،،
لە مانگی مایس تاوەكو تشرینی یەكەم، چالاكوانان و مامۆستایان لە ناوچەی دهۆك هەستان بە ئەنجامدانی چەند خۆپیشاندانێك بۆ داواكردنی موچەكانیان؛ كە لەلایەن بەرپرسانەوە دواخرابوو.
،،
بەڵام، سێ سەرچاوەكە ئەم بانگەشەیەی زێباریان ڕەتكردەوە و ووتیان كە بەرپرسان بۆ یەكەم جارو تەنها بۆماوەی چەند خولەكێك ڕیگەیان بە پاریزەرەكان داوە قسەیان لەگەڵ بكەن بەر لە دەستپێكردنی دانیشتنەكانی دادگا لە بەرواری ١٥ و ١٦ شوبات.
هەروەها ووتیشیان كە دەستگیركراوان زۆر بەكەمی ڕێگەیان پێدراوە خێزان و كەس و كاریان ببینن و تەنها یەك جار ڕێگەیان پێدراوە كە كەس وكاریان ببینن بۆ ماوەی چەند خولەكێك لە سەرەتای دەستگیركردنیانەوە. ناسیاوێكی شڤان بروشكی ووتی كە باوكی ڕیگەی پێدراوە یەك جار بۆماوەی پێنج خولەك سەردانی بكات لە كانوونی دووەم بەڵام ئەفسەرانی ئاسایش لەناو ژوورەكەدا بوون لەكاتی سەردانەكەدا.
پارێزەرەكە ووتی خۆیی و چەند پارێزەرێكی تر كە بەرگریان لە كەیسی پیاوەكان كردووە هەوڵی وەرگرتنی فایلەكانیان داوە بەرلە دەستپێكردنی دادگایكردنەكان، بەڵام ئاسایش ڕەتی كردۆتەوە كە فایلەكانیان ڕادەستی پاریزەرەكان بكات سەرەڕایی نامەی دادگا لە پێدانی مۆڵەت بۆ وەرگرتنی فایلەكان لە ئاسایش. ئەو ووتی، تەنها حەوت ڕۆژ بەر لە دەستپێكردنی پرۆسەی دادگایكردنەكە، پارێزەرەكان ڕۆژی دەستپێكردنی دادگایكردنەكەیان پێگوترا. پارێزەرەكە ووتی، "پێمان گوترا كە دادوەر نەخۆشەو دەبێت چاوەڕوانی دواخستنی دادگایكردنەكە بكەین، بەڵام لە ناكاو ڕۆژی دادگایكردنەكە ڕاگەیەنرا.