نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان، لە دیدارێكەیدا لەگەڵ كەناڵی شەرقییە، جەختی لە عێراقی بونی خۆی و پەرۆشی بۆ عێراق دوبارە دەكاتەوە و رایدەگەیەنێت كە بەغدا بە قوڵایی ستراتیژی هەرێمی كوردستان دەزانێت
لەم بارەیەوە نێچیرڤان بارزانی دەڵێت: پێش 2003 له شێوه‌ی بیركردنه‌وه و سیاسه‌تی ئێمه‌دا یه‌ك بنه‌مای گرنگ هه‌بوو، ئه‌ویش ئه‌وه بوو كه
،،
ئێمه عێراقین و سه‌رئه‌نجام كێشه‌كانمان ده‌بێت له‌گه‌ڵ به‌غدا چاره‌سه‌ر ببێت، له‌و ماوه‌یه‌شدا ئێمه هیچ كات په‌یوه‌ندییه‌كانمان له‌گه‌ڵ به‌غدا نه‌پچڕاند، ته‌نانه‌ت له سه‌رده‌می رژێمی پێشووش په‌یوه‌ندییه‌كانمان به‌رده‌وام بوون.
له‌و چوارچێوه‌یه‌دا كه پرسی كورد له عێراق چاره‌سه‌ر ده‌بێت، ئه‌و كات ئه‌و حكوومه‌ته نوێنه‌رایه‌تیی سه‌روه‌ریی عێراقی ده‌كرد ئه‌وه‌ی له به‌غدا بوو، سه‌دام حسێن سه‌رۆك كۆماری ئه‌و وڵاته بوو، له‌به‌ر ئه‌وه ئێمه به‌رده‌وام ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌مان هه‌بووه، خۆم چه‌ندین جار سه‌ردانی به‌غدا و مووسڵم كردووه له‌و كاته‌دا.
لەبارەی جیابونەوە لە عێراقیش دەڵێت:
،،
جیابونەوە لە تێگه‌یشتنی ئێمەدا نییە، هەرێمی کوردستان بەشێکە لە عێراق، سیاسەتی هەرێمیش بەشێکە لە سیاسەتی عێراق، قووڵاییی ستراتیژیی هەرێمی کوردستانیش بەغدایە
هه‌رێمی كوردستان به ته‌نها هیچ بڕیارێک لەگەڵ هیچ وڵاتێکی بیانی نادات، تەنها لە چوار چێوەی عیراق دەیدات،هه‌رێمی كوردستان نوێنه‌ری له گفتوگۆی ستراتیژیی نێوان ئەمه‌ریکا و عێراقدا هەیە.
نێچیرڤان بارزانی لە چاوپێكەوتنەكەیدا بە زمانێكی نەرم و تارادەیەكیش سۆزداریی بەرامبەر شەقامی عێراقی قسەدەكات و دەڵێت ئێمە كاتێگ پێداگیری له‌سه‌ر چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان به‌غدا و هه‌ولێر ده‌كه‌ین، ته‌نها مه‌به‌ستمان بۆ هه‌ولێر نییه، ئێمه مه‌به‌ستمان بۆ سه‌قامگیریی هه‌موو عێراقه، بۆ سه‌قامگیریی عێراق به‌شێك له كێشه‌كان كێشه‌كانی هه‌ولێر و به‌غدان، تا كه‌ی ئێمه چاوه‌ڕوان بین؟
هەروەها دەڵێت: خه‌می ئێمه خه‌می هه‌موو عێراقه، له چوارچێوه‌ی ئه‌و جوگرافیایه‌دا كه پێی ده‌ڵێن عێراق، داوای ژیانێكی باش بۆ هه‌موو عێراقییه‌كان ده‌كه‌ین. له ساڵی 2003ه‌وه خوالێخۆشبوو جه‌نابی مام جه‌لال له‌گه‌ڵ جه‌نابی سه‌رۆك مه‌سعوود بارزانی هه‌رچی له توانایاندا بوو بۆ ئه‌وه‌ی عێراق بكه‌وێته سه‌رپێی خۆی، كه‌مته‌رخه‌مییان نه‌كرد و هه‌رچی له توانایاندا بوو كردیان. رۆڵی ئێمه له عێراق رۆڵی تێكده‌رانه نییه، رۆڵمان رۆڵێكی بونیاتنه‌ره له عێراق، ده‌مانه‌وێت كێشه‌كانی عێراق به گفتوگۆ چاره‌سه‌ر ببن، ئه‌مه بۆ سه‌قامگیریی عێراق گرنگه.
