کاسترۆ چی بە پاپا ووت

2021-03-05

ئومێد پاڵانی

پاپا ژانپۆڵی دووەم؛ ڕێبەری پێشووی کاتۆلیکەکانی جیهان، ساڵی 1998 سەردانێکی وڵاتی کوبای کرد و دیدارێکی لەگەڵ فیدڵ کاسترۆ ئەنجام دا، لەم دیدارەدا پاپا وەک ئامۆژگاری لە فیدڵ کاسترۆ ئەپرسێت: ئایا تۆ باوەڕت بە کڵێسا هەیە؟"
فیدڵ زیرەکانە وەڵامی ئەداتەوە: ئایا تۆ خۆت باوەڕت بە خوا هەیە؟
پاپا کە لەم وەڵامەی کاسترۆ حەپەسابوو، پاش کەمێک بێدەنگی ئەڵێت:
خەڵکی ئاسایی باوەڕیان بە خوا هەیە، چۆن ئەکرێت من کە جێنشینی عیسای مەسیحم باوەڕم بە خوا نەبێت؟!"

پاشان کاسترۆ ئەڵێت: خەیاڵم ئاسوودە بوو، چونکە بەهۆی بێدەنگیی ئێوەوە لە ئاست دەستدرێژییەکانی ئەمریکا لە هەموو گۆشەیەکی ئەم جیهانە و کوشتاری مرۆڤەکان و نەبوونی کاردانەوە بەرانبەر تاوانکارییەکان و پشتیوانی نەکردن لە خەڵکانی ستەملێکراوی دنیا، پێم وابوو باوەڕتان بە خوا نییە.

پاپا کە بەهۆی قسەکانی کاسترۆوە تەواو پەرێشان بووبوو، ئەم قسانەی وەک سووکایەتی بە خۆی و پەیڕەوانی کڵێسا لێکدایەوە و ویستی دانیشتنەکە بەجێ بهێڵێت، بەڵام کاسترۆ داوای لێ کرد دان بەخۆیدا بگرێت و پێی وت:
ئەگەر خۆت بە نوێنەری عیسای مەسیح لەسەر زەوی دەزانیت، پێت وایە میلیۆنان شوێنکەوتووت هەیە و زۆرێک لە سەرۆکانی دنیا لە نێویشیاندا سەرۆکی ئەمریکا لەسەر و کاربەدەستانی ئەم وڵاتە باوەڕیان بە تۆ هەیە و پێگەکەت بە پیرۆز دەزانن، داوایان لێ بکە دەست لە جەنگ هەڵبگرن و بودجەی شەڕ بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەژاری و ڕزگارکردنی مرۆڤ تەرخان بکەن.

پاپا لە وەڵامدا ئەڵێت: کڵێسا کاری بەسەر سیاسەتەوە نییە.

لێرەدا کاسترۆ دواین تیری خۆی ئەهاوێت و ئەڵێت:
ئەگەر کڵێسا بە میلیۆنان شوێنکەوتووەوە کاری بەسەر سیاسەتەوە نەبێت و بەرانبەر چارەنووسی خەڵک و ئەو هەموو بەڵایەی ئیمپریالیزمی ڕۆژئاوا و سەرمایەداران بەسەر هەژاران و وڵاتانی جیهانی سێهەمدا ئەیهێنن، هیچ ڕۆڵێکی نەبێت کەواتا کڵێسایەکی لەم جۆرە تەنها ڕۆڵێکی فەنتازی و ڕازاندنەوەی هەیە و تەنها بۆ کۆمەڵێک بۆنەی وەک ساڵی تازە، هاڵۆیین، ڕۆژی سوپاسگوزاری و ئەم شتانە باشە. کڵێسایەکی لەم جۆرە چ کارێکی بە باوەڕی من هەیە؟ هەڵبەتە من باوەڕم بە کڵێسایەکی لەم جۆرە نییە، چونکە ئەهلی بۆنە و فەنتازیا و تەشریفات نیم.

دوای ئەم دیدارە پاپا ژانپۆڵ لە کاتی گەڕانەوەیدا بۆ ڕۆما، بە پەیامنێران ئەڵێت: ئەگەرچی کاسترۆ باوەڕی بە کڵێسا نییە، بەڵام پێم وابێت یەکێکە لەو کەسانەی کە جێگەی سەرنجی خوداوەندە.

ئایا لە هەموو ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا کەسێکی بوێری وەک کاسترۆ دەستدەکەوێت ئەم قسە ڕاستانە ڕووبەڕووی پاپا بکات،