بۆتە مایەی گاڵتەجاری... ئێران ڤاكسینی فەخری زادە دژی كۆرۆنا بەرهەمدەهێنێت

2021-03-21

هاوڵاتیانی ئێران بەردەوام داوا دەكەن، كە ڤاكسینێكی كاریگەر لە دژی كۆرۆنا بۆ توشبوانی ڤایرۆسەكە دابین بكرێت، لەو وەڵامی ئەم داواكاریانەدا دەسەڵاتدارانی تەندروستی لە ئێران جارێكی دیكە باسیان لە بەرهەمهێنانی " ڤاكسینێك كرد كە لە ناوخۆ بەرهەمهێنراوە"، كە بەناوی محسین فەخری زادەوەیە، كە زانایەكی ئەتۆمی ئێران بوو لە نۆڤەمبەری 2020دا كوژرا.


ئاژانسی هەواڵەكانی ئێران " تەسنیم" ئەمڕۆ سێ شەممە لە هەژماری خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر ئاشكرای كرد كە" تاقی كردنەوەی ڤاكسینی شەهید فەخری زادە لە چەند خولەكی داهاتوو دەست پێدەكات"، ئاماژە بەوەش دەكات كە" نەوەیەكی فەخری زادە یەكەم خۆبەخش دەبێت بۆ تاقی كردنەوەی ڤاكسینەكە".

https://twitter.com/Tasnimnews

لەلایەكی دیكەوە، كیانوش جیهانپور، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران لەتویتێكیدا دووپاتی كردەوە كە" ڤاكسینەكە بە ناوی فەخری زادەوە و بە هاریكاری دامەزراوەی Sepand بۆ توێژینەوە و داهێنان، گەشەی پێدراوە".

https://twitter.com/drjahanpur

هەروەها " صدی سمیە" گرتەیەكی ڤیدیۆی بڵاو كردەوە، كە بە وتەی خۆیان" ئاشكرا كردنی ڤاكسینێكی دیكەی ئێرانیە بە ناوی شەهید فەخری زادە"، هەروەها میدیاكانی دیكە، باس لەوە دەكەن، كە ڕێو ڕەسمی ئاشكرا كردنی ڤاكسینەكە بە ئامادەبوونی هەردوو وەزیری تەندروستی و بەرگری دەبێت.
هەروەها ڤیدیۆیەكی دیكە بڵاو كرایەوە بە ناونیشانی " ساتی پێدانی یەكەم ڤاكسینی كۆرۆنا بە كوڕێكی شەهید فەخری زادە"بڵاو كرایەوە.

https://twitter.com/khabaronlinee

بەڵام ئاشكرا كردنی ڤاكسینێكی دیكە بە ناوی " فەخری زادە"وە، بووە مایەی گاڵتەجاری و لە تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان چەندین كاردانەوەی بە دوای خۆیدا هێنا، ماڵپەڕی " ئەیران ئینتەرناشیۆناڵ" چەندین كۆمێنتی هاوڵاتیانی بڵاو كردەوە، كە هەموویان پرسیار لە ڤاكسینەكانی دیكە و كاریگەرییان دەكەن.

https://twitter.com/IranIntl

یەكێك دەڵێت:" بۆچی بەردەوام ناویان دەگۆڕن، چی لە بارەی ڤاكسینی بركت، ڤاكسینی ساستۆر، ئێستا ڤاكسینێكی دیكە بە ناوی فەخری زادەوەیە؟".
كەسێكی دیكە لەسەر بەرهەمهێنانی ڤاكسینەكە دەڵێت:" هەموو ڕۆژێك ڤاكسینێكی نوێی ئێرانی رادەگەیەنن، بەڵام هیچ بەرهەم نەهاتووە، لە كاتێكدا دروستكردنی تاقیگە گرنگە، بەڵام گرنگتر بەرهمهێنانی پیشەسازییەكەیە".

https://twitter.com/hadanmoosavi


كەسێكی دیكە هۆشداری لە جۆرێكی ڤاكسینی ئێرانی دەدات و ئاماژە بەوە دەكات كە" ڤاكسینی ئۆكسفۆرد دەبێتە هۆی جەڵدەی خوێن، ئەی دەبێت حاڵت چۆن بێت بە ڤاكسینی ئێرانی".

https://twitter.com/aryamuzik


ئەمە لە كاتێكدایە، كە ئێران لە هەوڵی بەرهەمهێنانی سێ ڤاكسیندایە، یەكەمیان لە پەیمانگای " پاستۆر"ی ئێرانی، دووەمیان لە كۆمەڵەی " كۆڤیران بركات"، كە وا باس دەكرێت كە لە بەهاردا ڕادەگەیەنرێت، سێیەمیشیان " Sepand"ە، كە هەموویان لە قۆناغی تاقی كردنەوەدان، بۆ یەكەمجار لە دێسەمبەری 2020دا بەرهەمهێنانیان ڕاگەیەندراوە.

ڤاكسینە بیانیەكان لە نێوان قەدەغە و هاوردە كردندا:
عەلی خامەنەئی ڕێبەری باڵای كۆماری ئیسلامی ئێران، هاوردە كردنی ڤاكسینی لە ئەمریكا و بەریتانیاوە قەدەغە كردووە، بەڵام تەندروستی ئێران، داوای 4.2 ملیۆن لە ڤاكسینی ئاسترازینیكای سویدی- بەریتانی كردووە، هەروەها لە كۆی دوو ملیۆن، نیو ملیۆن لە ڤاكسینی ڕوسی بەدەستگەیشتووە.
لەلایەكی دیكەوە، بەرپرسانی تەندروستی ئێرانی لە هەوڵی بەدەستهێنانی 16.8 ملیۆن ڤاكسینی " سینۆڤارم"ی چینیدان، كە ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی لە چوار چێوەی بەرنامەی كۆڤاكس دەیەوێت بەشێوەیەكی دادپەروەرانە لە جیهاندا دابەشی بكات.

ئێرانیەكان مافی خۆیانە ڤاكسینیان پێبگات:
ڕێكخراوی چاودێری مافەكانی مرۆڤ " هیومان رایتس وۆچ" پێشتر دووپاتی كردۆتەوە، كە ئێرانیەكان مافی خۆیانە ڤاكسینیان لە زووترین كاتدا بەدەست بگات، هەروەها ئاماژە بەوەش دەكات كە:" قەدەغە كردنی هەندێك ڤاكسینی ڤایرۆسی كۆرۆنا،بەهۆی ئەوەی لە ئەمریكا و بەریتانیا بەرهەمهێنراون، هەڕەشە لە تەندروستی خەڵكی ئێران دەكات".
تارا سەبهەری فەر، توێژەری ئێرانی لە ڕێكخراوەكە دەڵێت:" ئێرانیەكان مافی خۆیانە ئەو ڤاكسینەیان بەدەست بگات، كە سەلامەت و كاریگەرە و نرخی گونجاوە، بۆیە پێویستە بڕیارەكان لەسەر ڤاكسینەكان لە ڕووانگەی تەندروستیەوە بێت، نەك سیاسی".
ئێران یەكێكە لەو وڵاتانەی كە زۆرترین زیانی لە بڵاو بوونەوەی كۆرۆنا پێگەیشتوە، چونكە لەسەرەتای بڵاو بوونەوەی تاكو ئێستا 120 ملیۆن كەس توشی ڤایرۆسەكە بوون، هەروەها 2.66 ملیۆن كەسی دیكەش بەهۆیەوە گیانیان لەدەستداوە.