رِوانگەی ئەوروپا بۆ مافەكانی مرۆڤ: دەسەڵات، دەیەوێت بەم سزا قورسەى رۆژنامەنوسان، هۆشداری بە ئۆپۆزسیۆن بدات، باجی ڕەخنەكانیان زۆر قورس دەبێت

2021-02-25

ڕوانگەی ئەوروپا بۆ مافەكانی مرۆڤ، بەتوندی ئیدانەی بڕیارەكەی دادگای هەولێر دەكات، كە تیایدا بڕیاری زیندانی كردنی بۆ پێنج رۆژنامەنوس وچالاكوانی مەدەنی دەركرد، سزاكەیان پەیوەستە بە چالاكی رۆژنامەوانی و مومارەسەی مافی ئازادی ڕادەربڕین.


وا دیارە دەسەڵاتدارانی هەرێمی كوردستانی عیراق، دەیانەوێت بەم سزا قورسە رۆژنامەنوس و چالاكوانان وڵات بەجێبهێڵن، هەروەها هۆشداری بە ئۆپۆزسیۆن بدەن كە باجی ڕەخنەكانیان زۆر قورس دەبێت

رۆژی 16ی شوباتی 2021، دادگای تاوانەكانی دووی هەولێر، سزای شەش ساڵ بەند كردنی بە سەر هەریەكە لە "شیروان سلیمان،شڤان عومەر،هاریوان محمد، ئیاز رەشید و گوهدار عبدالمجید"دا سەپاند، سزاكە بەپشت بەستن بە مادەی یەكی یاسای ژمارە(21)ی ساڵی 2003 پەرلەمانی كوردستان بوو، دواتر دادگاكە كەیسەكەی ڕەوانەی دادگای پێداچوونەوە"تمیز" كرد، ئەگەر دادگای پێداچوونەوە سزاكە پەسەند بكات، ئەوا دەبێتە بڕیاری كۆتایی و سزاكە جێبەجێ دەكرێت.


بەپێی ئەو زانیاریانەی دەست روانگەی ئەوروپا بۆ مافەكانی مرۆڤ كەوتووە، دادگای هەولێر چەند تۆمەتێكی ئاراستەی تۆمەتباران كردووە، وەك " هەڕەشە لە ئاسایشی نەتەوەیی" و "سیخوڕی بۆ لایەنی دەرەكی"، هەروەها ڕێگە بە تیمی پارێزەرانی تۆمەتباران نەدراوە،چاویان بە دەستگیركراوەكان بكەوێت، تەنها یەك جار نەبێت، ئەویش كەمتر لە پێنج خولەك بووە، هەروەها تیمی بەرگری لە دەستگیركراوەكان لە كۆی 200 پەڕەی سكاڵاكە تەنها دوو پەڕەیان بەدەست گەیشتووە،ئەمەش وایكردووە كە نەتوانن وەك پێویست بەرگریان لێبكەن، بۆیە بةلاى ڕوانگەى مافةكانى مرؤظةوة بڕیاری دادگا بەتةواوةتى پشت بەستن بە بنەمای یاسایی نەبووە، چونكە ئەو رۆژنامەنوسانە بە تۆمەتی مەترسیدار تۆمەتبار كراون، بەبێ ئەوەی دادگا تۆمەتەكان بسەلمێنێت، ئەمە جگە لەوەی كە دەستگیركراوەكان لە كاتی لێكۆڵینەوە ئەشكەنجە دراون و دادگایی كردنەكەیان مەرجی پاكی و دادپەروەرانەی تێدا نەبووە،. ڕوانگە ئەوروپیەكە، ئەوەش ڕوون دەكاتەوە، كە سەرجەم تایبەتمەندییە كەسیەكانی دەستگیركراوەكان وەك مۆبایل و كۆمپیوتەر دەستی بەسەردا گیراوە، هەروەها تیمی داواكاری، وەك تۆمەتێك لە دژیان وتە و گفتوگۆی دەستگیركراوانیان لە ئەپڵیكەیشنەكانی " ماسنجەر و واتسئاب" پێشكەش بە دادگاكە كردووە، هەروەها وێنەیەكی بارەگایەكی حزبی كە لە مۆبایلەكەی شێروان شێروانیدا بووە، وەك كاری سیخوڕی لةسةريان حساب كردووە.

