شه‌وى رابردوو بۆ هه‌ردوو وڵاتى ئوردون و توركیا شه‌وێكى تاریك و دووروودرێژ بوو كه تیایدا به‌جیا شكستیان به دوو هه‌وڵى كوده‌تا هێناوه له وڵاته‌كه‌یان.
توركیا ئه‌زمونێكى زۆرى هه‌یه له‌گه‌ڵ ئه‌نجامدانى كوده‌تا یه‌ك له‌دواى یه‌كه‌كان، ئه‌وه‌ى جێگه‌ى سه‌رنجه هاوكات له‌گه‌ڵ هه‌وڵى شكستخواردووه‌كه‌ى شه‌وى رابردوو بۆ كوده‌تا له وڵاتى ئوردن، له‌هه‌مانكاتدا باس له‌هه‌وڵێكى دیكه‌ى كوده‌تا ده‌كرێت له توركیا.
شكستى كوده‌تا له ئوردن
ئێواره‌ى دوێنێ راگه‌یاندنه‌كان ئه‌وه‌یان بڵاو كرده‌وه كه‌وا حەمزە بن حسین، زڕبرای شا عەبدوڵا پادشای ئوردن و چه‌ند کەسی دیکە بەهۆکاری ئەمنی دەستگیرکراون، کە لەنێو ئەو کەسانەدا سەرۆکی پێشوی دادگای باڵا و نێردەی تایبەتی شا عەبدوڵای بۆ سعودیە تێدا بووه.
،،
هه‌رچه‌نده دواتر ئه‌وه بڵاوكرایه‌وه كه شازادە حەمزە بن حسین دەستبەسەر نەکراوە ، بەڵام دانی بەوەدا ناوە کە هه‌وڵدراوه بۆ ئه‌نجامدانى كوده‌تا به‌سه‌ر براكه‌یدا.
له‌لاى خۆیانه‌وه هه‌ریه‌كه له‌وڵاتانی كه‌نداو و ئه‌مه‌ریكا و ئه‌وروپا، پشتیوانی خۆیان بۆ ئارامی و سه‌قامگیری وڵاته‌كه و ده‌سه‌ڵاتی شا عه‌بدوڵڵا ده‌ربڕی.
هه‌روه‌ها وەزیری بەرگری ئیسرائیلیش لەبارەی هەوڵی کودەتا سەربازییەکەی ئوردن رایگەیاند: ئوردن قوڵایی ستراتیژی بۆ ئیسرائیل هەیە و لەکاتی قەیرانەکاندا هەمو هاوکارییەکی پێشکەشدەکەن.
له‌لایه‌كى دیكه‌شه‌وه مه‌سرور بارزانى سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، به‌ناوى حكومه‌ته‌وه پشتگیرى ته‌واوى خۆى بۆ حكومه‌ت و ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ى شا عه‌بدوڵا ده‌بری.
جارێكى دیكه توركیا
هاوكات له‌گه‌ڵ ده‌نگو باسى گه‌رم له‌باره‌ى ئه‌نجامدانى كوده‌تاكه‌ى ئوردن باس له هه‌ولێكى دیكه‌ى ئه‌نجامدانى كوده‌تاش ده‌كرێ كه شه‌وى رابردوو له توركیا له‌لایه‌ن 103 ژه‌نه‌راڵى خانه‌نیشن هه‌وڵى كوده‌تا دراوه به‌ڵام له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتى وڵاته‌كه‌وه شكستیان پێ هێنراوه.
،،
جێگه‌ى ئاماژه، هاوكات له‌یه‌ك كاتدا هه‌وڵدان بۆ ئه‌نجامدانى كوده‌تا و دروستكردنى نائارامى له هه‌ردوو وڵاتى ناوبراو
باس له ده‌ستێوه‌ردانى وڵاتانى ناوچه‌كه‌و به‌تایبه‌ت سعودییه ده‌كرێت كه ده‌یه‌وێت له‌رووى سیاسی و سه‌ربازییه‌وه ته‌داخولى كاروبارى وڵاتانى ناوچه‌كه بكات.