پرسی كورد، مادده‌ی 140، كێشه‌ی خێزانێكه، ده‌بێ دانیشین به گفتوگۆ چاره‌سه‌ری بكه‌ین. ئه‌وه‌ی كه ده‌ڵێت مادده‌ی 140 مردووه، ئه‌وه تێگه‌یشتنێكی زۆر هه‌ڵه‌یه، له‌جیاتی ئه‌وه‌ی بڵی مردووه، با بڵێت وه‌رن دانیشین و چاره‌سه‌رێكی دروستی واقعیانه‌ی بۆ بدۆزینه‌وه، چاره‌سه‌رێك كه له خزمه‌تی هه‌موو عێراقدا بێت.
لەبارەی كەركوكیشەوە نێچیرڤان بارزانی دەڵێت:
،،
كه‌ركووك شارێكی عێراقییه، هه‌روه‌ك چۆن هه‌ولێریش شارێكی عێراقییه، سلێمانیش شارێكی عێراقه له‌و جوگرافیایه‌دا كه پێی ده‌ڵێن عێراق
بارزانی زیاد لە جارێك جەخت دەكاتەوە كە چاكە و خێر‌و بێری عێراقی دەوێت، ئەو لە دیمانەكەدا دەڵێت" ئێمه خێری هه‌موو عێراقمان ده‌وێت، پێشكه‌وتنێكی هه‌ر شارێكی عێراق بۆ هه‌رێمی كوردستان پێشكه‌وتنه، به‌هێزبوونی ئابووریی عێراق به‌هێزبوونی هه‌رێمی كوردستانه و پێچه‌وانه نییه. با له ته‌له‌ڤزیۆنی ئێوه‌وه ئه‌و قسه‌یه بكه‌م، زۆر به‌داخه‌وه سیاسییه‌كانی عێراق له رابردوودا نه‌یانتوانیوه وه‌ك پێویست خزمه‌تگوزارییه‌كان بۆ خه‌ڵك به‌جێ بگه‌یه‌نن، هه‌میشه خه‌ڵكی عێراقیان وا تێگه‌یاندووه كه خه‌تای هه‌رێمی كوردستانه. هه‌رێمی كوردستان زیاتر له‌وه‌ی به‌پێی ده‌ستووری عێراق و به‌پێی عێراقیبوونی خۆی كه مافی خۆیه‌تی، له‌وه زیاتر داوا ناكات و هیچ كاتێكیش له بودجه‌ی عێراق ئه‌وه‌نده‌ی وه‌رنه‌گرتووه، به‌ڵام خه‌ریك بوو ئه‌وه ده‌چووه ناو شه‌قام كه ئه‌گه‌ر خزمه‌تگوزاری له فلان شوێنی عێراق و له فلان شاری عێراق نه‌بێت، كێشه‌كه ئه‌وه‌یه هه‌رێمی كوردستان پاره‌كه‌ی بردووه و هه‌میشه هه‌وڵیان داوه شكستی خۆیان بۆ جێبه‌جێنه‌كردنی خزمه‌تگوزارییه‌كان بۆ هاووڵاتیانی عێراق بخه‌نه ملی هه‌رێمی كوردستان. لێره‌وه به هه‌موو گه‌لی عێراق ده‌ڵێم پێشكه‌وتنی هه‌ر شارێكی عێراق به پێشكه‌وتنی هه‌رێمی كوردستان هه‌ژمار ده‌كه‌ین"
لە چاوپێكەوتنەكەدا كاتێك نێچیرڤان بارزانی ناوی سه‌ددام حوسێن دەهێنێت دەڵێت (خوا لێی خۆش بێت) لەسەر ئەمە پەیامنێرەكە پرسیار دەكات ئایا ئه‌مه ئه‌وه نیشان ده‌دات كه ئێوه جددیه‌تێكی واقعیتان بۆ به‌جێهێشتنی رابردوو هەیە؟
لە وەڵامدا نێچیرڤان بارزانی دەڵێت دروست وایه، هه‌ر کەسێک بمرێت و دنیای جێهیشت، زۆر ئاساییه خه‌ڵك پێی بڵی خوا لێی خۆش بێت، جا هه‌ر كه‌سێك بێت.