،،

هێزە ئەمنیەكان بەشێوەیەكی نایاسایی و پێش پێنج مانگ ئەو پێنج رۆژنامەنوسەیان دەستگیر كرد، ئەو كات تۆمەتی ئاژاوەچێتی و سیخوڕی و هەوڵدان بۆ كودەتایان خرایە پاڵ. بەشدار حەسەن پارێزەری دەستگیر كراوەكان دەڵێت:" بەشێك لە دادوەرەكان لەگەڵ ئەو بڕیارەی دادگادا نەبوون،ئێمە داوامان كرد كە جارێكی دیكە بە ئامادەبوونی پارێزەران لێكۆڵینەوەیان لەگەڵدا بكرێت،بەڵام داواكەمان ڕەتكرایەوە، بۆیە لە ماوەی 30 رۆژدا تانە لە بڕیارەكە دەدەین". دەشڵێت:"هیچ بەڵگەیەك بۆ ئەو تۆمەتانە نیە كە ئاڕاستەی دەستگیركراوەكان كراوە".


ڕوانگەی ئەوروپی بۆ مافەكانی مرۆڤ، كۆپیەك لە بڕیارەكەی دەست كەوتووە، كە بەپێی بڕیارەكە دوای تەواوكردنی سزاكە، هەر پێنج سزادراوەكە بۆ ماوەی 5 ساڵ دەخرێنە ژێر چاودێرییەوە، ئەمە جگە لەوەی بە پێی مادەی (308) لە یاسای سزادانی تاوانەكان، مۆبایل و كۆمپیوتەر و كامێرەكانی ئەو رۆژنامەنوسانە دەنێردرێت بۆ وەزارەتی دارایی، بۆ ئەوەی ئەو بە ویستی خۆی مامەڵەیان پێوە بكات. نیاز عەبدوڵڵا رۆژنامەنوس و چالاكوان بە ڕوانگەكەی وتووە " دەستگیر كراوەكان ئاشكرایان كردووە لەكاتی لێكۆڵینەوە ئەشكەنجە دراون، هەروەها یەكیَك لە دەستگیراكراوەكان كە شێروان شێروانیە، لە بەردەم دادگا رایگەیاندووە، ئەشكەنجەدراوە و بە دەستدرێژی سێكسی بۆ سەر هاوسەرەكەی هەڕەشەی لێكراوە، هەروەها ناچار كراوە، واژۆ لەسەر كارێك بكات كە نەیكردووە، بەڵام دادوەر هیچ یەكێك لەمانەی لەبەرچاو نەگرتووە".


نیاز عەبدوڵڵا، باس لەوەش دەكات كە" گومانیان لە تەندروستی دەستگیر كراوەكان هەیە، كێشیان زۆر دابەزیوە، هەروەها شڤان عومەر لەكاتی خوێندنەوەی بڕیاری دادگا كە تاوانبار كراوە بە سیخوڕی و تیرۆر، لەهۆش خۆی چووە". عومەر عەجلونی، توێژەر و شارەزای یاسایی بە ڕوانگە ئەوروپیەكەی وتوە" وا دیارە دەسەڵاتدارانی هەرێم، بەم بریارە قورسە دەیانەوێت رۆژنامەنوسان وڵات بەجێبهێڵن، هەروەها بە ئۆپۆزسیۆن بڵێن، باجی ڕەخنەكانی ئەمرۆیان زۆر قورسە". دەشڵێت:" پێویستە دەسەڵاتدارانی هەرێمی كوردستانی عیراق ڕێز لە پێوەرەكانی دادگایەكی دادپەروەرانە بگرن، هەروەها تۆمەتباران ناچار نەكرێن كە دان بە تۆمەتێكدا بنێن كە ئەنجامیان نەداوە".


لە كۆتاییدا، روانگەی ئەوروپا بۆ مافەكانی مرۆڤ، داوا لە دەسەڵاتدارانی هەرێمی كوردستانی عیراق دەكات، بەبێ هیچ مەرجێك و بە زوترین كات، دەستگیر كراوەكان ئازاد بكات، هەروەها هانی دەسەڵاتداران دەدات كە ڕێز لەسەربەخۆیی دادگاكان بگرن، چیدیكە وەك فشارێك بۆ سەر رۆژنامەنوس و ئۆپۆزسیۆن دادگاكان بەكار نەهێنن.