بەهۆی پەتای كۆرۆناوەیە... سەردانی پاپا نیگەرانی زۆری لێدەكەوێتەوە

2021-03-03

شارەزایانی بواری نەخۆشیە گوازراوەكان، نیگەرانن لە سەردانی پاپا فرەنسیس بۆ عیراق، چونكە لەم كاتەدا ڕێژەی توشبوان لەعیراق بەشێوەیەكی بەرچاو بەرزبۆتەوە و سیستەمی تەندروستی زۆر خراپە، هەروەها چاوەڕوانیش دەكرێت قەرەباڵغیەكی زۆر لە كاتی سەردانەكەیدا دروست ببێت.

وا بڕیارە رۆژی 5ی مارس، پاپا فرانسیس سەردانی عیراق بكات، ئامانج لە سەردانەكەی بۆ " ئەوەیە پاڵپشتی روحی و مەعنەوی مەسحیەكانی عیراق بكات، هەروەها ڤاتیكان دەیەوێت پردی پەیوەندی لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ بنیاتبنێت".
بەڵام پسپۆڕێكی بواری تەندروستی دەڵێت:"بەڵام لە ڕووی بڵاو بوونەوەی پەتاكەوە، ئەوا كاتێكی گونجاو نیە كە لەم كاتەدا سەردانی عیراق بكات، كە پەتا جیهانیەكە زۆر بڵاو بۆتەوە".

،،

ئەوەی مەترسیەكەی زیاتر كردووە، ئەوەیە كە چاوەڕێ دەكرێت، باڵیۆزی ڤاتیكان لە عیراق هاوەڵی سەردانی پاپا بكات، بەڵام پێشتر دەنگۆی ئەوە هەبووە، كە بڵیۆز توشی كۆرۆنا بووە و خۆی كەرەنتین كردووە، هەروەها پەتاكەشی هێشتا تێنەپەڕاندووە.


ئاژانسی ئاسۆ شەیتد پرێس لە سەرچاوەیەكی باڵیۆزخانەكەوە ئاشكرای كرد، كە میتا لیسكۆڤار، سەرۆكی ئاساقیفە، نیشانەكانی لاوازن، هەروەها لە ئامادەكارییەكانی بۆ پێشوازی لە پاپا بەردەوامە.


پسپۆڕان ئاماژە بەوە دەكەن، جەنگە یەك لەدوای یەكەكان و قەیران و ئاوارەبوونی عیراقیەكان و گەندەڵی، سیستەمی تەندروستی ئەو وڵاتەی داڕماندووە، هەروەها توێژینەوەكان ئەوە ئاشكرا دەكەن، كە زۆرینەی توشبووانی عیراق لە ڤایرۆسی گۆڕاوی كۆرۆنان، كە بەقورسی نیشانەكانیان تێدا دەردەكەوێت و بۆ یەكەمجار لە بەریتانیا ئەو ڤایرۆسە نوێیەی كۆرۆنا سەری هەڵدا.


ناڤید مدنی، پزیشك و شارەزا لە بواری ڤایرۆسەكان و بەڕێوەبەری دامەزراوەی سەنتەری فێركردنی زانستە تەندروستیەكان لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باكوری ئەفریقا دەڵێت:" پێم وایە هاتنی پاپە بیرۆكەیەكی باش نیە".
شارك مدنی كە بەڕەگەز ئێرانیە و لە وتارێكیدا لە The Lancet، كە ساڵی ڕابردوو بڵاوی كردەوە، كە هەریەكە لە وڵاتانی عیراق و سوریا و یەمەن، لە ڕووبەڕوو بونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا زۆر لاوازن،چونكە هێشتا لەگەڵ ڕووبەڕوو بونەوەی چەكدارە توندڕەوەكان خەریكن و هەروەها نزیكەی 40 ملیۆن كەسیان هەیە، كە پێویستیان بە هاوكاری مرۆیی هەیە.
دەشڵێت:" پەرۆشی هاوڵاتیانی عیراق بۆ پێشوازی لە پاپا، كە وڵاتەكەیان پشتگوێ خراوە و چەندین جەنگی بەخۆیەوە بینیوە، ئەوا دەبێتە مایەی ئەوەی كە بەبێ ویست ڕێكارە تەندروستیەكانی ڤایرۆسی كۆرۆنا پێشێل بكرێت".
بەهارات بانخانیا، پزیشك و شارەزا لە ڕووبەڕوو بونەوەی نەخۆشیە گوازراوەكانی كۆڵیژی زانكۆی ئیكستەر، لە بارەی سەردانی پاپا فرەنسیسەوە دەڵێت:" ئەوە بۆنەیەكی نموونەییە كە چەندین حاڵەتی توشبون بە ڤایرۆسەكە تۆمار بكرێت، بەشێوەیەك كە عیراق نەتوانێت مامەڵەی لەگەڵ بكات".
دوو بەرپرسی عیراقی ئاشكرایان كرد، كە دوو ڕێكخراو بەڵێنیان داوە كە دەمامك دابەش بكەن و دووری كۆمەڵایەتی پەیڕەو بكەن، ئەمە جگە لەوەی شوێنی سەردانەكان فراوان بكەن.
ئەو بەرپرسە كە نەیویستوە ناوی ئاشكرا بكرێت، بە كەناڵی " الحرە"ی ڕاگەیاندوە كە پرۆتۆكۆڵی چاودێری تەندروستی" هەرچەندە جێگای شەرمە، بەڵام دەكرێت ئیدارەی بدرێت".

،،

ڤاتیكان لای خۆیەوە، ئامادەكاری تەواوی بۆ سەردانەكە كردووە، ڤاكسینی بە پاپا فرەنسیسی تەمەن 84 ساڵ و وەفدی یاوەری داوە كە لە 20 ئەندام پێكدێن، ئەمە جگە لەوەی ڤاكسین بە رۆژنامەنوسانی هاوەڵیشی دراوە، كە ژمارەیان زیاتر لە 70 كەسە و لەو فرۆكەیەدا دەبن كە پاپا سەردانی پێدەكات.


بەڵام لە عیراق، لە باشور و ناوەڕاست بۆ هەرێمی كوردستان، خەڵكانێكی زۆر دەیانەوێت لە وتارەكانی پاپادا ئامادە بن، بەڵام هیچیان ڤاكسینیان پێنەدراوە، كە ئەمەش كێشەیە.
لەبارەی سەردانی پاپا فرەنسیس بۆ عیراق، رێكخراوی تەندروستی جیهانی ئاماژە بەوە دەكات، كە كاتێك پرسیاری ئەو سەردانەمان لێدەكەن، ئەوا ئێمە دەڵێین پێویستە وڵاتەكە هەڵسەنگاندن بۆ مەترسیەكانی بڵاو بوونەوەی ڤایرۆسەكە بكات، هەروەەها ئەوەش دیاری بكات، كە ئایا دەكرێت سەردانەكە دوابخرێت.
ماریا ڤان كیركۆڤ، بەڕێوەبەری هونەری لە ڕێكخراوی تەندروستی جیهان دەڵێت:"هەموو كارە پەیوەستە بە بەڕێوەبردنی مەترسیەكە، ئەوەش پەیوەستە بە دۆخی بڵاو بوونەوەی ڤایرۆسەكە".
پاپا فرەنسیس رایگەیاند كە ئامادەیە سەردانی عیراق بكات، ئەگەر هەموو عیراقیەكان لە ترسی بڵاو بوونەوەی ڤایرۆسەكە لە تەلەفزیۆنەوە سەیری سەردانەكە بكات.