د.ئاريانا ئيبراهيم/مامۆستاى زانكۆ
هه‌رچه‌نده به‌شدارپێكردنى ئافره‌تانى كوردستان له ژيانى سياسيدا كۆمه‌ڵه هه‌نگاوى ئه‌رێنى ناوه، به‌ڵام هێشتا رێژه‌ى ئه‌و ئافره‌تانه‌ى كه له بوارى سياسىيدا كار ده‌كه‌ن و كاران گونجاو نين له‌گه‌ڵ كێش و هاوسه‌نگى واقيعى و راسته‌قينه‌ى ئافره‌تانى نيشته‌جێبوو له‌و كۆمه‌ڵگايه‌دا.
به راستى زۆر له‌و كۆسپ و ته‌گه‌رانه‌ى كه رێگرى له به‌شداريكردنى ئافره‌تان به شێوه‌يه‌كى ته‌واو و كارا له بوارى سياسيدا ده‌كه‌ن، تا ئێستا به‌رجه‌سته‌ن. بۆنموونه ده‌ستێوه‌ڕدانى حكومه‌ته‌كان له پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌كان يان په‌يڕه‌وكردنى هه‌ڵبژاردنێكى نا دادپه‌روه‌رانه و نه‌بوونى شه‌فافيه‌ت له پرۆسه‌كه‌دا به گشتى، جگه له‌مانه‌ش زۆرى ئافره‌تان رووبه‌رووى چالنجى ديكه‌ش ده‌بنه‌وه وه‌ك: - لاوازى پشتگيرى پێويست بۆ ئافره‌تان به مه‌به‌ستى گه‌يشتنيان به شوێنه‌كانى برياردان. - بوونى وێنه‌ى نه‌رێنى لاى زۆربه‌ى سه‌ركرده سياسى و حيزبييه‌كان له‌سه‌ر ئافره‌تان به گشتى.- هه‌ڵه تێگه‌يشتن له تواناكانى سياسى و رێكخراوه‌يى و په‌يوه‌ندييه‌كانى ئافره‌تاندا به‌گشتى. - كه‌مى زانيارييه‌كانى ئافره‌ت بۆ ماف و به‌رپرسياريه‌تيه سياسيه‌كان خۆى به تايبه‌ت.- هه‌ژارى كه‌ره‌سته‌كانى پێناسينى كه‌سيى ئافره‌ت به‌شێوه‌يه‌كى فه‌رمى، كه ده‌رفه‌تى زياتر پێده‌دات بۆ به‌شداريكردنى سياسى.
هاوكات له‌گه‌ڵ رووبه‌رووبوونه‌وه‌ى ئافره‌تان له زۆر له‌و كۆسپ و ته‌گه‌رانه‌ى سه‌باره‌ت به تواناكانى به‌شداربوونيان له كارى سياسيدا، به‌ڵام له هه‌مانكاتدا هه‌ندێ ده‌رفه‌ت له‌به‌رده‌مياندا ره‌خساوه، بۆ خستنه‌رووى رۆڵى راسته‌قينه و كارايان له بوارى سياسيدا، وه‌ك زيادبوونى ئاستى هۆشيارى كۆمه‌ڵگا سه‌باره‌ت به گرنگى رۆڵى ئافره‌ت و ئاماده‌بوونى سياسيى. زێده‌بارى رووچوونى ئاشكرا بۆ حكومه‌ته‌كان به‌گشتى به‌ره‌و به‌شداريپێكردنى ئافره‌تان له پرسى هه‌ڵبژاردنه‌كان و په‌رله‌ماندا. به‌ڵام بۆئه‌وه‌ى زياتر رێژه‌ى به‌شداريكردنى ئافره‌ت له پرسه سياسيه‌كان به‌رزبكرێته‌وه، پێويسته حكومه‌ت و لايه‌نه سياسييه‌كان هه‌ندێ له چاكسازييه‌كان ئه‌نجام بده‌ن، وه‌ك چاكسازى له رێكخستنه‌كانى پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردن، و رێكارييه جياكارييه‌كانى ئه‌رێنى به هه‌ندوه‌ربگيرێن كه له به‌رژه‌وه‌ندى ئافره‌تاندا بشكێته‌وه. هه‌روه‌ها جێبه‌جێكردنى ئاليه‌تى يان كاروميكانيزمى تايبه‌ت بۆ پشتگيريكردنى سه‌ركرده‌كانى ئافره‌ت و دروستكردنى توانا و كارامه‌ييه‌كانى ئه‌م سه‌ركردانه، جگه له پاڵپشتى و جێخستنى رۆڵى ميديا له خستنه‌رووى وێنه‌يه‌كى ئه‌رێنى له‌سه‌ر ئافره‌تانى كارا و چالاك له بوارى سياسيدا و به‌شداريكردنى له برياره چاره‌نووسازه‌كان له گشت كه‌رته‌كاندا.
