومەر چاوشین بۆ ساڵیادی کۆچی دوای براکەی چی دەڵێت؟
وتەبێژی فڕاكسیۆنی پارتی: تەیف سامی بۆتە سەدام بۆ هەرێمی كوردستان
شۆفێرانی بار هەڵگر ڕێگای سلێمانی - عەربەت یان داخست
دوا ساتەکانی کەوتنی بەشار ئەسەد
تاران هەڕەشەی دەستپێكردنی جەنگێكی وێرانكەر دەكات
×
زمانەکان
کوردی
العربیة
English
بابەتەکان
سیاسی
ئابووری
توێژینەوە
کولتور
فۆتۆستۆری
مەڵتی میدیا
بەرنامەکان
پۆدکاست
بیروڕا
ئەرشیف
ئێمە کێێن
دەربارە
پەیوەندی
تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان
© 2025 Diplomatic Magazine