دیپلۆماتیك – فه‌ره‌یدون بێوار
دوای زیندانی کردنیان بۆ چه‌ند مانگێک و به‌دوو دانیشتن، دادگای تاوانه‌کانی هه‌ولێر، به سه‌رۆکایه‌تی دادوه‌ر زار هه‌رکی، سزای 6 ساڵ زیندانی به‌سه‌ر (شێروان شێروانی، شڤان سەعید، گوھدار زێباری، ئەیاز کەرەم، ھاریوان عیسا) رۆژنامه‌نووس وچالاکوانی بادیناندا، سه‌پاند. ئه‌مه‌ش كاردانه‌وه‌ی ناوخۆیی و نێوده‌وڵه‌تی لێكه‌وته‌وه‌و ته‌نانه‌ت له‌سه‌ر ئاستی چوار سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی هه‌رێمیش (سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم، سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌ت، سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان، سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری) كاردانه‌وه‌ی جیای لێكه‌وته‌وه‌و بوون به‌دووبه‌شه‌وه، كه‌به‌شێك دژی بڕیاره‌كه و به‌شه‌كه‌ی تر داكۆكی لێده‌كه‌ن. هەروەها جگه له پارتی، زۆربه‌ی حزبه‌كان و فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان، به به‌یاننامه و لێدوان ئیدانه‌ی بڕیاره‌كه‌یان كرد و داوای پێداچوونه‌وه‌و ئازاد كردنی گیراوان ده‌كه‌ن.
له‌دادگا چی روویدا...؟
هه‌ر چه‌نده سزادراوان له بادینان و پارێزگای دهۆک ده‌ستگیرکرابوون، به‌ڵام گوازرابوونه‌وه بۆ زیندانه‌کانی هه‌ولێر و له‌دادگای تاوانه‌كانی هه‌ولێر دادگایی كران، به‌گوێره‌ی گوته‌ی پارێزه‌ر و په‌رله‌مانتار و شایه‌دحاڵه‌کان، ئه‌وانه‌ی که ئاماده‌ی دادگایی کردنه‌که بوون، به‌تایبه‌تی عه‌لی حه‌مه‌ساڵح ئه‌ندامی په‌رله‌مانی کوردستان له زنجیره‌وتارێکدا چیرۆکه‌کانی دادگاییکردنه‌که ده‌گێڕێته‌وه‌و ئاماژه به‌وه ده‌کات "سه‌رجه‌م تۆمه‌ته‌کان که ئاراسته‌ی هه‌ر پێنج سزادراوه‌که کرابوون، بریتی بوون له‌وه‌ی له‌گروپ چات قسه‌یان کردووه، ره‌خنه‌یان له‌حکومه‌ت گرتووه، کاری رۆژنامه‌وانیان کردووه‌و ناسنامه‌ی سه‌ندیکای رۆژنامه‌نووسانی کوردستانیان نه‌بووه، هه‌ولێ تێکدانی ئاسایشی کوردستانیان داوه".
په‌رله‌مانتاره‌که و ته‌نانه‌ت پارێزه‌رانی سزادراوانیش جه‌خت له‌وه ده‌که‌نه‌وه، که هیچ به‌ڵگه بۆ سه‌لماندنی تاوانه‌کان له‌لایه‌ن دادگا و داواکاری گشتی نه‌خراوه‌ته‌ڕوو، به‌ڵکو ته‌نیا قسه‌ی گشتی بووه. هه‌روه‌ها چه‌ند سزادراوێک دانیان به‌وه‌دا ناوه که له‌لایه‌ن زه‌گا ئه‌منییه‌کانه‌وه به (نامووس) هه‌ڕه‌شه‌یان لێکراوه‌و ناچارکراون دان به‌وه‌شدا بنێن که نه‌یانکردووه.
