سێ شت پاڵ بەنرخی نەوتەوە دەنێت لەمانگی داهاتوو

سێ شت پاڵ بەنرخی نەوتەوە دەنێت لەمانگی داهاتوو

703 خوێندراوەتەوە

ڕێبوار محمد ئەمین


سەرەڕای ئەوەی کە خواست لەسەر نەوت بەردەوام لە بەرز بوونەوە دایە و تادێت نرخەکەی بەرزدەبێتەوە چاوەڕێ دەکرێت لەشەش مانگی داهاتوو بگاتە 80دۆلار،وەئەمڕۆ نرخی نەوتی برنتی جیهانی گەشتە 68.91 دۆلار .

بەڵام سێ ڕوداوو هۆکار بڕیار لەچارەنووسی نرخی نەوت دەدەن کەئەمانەی خوارەوەن:


یەکەم ـ کۆبوونەوەی ئۆپێک :خواستی بەهێز لەسەر نەوت

ئۆپێک کۆبونەوەکانی دواخست بۆسەرەتای مانگی حوزەیران لەبەر کێشەی کۆڤید 19 وە بەرنامەی پێشوتری بەردەوام دەبێت لەشێوازی خستنەڕووی نەوت بۆبازاڕەکانی جیهانی ،

،،

پێشبینی دەکرێت خواست لەسەرنەوت زیادبکات بە ڕێژەی 6ملیۆن بەرمیل نەوت ڕۆژانە ئەم ساڵ.


دووەم ـ کۆبونەوەی ئەنجومەنی فیدراڵی بۆ بازاڕی کراوە:خاڵی بوژانەوەی ئابوری.
لەوکاتەوەی کە بەرپرسانی ئەنجومەنی یەدەگی فیدراڵی ئەمریکی بۆ دواجار لەمانگی ئازار ئەنجام درا ،ئاماژەکان دەری دەخەن کە ئابوری ئەمریکا زۆر بەهێزبووە بەبەراورد بەسەرەتای ساڵی 2021.

سێ یەم ـ کۆڤید ـ 19

سەرەڕای ئەوەی کۆرۆنا ڤایرۆس لەجیهاندا دۆخەکەی گۆڕاوە بەهۆی پێکوتەی دژی ڤایرۆسەکەو هەندێ لەوڵاتان کۆتوبەندەکان سوک دەکەن و ئابوریان بەرەوبوژانەوەدەچێت لەوانە ( ئەمریکا،بەریتانیا، چین،وە لەئەوروپاش جیاوازی لەنێوان وڵاتەکان هەیە) .لەلایەکی ترەوە چەندوڵاتێک ڕێوشوێنی توندیان گرتۆتەبەر دژی پەتاکە لەوانە ( هند،بەرازیل، یابان،لەگەڵ ئەوەشدا ئۆپێک پڵەس دەڵێت خواست ڕۆژانە زیادی کردوە بە بڕی 350هەزار بەرمیل ڕۆژانە.

بۆپاڵپشتی و هاوکاری وڕزگار کردنی ئەودۆخە ئازاربەخشە مرۆی یەی هندستان چەند وڵاتێک بەڵێنی هاوکاری ئەو وڵاتە یان داوە لەوانە ( ئەمەریکا ،بەریتانیا،چین،ئوسترالیا، ئەڵمانیا، پاکستان) .
ولاتی هندستان یەکێکە لەگەورە کڕیارانی نەوت لەجیهان وبەتایبەت وڵاتانی ئاسیاو ڕۆڵی گەورەی هەیە لە بوژانەوەی بازاڕی نەوت لەجیهان وبەرزبوونەوەی نرخ.

،،

بەوهیوایە بەتەواوی کۆنتڕۆڵی پەتای کۆرۆناڤایرۆس بکرێت و بوژانەوەی ئابوری بەهێزتر لەجیهان ڕووبدات و کاریگەری ئەرێنی بۆ سەر دۆخی ئابوری هەرێمی کوردستان یش هەبێت.


هەرچەندە تا نرخی نەوت بەرزبێتەوە دۆخی ئابوری هەرێم باشتردەبێت بەڵام ئەم باش بوونە گەرەنتی هەمیشەیی نی یەو لەکاتی ڕودانی هەرجەنگێکی نرخی نەوت،یا هەر ڕوداوێکی لەناکاوی سروشتی یان جەنگ ڕاستەوخۆ ئابوری هەرێم توشی کارەسات دەبێت .چارەسەری ئەم ناجێگیریە بە پلانی بەهێزو سودوەرگرتنی لەوەبەرهێنانی بیانی و ناوخۆیی دەکرێت، هەمووکەرتەکانی ئابوری لەکوردستان ببوژێنینەوەو ئاسایشی خۆراک و پێداویستیەکان تائاستی خۆژێنی فەراهەم بکەین.
پێویسته هەرێم بگاتە ئەوئاستەی 40% پشت بەداهاتی نەوت ببەستێت و شەست لەسەدا بەسەرچاوەکانی تر بۆ ئەوەی جەنگ و کارەسات و ڕوداوەسروشتیەکان هەموو جارێک هەرێم و ئابوریەکەی نەگەیەننە کەناری هەرەس.

مافناس :ڕێبوار محمد ئەمین ،ماستەر لەگرێبەستی نەوت وگاز.
29/4/2021

سەرچاوە:
ـ ئۆیڵ پرایس نیوز