سیناریۆیەكانی كۆرۆنا تاكەی؟

سیناریۆیەكانی كۆرۆنا تاكەی؟

607 خوێندراوەتەوە

شەهاب بۆتانی


لەسەرەتای دەركەوتنی ڤایرۆسی كۆرۆناوە لەراپۆرتێكی بیانی باسی لەوە كرد كە ئەوە سیناریۆیەكی جیهانیە بۆ لەناوبردن و كوشتنی بەكۆمەلی مرۆڤایەتی و دەبێت تەواوی جیهان بگرێتەوە ئەوەش لەلایەن كۆمەلە كەسێكەوە كە تەواوی جیهان لەبن دەستی خۆیانە!
لەوانەیە بپرسن ئەوە چیە و چۆن دەكرێت؟ بەلێ‌ ژمارەیەك لە هەرە سەرمایەدارترینەكانی جیهان تەواوی سیناریۆی رووداوە گەورەكانی جیهان لەكۆبوونەوەی ئەوانەوە بڕیاری لەسەر دەدرێت ودەیخەنە واری جێبەجێكردنەوە و تەواوی جیهانی پێ‌ سەرقال دەكەن لەوانەش جەنگی سوریار وژمارەیەك ولاتانی عەرەبی و داعش تاڕادەیەك گۆڕانی كەشو هەوا و هەژاركردنی ژمارەیەك وولات و ... ئەوەی كەباسی دەكەم لەراپۆرتێكی بەریتانی لەسەرەتای كۆرۆنا بلاو كرایەوە و ئەوكات بەزمانی عەرەبی خوێندمەوە و بلاویشم كردەوە، كەچی زۆرینەی خەلك باوڕیان بەوە نەبوو، چونكە سیناریۆریەكی وەها تەواوی جیهان بگرێتەوە لەتەقەبولی زاخاوی مێشكی كەس نەبوو وەلی راپۆرتەكە دوور و درێژ و روود بابەتەكەی شی كردبۆوە دەرئەنجامی راپۆرتەكە كە مەبەستەكەی بوو ئەوە بوو

،،

تاوەكو زۆرینەی مرۆڤایەتی بەو ڤایرۆسە دروستكراوە بكوژن و ژمارەی دانیشتوانی گۆی زەوی كەم ببێتەوە و ئاسانتر لەجاران ئەو گروپە كۆنترۆلی تەواوەتی جیهان و مرۆڤایەتی بكەن.


پێم وابیت بەندە دووسێ‌ گوتاری دیكەم لەسەر ئەو باسە لە مالپەڕە كوردیەكان بڵاو كردۆتەوە، ئەو ڤایرۆسە ئەگەرچی سیناریۆیەكی دیكەشی لەناو سینارۆیە سەرەكیەكە بۆ دارێژرابوو كە یەكەم جار لە وولاتی چین بلاو بكرێتەوە تاوەكو لێكدانەوەی ئەو خەلكەی هەر لەسەرەتاوە پێیان زانی بلێن ئەوە جەنگی ئابووری ئەمریكا بەرامبەر چین ی لەپشتە، بەڵام ئەوە بۆ ماوەیەكی كەم قەناعەتی بەخەلكەكە هێنا تا ئەوكاتەی ڤایرۆسەكە تەنیا لە چین بوو.
بەلێ‌ راستە ئەوانەی كۆمەلێك نەخۆشیی دریژخایەنیان هەبوو كە پەتای كۆرۆناشیان لێ‌ پەیدابوو بەشێكی زۆر لەوانە گیانیان لەدەست دا و، لەسەرەتا لەژمارەیەك وولاتانی جیهان تەرمەكانیان دەستوتاند یانەخۆ تیمی تایبەت بەبێ‌ ئامادەبوونی كەسو كاری لەشوێنێكی دورە دەست و بەشێوەیەكی نامرۆڤانە بەخاكیان دەسپارد، وەلی ئێستە هەر هەمان ڤایرۆس و هەمان هۆكاری مردن تەرمەكەی رادەستی كەسوكاری دەكەن و لەقەربستانی گشتی دەنێژرێن! گومان و چیرۆكە جیاوازەكانی ئەو باسە زۆر زۆرن، بەڵام هێشتا رێژەی مردووان بەهۆكاری ئەو ڤایرۆسە نەگەیشتووتە ئەو ژمارەیەی كە لەراپۆرتەكەدا هاتبوو، بۆیە لێرە و لەوێ‌ لەژێر ناوی ڤایرۆسی دیكە و دەرزیی چارەسەر درێژەی دەبیت بۆ هەمان مەبەست،
هەر پارسال پیش دروستكردنی ئەو دەرزیە پێكوتەیەی بەحیساب چارەسەری كۆرۆنایە راپۆرتێك لە چەند وولاتێكی ئۆرپی بڵاو بوویەوە كە گوایە لەئایندەدا دەرزیەك دروست دەكرێت بەناوی چارەسەری ڤایرۆسی كۆرۆنا كەچی لەراستیدا خۆی لەخۆیدا ئەویش هەمان لەناو بردنی مرۆڤە بەشێوەیەكی هێدیتر. هەر ئەوكات دەنگی ناڕەزایەتی لەسەر شەقامەكانی چەندین وولاتی جیهان و بەتایبەتی ئۆرپا بەرز بوویەوە وەلی سودی نەبوو،

،،

لەئێستەشدا ئەو دەرزیە پێكوتەیە گەیشتووتە كوردستان و بەزۆر خەلكی ناچار دەكرێن دەرزیەكە لەخۆیان بدەن.


لەسەرەتای تەشەنەكردنی زۆری ڤایرۆسەكە لەسەرەتاوە لە زۆر وولاتانی جیهان بۆ ماوەیەك قەدەغەی هاتوچۆ راگەینرا، لەحالی حازریشماندا گوتە بێژی حكومەتی هەرێم كە هێشتا دوو هەفتە ماوە بۆ جەژنی رەمەزان لە ئێستەوە بڕیاریان داوە لەهەرسێ‌ رۆژی جەژن قەدەغەی هاتوچۆ دەست پێدەكاتەوە و لەدوای ئەویش دەركەی قوتابخانەكان دەكرێنەوە! كێ‌ دەلێت دوای دوو هەفتەی دیكە چی دەگوزەرێت و ئەگەر ئەوكات رەوشەكە ئەوەندە مەترسیداریش بێت بۆچی دوای جەژن دەركەی قوتابخانەكان دەكرێتەوە؟ ئەرێ‌ گەلۆ ئەوە چەندی بەچەندە.