،،
به‌ڵام ئه‌و ئایدیۆلۆژیا ماركسیه‌ی هاتۆته كوردستان تێكه‌ڵ به بیری ناسیونالیستی نه‌ته‌وه سه‌رده‌ست و باڵاده‌سته‌كان كراوه‌و له‌ژێر سایه‌ی ئه‌ویشدا كوردبوون نه‌ك هه‌ر فه‌رامۆشكراوه، بگره له‌لایه‌ن خودی كورد خۆیه‌وه شه‌ڕی كراوه، ئه‌و شه‌ڕه‌ی ماركسیسته كورده‌كان دژی نه‌ته‌وه‌كه‌ی خۆیان كردووه، ئه‌گه‌ر له‌شه‌ڕی دوژمنانی كورد زیاتر‌و مه‌ترسیدارتر نه‌بووبێت هه‌رگیز كه‌متره نه‌بووه.
ئه‌وه‌ی سه‌یره ئایدیۆلۆژیای ناسیونالستیش، كه له بنه‌ڕه‌تدا ده‌بێت له خزمه‌تی كورد دابێت، له ئایدیۆلۆژیاكانی تر مه‌ترسیان بۆ سه‌ر كورد زیاتر هه‌بووه، له‌به‌رئه‌وه‌ی تاكی كوردی تا ئێستا نه‌گه‌یشتۆته قۆناغی ناسیونالیستی و لێی تێنه‌گه‌یشتووه، ئه‌و كه‌سانه‌ی سه‌ركردایه‌تی به‌ناو جولانه‌وه ناسیونالیستیه‌كانیان كردووه، كه‌سانی كۆڵه‌وارو بازرگانی سیاسی بووینه‌و هیچ په‌یوه‌ندیه‌كیان به ناسیونالیسته‌وه نه‌بووه، له‌ماوه‌ی زیاتر له نیو سه‌ده له په‌نای دروشمه‌كانی ناسیونالیستیدا یاریان به چاره‌نووسی كورد كردووه‌و مه‌سه‌له‌ی كوردیان وه‌ك ئامڕازێك بۆ خۆ ده‌وڵه‌مه‌ندكردن و هێنانه‌دی به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی خۆیان به‌كارهێناوه، ئه‌وانه له هه‌موو دوژمنه‌كانی كورد بۆ كورد مه‌ترسیدارتر بووینه، چونكه به چه‌كی كوردایه‌تی له كوردیان داوه‌ته‌وه، بووینه‌ته دارده‌ستی هێزه هه‌رێمی و نێوده‌وڵه‌تیه‌كان وه‌ك هێزی كرێگرته به‌ناوی ناسیونالیستی و بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازیه‌وه، شه‌ڕی ئه‌ملاو ئه‌ولایان كردووه، كه‌ئه‌و شه‌ڕانه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك له‌به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌كه‌یاندا نه‌بووه، ته‌نیا خه‌ونه‌كه هی كورد بووه، كه وه‌كو هه‌موو گه‌لانی دنیا خه‌ونی به ئازادیه‌وه بینبیوه‌و ویستویه‌تی ئه‌ویش ببێته خاوه‌نی خۆی. ئه‌و خه‌ونه ئه‌گه‌رچی له بنه‌ڕه‌تدا خه‌ونێكی ره‌وایه، نه‌ك خه‌ون ته‌نانه‌ت مافی هه‌موو كه‌سێكه وه‌كو مرۆڤێك بژی و خۆی خاوه‌نداری خۆی بكات، كه‌چی ئه‌و خه‌ونه زۆر به‌خراپی له‌لایه‌ن دوژمنه‌كانی كورد، هێزو سه‌ركرده‌كانی كورد له پێشه‌وه‌ی هه‌مووان دژی كورد به‌كارهێنراوه‌و خوێنی كورد كراوه‌ته ئامڕازێك بۆ هێنانه‌دی به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی خه‌ڵكانی تر، له په‌نای ئه‌و خه‌ونه ره‌وایه‌وه، مه‌سه‌له‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌ك كراوه‌ته قوربانی، ده‌رهاویشته‌ی مه‌ترسیداری ئه‌مه‌ش پڕۆسه‌ی به دوژمن كردن و به دوژمن بینین بووه، پڕۆسه‌ی دروستكردنی ترس و گومان بووه له هه‌موو كه‌س!.