پێش چەند كاتژمێر لە دەست بەكاربوونی... دواین وردەكاری ئیدارەكەی بایدن

2021-01-19

جۆبایدن سەرۆكی هەڵبژێردراوی ئەمریكا، سبەی چوارشەممە 20ی یەنایەر وەك 46 یەمین سەرۆكی ئەمریكا دەستبەكاردەبێت و بەفەرمی دەچێتە كۆشكی سپیەوە، بۆیە سەرۆكی نوێی ئیدارەیەكی نوێی پێكهێناوە.


تۆڕی " فۆكس نیوز"ی ئەمریكی، وردەكاری و ناوی ئەندامانی ئیدارەكەی بایدنی ئاشكرا كردووە، كە زۆر ناوی تێدایە و پێشتر لە ئیدارەكەی باراك ئۆباما سەرۆكی پێشووتری ئەمریكادا پۆستیان پێدراوە.


پێكهاتەی كابینەكەی بەم شێوەیەی خوارەوە دەبێت:
كامالا هاریس: جێگری سەرۆك:
كامالا هاریس بە یەكەم جێگری سەرۆك دادەنرێت، كە ژن بێت و بە رەچەڵەك ئەمریكی نەبێ، كامالا لەشاری ئەوكلاند لە ویلایەتی كالیفۆرنیا لە دایك و باوكێكی جامایكی و هندی لە دایك بووە


ئەنتۆنی بلینكین- وەزیری دەرەوە:
ئەنتۆنی لە ئیدارەكەی باراك ئۆبامادا، جێگری وەزیری دەرەوە بووە.


جانیت یلین- وەزیری گەنجینە:
یلین پێشتر وەك سەرۆكی ئەنجومەنی راوێژكارانی ئابوری و سەرۆكی ئەنجومەنی یەدەگی فیدرالی بووە، دەبێتە یەكەم ژن كە وەزارەتی گەنجینە بەڕێوە دەبات.


لیود ئۆستن-وەزیری بەرگری:
ئۆستن ژەنراڵێكی خانەنشینە، ماوەی زیاتر لە 40 ساڵ خزمەتی سەربازی كردووە، دەبێتە یەكەم وەزیری بەرگری كە رەش پێستە.


میریك گارلاند- داواكاری گشتی:
گارلاند ئێستا لە دادگای بەرایی لە پایتەخت دادوەری فیدراڵیە،ئۆباما بۆ دادگای باڵا كاندیدی كرد، بەڵام ئەنجومەنی پیران ئامادەنەبوو متمانەی پێبكات.


دیب هالاند- وەزیری ناوخۆ:
هالاند ئێستا لە نیو مەكسیكۆ كۆنگرێسمانی دیموكراتەكانە،ئەگەر پۆستەكەی وەرگرت، ئەوە دەبێتە یەكەم وەزیری ناوخۆ كە بە ڕەچەڵەك ئەمریكیە.


تۆم فیلساك- وەزیری كشتوكاڵ:
تۆم لە ئیدارەكەی ئۆبامادا لە نێوان ساڵامی 2009-2017 ئەو پۆستەی بەڕێوە بردووە.


جینا ریمۆندۆ- وەزیری بازرگانی:
ریمۆندۆ ئێستا حاكمی ویلایەتی رۆد ئایلاندە.


مارتی واڵش- وەزیری كار:
ئەو ئێستا سەرۆكی شارەوانی بۆستنە.


كزتفییە بیسیرا- وەزیری تەندروستی و خزمەتی مرۆڤایەتی:
بیسیرا داواكاری گشتی ویلایەتی كالیفۆرنیایە.


مارسیا فۆدج- وەزیری نیشتەجێ بوون و پەرەپێدانی بیناسازی:
ئێستا لە ویلایەتی ئۆهایۆ نوێنەری دیموكراتەكانە.


بیت بۆتیگیگ – وەزیری گواستنەوە:
سەرۆكی پێشووی شارەوانی ساوس بیندە لە ویلایەتی ئیندیانا.


جینیفر گرنهۆلم- وەزیری وزە:
حاكمی پێشووی میشیگان بووە


میگیل كاردۆنا- وەزیری پەروەردە و فێركردن:
كاردۆنا ئێستا راسپێردراوی فێركردنە لە ویلایەتی كناتیكیت.


جۆن كێری- نوێنەری تایبەتی سەرۆكی ئەمریكا بۆ كەشوهەوا:
كێری پێشووتر لە ویلایەتی دووەمی ئۆبامادا وەزیری دەرەوە بووە، هەروەها لە نێوان ساڵانی 1985 بۆ 2013 ئەندامی ئەنجومەنی پیران بووە.


لیندا تۆماس گرینفیلید- باڵیۆزی ئەمریكا لە نەتەوە یەكگرتوەكان:
تۆماس لە سەردەمی ویلایەتی یەكەمی باراك ئۆبامادا، باڵیۆز بووە لە لیبریا، هەروەها لە ویلایەتی دووەمدا هاریكاری وەزیری دەرەوە بووە بۆ كاروباری ئەفریقا.


ئەفریل هێنز- بەرێوەبەری هەواڵگری نیشتیمانی:
لەسەردەمی باراك ئۆبامادا، جێگری ئاژانسی هەواڵگری ناوەندی و جێگری سەرۆكی راوێژكاری ئاسایشی نەتەوەیی بوە.


لە كابینەكەی جۆبایدندا، چەندین كەسایەتی دیكە دیاری كراون، كە پێشتر لە ئیدارەكەی ئۆبامادا هەمان پۆستیان پێدراوە، یان لەو شوێنەدا پۆستی باڵایان هەبووە.