سەرۆک کۆمار و سەرۆکی هەرێم خەریکی چین؟

ئۆکەی بارزانیان بۆچی وەرگرتووە؟

سەرۆک کۆمار و سەرۆکی هەرێم خەریکی چین؟

9165 خوێندراوەتەوە

سەردانە مەكۆكیەكانی ئەمڕۆی هەردوو سەرۆك كۆماری عێراق و سەرۆكی هەرێم لە هەولێر و سلێمانی دەسپێكی ئەو پڕۆژە سیاسیەیە كە هەفتەی پێشوو خرایە بەردەم مەسعود بارزانی و ئۆكەی لەسەر كرد.

هەرچەندە هەندێ میدیا وا وێنای سەردانەكەی سەرۆك كۆماریان بۆ لای مەسعود بارزانی كرد كە پەیوەندی هەبێت بە دوبارە كاندیدكردنەوەی بەرهەم ساڵح بۆ سەرۆك كۆماری عێراق.بەڵام راستیەكەی زۆر لەوە گەورەترە و سەردانەكان پەیوەندی هەیە بە پڕۆژەیەكی سیاسی نوێوە بۆ كورد كە لە مێشكی سەرۆك كۆمار و سەرۆكی هەرێمدا گەڵاڵە بوە و قوباد تاڵەبانیش لە نزیكەوە ئاگادارە.

،،

هەرچەندە هەندێ میدیا وا وێنای سەردانەكەی سەرۆك كۆماریان بۆ لای مەسعود بارزانی كرد كە پەیوەندی هەبێت بە دوبارە كاندیدكردنەوەی بەرهەم ساڵح بۆ سەرۆك كۆماری عێراق ، بەڵام راستیەكەی زۆر لەوە گەورەترە و سەردانەكان پەیوەندی هەیە بە پڕۆژەیەكی سیاسی نوێوە بۆ كورد كە لە مێشكی سەرۆك كۆمار و سەرۆكی هەرێمدا گەڵاڵە بوە و قوباد تاڵەبانیش لە نزیكەوە ئاگادارە.

هەفتەی پێشوو د.بەرهەم ساڵح تەواوی پڕۆژەكەی بۆ مەسعود بارزانی ڕونكردەوە و دواتریش لەسەر مێزی سەرۆكی حكومەت و مەكتەبی سیاسی یەكێتی و پارتی تەرحی كرد.

لەدوای ئەوەی بارزانی پشتگیری تەواوی پڕۆژە هاوبەشەكەی سەرۆك كۆمار و سەرۆكی هەرێم دەكات. ئەمڕۆ گەڕێكی دیكەی دانوستانەكان دەستی پێكردەوە.

بەرهەم ساڵح لە سلێمانی و نێچیرڤان بارزانی لە هەولێر وەك دوو باڵی پڕۆژەكە لە مەكۆی گۆڕان و مەكتەبی سیاسی كۆمەڵ و یەكگرتوو تەرحیان كرد.

بەپێی زانیاریەكانی دیپلۆماتیك پڕۆژەكە پشتیوانی هەریەكە لە عومەری سەید عەلی و سەلاحەدین بەهادین و عەلی باپیری بەدەستهێناوە و لەسەر ناوەرۆكی پڕۆژەكە هاوڕابوون.

دواتریش سەرۆك كۆمار لەگەڵ هاوسەرۆكانی یەكێتی كۆبوە و ناوەڕۆكی پڕۆژەكە و هەنگاوەكانی بۆ هاوسەرۆكان خستەڕوو.

هەرچەندە پێشتریش سەرۆك كۆمار لە كۆبونەوەكەی مێرگەپاندا پڕۆژەكەی لەگەڵ هاوسەرۆكان و قوباد تاڵەبانی باسكردبوو بە پشتیوانی ئەوانەوە سەردانی هەولێر و بارزانی كرد.


هەنگاوەکانی پڕۆژەكە چییە؟:
كاتێك نێچیرڤان بارزانی لەمانگی ڕابردوو سەردانی بەغدای كرد،د.بەرهەم ساڵح، پڕۆژەكەی بۆ نێچیرڤان بارزانی دەبەرهەم ساڵخاتەڕوو،سەرۆكی هەرێمیش بەتەواوی بیرۆكەكەی لا پەسەند دەبێت و لەوێوە بڕیار دەدەن بیكەنە پڕۆژەی هەردوكیان و پێكەوە هەوڵی بۆ بدەن. لەسەرەتادا نێچیرڤان بارزانی ناوەرۆكی پڕۆژەكە لای مەسعود بارزانی دەخاتەڕوو و سەرۆك كۆماریش لەگەڵ هاوسەرۆكانی یەكێتی تاوتوێی دەكات. دوای ئۆكەی بارزانی و هاوسەرۆكان ح سەردانی هەولێر دەكات و لەگەڵ بارزانی و مەكتەبی سیاسی یەكێتی و پارتی كۆدەبێتەوە.

،،

بەرهەم ساڵح لە كۆبونەوەكاندا ئەوەی وتووە كە وڵاتانی دۆست پشتیوانی لە هەرێمێكی داتەپیوی سیاسی و پڕە لەكێشە و قەیران ناكەن. تەنانەت ئەگەر بەم دۆخەوە كورد بچێتە ناو گەمەی هەمواری دەستورەوە پشتیوانی نێودەوڵەتی لەدەستدەدات و بەتەنیا جێی دەهێڵن.

دواتریش سەرۆك كۆمار سەردانی یەكگرتوو و كۆمەڵی كرد و پشتگیری بەدەستهێنان.

