ووهان سەما دەكات و جیهانیش هاوار

ووهان سەما دەكات و جیهانیش هاوار

407 خوێندراوەتەوە

شاری ووهان، ئەو شارە چینیەی كە یەكەمجار ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێی تێدا دەركەوت،دوای یەك ساڵ لە كەرەنتین كە لە 23ی یەنایەری 2020ەوە دەستی پێكرد، چیتر شارێكی ترسناك نیە،ئێستا ژیان بۆ یانەكانی شەوان و هۆڵی سەما كردن گەڕاوەتەوە، دانیشتوانە یانزە ملیۆنیەكەی بە تایبەت گەنجان، ئازادییە زەوت كراوەكەیان وەرگرتەوە،ئەمە لە كاتێكدایە كە ملیۆنەها خەڵكی لەسەرانسەری جیهاندا، بەهۆی لەدەستدانی خۆشەویستەكانیانەوە هاوار دەكەن، هەروەها بەدەست ڕێكارەكانی قەدەغەی هاتوچۆوە دەناڵێنن.


كەسێك ئەگەر بیەوێت بچێتە یانەی شەوانی " سوپەر مانكی" لە سەنتەری شارەكە، پێویستی بەوە نیە ناوی لە لیستی كەسە گرنگەكانی وڵات بێت، یان پۆشاكی تایبەت بۆ خۆپارێزی بپۆشێت، تەنها پێویستی بە بەستنی دەمامك هەیە، هەروەها پاسەوانانی یانەكە، پلەی گەرمی جەستەی هەموو ئەو كەسانە دەپێون كە دێنە ژوورەوە، تەنها ڕێگا بەو كەسانە نادەن، كە پلەی جەستەیان سەر و 37.3یە.


هەرچی پەیوەست بە ناوەوەی یانەكەشە،ئەوا مۆسیقای تەنكۆ لەگەڵ ڕووناكیەكان لێدەدرێت، هەروەها ئامێری هەڵمدروستكردن بە ڕێك و پێكی كاری خۆی دەكات.
لەو جەوە پڕ لە هەیاجانەدا، زۆرینەی ئەوانەی لە ژوورەوەن، دەست بە سەما دەكەن،لەنێو ئەم گەنجانەدا كچانی گەنجیش هەن، كە دەست دەخەنە سەر سەریان و دەستیشیان هاوشێوەی كەروێشك ڕێكدەخەن بۆ نیشاندانی گوێچەكەیان.

هەندێكی دیكەشیان، تەنها ئەوەندەیان بەسە كە ئازادبوون، گرنگ ئەوەیە دوای یەك ساڵ لە كەرەنتین كۆببیتەوە.
شو كە تەمەنی سی ساڵە بۆ ئاژانسی فرانس پرێسی دەڵێت:" ماوەی دوو بۆ سێ مانگ لە كەرەنتینەدا بووم،چین بەشێوەیەكی زۆر زۆر باش مامەڵەی لەگەڵ پەتاكەدا كرد،ئێستا دەتوانین بەدڵناییەوە بێینە دەرەوە".


لەو كەشە كە دوور لە خۆپارێزی كۆمەڵایەتیە، كە سیستەمی شیوعی چین داوای دەكات، چن شیانگ كە گەنجێكی بیست ساڵانەیە، هەست بە خۆشی دەكات، چونكە چین بە كردەوە بەسەر پەتاكەدا زاڵ بووە، هەرچەندە كەم و زۆر توشبوون بە ڤایرۆسەكە هەر ماوە.

شیانگ دەڵێت:" حكومەتی چین باشە، هەموو شتێك بۆ گەلەكەی دەكات،گەل لەسەروی هەموو شتێكەوەیە، كارەكانی ئێرە جیاوازە لە وڵاتانی دیكە".

لە دانیشتوانی پەكین قەدەغە كراوە:
بڕیار و ڕاسپاردەكانی دەوڵەت لە هەموو شوێنێك ڕێز گیراو نیە، لە " سۆپەر مانكی" هەرچەندە بەستنی دەمامك ناچارییە، بەڵام سەردانیكەرانی بەردەوام دەمامك نابەستن، لەكاتی داگیرسانی جگەرەیەك چۆن دەمامك ببەستن؟!، ئەو یانە شەوانەیە وەك پێویست ڕێكارەكانی دووركەوتنەوەی كۆمەڵایەتی جێبەجێ ناكات.
شیانگ دان بەوەدا دەنێت، كە پەتاكە گۆڕانكاری دروست كردووە،بۆ نموونە تێبینی ئەوە دەكات كە" ژمارەی ئەو كەسانەی كە ئێستا دەچنە یانەكەوە، كەمترە لەژمارەی ئەو كەسانەی كە پێش پەتاكە دەهاتن"، ئەو دەڵێت:" ئێستا خەڵكی كەمتر دێنە دەرەوە و پارەش كەمتر خەرج دەكەن".


هۆكاری ئەم كەم هاتنەی خەڵكی بۆ یانە شەوانەكان، دەگەڕێتەوە بۆ ئەو ڕێكارە توندانەی كە حكومەت بۆ ڕێگری لە پەتاكە گرتویەتیە بەر، بۆنموونە ناچارن كە پێشوازی لە ژمارەیەكی كەمی میوانەكان بكەن،مەرجە پێشتر شوێنی گرتبێت، هەروەها پێویستە بیسەلمێنێت كە تەندروستی باشە، بەڵام ئەم مەرجانە هەموو كات جێبەجێ ناكرێن.
بۆ نموونە یانەی شەوانەی " ئیمهان" ڕێگا بە تیمی رۆژنامەوانی فرانس پرێس نادات، بچنە ژوورەوە، چونكە تۆماری تەندروستیەكەیان سەر بە پەكینە،چونكە لەم ماوانەی كۆتایدا، چەند ئاماژەیەك لە پەكین بەدی كراون، كە كەسانێك توشی ڤایرۆسی كۆرۆنای گۆڕاو بوون.