لەسەر هێرشەكانی سەر هەولێریش لەلایەن حەشدی شەعبیەوە نێچیرڤان بارزانی دەڵێت: مەعقوول نییە ئەمڕۆ تاقمێک لە دەرەوەی حکوومەتی عێراق و لە دەرەوەی په‌یكه‌ری ئەمنی و سەربازیی عێراق هه‌بێت ئەو مافه بە خۆی بدات ئه‌م كاره لە هەرێمی کوردستان بکات. ئەو تەکنەلۆژیایه‌ی بەکاریش هاتووە، ئەو تەکنەلۆژیایه نییە تەنها حزبێکی سیاسی هەیبێت، تەکنەلۆژیایەکە لایه‌نێك لە پشتییه‌وه‌یه‌تی، بەتایبەتی هێرشی ئه‌م دوایییه درۆنێکی زۆر گەورە بووە. بەداخەوە پێمان وا نییە ئەم پێشهاته خزمەتی عێراق و سه‌قامگیریی عێراق بکات.
لەبارەی دەستگیركردنی تاوانبارانی ئەو هێراشانەشەوە ووتی:له‌سه‌ر هه‌ردوو بۆردومانی پیش‌تر و ئەوەی ئێستایش بۆ سه‌ر هەولێر، پێشتر خەڵکێک هەم لە بەغدا و هەم لە هەولێر ده‌ستگیر كراون، هاوكارییه‌كی ئەمنیمان لەگەڵ بەغدا هه‌یه بۆ دۆزینەوەی ئەو کەسانەی ئەم هێرشه‌یان ئه‌نجام داوه. لەڕووی هه‌ماهه‌نگیشه‌وه، هه‌ماهه‌نگیی زۆر باشمان لەگەڵ بەغدا هەیە لەسەر ئەم بابەتە و ڵێكۆڵینه‌وه‌ش تا ئێستا بەردەوامە. ناتوانم بڵێم چ لایه‌نێك ئەمەی کردووە، چونکە لێكۆڵینه‌وه لە هەردوو هێرشه‌كه تا ئەم ساته‌ش بەردەوامە.
سەبارەت بە بونی پێگە و بنكەی ئیسرائیللی لە هەرێمی كوردستاندا، نێچیرڤان بارزانی ووتی:جارێ هه‌واڵه‌كه هیچ بنه‌مایه‌كی نییە،
،،
نە هیچ پێگه‌ی ئیسرئیلی لە کوردستان هەیە و نە بووە، راستیش نییە، ئه‌و هه‌واڵه هیچ بنه‌مایه‌كی نییە، هەندێک ماڵپه‌ڕ لە بەغدا و هەندێک ئاژانسی هه‌واڵ وەک هه‌واڵێك ئه‌مه‌یان بەکاررهێنا
و لە میدیای هه‌ندێک وڵاتی دیكه زۆر گەورە کرا کە گوایه ئیسرائیل یان بنكه‌ی ئیسرائیلییان بۆردومان كردووه. بۆ زانیاریتان هیچ کەسێک لە دەرەوە هه‌ر ئاوا نایه‌ته ناو عێراقه‌وه، ئێمە سیستەمێکمان هەیە کە هەموو ده‌روازه سنوورییه‌كان پێكه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه، پێی دەڵێن “بایسس”. ئەمە سیستەمێکە ئەمه‌ریکییەکان كاتی خۆی بۆ عێراقیان دامەزراندووە، هەر کەسێک لە هەر شوێنێک، لە هەر خاڵێكه‌وه بێته هەرێمی کوردستان، بەغدا دەزانێت، بۆ زانیاریشتان به‌غدا نوێنه‌ری خۆی له هه‌موو خاڵه سنوورییه‌كان هه‌یه، له‌وانه‌یه خەڵک باوه‌ڕ نه‌كات و پێیان وابێ نییه. لە هەموو خاڵه سنوورییه‌كانی هەرێمی کوردستان و له فڕۆكه‌خانه‌كان هه‌واڵگیریی عێراقی هه‌یه و دەزانن کێ دێ و کێ دەڕوا
لە وەڵامی پرسیاری کەناڵەکاشدا سەبارەت بە دەنگۆی ئامادەكاری نێچیرڤان بارزانی بۆ پۆستی سه‌رۆكی كۆماری داهاتووی عێراق، ووتی: سه‌رۆك كۆماری عێراق شتێکی کەم نییە، شەرەفێکی گەورەیە، لە هەر پێگەیەک بتوانم خزمەتێک بۆ هەموو ئەم وڵاتە بكه‌م، ئاماده‌م، بەڵام به راستی ئێستا و له‌م كاته‌دا بەرنامەیەکی وا لە ئارادا نییە.