هه‌ر چه‌نده مه‌سرور بارزانی سه‌رۆکی حکومه‌تی هه‌رێم، چه‌ند رۆژ پێشتر له‌کۆنگره‌یه‌کی رۆژنامه‌وانیدا تۆمه‌تی ئه‌وه‌ی ئاراسته‌ی گیراوان کرد، که ئه‌وانه سیخۆری وڵاتانن و پلانی چه‌کداری و ته‌قینه‌وه‌و کاری تیرۆریان هه‌بووه، به‌ڵام له‌میانی دادگایی کردنه‌که و دۆسیه‌ی تۆمه‌تباران، له‌لایه‌ن دادگاوه هیچ تۆمه‌تێکی له‌و جۆره ئاراسته‌ی گیراوان نه‌کرا.
هه‌ر بۆیه یاساناسان و چالاکوانان و لایه‌نه سیاسییه‌کان پێیانوایه که دادگا بێلایه‌ن نه‌بووه و له‌ژێر کاریگه‌ری قسه‌کانی سه‌رۆکی حکومه‌ت بڕیاری داوه.
کاردانه‌وه‌ی سه‌رۆکی په‌رله‌مان چی بوو؟
له‌سه‌ر ئه‌و پرسه، ده‌سه‌ڵاتی یاسادان به ده‌نگهاتوو د. رێواز فایه‌ق سه‌رۆکی په‌رله‌مان له‌راگه‌یه‌نراوێکدا ئاماژه‌ی به‌وه‌کرد "ئەوەى لە پەرلەمانتارانم بیستووە سەبارەت بە دادگاییکردنى ئەمڕۆى بەندکراوانى بادینان، دادگاى پێداچوونەوەى هەرێمى کوردستان دەخاتە بەردەم بەرپرسیارێتییەکى قورس، هیوادارم ئەوان بێ متمانەیی بە دەسەڵاتى دادوەرى تۆختر نەکەنەوە".
ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریی هه‌رێم لایه‌نداری خۆی راگه‌یاند...
ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ریی، که ده‌سه‌ڵاتێکی گرنگی هه‌ر ده‌وڵه‌ت و حکومڕانییه‌که و پێویسته بێلایه‌ن و پابه‌ندی یاساکارپێکراوه‌کان بێ، له‌سه‌ر هه‌مان دۆسیه به‌یاننامه‌یه‌کی بڵاوکرده‌وه و ده‌ڵێت "پرۆسه‌ی دادگاییکردنه‌که به‌شێوه‌یه‌کی ئاشکرا و شه‌فاف به‌رێوه‌چووه. هه‌ندێ داموده‌زگای فه‌رمی و یاسایی ولایه‌نی سیاسی لێدوانی جیاجیایان له‌سه‌ر پرۆسه‌ی دادگایی‌کردن و بڕیاره‌که داوه که ئه‌مه‌ش بێگومان ده‌چێته چوارچێوه‌ی ده‌ستێوه‌ردان له کاروباری ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری، چونکه دادگا نوێنه‌رایه‌تی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری ده‌کات و ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ریش بڕوای به بنه‌مای جیاکردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌کان هه‌یه و نه‌ده‌بوو ئه‌و لایه‌نه فه‌رمیانه پێشێلی بنه‌مای جیاکردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌کان بکه‌ن".
به‌ڵام دادوه‌ر رزگار ئه‌مین، ئه‌ندامی دادگای پێداچوونه‌وه‌ی هه‌رێم له‌لێدوانێکیدا ره‌خنه له لایه‌نگری ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێم ده‌گرێت و ده‌ڵێت "ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێم مافی ئه‌وه‌ی نییه ده‌ستوه‌ردان له‌و که‌یسه‌دا بکات". هه‌روه‌ها دان به‌وه‌شدا ده‌نێت، که له‌ماوه‌ی 40 ساڵ کارکردنی له‌بواری دادوه‌ری، هیچ کاتێک هێنده‌ی ئێستا دۆخی دادگاکان خراپ نه‌بووه.
حکومه‌ت سووره له‌سه‌ر تاوانبارکردنیان....
