ئومێد قەرەداغی
گومان له‌وه‌دا نییه له دوای پرۆسه‌ی ئازادییه‌وه، ئابووری عێراق به ئه‌ندازه‌یه‌كی زۆر گرفتار بوو به‌ده‌ست گه‌نده‌ڵی و به‌فیڕۆدانه‌وه، به‌پێی راپۆرته جیهانیه‌كان قه‌باره‌ی گه‌نده‌ڵی ملیاره‌ها دۆلار بووه، سیاسه‌تی دارایی و نه‌قدی كرابووه پاشكۆی به‌رژه‌وه‌ندی گروپگه‌لی جیاوازی سیاسی و ملیشیایی، وزه‌ی به‌رهه‌مهێنان و چالاكی سێكته‌ره‌كان پاشه‌كشه‌ی كرد‌و عێراقی به ته‌واوی كرد به وڵاتێك كه پشت به داهاتی نه‌وت ئه‌به‌ستێت، له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكی شه‌ڕی داعش و دواتریش ده‌ركه‌وتنی په‌تای كۆرۆنا، كۆی ئابووری جیهانی تووشی قه‌یرانی جدی بوو، ئه‌م قه‌یرانه كاریگه‌ری زیاتری له‌سه‌ر عێراق هه‌بوو ، له‌گه‌ڵ كه‌مبوونه‌وه‌ی خواست له‌سه‌ر نه‌وت له بازاڕی جیهانیدا، نرخی داڕمانی گه‌وره‌ی به‌خۆوه بینی ، به‌مه‌ش بودجه‌ی عێراق رووبه‌ڕووی كورتهێنانێكی گه‌وره بویه‌وه ،به تێكرا عێراق نزیكه‌ی 160 ملیار قه‌رزداره ، بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌م كێشه‌ی حكومه‌تی عێراق به‌هاوكاری بانکی مه‌ركه‌زی نرخی گۆڕینه‌وه‌ی دۆلاری به‌رانبه‌ر به دینار بۆ 147 هه‌زار دینار به‌رز كردوه ، ئه‌م بڕیاره سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی هاوكاری حكومه‌ت ئه‌كات موچه‌ی فه‌رانبه‌ران دابینبکات، به‌ڵام كۆمه‌ڵێك ئاكامی باش و خراپی هه‌یه، ئه‌توانین به‌مشێوه‌یه‌ی خواره‌وه لەبارەیەوە بدوێین:
ئاستی یه‌كه‌م: لایه‌نه خراپه‌كانی به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌های دۆلار به دینار
یه‌كه‌م: راسته‌خۆ به رێژه‌ی نزیكه‌ی 20% به‌های ڕاستەقینەی مووچه‌ی موچه‌خۆران( هێزی كڕین) كه‌م ده‌كاته‌وه ، ئه‌گه‌ر مووچه‌خۆرێك موچه‌کەی 1 ملیۆن دیناری عێراقی بوبێت ، ئه‌وا به‌هاكه‌ی داده‌به‌زێت بۆ 800 هه‌زار دینار، ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری خراپی له‌سه‌ر ئاستی گوزه‌رانی هاوڵاتیان ئه‌بێت ، ئه‌گه‌ر ئه‌م كاریگه‌رییه بۆ موچه‌خۆرانی عێراق جارێك قورس و زه‌حمه‌ت بێت، بۆ مووچه‌خۆرانی هه‌رێم دووجار ، چونكه مووچه‌خۆرانی هه‌رێم رووبه‌ڕووی دوو جار بڕینی مووچه ده‌بنه‌وه ، جارێك لێبڕینی مووچه به‌شێوه‌ی نه‌قدی كه رێژەكه‌ی له ئێستادا 21%، جارێكیش به‌شێوه‌ی دابه‌زینی به‌هاكه‌ی كه نزیكه‌ی 20%، به‌مه‌ش مووچه‌خۆری هه‌رێم 41% موچه‌كه‌ی له ده‌ستده‌دات.

