نێچیروان بارزانی بۆچی بانگی  لەجیهان کرد ..!؟

نێچیروان بارزانی بۆچی بانگی لەجیهان کرد ..!؟

1128 خوێندراوەتەوە

بێستون هەورامی

سەرۆک(نێچیروان بارزانی)لەم ماوەیەدا ، زۆرترین دیداری دیبلۆماسیەتی لوتکەی لەفەرەنساو بەغدا بەئەنجامگەیاندو هەروەها پەیامگەلێکی نوێ و مێژویی ئاراستەی جیهان کرد کاریگەرترینیان لەم ئاماژەیەدا دیداری(ماکرۆن)لەفەرەنساو هاتنی پاپاو نیشاندانی ئەو پێکەوەژیانە لەهەرێمی کوردستان و بەپاپاو شێوازی پێشوازی لێکردنی و بیرەوەی سی ساڵەی بڕیاری ٦٨٨ئەنجومەنی ئاسایشی نێودە وڵەتی بوو ..!؟.

،،

ئەم دیدارو پەیامانەی سەرۆک نێچیروان بارزانی زۆرجیاواز بووە لەدیدارو پەیامەکانی ساڵانی ڕابردوی و ئەم ئاماژەیەش لای سەرۆک لەو دونیابینیەی بۆ گۆڕانکاری و هێنانەئارای بیر کردنەوەیەکی نوێ لەسیاسەتی جیهانی بۆ ڕەدکردنەوەی جیا وازی ڕەگەزو ڕەنگ ، ئاین و نەتەوەو دۆستایەتی و تێگەیشتن لەگەڵ هەموان وهتد..

سەرچاوەی گرتووە و بەدرێژایی مێژوو گەلی کورد قوربانی دەستی ئەم ئاماژانەبووە لەئێراق وناوچە کەداو ئەمڕۆ هەریەک لەوڵاتانی بەرکەوتەی کورد ، دۆخی ناو خۆی وڵاتەکەیان وناوچەکە بۆ قۆناغی جیاوازیەکان دەگێڕنە وە کەدواجار ئەم ئاماژەیە دەرفەتێک بۆ پێکەوەژیان و سەقا مگیری و پەرەسەندنی دیموکراسی و پاراستنی مافەکانی مر ۆڤ نەک هەر لەم ناوچەیەدا ناهێڵێتەوە ، بەڵکو لێکەوتە نەر ێنیەکانی بۆ دەیان ساڵی دیکە بەخۆیەوە سەرقاڵ دەکات !!.

لەمبارە سەرۆک نێچیروان بارزانی لە٢٠٢١/٤/١٣نوێترین پەیا میدا له‌ڕێگه‌ى په‌يامێكى ڤيدیۆيی و به‌شداریکردنی له‌سمينار ی(ئەنستیتۆی جەکسۆن بۆ پرسە جیهانییەکانی زانکۆی یێڵ) ى ئه‌مه‌ريكي كه‌به‌هاوكاريى ڕێكخراوى(دادپەروەری بۆ کورد) ده‌رباره‌ى كورد له‌ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست به‌ڕێوه‌ده‌چوو دۆستا نى گه‌لى كوردستان له‌ئه‌مه‌ريكاو به‌ريتانياو فه‌ره‌نسا به‌شدار بون تیایدا بەجیاواز لەئاماژەدان بەهاوپەیمانی کوردو وڵاتانی ئەمەریکاو ئەوروپاو بەتەنگەوەهاتنیان بەدەم گەلی کوردەوە لەڕکۆڕەوی سی ساڵەی ڕابردوی گەلی کوردو پێکەوە ڕوبەڕو بونەوەی تیرۆر ئەم بانگەوەزەی ئاراستەی جیهان کردو ڕایگە یاند :

،،

باپێکەوە بەردەوامبین بۆ داکۆکیکردن لەبەهاو بنەما ها وبەشەکانمان کەبریتین لەشکۆی مرۆڤ و کراوەیی باپێکەوە تێبکۆشین بۆ بیناکردنی جیهانێکی ئارامتر ، دادپەروەرتر ، ئازا دترو سەقامگیرتر ...!؟.

ئەم کورتە بانگ کردنەی سەرۆک نێچیروان بارزانی بەجیاواز لەوەی هەموو داواکاریەکانی گەلی کوردو پێنەگەیشتنیان تیا دا بەدی دەکرێ لەهەمانکاتدا بەئاگاهێنانەوەی جیهانە لەسەر هەڵدانی ئاڵۆزی زیاتری ناوچەکە کەدواجار تاوانی گەورەو تا ئاستی کۆتاییهاتن بەڕۆڵی ئەمەریکاو ئەوروپا لەم ناوچەیەی لەناوچونی پێکەوەژیانی ئارەزومەندانە لەچوارچێوەی ماف و ئازادیەکاندا ..!؟.