سۆران عومه‌ر
ساڵی 2007 له‌شاری دیمه‌شق له سوریا سه‌ردانی مزگه‌وتی ئهمهویم كرد بۆ چونه سه‌ر مه‌زاری سوڵتان سه‌لاحه‌دینی ئه‌یوبی، كه ده‌چیته ژوره‌وه وێنه‌یه‌كی هه‌ڵواسراوه له‌سه‌ری نوسرابوو :
" قف باحترام" به‌ڕێزه‌وه بوه‌سته له‌به‌رامبه‌ر مه‌زاری سه‌ركرده‌ی پاڵه‌وانی ئیسلام سوڵتان سه‌لاحه‌دینی ئه‌یوبی كه ڕه‌چه‌ڵه‌كی ده‌چێته‌وه سه‌ر هه‌ناوی كوردان، كه ماوه‌ی 20 ساڵ پاشا‌و سوڵتانی شام و میصر بووه.
،،
كاتێك له‌كوردستانه‌وه ڕوو ده‌كه‌یته وڵاتانی شام، یه‌كێك له‌و شانازیه گه‌ورانه‌ی كورد پێی دهناسیرێتهوه ئه‌وه‌یه نه‌وه‌ی سه‌لاحه‌دینی ئه‌یوبین، ئه‌و سوڵتانه كورده مسوڵمانه‌ی كه‌سه‌ركرده‌ی گه‌وره‌ترین سه‌ركه‌وتنه‌كانی سوپای ئیسلامی به‌ڕزگاركردنی قودسه‌وه كردووه..
له‌لای چه‌پی مزگه‌وتی ئهمهویهوه ده‌چیته ژوره‌وه شوێنێك ته‌رخان كراوه مه‌زاری سوڵتان سهلاحهدینو له‌ژورێكی چه‌ند مه‌تریدا به‌خاك سپێردراوه، ئه‌و شوێنه به‌قوتابخانه‌ی " عهزیزیه" ناسراوه، كه‌پاش له‌دوو ساڵ عه‌زیزی كوڕی سه‌لاحه‌دین دروستی كردووه‌و، له‌ته‌نیشتی گۆڕه ئه‌سڵیه‌كه‌ی سه‌لاحه‌دیندا گۆڕێكی تر هه‌یه، ئه‌و گۆڕه بێشكه‌یه‌كی له‌سه‌ر دانراوه‌و لێی نوسراوه: ساڵی 1187 له‌كاتی سه‌ردانی مه‌لیكی ئه‌ڵمانیا " غلیومی دووه‌م" بۆ سوریا ، ئه‌م گۆڕه‌ی به‌دیاری بۆ سه‌لاحه‌دینی ئه‌یوبی دروست كردووه، به‌ڵام لاشه‌كه‌ی نه‌خراوه‌ته ناوی‌و له‌ناو گۆڕی یه‌كه‌مجاریدا هێڵراوه‌ته‌وه.