سزادانی رۆژنامه‌نووسان و چالاکوانانی بادینان، کاردانه‌وه‌ی ناوخۆیی و نێوده‌وڵه‌تی لێکه‌وته‌وه‌و ناوه‌نده میدیاییه‌کانی جیهان و به‌تایبه‌تی (سی پی جه‌ی)، ره‌خنه‌ی له‌بڕیاره‌که‌ی دادگای تاوانه‌کانی هه‌ولێر گرت، هه‌ر بۆیه نوسینگه‌ی هه‌ماهه‌نگی نێودەوڵەتی حکومەتی هەرێم سەبارەت بەسزادانی پێنج رۆژنامەنووس و چالاکوانی بادینان وەڵامی لیژنەی پاراستنی رۆژنامەنووسان، سی پی جەی دایه‌وه‌و ده‌ڵێت "داواکراوان بەگوێرەی ماددەی 165 و بەگوێرەی یاسای سزادانی عێراقی ژمارە 111 ساڵی 1969 کە لە لایەن پەرلەمانی کوردستانەوە بە ژمارە 23 لە ساڵی 2003 پەسەندکراوە، دادگایی کراون".
حکومەتی هەرێم جه‌خت له‌وه‌ده‌کاته‌وه "بەڵگەکان ئەوە دەردەخەن، تۆمەتباران لە رێگای سۆشیاڵ میدیا و گروپی دانووستان، پلانیان بۆ تێکدانی سەقامگیریی هەرێم هەبووە. بەڵگەکان بریتین لە گرتنی وێنەی ناوچەی قەدەغەکراوی ئەمنی و دەنگە نامە کە تێیدا باس لە هەڵگرتنی چەک دەکرێت دژی حکومەت. تۆمەتباران ئۆتۆمبێلی بێ بەڵگەیان بەکارهێناوە کە چوار مەغزەنی کڵاشینکۆڤ، تاپڕ و دووربینی سەربازیی تێدابووە، هەوڵی وەرگرتنی زانیاری لەبارەی شوێنی بۆردومانی فڕۆکە جەنگییەکانی سەر سنوور و تاکتیکی سەربازی پێشمەرگە لە رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر داوە. لەگەڵ ئەوەش، تۆمەتباران لە سەندیکای رۆژنامەنووسانی هەرێمی کوردستان ناویان تۆمار نەکردووە و کاریشیان بۆ هیچ دامەزراوەیەکی میدیایی نەکردووە. تایبەتمەندی رۆژنامەنووسیان نییە، تا وەک رۆژنامەنووسێک بەرگریان لێ بکرێت".
سه‌رۆکی هه‌رێم نیگه‌رانه...
نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان، له‌سه‌ر ئه‌و که‌یسه بێده‌نگی شکاند و دان به‌وه‌دا ده‌نێت "بڕیاری دادگا بۆ سزادانی چەند ڕاگیراوێک نیگه‌رانى دروست کردووە، بەڵام ئەوە دوا بڕیار نییە. بەپێی یاسا، مافى سزادراوانه تانە لە بڕیاره‌کە بده‌ن، دادگای پێداچوونەوەش ئەرکیەتی بە پشتبەستن و ڕێزگرتن لە یاسا و مافەکانی مرۆڤ و مافی یاسایی‌ی سکاڵالێکراو و سکاڵاکار، بە کەیسه‌که‌دا بچێتەوە تا هەمووان هەست بکەن وەک یەک مافیان پارێزراوە".
وه‌ک ئاماژه‌یه‌ک بۆ لێدوانه‌که‌ی مه‌سرور بارزانی ئامۆزای، که پێشوه‌خته، به‌ر له حوکمی دادگا، گیراوانی تاوانبار کرد، سه‌رۆکی هه‌رێم ده‌ڵێت "دەبێت یاسا سەروەر بێت و هیچ لایەن و کەسێک مافی دەستوەردانیان لە کاروباری دادگادا نییە".
نێچیرڤان بارزانی داواش ده‌کات "دادگا و دادوەرانى به‌ڕێز دەبێت شکۆی سەربەخۆییى خۆیان لەپێناو سه‌روه‌ریى یاسادا بپارێزن، تا شکۆی مرۆڤ و شکۆی وڵات لە سایەی شکۆی یاسادا پارێزراو بێت".