بڕیارە بۆ هەمان مەبەست بەیانی نێچیرڤان بارزانی بێتە سلێمانی و لەگەڵ بزوتنەوەی گۆڕان و مەكتەبی سیاسی یەكێتی كۆببێتەوە.
بەدوای ئەم كۆبونەوەیەشدا كۆبونەوەی مەكتەبی سیاسی یەكێتی و پارتی دەكرێت.

لەدوای ئەوەش كۆبونەوەی لوتكەی سیاسی سەرۆك حیزبەكان دەكرێت بە ئامادەبونی هاوسەرۆكانی یەكێتی و خودی مەسعود بارزانی.


ناوەڕۆكی پڕۆژەكە چییە؟

ناوەڕۆكی پڕۆژەكە بریتییە لەوەی كورد لە بەردەم چەند گۆڕانكاری و ەحەدیاتێكی گەورەدایە، كە لەوانەیە بۆ چەندین ساڵی دیكە چارەنوسی كوردستانی پێوەبەند بێت.
سەرەكیترین ئەو گۆڕانكاریانەش بریتین لە ئامادەکاریەکانی دەستوری هەرێم و دەسكاریكردنی دەستوری عێراق و شەڕی مافەكانی كورد لەناو دەستوردا،كە لەوانەیە ئەگەر كورد بەم دۆخە ناوخۆیەی ئێستایەوە بچێتە موناقەشەی دەستور ئەوەی هەیە هەمووی لەدەست بدرێت، بەتایبەتی دوای پەیدابونی بلۆكێكی مەزهەبی و شۆڤێنی توند لە پەڕلەمانی عێراق كە ئامادەنین ئەوەی لە دەستوردا بۆ كورد بەدیهاتووە جارێكی دیكە دایبنێنەوە.

پڕۆژەكە بەكورتی بریتییە لە ڕێكخستنەوەی ناو ماڵی كوردی و هەڵدانەوەی لاپەڕەیەكی نوێی دەستكردن بە قۆناغێكی نوێ‌ لە هەرێمی كوردستاندا كە جێگای هەموانی تێداببێتەوە و هەموان پێگەیان پارێزراوبێت،ئامانجی دووەمی پڕۆژەكە بریتییە لە یەكخستنی گوتاری كوردی لە بەغدا و كاركردنی سەركردایەتی سیاسی كورد بە یەك تیم و پێكەوە و بەیەك گوتاری كوردستانی هاوبەش.

بەرهەم ساڵح بە ئاشكرا لە كۆبونەوەكاندا ئەوەی وتووە كە وڵاتانی دۆست پشتیوانی لە هەرێمێكی داتەپیوی سیاسی و پڕە لەكێشە و قەیران ناكەن.

تەنانەت ئەگەر بەم دۆخەوە كورد بچێتە ناو گەمەی هەمواری دەستورەوە پشتیوانی نێودەوڵەتی لەدەستدەدات و بەتەنیا جێی دەهێڵن.

هەروەها وتویەتی ئەو تەنازولانەی كورد لە بەغدا بۆ دەسكەوتی شەخسی و حیزبی بۆ بەغدای دەكەن ئەگەر بۆ یەكتری بكەن پێگەی هەرێم زۆر لەمەی ئێستا بەهێزتر دەبێت. بەتایبەت كە هەموو هێزە عێراقیەكان گرەو لەسەر پەرتەوازەیی ناوماڵی كورد دەكەن.

،،

د.بەرهەم لە كۆبونەوەكاندا ئەوەشی خستۆتەڕوو ئەگەر خواستی یەكڕیزی و كوردستانێكی یەكگرتوو یەك دەنگ بەدیبێت ئەوا كورد دەتوانێت داوای كۆنفیدراڵی بكات لە دەستوردا.ئەم بیرۆكەیەی سەرۆك كۆمار هی ئەمڕۆ نییە بەڵكو بەدروست لە 19/5/2017 و ئەو ڕۆژەی كە نەوشیروان مستەفا كۆچی دواییكرد بەرهەم ساڵح لە رۆژنامەی فاینەنشەڵ تایمز لە وتارێكدا پرسی كۆنفیدراڵی هەرێمی وروژاندووە وەك ڕێگا چارەیەكی ئاشتیانە بۆ پرسی كورد لە عێراقدا.

ئەم بیرۆكەیەی سەرۆك كۆمار هی ئەمڕۆ نییە بەڵكو بەدروست لە 19/5/2017 و ئەو ڕۆژەی كە نەوشیروان مستەفا كۆچی دواییكرد بەرهەم ساڵح لە رۆژنامەی فاینەنشەڵ تایمز لە وتارێكدا پرسی كۆنفیدراڵی هەرێمی وروژاندووە وەك ڕێگا چارەیەكی ئاشتیانە بۆ پرسی كورد لە عێراقدا.

دیپلۆماتیك زانیویەتی كە سەرۆك كۆمار لە كۆبونەوەكاندا هەموو ئەو زانیاری و فاكتانەی خستۆتەڕوو كە بە حوكمی پێگەكەی و پەیوەندییە دیپلۆماسیەكانی ئاگاداریەتی سەبارەت بە دۆخی كورد لە ناوچەكە و جیهاندا

 

author photo

ڕۆژنامەنوس و مامۆستای زانكۆ

سەرنوسەری دیپلۆماتیك مەگەزین

ڕۆژنامەنوسی تایبەتمەند لە ڕۆژنامەوانی بنكۆڵكاری