بۆيه ئافره‌تان پێويسته خۆيان رێكبخه‌ن بۆ ده‌سته‌به‌ركردنى به‌شدارييه‌كى كارا له كارى سياسيدا وه‌ك:1- پێويسته ئافره‌تان خۆيان رێكبخه‌ن له‌نێو حيزبه سياسييه‌كان و له ده‌ره‌وه‌ى حيزبه‌كانيش. چونكه رێكخستنى ئافره‌تان له چوارچيوه‌ى به‌رژه‌وه‌ندييه‌كان له‌ناو كۆنگره حيزبييه‌كان بۆ هه‌ڵبژاردنى كانديده‌كان يان له ده‌ره‌وه‌ى كۆنگره‌كان ده‌بێته شاره‌زاييه‌كى به نرخ بۆ ئافره‌تان و پێگه‌يه‌كى باڵاده‌ستيان بۆ ده‌ره‌خسێنێ. هه‌روه‌ها له‌نێو حيزبه سياسييه‌كان به‌هۆى ئه‌وه‌ى ئافره‌تان به‌شێكى زۆريان له كارى سياسيدا ده‌كه‌ن بۆيه جوله‌كانيان بۆ باشتركردنى نوێنه‌رايه‌تيان ده‌بێت. 2- پێويسته ئافره‌تان هانى حيزبه‌كان بده‌ن بۆ دانانى ياساورێساى روون و ئاشكرا بۆ هه‌ڵبژاردنى كانديده‌كان.3- په‌يڕه‌وكردنى سيسته‌مى نوێنه‌رايه‌تى رێژه‌يى باشتره له سيسته‌مى نوێنه‌رايه‌تى گشتى بۆ زيادكردنى رێژه‌ى ئافره‌تاندا.4- پێويسته ئافره‌تان هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ گشت ورده‌كارييه‌كان هه‌ر پێڕه‌وێكى سياسى بكه‌ن بۆ ده‌رخستنى لايه‌نه باش و خراپه‌كانى بۆ ئافره‌ته‌كان. 5- گۆڕانكارى له سيسته‌مى هه‌ڵبژاردنه‌كاندا وا ده‌كات نوێنه‌رايه‌تى باشتر زياتر سه‌ركه‌وێت هه‌روه‌ها يارمه‌تى ئافره‌تان ده‌دات له باشتركردنى ئاستى نوێنه‌رايه‌تيان.6- ئه‌و هێزانه‌ى كه گرنگى به نوێنه‌رايه‌تى ئافره‌تان ده‌ده‌ن ئه‌گه‌ر وه‌كو پێويست رێكنه‌خراون، كاريگه‌رييه‌كه‌شى كه‌متر ده‌بێت.7- په‌يڕه‌وكردنى ستراتيجيه‌تى باشتركردنى ئاستى نوێنه‌رايه‌تى ئافره‌تان په‌يوه‌ست به كاراكردنى ده‌نگى ئافره‌ت له‌نێو حيزبه‌كان يان له ده‌ره‌وه‌ى حيزبه‌كاندا به گشتى. د.ئاريانا ئيبراهيم/مامۆستاى زانكۆ