باڵیۆزی ئه‌مریكا له عێراق، له‌سه‌ر دۆسیه‌ی ده‌ستگیركراوان و ئازادی راگه‌یاندن و راده‌ربڕین هۆشداری ده‌داته هه‌رێم، به‌ڵام به‌رپرسانی هه‌رێم خۆیان له باسكردنی ئه‌و پرسه ده‌دزنه‌وه.
،،
به‌پێچه‌وانه‌وه له‌و راگه‌یاندراوه‌دا كه مه‌سرور بارزانی له‌باره‌ی كۆبونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له عێراق بڵاویكردۆته‌وه، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك باسی له‌وه نه‌كردوه كه له‌گه‌ڵ باڵیۆز باسی پرسی راگه‌یاندن و ئازادی راده‌ربڕین و دۆسیه‌ی ده‌ستگیركراوانی بادینان كرا بێت.
ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دەربارەی پرسی ئازادیی ڕادەربڕین و لەو نێوەندەشدا ئازادی بۆ ڕاگەیاندکاران بەردەوام لە پەیوەندیدا بووە لەگەڵ بەرپرسانی حکومەتی هەرێمی_کوردستان و بەردەوامیش دەبێت لەسەری. کۆمەڵگا دیموکراتیەکان ڕێز لە ئازادیی ڕادەربڕین دەگرن و پشتیوانی لە توانای ڕاگەیاندکاران دەکەن بۆ ئەنجامدانی کارەکانیان بە بێ ترس لە تۆڵە لێسەندنەوه.“ - ئۆفیسی راگەیاندنی نێردەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا".