بۆچی جۆن مێجۆر له‌ ٣١ی ئاب ئاماده‌نه‌بوو گورزی سه‌ربازی له‌ سه‌دام بدات

2021-01-04

بەڵگەنامەیەكی نهێنی حكومەتی بەریتانیا كە تازە ئاشكراكراوە، باس لەوە دەكات كە بەریتانیا لەسەردەمی جۆن میجۆری سەرۆك وەزیراندا، ترسی هەبووە كە جەنگێكی نوێ بەسەرۆكایەتی ئەمریكا لەگەڵ سەددام حسێن ڕووبدات، هەروەها بیری لە وازهێنان لە كورد كردۆتەوە.


ئەو بەڵگەنامەیە كە ئەرشیفی نیشتیمانیی بۆ یەكەم جار ئاشكرای دەكات، بەیەكێك لە بەڵگەنامە گرنگەكان دادەنرێت، كە دەگەڕێتەوە بۆ كۆتاییەكانی فەرمانڕەوایەتی جۆن میجۆر سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا لە ماوەی ساڵانی 1995 و 1997، جۆن هۆڵمز سكرتێری تایبەتی سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا هۆشداری بە میجۆر داوە كە " ئەمریكیەكان لەوەیە هەوڵی جەنگێكی گشتگیر بدەن، ئەگەر هێزەكانی سەددام حسێن سەرۆكی عیراق ناوچەیەكی زیاتر لە هەرێمی كوردستان لە باكوری عیراق كۆنترۆڵ بكەن".

،،

بەڵگەنامەكە لە نۆڤەمبەری 1996 نوسراوە، پێش كۆبوونەوەی دۆقۆڵی لەگەڵ وارن كریستۆڤەر وەزیری دەرەوەی ئەمریكا لەسەردەمی بیل كلینتۆن كە هاتووە" ناتوانرێت بە ئاسانی پشتگیری بكرێت" كە ئەمریكا و هاوپەیمانەكانی لە نێویاندا بەریتانیا ناوچەیەكی ئارام و دژە فڕینیان بۆ كورد دابین كردووە.


لەو كاتەدا ناوچەكە لەژێر هەڕەشەدا بوو، كە ترسی ئەوە هەبوو هێزەكانی سەدام حسێن ناوچەیەكی فراوان كۆنترۆڵ بكەن، هەروەها هێزە كوردییەكانیش لە جەنگێكی ناوخۆیدا بوون، رژێمی سەدامیش پشتگیری لە لایەكیان دەكرد، لەو كاتەشدا سەرۆكی ئەو كاتی عیراق هێرشێكی فراوانی بۆ پاڵپشتی لایەنێكی كوردی ئەنجامدا، كە ئەمەش بووە مایەی گورزێكی سەربازی ئەمریكی لە دژی عیراق.


هۆڵمز دەڵێت:"ئەو بابەتە بووە لەمپەرێكی سیاسی لەبەردەممان، لەوەیە كارە وای بخواستایە كە ئێمە و ئەمریكیەكان دەستبەرداری كورد ببین لە باكوری عیراق".
ئەو بەڵگەنامەیە كە بڵاو كراوتەوە ، چەندین نهێنی گەورە لەخۆی دەگرێت، لەوانە كە هۆڵمز پێی وابووە، ئەمریكا ناتوانێت لەبەر كورد كە خۆیان لە جەنگدان، گورزی سەربازی لە هێزەكانی سەدام بوەشێنێت، بۆیە واز هێنان و دەستبەرداربوون لە كورد، ئەگەرێكی زۆر كراوە بووە، هەروەها ئامادەش بوون دەستبەرداری كورد ببن، چونكە بە وتەی هۆلمز گەر هێرش بكرایە سەر سەدام حسێن، ئەو ئەوكات هاوپەیمانێتی نێوان وڵاتان لەنێو دەبرا، بۆیە هێرش كردنە سەر هێزەكانی عیراق كارێكی زەحمەت بوو.