مەرجەعی سیاسی ... یان کەڵکەڵەی  بەموقەدەسکردنی سەرۆک؟!!!

مەرجەعی سیاسی ... یان کەڵکەڵەی بەموقەدەسکردنی سەرۆک؟!!!

679 خوێندراوەتەوە

سیروان حەمەڕەشید


ئەگەر لەوڵاتێکدا دەستوو و حوکمڕانی هیچ بنەما و فۆڕمێکی دیاریکراوی نەبێت ، بەجۆرێک خاوەن سیستمی سیاسی و دەستوور و دەسەڵاتێکی گەلسالاری و ڕەواییەتی نەبێت، بێگومان لەشوێنیدا فەوزا و بێ سەروبەریی و عەقڵییەتێکی سیاسی دژە ئازادیی و دیموکراسی و ستەمکاری خۆی نیمایش دەکات .


هەڵبەتە ماوەیەکە لەهەرێمی کوردستان پرسی مەرجەعیەتی سیاسی بەبیانووی جۆراجۆری ناڕەوا هاتۆتە ئاراوە گەرم وگوڕتر کردوە و ڕوونتر خەت و خاڵەکانی دەردەکەوێت، مشتومڕی لەپانتایی میدیا و سیاسیدا دروستکردووە ..


لەهیچ دەوڵەت و سیستمێکی دیموکراسی و دامەزراویدا شتێک یان دەزگایەک بەناوی مەرجەعی سیاسییەوە نییە، بەڵکو تەنها و تەنها دەستوو ر و دەسەڵاتی گەل ڕەوایە و مەرجەعی سیاسییە

،،

بەڵام لەکوردستاندا پارتی و بنەماڵەی بارزانی نەیان شاردۆتەوە بەئاشکرا و ڕوونی فۆرم و خواستی سیاسی ئەوان چەسپاندنی دەسەڵاتی خێزانی و تەوریسکردنی حزب و حوکمڕانییە و لەو چوارچێوەیەشدا کارکردن و ئامانجی سەرەکیان بەپیرۆزکردنی سەرۆکی پارتەکەیانە

بەجۆرێک ئەو مەرجەعییەتە لەسەروی پەرلەمان و حکومەت و دادوەرییە بێت ، تا ئەبەد بەمیرات بۆ حێزانەکەیان بمێنتەوە بەچەپ و ڕاست تەحکوم بەچارەنووس و ژیانی سیاسی هەرێمی کوردستانەوە بکەن.


پارتی مافی خۆیەتی ئەو جۆرە سیاسەت و شێوازی بیرکردنەوەیەی هەبێت، بەڵام مافی ئەوە نییە، تێڕوانین و قەناعەتی سیاسی بەسەر خەڵک و لایەنەسیاسیەکان فەرزی بکەن.

هەر هیز و لایەنێکی سیاسیش پشتیوانی ئەو دیدیگا سیاسیەتەی پارتی بکات، بێ هیچ چێشنە دووڵێک دەچێتە بەرەی دوژمنایەتی خواستی خەڵک و ئازادییەکان و پرۆسەی دیموکراسی و مەدەنییەوە و دەبێتە بەبەشێک لە چەسپاندنی دەسەڵاتی دیکتاتۆری و سەرۆکی هەتا هەتایی.


گرنگە ئەو پرسیارە جددییە لەهەڵگرانی پرۆژەی دامەزراندنی مەرجەعی سیاسی بکەین و بڵێین ئایا لەکاتێکدا هەرێمی کوردستاندا بەدەست دەیان کێشەی و قەیرانی قوڵی جۆراوجۆراوە گیریخواردووە ، کەچی پێش ئەوەی بیر لەبابەتی مەرجەعی سیاسی بکەنەوە، وا پێویست بوو لە بیر چارەسەری ئەو کێشانەدا بن و دۆخی حوکمڕانی و بەرێوەبرنی خەڵک بخەنە سەر سکەی خۆی،؟

،،

گومان تێدا نییە پارتی و خودی سەرۆکەکەی بەشێکی سەرەکی دروستبوونی ئەو کێشە و قەیرانانەبوون..


گەر ئومێد و تروسکایەک بۆ ژیانکردن و سیاسەت مابێت ، ئەوا بە سەرخستنی پڕۆژەی مەرجەعی سیاسی هیچ دەلاقە و ئاسۆیەک بۆ پرۆسەی پێکەوەیی و جیاوازییەکان و ئایندەی دیموکراسی و سیاسەتکردن ناهڵێتەوە...