کۆمەڵگەی کوردی وکۆیلایەتی

ئەبوبەکر عەلی

2023-01-02

یەکێ لەشانازییەکانی مرۆڤ وکۆمەڵگەی کوردی ئەوەیە، پاشخانێکی  مێژوەیی کۆیلایەتی تایبەت بەخۆی نییە.  ھیچ قۆناغێکی مێژووی کوردمان نییە کۆیلەکان چینێ یان توێژێکی کۆمەڵایەتی دیاری جەستەی مێژوویی کۆمەڵی ئێمەیان پێکھێنابێ.
مێژوو یاداوەری ئێمە، سەدان ساڵ پێش جاڕدانی ڕزگاری کۆیلایەتی لەخۆرئاوا،  کەلە ئەمەریکا تاساڵی ١٨٥٦ دوواکەوت،  لەھەر بوونێکی ھەستپێکەاوی کۆمەڵایەتیانەی کۆیلە چۆڵە. کەھەق وایە ئەم بابەتە خوێندنەوەی زانستیی بۆ بکرێت وزیاتر تیشکی بخرێتە سەرو وەك تایبەتمەندییەکی ئاینی وکەلتوری ومێژوویی کورد لێیبڕوانرێت
 لەدنیای نوێشدا، خەباتی نەپچراوەی کورد لەپێناو ئازادیدا، خەبات بووە دژ بە ئاماژەکانی کەلتوری کۆیلایەتی ودرێژەدان بەو ڕۆحە نەتەوەییە.
    دیارەلەڕووی مێژوویشەوە کۆیلایەتی لەسەر بناغەی نێرو مێ دابەشنەکراوەو  پیاوان پشکی شێریان لە کۆیلەبوون بەرکەوتووە.
ئەگەر کۆیلەش لەجەوھەردا  ئاماژە بێت بە کڕین وفرۆشتن وقسە نەبوون دەربارەی  چارەنوسی خۆت وبەناچاری ملدان بە  دۆخە نەخوازراوەکان ولاوازی ئیرادە،
ئەوا  زەقترین ڕەنگدانەوەی لەدنیای نوێدا،  ئەودەیان ملیۆن ئافرەتەن کاری لەشفرۆشی وبازرگانی بەجەستەیانەوە دەکرێت، کەبەداخەوە پایتەختەکەی خۆشمان ناوی تێکەڵ بەوبازرگانییە قێزەونە بووە.

 ڕواڵەتەکانی کۆیلەبوون پەیوەندی بە  کاڵابوونی مرۆڤەوە ھەیە، ڕەگەکانی  ئەویش، لەقازانج و جەستەو چێژسەنتەری وکەلتوری ئیستیھلاکی وبەرخۆری  ونامۆبوونی ڕۆحی مرۆڤدایە. بۆیە ھەموو ئەوانەی لەکۆمەڵگەی ئێمەدا  لەپشت برەودان بەم شتانەوەن، بەمەبەست یاخود بێمەبەست


 ئەم مرۆڤانە  لەدنیاشدا، بە کۆیلە سپیەکان ناسراون. خاوەن کۆیلەکانیش ھەموو ئەوانەن زۆر جار  لەبەرگی ھاوچەرخێتی و ئازادیدا، لەشکڕو ئیرادە زەوتکەرو مافخۆروئەوانەن: یاساو ئەخلاق ومرۆڤایەتی لەپێناو تێرکردنی حەزەکانییان پێشێلدەکەن. بەتەعبیری کانت، مرۆڤ لەئامانجەوە دەکەن بەئامراز. واتە دەیخەنە ئەودیو  پارێزبەندییە ئەخلاقییەکانەوە ولەوێوە مامەڵەی لەگەڵدا دەکەن. 
بەگشتیش،  لەدنیای نوێدا،
 ڕواڵەتەکانی کۆیلەبوون پەیوەندی بە  کاڵابوونی مرۆڤەوە ھەیە، ڕەگەکانی  ئەویش، لەقازانج و جەستەو چێژسەنتەری وکەلتوری ئیستیھلاکی وبەرخۆری  ونامۆبوونی ڕۆحی مرۆڤدایە. بۆیە ھەموو ئەوانەی لەکۆمەڵگەی ئێمەدا  لەپشت برەودان بەم شتانەوەن، بەمەبەست یاخود بێمەبەست،  پەرە بەپەرەسەندنی ڕوواڵەتەکانی کۆیلایەتی مۆدێرن لەکۆمەڵگە وبەتایبەتیش دژ بەئافرەتان دەدەن. چونکە ھەموو دەنگ ھەڵبڕینێك دژ بە دین وکەلتورو بەھا خۆماڵییەکان ودۆخی لەئارادا بوو، مەرج نییە لەپێناو ئازادییەکی زۆرتردا بێت، بەڵکو دەشێت لەپێناو پارێزبەندییەکی دینی ویاسایی وئەخلاقی وکۆمەلایەتیەکی کەمتر بێت، بەتایبەتیش سەبارەت بەڕەگەزی مێ لەپێناو لێکجیاکردنەوەی چێژو بەتایبەتیش چێژی جنسی لە لێپرسراوێتی  ئەخلاقی.ھەربۆیە تائێستا کەمتر دەنگیان بەرامبەر پەرەسەندنی دیاردەی لەشفرۆشی ولەشفۆشیگاکان دەربڕیوە.
بۆیە ئەگەر ھەندێ ڕوواڵەتی ستەمی کۆمەڵایەتی وجیاکاری ڕەگەزیش لەکۆمەڵگەی ئێمەدا بەرامبەرئافرەت مابێت،کەماوە،  بەرھەمی ئەخلاق و بەھا کان نییە، بەڵکو بەرھەمی زاڵبوونی داب ونەریت بەسەر ئەخلاق وبەھاکان وڕۆحی دین ودۆخی تایبەتی کۆمەڵگەی کوردستانە. چارەسەری ئەوەش بە داڕنینی کۆمەڵگە لەکەلتورو بەھاو کەسێنی مەعنەوی خۆی نییە، بەڵکو  والە دووبارە بوژاندنەوەی بەھاکان وبەئەخلاقیکردنی پەیوەندییەکان و پەرەدان بەھوشیاری کەرامەتپارێزی، واتە کەرامەتی مرۆڤ سەنتەری وکارلێکی ژیاری وچاکسازی سیاسیدا، نەك زەرب ھێنان بەکۆی بەھا ئیسلامی وکۆمەڵایەتی وئەخلاقییەکانماندا وفڕێدانمان بۆ مەیدانی مێژوویەکی بێبەزەیی وھەڵگری لۆژیکێکی میکانیکی پێشکەوتن، وەك جەستەیەکی بۆژۆی مو باحی بێ ناسنامەو جەوھەرو بێ خاوەن.