داهاتی نیشتیمانییان چەندە؟

داهاتی نیشتیمانییان چەندە؟

202 خوێندراوەتەوە

ئومێد قەرەداخی

بەپێی داتاکانی بانکی نێودەوڵەتی، ژمارەیەک لە ئابوورییە هەرە بەهێزەکانی جیهان دەستنیشانکراون، لەلوتکەی لیستەکەدا ئەمریکا دێت، کە کۆی داهاتی نیشتمانی وڵاتەکە19.48 ترلێون دۆلارە، ئەمریکا بەو داهاتە زەبەلاحە ڕێژەی 24.08% سەرجەم ئابووری جیهان پێکدێنێت، دوای ئەو وڵاتی چینە کە کۆی بەرهەمی ناخۆییەکەی 12.23 ترلێون دۆلارە و ڕێژەی 15.12%کۆی بەرهەمی جیهان پێکدێنت، سێیەم وڵاتیش یابانە4.87ترلێون دۆلار کۆی بەرهەمی نیشتیمانییەتی، ڕێژەی 6.02%سەرجەم بەرهەمی جیهانی پێکدێنیت، چوارەم وڵات ئەڵمانیایە و 3.69 ترلێون دۆلار داهاتی نیشتیمانیەکەیەتی و ڕێژەی 4.56% سەرجەم بەرهەمی جیهانی پێکدێنێت، لە دوای ئەڵمانیا هیند و بەریتانیا دێت، دواین وڵاتی ریزبەندییەکەش کەنەدایە 1.64 ترلێون کۆی بەرهەمی وڵاتەکەیەتی.

لەبارەی گەشەی ئابووری وڵاتەکانەوە، لە خشتەکەدا دەردەکەوێت سەرەڕای بوونی پەتای کۆڕۆنا لەو ساڵەدا، چین بەرزترین ئاستی گەشەی لە جیهاندا تۆمارکردوە کە بەڕێژەی 6.90%، دوەم گەورەترین گەشەی ئابووری ساڵانە لە هیندستان تۆمارکراوە کە6.68%، سێەم وڵاتیش لە ڕووی گەشەی ئابوورییەوە کەنەدایە3.03%گەشەی کردوە، ئەمریکا بە گەشەی2.27%له پلەی چوارەمدایە، بەڕازیلیش کەمترین گەشەی کردوە بە رێژەی 0.98%

بەرکەوتەی تاکەس بەجۆرێکی دیکەیە، بەرزترین بەرکەوتەی ساڵانەی تاکەکەس لە ئەمریکایە کە59939 دۆلارە بۆ هەر کەسێک، بەڵام چین لەگەڵ ئەوەی کە قەبارەیەکی گەورەی بەرهەمی نیشتیمانی و بەرزترین گەشەی ساڵانەی هەیە، بەڵام بەرکەوتەی تاکەکەس تەنها8612 دۆلارە، هێندستان نزمترین بەرکەوتەی تاکەکەسی هەیە کە تەنها1980 دۆلارە بۆ ساڵێک.