دژه تیرۆر وه‌ڵامی نێچیرڤان بارزانی ده‌داته‌وه...
راگه‌یه‌نراوه‌که‌ی نێچیرڤان بارزانی، باڵی مه‌سرور بارزانی نیگه‌ران کرد و ته‌نانه‌ت هه‌ندێ میدیای نزیک له مه‌سرور بارزانی، به‌یاننامه‌که‌یان بڵاونه‌کرده‌وه.
ده‌زگای دژه تیرۆری کوردستان، که سه‌ر به ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی کوردستانه و خودی مه‌سرور بارزانی هێشتا سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نه‌که‌یه، ناراسته‌وخۆ وه‌ڵامی سه‌رۆکی هه‌رێمی دایه‌وه‌و له راگه‌یه‌نراوێکدا ده‌ڵێت "زۆر سەیرە لە کوردستان کەسانێک بە بریاری دادوەر و رێکاری یاسایی لەسەر سیخوڕی‌کردن و تێکدانی یٔارامی و یٔاسایش و سووتاندنی بارەگا حکوومییەکان دەستگیر بکرێن، بەڵام بۆ تەوزیفی سیاسی وەها لە رای گشتی بگەیەنرێت کە یٔەمانە چالاکوان و رۆژنامەنوسن! لایەنەکانیش بۆ موزایەدەی سیاسی و رکابەری نیوخۆیی نێوانیان یٔەم بابەتە بەکار بێنن، لە کاتێکدا یٔەمە دژی بەرژەوەندنی نیشتمانی و نەتەوەیی هەرێمی کوردستانە".
که‌س و کاری سزادراون چی ده‌ڵێن...؟
که‌س و کاری سزادراون هه‌ر زوو بڕیاره‌که‌ی دادگایان ره‌تکرده‌وه‌و له‌راگه‌یه‌نراوێکدا جه‌خت ده‌که‌نه‌وه "بە بریارێکی نا داپەروەرانە پێنج لە کەسوکارەکانمان کە پێکدێن لە (شێروان شێروانی، شڤان سەعید، گوھدار زێباری، ئەیاز کەرەم، ھاریوان عیسا) کە روژنامەنۆس و چالاکوانی مەدەنی بوون بۆ ماوەی شەش سال زیندانیکران، لە کاتێکدا ھیچ بەلگەیەک لەسەر تومەتبارکردنیان نەبوو".
هه‌روه‌ها ئاشکرای ده‌کات که "لەو چەند مانگەی لە زیندان دابون ئەشکەنجەدراون و ھەرەشەی ژن و منالیان لێکرابوو، بێ بەشکرابون لەو مافەی پارێزەریان ھەبێت تا رۆژی دادگایی‌کردنیان. بەداخەوە دەستەلات بە رێگای ناراستەوخۆ ھەرەشەی بلاوکردنەوەی ڤیدیویی دانپێدانانی زیندانیکراوەکان دەکات، بۆ رای گشتی و ناوەندە جیھانیەکان رادەگەیێنین: دروستکردنی ڤیدیو لە ژێر ھەرەشە و ئەشکەنجەدان کارێکی نایاسایی و نا ئەخلاقیە و ئەم کارە رەتدکەین و ھیچ دانپێدانانێک لەژێر ئەشکەنجە یاسایی و حەقیقی نیە".
هه‌مووان چاوه‌ڕێی چی ده‌كه‌ن...؟
ئێستا بڕیاره‌كه نێردراوه بۆ دادگای پێداچوونه‌وه‌ی هه‌رێم، كه له سێ دادوه‌ر پێكدێت، هه‌مووان چاوه‌ڕوانی بڕیاری یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی دادگای پێداچوونه‌وه‌ی هه‌رێمن بۆ ئه‌وه‌ی بڕیاره‌كه پله‌ی كۆتایی وه‌ربگرێت، چ به‌په‌سه‌ند كردن یان ره‌تكردنه‌وه‌ی، یان گۆڕانكاری كردن له جۆریی سزاكه.