دووه‌م: ئه‌و بڕیاره‌ی بانكی مه‌ركه‌زی چاره‌سه‌ری تێچوونه‌كانی به‌گه‌رخستن ( نفقات التشغیلی ) ناكات ، چونكه تێچوونه‌كانی به‌گه‌رخستن وه‌ك مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران له‌سه‌ر بنه‌مای به‌های نه‌قدی(ئیسمی) دیاری ناکرێت، به‌ڵكو له‌سه‌ر بنه‌مای به‌های حه‌قیقی ( هێزی كرین ) دیاری ده‌كرێت، بۆ نموونه ته‌مویلی حكومه‌ت بۆ پرۆژه‌كانی به‌رهه‌مهێنان ، دابینكردنی تێچوونی به‌گه‌ڕخستنی وه‌زاره‌ته‌كان ، ئه‌مانه به پێی به‌های راسته‌قینه‌ی دراوه‌كه دیاری ئه‌كرێت نه‌ك به‌ها نهقدیهكهی، به‌مه‌ش حكومه‌تی عێراق ناتوانێت خۆی له به‌شێك له ئیلتیزامه داراییه‌كانی بدزێته‌وه كه به سه‌دان ملیۆن دۆلار ده‌خه‌مڵێنرێت
سێیه‌م: ئه‌م بریاره كاریگه‌ری ئه‌بێت له‌سه‌ر به‌رزبوونه‌وه‌ی تێكرای گشتی نرخه‌كان ، چونكه به‌شێوه‌یه‌كی گشتی پێوانه‌كردنی به‌های كاڵا له بازاڕی عێراقیدا به دۆلاره ، بازرگانییه ده‌ره‌كییه‌كانی عێراقیش هه‌ر به دۆلاره ، ئه‌مه سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ی توانای به‌رهه‌مهێنانی ئابووری عێراقی به‌شێوه‌یه‌ك نیه بتوانێت به‌شێكی كه‌میش له پێویستیه‌كانی بازار پڕ بكاته‌وه، بۆیه بڕیاری به‌رزكردنه‌وه‌ی به‌های دۆلار راسته‌خۆ كاریگه‌ری ده‌بێت له‌به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی نرخه‌كان، به‌پێی تیۆره ئابوورییه‌كانیش هه‌موو به‌رزبوونه‌وه‌یه‌كی نرخیش له دۆخێ هه‌ڵاوساندا به‌شێوه‌ی قه‌ڵه‌مباز روو ئه‌دات و نزمبوونه‌وه‌ی به‌شێوه‌ی پله به پله‌یه ، به‌مه‌ش به ئه‌گه‌رێكی زۆره‌وه به‌رزبوونه‌وه‌یه‌كی زۆر له به‌های كاڵاكاندا روو ئه‌دات ، نزمبوونه‌وه‌ی به شێوه‌یه‌كی هێواش ئه‌بیت ، به‌مه‌ش هه‌ڵاوسانێكی زیاتر دروستده‌كات و بارگرانیه‌كی زیاتر بۆ هاوڵاتیان دروست ئه‌بیت
دووه‌م : لایه‌نه باشه‌كانی به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌های دۆلار به دینار
یه‌كه‌م: ئه‌م بریاره كاریگه‌ری ئیجابی له‌سه‌ر كه‌رتی گه‌شتیاری ئه‌بێت ، دابه‌زینی به‌های دیناری عێراقی هانده‌ر ئه‌بیت بۆ هه‌ندێك وڵات به رێژه‌یه‌كی زیاتر گه‌شت بۆ عێراق بكه‌ن ، ئه‌گه‌ر پێشتر گه‌شیارێكی ئێرانی به بری 500 دۆلار توانبیتی گه‌شت بكات ، ئێستا ئه‌توانیت به بڕی 400 دۆلار و كه‌متر هه‌مان گه‌شت بكاته‌وه ، به‌مه‌ش به‌رێژه‌یه‌كی دیاریكراو گه‌شتیاری گه‌شه پێئه‌دات

دوه‌م :دابه‌زینی به‌های دینار ده‌كرێت هانده‌ر بێت بۆ گه‌شه‌پێدانی سه‌رمایه‌گوزاری بیانی ( بێگومان ئه‌گه‌ر مه‌رجه‌كانی دیكه‌ی هاندانی سه‌رمایه‌گوزاری بیانی ئاماده بێت ) ، سه‌رمایه‌گوزاری بیانی یه‌كێك له‌و بنه‌مایانه‌ی سه‌رنجی راده‌كێشێت نرخی ده‌ستی كاره له بازاڕدا ، دابه‌زینی به‌های دینار به‌رێژه‌ی 20% ، واته كه‌مبونه‌وه‌ی نرخی ده‌ستی كار بە هەمان ڕێژە، ئەمەش هانده‌ره بۆ سه‌رمایه‌گوزاری بیانی ، ئەمە سەرەڕای ئەوەی بە هەمان ئەندازە یان نزیک لەوە نرخی ڕاستەقینەی کەرەستەی خاویش دادەبەزێت، کە ئەمەش دیسانەوە هاندەرێکە بۆ سەرمایەگوزاری بیانی...
سێیه‌م: دابەزینی بەهای دینار بەرانبەر بە دۆلار له هه‌مانكاتدا ده‌كرێت هانده‌ریش بێت بۆ هه‌نارده‌كردن و راكێشانی دراوی قورس بۆ ناوخۆی وڵات ، چونكه دابه‌زینی به‌های دیناردا هانده‌ر ئه‌بیت بۆ ئه‌وه‌ی وه‌به‌رهێن بیر له‌وه بكاته‌وه كاڵای به‌رهه‌مهێنراوی هه‌نارده بكات ، ئه‌مه‌ش له پێناو به‌ده‌ستهێنانی دراوی قورس ( بۆ نموونه دۆلار ) چونكه ئه‌م دراوه به‌هایه‌كی به‌رزی له‌ناوخۆدا هه‌یه و هێزی كڕینی زۆره.